حه‌ماس زیانبه‌خشه‌که‌ی دۆزی فه‌له‌ستین….گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
حه‌ماس زیانبه‌خشه‌که‌ی دۆزی فه‌له‌ستین
گۆران ههڵهبجهییفهلهستینیهکان پتر له 60 ساله بۆسه‌ربه‌خۆیی خه‌بات ده‌که‌ن و له‌و پێناوه‌دا ده‌ریایه‌ک خوێنییان به خشیوه، تابڵیی دوژمنه‌که‌یان سه‌رسه‌خت و به‌هێزه ،که‌مترین دۆستیان هه‌یه ، ده‌توانم بێژم ته‌نانه‌ت له نیو ولاتانی عه‌ره‌بیشدا زۆر خۆشه‌ویست نین و زۆر جاریش بازرگانی به دۆزه‌که‌یانه‌وه کراوه ،بڕێ جاریش گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خواستبێتی به‌دڕنده‌ترین شیوهلهلایهن حیزب و ده‌سه‌ڵاته عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه لێدراو‌ن .
کاره‌ساته له دۆخێکی ئاوها ناله‌بارو دژوار‌دا لایه‌نێک له و گه‌له که خۆی به دڵسۆز‌و فریادڕه‌سی ده‌زانیت بێت گه‌وره‌ترین زیان له دۆزه‌که بدات.
ئه‌وه بۆ دوو هه‌فته ده‌چێت که‌رتی غه‌زه ئه‌و به‌شه‌ی حه‌ماس به کوده‌تا داگیری کردوه،که‌وتووه‌ته به‌ر هیرشێکی دڕندانه‌ی به‌ربڵاوی سوپای ئیسرائیل ، زۆربه‌ی کوژراوه‌کان که‌سانی سڤیلن له منداڵ و ژن پیر.ته‌نانه‌ت خوێندگاکانیش لهبوردومان نه‌پارێزراون و له ئاکامدا چه‌ندین خوێندکار کوژران.
ئه‌و وێنانه‌ی له شاشه‌ی تهلهفزێونهکانهوه نیشان ده‌درێن ویژدانی ههموومرۆڤدۆستانی هه‌ژان، هه‌ربۆیه‌ش له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان خه‌ڵکان بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی دژ به‌و کوشتاره که‌وتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان وبه جۆره‌ها شێوازنارهزاییان ده‌ربڕی .
شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان وڵاتانی ئه‌وروپاشی گرته‌وه‌و زۆرێک له سیاسه‌تمه‌دار وئهکتهرو پهرلهمانتاراو که‌سانی ناوداری به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌کاندا کرد.
دیاره ئه‌م ناڕه‌زایی وڕێپێوان و خۆپیشاندانه هه‌رگیز له‌به‌ر خاتری حماس نیه‌و بۆ پشتگیری له‌وان نیه ، با حه‌ماسیش له‌خۆی بایی نه‌بیت و به‌هه‌ڵه تێنه‌گات ،به‌ڵکو پشتگیریه بۆ خه‌ڵکی بێدیفاعی غه‌زه که که‌وتوونه‌ته نێوان دوو به‌رداش، به‌رداشی بۆردوومانی ئیسرائیل و سیاسه‌تی ناواقیعانهی حه‌ماس.
له بارودۆخێکی ئه‌وها مه‌ترسیداردا گه‌ره‌که فه‌له‌ستینیه‌کان به‌گشت لایه‌نه‌کانیانه‌وه سیاسه‌تێکی وا بگرنه‌به‌ر که هه‌ست و سۆز‌و به‌زه‌یی و پشتگیری زۆرترین خه‌ڵکی جیهان بۆلای خۆیان ڕاکێشن ،به تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپیدا . لێ به‌داخه‌وه که‌سانی سهربهحهماس و هه‌ودارانی ته‌واو به پێچهوانهوهکاردهکهن.به‌جۆرێک که زیان به دۆزه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نیت.
ڕۆژی دووشه‌مه له پاریس خۆپشاندانێکی مه‌زن له‌دژی ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی ئیسراریل بۆ سه‌رغه‌زه و هاوکات بۆ هاوسۆزی دانیشتوانی غه‌زه ئه‌نجام درا. به پێی هه‌وڵه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ئیلاف ژماره‌ی به‌شداربووان نزیکه‌ی 25 هه‌زار که‌س ده‌بوون که به بۆچوونی ڕێکخه‌رانی یه‌کێک بووه له خۆپیشاندانه گه‌وره‌کان که پاریس به خۆیه‌وه دیوه. ،ژماره‌یه‌کی که‌می عه‌رب نه‌بیت ئیدی هه‌مووی فه‌ره‌نسی بوون ،ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌ش پێکهاتبوون له هێزه چه‌په‌کان ، کۆمۆنیسته‌کان ،سوشیالیسته‌کان که‌سانی دژ به جه‌نگ ، پیاونی که‌نیسه‌و جوله‌که‌ی فه‌ره‌نسی .
ئاماده‌کاری هه‌واله‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ئیلاف خۆی یه‌کێک بووه له به‌شداربووان ئاماژه‌ی به کرده‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌یردا .{ که‌سێکی سه‌ربه حه‌ماس به دیسداشهیهکی درێژ‌و ورگێکی زل و ڕیشێکی درێژه‌وه ،ئاڵایه‌کی حه‌ماسی هه‌ڵگرتبوو ،پڕ به‌ده‌می هاواری ده‌کرد[مه‌رگ بۆ هه‌موو جوله‌که ، مه‌رگ بۆ هه‌موو خاچپه‌رستان] ،له دوایشیه‌وه چه‌ند گه‌نجێکی له‌چه‌شنی خۆی بۆیان دهسهندهوهو جار‌و باریش دروشمی خه‌یبه‌ر خه‌یبه‌ریان هه‌ڵده‌دا ، که ئه‌مه‌ش ئامژه‌یه به جه‌نگی قه‌ڵای خه‌یبه‌ری دژ به جوله‌که‌کان. } به‌ڕای من گه‌ر ئه‌و که‌سانه شمشێریان له‌ده‌ستدا بووایه هه‌ر له‌وێدا سوکه خهیبهرێکیان ده‌قه‌ومان.
له خۆپیشاندانه‌که‌ی کۆبنهاگنیش که چه‌په‌کانی دانیمارک ڕیکیان خستبوو هاوشێوه‌ی ئه‌وشته ڕوویدا ، حه‌ماسیه‌کان و ئه‌ندامانی حیزبی ته‌حریری ئیسلامی له وێدا هه‌مان هوتافیان ده‌کێشا، بی ئه‌وه‌ی هیچ ڕیزێک بۆ خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌یان دابنێن.
کاره‌ساته میله‌تێک ئه‌وه وه‌زعی بێت و ڕێکخراوێکی وه‌ک حه‌ماس خۆی به نوێنه‌ری بزانیت و به‌م شیوه نا مه‌سئول و چهوتهڕهفتار به‌رامبه‌ر به دۆستانی میلله‌ته‌که‌ی بکات.
به‌بڕوای من حه‌ماس هێنده‌ی زیانی به دۆزی فه‌له‌ستین گه‌یاندوه هێنده سودی نه‌بووه بۆی.ته‌نها ئامانجی حه‌ماس کۆنترۆڵکردنی عه‌قڵی حه‌ڵکی به‌دبه‌ختی فه‌له‌ستین بووه به سیاستی خۆی . هه‌رگیز گوێی به ئاکامی سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی خۆی نه‌داوه ،زۆر له‌وه‌ش بێباک بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دۆستی هه‌بیت یا نا .گرنگ ئه‌وه‌بووه سه‌رکرده‌کانی وه‌ک خالید مه‌شعه‌ل و ئیسماعیل هه‌نیه‌و مه‌حمود زههارو کێ و کێ خیتابی ئاگرین بۆ ئه‌ندامان و هه‌ودارانیان بدن و په‌یمانی له‌نیو بردنی ئیسرائیلیان پێبده‌ن و مه‌حمود عه‌باسیش به پیاوی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل له قه‌ڵه‌م بده‌ن. یا به هاوێشتنی چه‌ند ڕاکێتێک بۆ ئیسرائیل دڵسۆزیان بۆ دۆزه‌که نیشان بده‌ن . ئه‌و کاره‌ساته‌ی ئێستاش بڕێکی زۆری ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته چهوتبوو که حه‌ماس پهرهوی ده‌کرد.
به‌ڕاستی کاره‌ساته که‌سانی سه‌ر به حه‌ماس هێنده به‌کین وڕکهبهرایهتی و گیانی دوژمنایه‌تی گۆشکرابن هه‌رچی جوله‌که‌و کریسیتان هه‌یه به دووژمنی خۆیانی بزانن.
نازنم سه‌رکرده‌کانی حه‌ماس ئه‌م پرسیاره‌یان له‌خۆیان کردووه ،ئه‌وانه‌ی له ناو باژێره‌کانی ئیسرائیل و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا[کنێست] به‌رده‌وام سه‌رکۆنه‌ی حکومه‌ته‌که‌یان ده‌که‌ن ،خۆپیشاندان ڕێکده‌خه‌ن وهه‌وڵی ناردنی یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆغهزه کێن؟ ئایا ئه‌وانه جولهکهنین؟ حیزبی چه‌پی[ میریتش] و بزافی [ئاشتی ئێستا] و گه‌لێک ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینکراو، ئه‌مانه جولهکهنین؟ ئه‌ی ئه‌وه کریستیانه‌کانی فه‌له‌ستین نه‌بوون بۆ ناره‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحیان هه‌ڵگرت؟
ئه‌ی له‌خۆیان پرسیوه ههرئیمڕۆ ژماره‌یه‌ک لهپزیشانی بێ‌سنوور له ئه‌وروپاوه خۆیان گه‌یانده غه‌زه و گیانی خۆیان خسته مه‌ترسیه‌وه بۆ یارمه‌تی دانی برینداره‌کان .ئایا ئه‌وانه به قه‌ولی خۆتان{ سه‌ڵیبی} نین؟
له‌کۆتایدا له‌و حهماسیهی خۆپیشاندانه‌که‌ی پاریس ده‌پرسم، گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی تۆ پڕ به‌دل داوای مه‌رگیان بۆ ده‌که‌یت{جوله‌که‌و کریستیان} له خۆپشاندانه‌که بچونایه‌ته ده‌ره‌وه، کێ ده‌مایه‌وه ؟ بێگومان ئه‌وده‌مه خۆت به ته‌نها به ورگه ناشیرین و ڕیشه چڵکنهکهتهوه ده‌مایته‌وه.
halabja@ofir.dk