وتمان خه‌ته‌نه به‌ڵام له بنه‌وه نا…..هه‌ژار کانی مارانی
*وتمان خه‌ته‌نه به‌ڵام له بنه‌وه نا
*وه‌ڵامێك بۆ نوسینه‌که‌ی چاو‌دێر
له هه‌نده‌ران ، که خێزانێ
به گه‌ینه جێی که‌ژاوه‌ی بوونی مناڵێکیان شاد ده‌بن !
ئه‌وا ده‌چن و دارێ دێنن
له ئاهه‌نگی له دایك بوونی مناڵا ،
له خاکی ووڵاتا ده‌یچێنن !
به‌ڵام له ووڵاتی ئێمه‌دا ،
له پێشوازی کۆرپه‌ی خۆری ئازادی دا
هه‌موو ڕۆژێ نه‌وه‌ك دارێ
به‌ڵکو باڵای ده‌یان شه‌هید ده‌بنه ڕه‌گ و
به قوڵایی خاکی سووری کوردستانا ده‌چنه خوارێ !
کۆپله‌یه‌ك له شیعری ( دووا نامه ) ی هه‌ڤاڵ کوێستانی.که‌سێك له ساڵی 1979 دا ، له دووای کاره‌ساتی هه‌کاری و له کاتی لاوازی شۆڕش و له‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس دا … که‌سێك له میهره‌جانی دووه‌می شیعری کوردی دا که گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانی ئه‌ده‌بی هه‌فتاکان و هه‌شتاکان بوو که له سلێمانی کرا ، له‌و میهره‌جانه‌دا ، ڕوبه‌روی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس و به ئاماده‌بوونی پارێزگار‌و به‌ر پرسانی ئه‌من و مونه‌زه‌مه و ئیستخبارات و موخابه‌رات و قائدی فرقه‌ی سلێمانی ، که ئه‌و کاته له سه‌ر وشه‌یه‌ك خه‌ڵکیان ده‌ئاخنیه کونجی زیندان و دووریش نه‌بوو بگاته ئیعدامیش . خۆم و چه‌ند هاوڕێیه‌کم له زانکۆی موسڵه‌وه چووبوین بۆ گویگرتن له شیعر ئاماده‌ی میهره‌جانه‌که بووین ، کاتێ که نۆره گه‌یشته سه‌ر هاوڕێم هه‌ڤاڵ کوێستانی بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌که‌ی ، له دووای ته‌واو کردنی هه‌ر کۆپڵهیهك دانیشتوان به چه‌پڵه لێدانهوهههڵدهستانه سه‌رپێ و داوای دووباره‌کردنه‌وه‌یان لێ ده‌کرد ، هه‌موو ئاماده‌بووانی هێنابووه جۆش و خرۆش.
ئاخر که‌سێك له‌و کات و شوێنه‌دا ئه‌و شیعره بڵێ که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به کۆپله‌یه‌کی کردبوو ، تۆ به که‌سێکی خۆ ده‌رخه‌ری ده‌زانی یان به که‌سێك ملی له چه‌قۆی به‌عس بسوێ؟
دواتریش ئه‌م شیعره‌ی ( دووانامه ) و چوار پێنج شیعری تریش له ناو هه‌موو شیعره‌کانی میهرهجاندا کرابوونه کاسێتێك و گهیاندرابونه چیا دووای ئه‌وه‌ی مام جه‌لال و هاوڕێکانی گوێیان لێگرتبون ، مام جه‌لال به هاوڕێکانی ووتبو ( ئێستا ده‌توانم به دڵنیایی بڵێم سه‌رده‌که‌وین ) ، هه‌ر له‌وێشدا ناونیشانی ( ئامر هه‌رێم ) ی ناوشاری به‌و شاعیرانه به‌خشی بوو.
هه‌ر له‌و دهمهشدابو که کتێبی ( ئافره‌ت و ژانی له دایك بوونێکی نوێ ) ی چاپ کردبوو ، که ئه‌ویش بۆ خۆی ههنگاوێکی بوێرانه بوو ، به تایبه‌تیش که ئه‌وه یه‌که‌مین کتێبی کوردی بوو که له‌سه‌ر ئافره‌ت بنوسرێ.
هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش که زانکۆی ته‌واو کرد یه‌که‌مین که‌س بوو له ده‌رچوانی زانکۆی سلێمانی ده‌وره‌ی خۆی که بوو به پێشمه‌رگه ، خه‌باتی خۆی له ڕێکخستنه نهێنیه‌کانی ناو شاره‌وه گواسته‌وه بۆ شاخ.
له پێشمه‌رگایه‌تیشدا:
• ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی ده‌زگای ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵه بوو.
• ئه‌ندامی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ی. ن . ك بوو.
• ئه‌ندامی هه‌ر سێ کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه بوو.
• ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێێتی نوسه‌رانی کوردستان وئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری ( نوسه‌ری کوردستان ) بوو.
• ماوه‌یه‌کیش به‌ڕێوه‌به‌رو دوواتریش سه‌رنوسه‌ری ( ڕێبازی نوێ ) بوو که زمانحاڵی یه‌کێیتی بوو.
• چه‌ندین نامیلکه‌ی سیاسی و ئه‌ده‌بی بڵاو کردۆته‌وه.
سه‌دان ووتاری له ڕادیۆی گه‌لی کوردستانه‌وه بڵاو کردۆته‌وه ، که تایتڵی هه‌ندێك له‌و ووتارانه له بیری من و خه‌ڵکی تریشدا هه‌ر ماوون ، له‌وانه ( ئاش به‌تاڵمان به ئاش به‌تاڵ کرد ، ئه‌م جاره به‌فریش گڕ ده‌گرێ ، له بێ خه‌به‌ران کهشکێك سه‌ڵه‌وات ) …هتد.
ئه‌وه ڕه‌نگه بۆ نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ی چاو‌دێر جێی سه‌رسوڕمان بێ که ئه‌و هه‌موو بابه‌تانه‌ی پێشتر ئاماژه‌م پێکردوون نوسینی هاوڕێم هه‌ڤاڵ کوێستانی بن ، به بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌ویان له سه‌ر بێ ، بۆیه لێی ده‌پرسم ئایا ئه‌مانه کاری که‌سێکن که حه‌زی له خۆ ده‌رخستنه ، یان کاری که‌سێکن که سه‌ربازی وونه ؟
ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئیشاره‌ت به شیعری ( ده‌با فاشیه‌کان بزانن …. ) نه‌ده‌م ، که بووه‌ته سروود و وێردی سه‌ر زوبانی وه‌چه دووای وه‌چه‌ی کومه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، بۆ پیرۆز راگرتنی شه‌هیدان و ناساندنی شه‌هید ئارام وه‌کو خۆی. شیعری ( گه‌ر تۆگوڵ بایت …. ) ، که هونه‌رمه‌ندی پایه به‌رزی گه‌له‌که‌مان ( خالد ڕه‌شید ) له یادی بیست ساڵه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامیدا به ئاوازه پڕ سۆزه‌که‌ی له هۆڵی ساوهس له له‌نده‌ن پێشکه‌ش به ئاماده‌بوانی کرده‌وه. ئه‌و نوسینه‌ی هه‌ڤاڵ کوێستانی که پێشکه‌شی کردوه به گیانی ئازاد هه‌ورامی به ناونیشانی ( به‌ره‌و لوتکه ) ، به شاکارێکی ئه‌ده‌بی ئه‌وتۆ داڕشتراوه که خوێنه‌ر به‌دووای خۆیدا کێش ده‌کا ، په‌یامی شه‌هیدانه ، به‌راوردێکی سیاسیانه‌ی چڕی یه‌کێێتی ڕابردوو ئیمڕۆیه .
ئه‌مه خه‌رمانی بیری هاوڕێ یایه‌تی زیاتر له چل ساڵمانه ، هه‌ر بۆیه‌ش به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم که بێمه گۆ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ت و ناهه‌قیانه‌ی به‌رامبه‌ری کراون ، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاستیانه‌ش ببنه ڕێگر له په‌لامارده‌رانی له ئاینده‌دا.
هاوڕێم هه‌ڤاڵ کوێستانی له نوسینه‌که‌ی دا هێرشی نه‌کردۆته سه‌ر هیچ شه‌خسێك ، بڕوا ناکه‌م ئه‌وو هاوڕێکانیشی له ڕه‌گ کێشه‌ی شه‌خسیان له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکی ناو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێ. بگره ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم هاوڕێ یه‌تی یان په‌یوه‌ندی نزیکیان له مام جه‌لاله‌وه هه‌تا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێیتی هه‌بووه. ئه‌وان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌وتی و هه‌ڵه سیاسیه‌کانه ، کیشه‌ی ئه‌وان گه‌نده‌ڵی و داروخانی یه‌کێیتی و نه‌بوونی سیسته‌م و که‌می خزمه‌تگوزاریه‌کان و فه‌رامۆش کردنی میلله‌ت و به کارهێنانی حزبه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌کاندا ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ووتویانه مافی سه‌ره‌تایی هه‌موو ئه‌ندامێکی ئاسایی ناو حزبه سۆسیال دیموکراته‌کانی دونیایه. ئه‌مه چ خه‌سله‌تێکی گێره‌شێوینی تێدایه جگه له په‌رۆشی و دڵسۆزی بۆ یه‌کێیتی و میلله‌ت.
جگه له‌وه‌ی هاوڕێم هه‌ڤاڵ کوێستانی له نوسینه‌که‌ی دا ڕوانینی پێشوه‌ختی خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌که‌ی مام جه‌لال ده‌ربڕیوه ، ئومێدی زۆری به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌که نییه و به گه‌مه‌یه‌کی سیاسی زانیوه ، هه‌رکه‌س ئازاده له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه دابێ یان نا ، به‌ڵام نا بۆ ئه‌وه‌ی نوسه‌ره‌که‌ی چاو‌دێر بۆ په‌لاماردانی شه‌خسی به‌کاری بێنێ.
هاوریم له نوسینه‌که‌ی دا ڕه‌خنه‌ی له ره‌فتاری چاو‌دێر گرتووه که به بێ موناسه‌به‌و به ناڕه‌وا مه‌سه‌له‌ی ( ڕه‌گ ) یان ، تێهه‌ڵکێشی گفتوگۆکانی نێوان مام جه‌لال و کاك نه‌وشیروان کردووه. که‌چی چاو‌دێر پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌کاری ده‌رهه‌ق به هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ڕه‌گ ده‌کا ، تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌خاته پاڵ که گوایه له ناو گۆمی لێڵ دا ڕاو ده‌که‌ن. نوسه‌ری چاو‌دێر بێ ئاگایه له‌وه‌ی که ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر وه‌ك گه‌نده‌ڵه‌کان له گۆمی لێڵ دا ڕاویان کردبا ئێستا ئه‌وانیش خاوه‌نی پۆستی گرنگ و کۆشکی به‌رزو مه‌زره‌عه‌و پاره‌ی ناو بانکه‌کانی دونیا ده‌بوون ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی ئه‌وان بۆ روون بوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆمه‌یه که گه‌نده‌ڵان ڕاوی تێدا ده‌که‌ن.
نوسه‌ری چاو‌دێر ئه‌وان تاوان بار ده‌کات به‌وه‌ی که ئه‌وان له ڕۆژه سه‌خته‌کاندا ووڵات و یه‌کێیتی یان جێ هێشتوه ، بی ئاگا که ئه‌وان له ڕۆژه سه‌خته‌کاندا ، رۆژانی خه‌باتی ژێرزه‌مینی و ڕۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی و رۆڵی دیاریان هه‌بووه ، ده‌بوایه له جیاتی تۆمه‌تبارکردن مه‌دالیای ڕێزلێنانیان پێ بدرێ نه‌ك ته‌شه‌ری چه‌واشه.
ده‌بوایه نوسه‌ری بابه‌ته‌که پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکات به نوسین هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڤاڵ کوێستانی له خاوه‌نی سایته‌که وه‌رگرتبا چونکه ئه‌و له زۆر که‌س زیاتر هه‌ڤاڵ کوێستانی له نزیکه‌وه ده‌ناسێ.
کاری مدیای سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه نی یه تۆ یه‌ك دیوی مه‌سه‌له‌کان باس بکه‌یت ، ده‌بێ هه‌ردوو دیووی باس بکه‌یت لیگهڕێ خوێنه‌ر حه‌که‌م بێ.
*ئه‌م ناونیشانه‌م له نوسینێکی نوووسه‌ری هێژا محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم وه‌رگرتووه که له ساڵی 1975 دا بڵاوی کردبۆوه.
*وه‌ڵامێکی به په‌له‌یه بۆ سایتی چاو‌دێر که له ڕۆژی 24 /12 /2008 دا نوسینێکی له سه‌ر هاوڕێم هه‌ڤاڵ کوێستانی بڵاو کردبۆوه که تا نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر ستونی سه‌ره‌کی سایته‌که‌یان هه‌ر مابوو.
هه‌ژار کانی مارانی _ بریتانیا
03 / 01 / 2009