جەلال بەرزنجی جارێكی تر وەك نووسەر رێزی لێ دەگیرێ…. سمكۆ
جەلال بەرزنجی جارێكی تر وەك نووسەر رێزی لێ دەگیرێ…. سمكۆ
(كۆمەڵەی نووسەرە باوەرپێ كراوەكانی كەنەد)ا رێزی لە شاعیر ناسراوی كورد جەلال بەرزنجی نا, تا بۆماەی سێ مانگ لە 5ی مانگی یەكەوە تا كۆتای مانگی سێی 2009 لە سەر ئەركی (كۆمەڵەی نووسەرە بڕوا پێكراوەكانی كەندا بچێتە ماڵی نووسەری ناوداری كەنەدی بریتۆن) لە شاری( دۆسن) لەسەر سنووری (ئالاسكا) لە بەستەلەكی باكوور وەك كاندیدی سەرۆكایەتی ئەمریكای دەرنەچوو, حاكمی ئالاسكا(ساراپێلن) گووتەنی لە "پەنجەرەوە روسیات لێ دیارە" بۆ ئەوەی نووسەر دەست بەتاڵ بێت بۆ ئەزموونێكی تری نووسین لەو شوێنە. (بریتۆن) نووسەرێكی گەورەی كەنەدا بوو ,خاوەنی پەنجا كتابی چاپ كراوە , پێش ئەوەی بمرێت, كلیلی ماڵەكەی خۆی داوە بە نووسەرانی نێونەتەوەی (پێن) و (ناوەندی نووسەرە باوەرپێكراوەكانی كەنەدا) سەرپەرشتی دەكات وهەرسێ مانگ جارێك وەك رێزلێنان دەیداتە نووسەرێكی ناسراوەی كەنەدا بۆنووسین و رامان وحەسانەوە.كاتی خۆی رۆمان نووسی ناوداری جیهانی (جاك لندن)یش بۆ نووسین چەند مانگێك لەوشارە ژیاوە. بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەم پرۆگرامە.
تكایە ئەو لینكەی (ئەتاچ) كراوە بیكەرەوە.
http://www.bertonhouse.ca/alumni.html