رۆلی پارله‌مانی کوردستان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر حکومه‌ت وپێشکه‌تنی کومه‌لگای کورده‌واری
رۆلی پارله‌مانی کوردستان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر حکومه‌ت وپێشکه‌تنی کومه‌لگای کورده‌واری
پارلمان یان پارله‌مانتو دامه‌زراوێکی یاسا دانانه وه له واژه‌ی لاتینی په‌رله‌مانت هاتوه به مانای باس‌و گوفتوگویه.به‌م شێوه‌یه پارله‌مان چێگای گفتوگوله سه‌ربابه‌ته‌کانی جوراجوری کومه‌لایه‌تی و ده‌وله‌تین، له‌به‌ر هندێ په‌رله‌مانتاران ده‌بێ ئنسانی بسپور و شاره‌زا بن له ژیان و کلتور و نه ره‌تیه‌کانی خه‌لکی ناوچه جیا جیاکان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئینسانی روشه‌نبیر و تێگه‌یشتو بو ئه‌م کاره هه‌لئه‌بژرێت.
په‌رلمان له ده‌وله‌تانی دیموکراتی وه‌کوره‌مزی دیموکراتیه‌ت ته‌ماشای ئه‌کرێت چون ئیراده‌ی خه‌لک له وێدایه،ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له په‌رله‌ماندا به گشتی نوێنه‌ری ئه‌و خه‌لکانه‌ن که ئه‌وانیان هه‌لبژاردووه بو ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان بکه‌ن. بێگومان له سه‌ر که‌وتندا زورینه بریار ئه‌دا، به‌س به‌و مانایه نه که مافی که‌مینه پێشه‌ڵ بکات! چون که‌مینه‌ش مافی خوی هه‌یه، هه‌لبه‌ت زوربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی پارله‌مان سه‌ربه پارتێکی سیاسین یان په‌یوه‌ندیان به پارتێکی سیاسیان وه هه‌یه له به‌ر هندێ ئه‌و پارتیانه ئینسانی زیره‌ک و تێگه‌یشتو دیار ئه‌که‌ن بو ئه‌م کاره، له‌ناو په‌رله‌مان گفت‌وگو له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی گرنگ‌و هه‌ستیارئه‌کرێت له‌وانه‌یه ببێته یاسا و چاره‌نوس سازله‌داهاتودا گرنگه که قه‌سه‌و بریاره‌کانی ئه‌م پارله‌مانتاره له‌خزمه‌ت وپێشکه‌وتنی کومه‌ڵگایه‌که‌ی بێت. شه‌رت نیه په‌رله‌مانتار شهاده‌ی به‌رز یان یاسازانبێت به‌س ئه‌گه‌ر یاسا زان و شهاده‌ی به‌رزی هه‌بێت باشتره. ئه‌و هه‌لکه‌وته‌ی که له کوردستانی باشوریش پێک هاتووه و کورد توانی پارلمانێک پێک بێنێ شتێکی زور پیر‌وز و جێگای شانازی هه‌مو کوردێک بو له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان. خه‌ڵکی کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به دڵگه‌رمی و شادی پێشه‌وازیان لێ کرد. کاك مسعودبارزانی له وته‌ێکی دا له گوڤاری هه‌نگاوسالی 1994مایس ژماره 4 له سه‌ر په‌رله‌مان و دیموکراتیت ئه‌لێ..[ زور به کورتی ده‌بێ به‌ره‌و دروستکردن و بنیات نان برۆین خومان هه‌ست به گرنگی سه‌روه‌ری یاسا بکه‌ین وابکه‌ین خه‌لکی تریش هه‌ست پێ بکه‌ن، په‌رلمان وحکومه‌ت به هێزبکه‌ین،له مه‌فهومی دیموکراسی تێبگه‌ین وبه سه‌ر خوماندا بسه‌پێنین به‌ر له وه‌ی به سه‌ر خه‌لکی تر دا. ) به‌لام به‌داخه‌وه چون په‌رله‌مانتاره‌کان زوربه‌یان ئینسانی ناشاره‌زاو له سه‌ر ئه‌ساسی خزمایه‌تی وحزبایه‌تی براده‌راتی له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌ست نیشان کراون پارله‌مانێک که له سه‌ر ئه‌ساسی خزمایه‌تی براده‌ری و عه‌شایری دانرابیت گومانی تێدا نیه که بێ مسته‌وایه،وه یاساکانی که لێده‌ر ئه‌چێت دژی دیموکراتیه‌ت بنه‌ماکانی ئینسانی و پری که‌م و کورتین،پارله‌مانی کوردستان نه ته‌نیانه‌یتوانیوه یاسای گونجاو وه رۆلی باشی هه‌بێت له‌م زروفه هه‌ستیاره‌دا بو دیموکراتی کردنی کومه‌ڵگابه‌ڵکو کوردی شه‌رمه‌زاریشی کردوه له ئاست کومه‌ڵگای دیموکراتی جیهان.
بێده‌نگی پارله‌مان به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵی زه‌ق و ئاشکرا له ناو حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کان وه به‌رپرسان سیمای پارلمانی ناشرین کردوه،به یاسا کردنی فره ژنی له لایه‌ن پارله‌مانی کوردستان کوردی شه‌رمه‌زار کردوه‌له ئاست کومه‌ڵگای دیموکراتی رێژه‌ی ئه‌ندامه‌کانی پارله‌مان به زورینه له حزبه به‌ناو علمانی و دیموکراتی،، پارتی یکێتی پێک هاتوه باشه ئه‌و کاته‌ی که ده‌نگتان بۆ ئه‌و ماده شومه‌ی فره ژنیتان دا بوچونی علمانیتان له کوێ بو!! دیموکراتیه‌تان له کوێ بو…. سه‌روکی پارله‌مان بو پاساو هێنان بو ئه‌م یاسا شومه له وتارێکیدا ئه‌لێ یاسایه‌که وایه که مه‌جالی زوور که‌مه پیاو بتوانێ ژنی دووه‌م بێنێ !! زوور سه‌یره سه‌روکی پارله‌مان وه‌ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبێک که خویان به سوسیال دیموکرات بزانن بوچونی وای هه‌بێت.
Stockholm
06-01-2009
نه‌وزاد به‌رواری