كەمانێك ،دەخەینە سەر شانى هەرزەكارێك
كەمانێك ،
دەخەینە سەر شانى هەرزەكارێك .
قوبادى جەلى زادە
خودا بە دەستە زێڕینەكەى خۆى ، دان بۆ كۆترە سپییەكان رۆ دەكات .
دەست بەسەرى پشیلە تینوەكان دادەهێنىَ , كاتىَ چۆڕێك ئاو نۆش دەكەن .
باڵى زریان بە پەلكە زێرینە دەبەستىَ ، تا پەپوولەكان بە ئارامى تێپەڕن .
چەك بۆ خودا هەڵدەگرم …
ئیدى قەبولى ناكەم كەس ، مۆڕە لە خودا بكات.
كەس تەقە لە سێبەرى خودا بكات .
ئیدى قەبولى ناكەم كەس ،
توێكلە مۆز ، فڕىَ بداتە بەر پىَ پیرۆزەكانى خودا !
لەگەڵ خودادا ، دەچین بۆ بازار ،
تەرازووى لاسەنگى بەقالەكان ، راست دەكەینەوە .
دەچینە ناو پاێ ، بە تەنیشت ریشدارێكەوە دادەنیشین ،
پشتێندى خۆكوژى لە كەمەریدا، خامۆش دەكەین .
پیرێك چەك دەكەین ، كەمانێك دەخەینە سەر شانى نەوجەوانێك .
سەر لە مزگەوت دەدەین ، بڕیارى ئاگربڕ ، رادەگەیەنین .
عەبدەكان لە پیلانى كوشتنى خودا ، پەشیمان دەكەینەوە !