
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل:…. ئازاد ئارمان
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل:
سه‌گی پاسه‌وانی ئه‌مریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
نووسینی: ئازاد ئارمانبۆردومانی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، بۆ جارێكی تر ڕووی درندانه‌و خوێن رێژی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی به ته‌واوی كۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تی ئاشكرا كرد. بیانۆ و پاساوه‌كانی ئه‌م ڕژێمه خوێن ڕێژه ئه‌وه‌نده سوك و ریسوایه كه ناتوانی هیچ مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان و ئازادیخواز له سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌وی یه رازی بكات.
ئه‌م ڕژێمه ڕه‌گه‌زپه‌رسته 18 مانگه ئابلوقه‌ی ئابووری داناوه له سه‌ر شاری غه‌ززه و ته‌واوی خزمه‌تگوزاری یه‌كانی له‌م شاره بریوه، وه‌كو ئاو و كاره‌با و خۆراك و سوته‌مه‌نی و ده‌رمان و …هتد. به‌كرده‌وه جه‌نگێكی دڕندانه‌ی راگه‌یاندووه. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له غه‌ززه به‌رێوه ده‌چێت زۆر خراپتره له‌و ئاپارتایتهی كه له ئه‌فریكای باشوور دا هه‌بوو. به پێیی تازهتین ئامار له‌م بۆمبارانه‌ی چه‌ندین ڕۆژی ڕابردوودا زیاترله 600 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌روه‌ها زیاتر له 3000 كه‌س بریندار و بێ سه‌رو شوێنن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌م شاره ئاوه‌ره بوون.
له كاتێكدا، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئه‌وانه‌ی پشتیوان و هاوكارن له‌م جینۆسایدا دا، هه‌موو بیانۆكانیان ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی حه‌ماس تۆببارانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئیسرائیل ده‌كه‌ن. ته‌واوی دونیا ئه‌م راستی یه باش ده‌زانن كه ده‌وله‌تی ئیسرائیل له مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازیدا چوارمین ده‌وڵه‌تی دونیایه، خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی یه، سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش ساڵانه 3 بلیۆن دۆلار وه‌كو كۆمه‌ك ده‌وله‌تی ئه‌مریكا پێشكه‌شی ده‌كات به سوپای ئیسرائیل. چۆن و به كام پێوانه؟ حه‌ماس ده‌توانی شه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی ئیسرایل بفرۆشێت. ئه‌م بیانۆیه‌ی سه‌ره‌وه پوچ و بێ مانایه، ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل زیاتری له 60 ساڵه دریژه‌ی هه‌یه و له به‌رامبه‌ریشیدا هه‌میشه مقاوه‌مه بووه. هۆكاری ئه‌م په‌لاماری ئه‌م جاره‌ش ده‌توانن له چه‌ند خالێكدا كۆبكه‌ینه‌وه: مه‌سه‌له‌ی هه‌لبژاردن له ئیسرائیل به‌رێوه‌یه، رێكه‌وتنی نێوان ده‌وله‌تی ئیسرائیل و حوسنی مبارك و مه‌حمود عه‌باسه، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له ئاخیرین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی دا یه، ده‌یه‌وێت رووی شكسته‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌م جه‌نگه بشارێته‌وه (وه‌كو شكسته‌كانی له عێراق و ئه‌فگانستان و له لوبنان له ساڵی ٢٠٠٦ دا ) …….هتد.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانین بڵێین چه‌ند هۆكارێكن بۆ ئه‌م خوێن ڕێژی یه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به گه‌لێكی ژێرده‌سته‌ی وه‌كو گه‌لی فه‌له‌ستین. نه مه‌سه‌له‌كه حه‌ماسه‌و نه تیرۆریزم. ئه‌گه‌ر قسه له تیرۆریزم بكرێت ئه‌وا ده‌بێت په‌نجه بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا درێژ بكرێت، چونكه ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته پێشه‌نگی تیرۆریزمن له دونیادا، خۆپیشاندانه ملیۆنیهكانی دژی شه‌ڕ له هه‌ر پێنج كیشوه‌ری دونیا ئه‌م راستی یه یان بۆ ته‌واوی دونیا سه‌لماند. كه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا تیرۆریستن. نه‌ك خه‌ڵكی فه‌له‌ستین.
ئه‌م تیرۆریزمه‌ی ده‌وله‌تی ئیسرائیل پیاده‌یی ده‌كات له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و لوبنان و ناوچه‌كه. جێبه‌جی كردنی ستراتیژ و به‌رنامه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا. به كورتی و به كوردی یه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل سه‌گی پاسه‌وانی ئه‌مریكایه له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ئێمه شاهیدی هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ملیۆنی جه‌ماوه‌ری نارازین له زۆربه‌ی پایته‌خته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا. گه‌لی فه‌له‌ستین له‌م جه‌نگه نارهوایهدا له هه‌موو روویه‌كه‌وه قوربانی و زه‌ره‌رو زیانی زۆری لێكه‌وتووه. به‌ڵام له‌وه دلنیاین گه‌لی فه‌له‌ستین براوه‌یه‌و داگیركه‌رانیش وه‌كو هه‌میشه له مێژوودا دۆراو و سه‌رشۆرو زه‌لیلن.