ئاکنه / Acne…..گوڵاڵه پشده‌ری
ئاکنه / Acne
ئاکنه کۆی چه‌ند نه‌خۆشیه‌کی پێسته که خۆی به ده‌ردانی زیپکه ده‌رده‌خات.
ئاکنه یه‌کێک له‌و نه‌خۆشیانه‌یه که ڕێژه‌که‌ی زیاتره له نه‌خۆشیه‌کانی دی که پێش دێن.به تایبه‌تی زیپکه‌ی گه‌نجان/لاوان واته: Acne Vagularis
هۆکار: به هۆی ههوکردهنی ڕژێنه‌کانی/گلهندهکانی چه‌وری پێسته.هه‌موو که‌سێک که‌م یا زیاد کێشه‌ی زیپکه‌ی هه‌بووه.هه‌رچه‌نده مرۆڤ به ئاسانی ناتوانێ به‌رگری له په‌یدابوونی زیپکه بکات و بۆ نه‌خۆش کێشه‌ی جوانکاری دروست ده‌کات و جاریوایه ده‌بێته مایه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی مرۆڤ .خۆشبه‌ختانه ئێستا چاره‌سه‌ری تا ڕاده‌یه‌ک ده‌کرێت.
هۆکاره‌کانی دیکه:
– ئه‌و کێشه‌یه زیاتر له نێوان کوڕان و کچانی ته‌مه‌ن 15 تا 18 ساڵدا ده‌بیندرێت.له‌و ته‌مه‌نه‌شدا په‌یوه‌سته به:
1- زیادبوونی هۆرمۆنی ڕه‌گه‌زی/تووخمی له‌و ته‌مه‌نه‌دا واته: Sex Steroids/ Gonadal Steroids
له کچاندا له هێلکه‌دان Ovarium و له کوڕاندا ئه‌و هۆرمۆنه له گوون/باتی واته Testes به‌رهه‌م دێت.
2- ئه‌وه هۆکاره بۆ گه‌وره‌بوونی ڕژێنه‌کانی چه‌وری پێست و ده‌ره‌نجام به‌رهه‌مهێنانی چه‌وری زیاتر.
3- تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌و به‌رهه‌می زیاده‌ی چه‌وری و خانه له ناوچووه‌کان Keratinocyte ده‌بێته هۆکاری ڕێبهستکردنی کوونه‌کانی ڕژێنه‌کانی چه‌وری.
4- له هۆی ئه‌وه‌دا گیرانی کوونه‌کانی ڕژێنی جه‌وری Comedon دیوار یاخود ئه‌و شوێنه‌ی که لێی دروست بووه ده‌ته‌قێت و ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی پێست.
فاکتۆره‌کانی که کاریگه‌رن له سه‌ر په‌یدابوونی ئاکنه/زیپکه
– فاکتۆری ویراسی
– فاکتۆری هۆرمۆن
– هه‌بوونی چه‌ند توورکه یه‌کی ئاو له ناو هێلکه‌داندا Polycysteus ovarium syndroom /ده‌گمه‌نه
– به‌رهه‌می هۆرمۆنی زیاده / ده‌گمه‌نه
– نائارامی ده‌روونی
– فاکتۆری ده‌ورووبه‌ر/ژینگه
– به‌رزی پله‌یی ته‌ڕایی/شێ
– مادده‌کانی جوانکاری که ڕیژه‌یی چه‌ورییان زۆره و کوونه‌کانی پێست داده‌پۆشن.
–
ڕۆڵی باکتریاکان چییه؟
ڕۆڵی باکتریاکان له په‌یدابوونی ئاکنهدا نه‌سه‌لمێندراوه.
کاتێ ده‌ورانی گه‌نجی یاخود پێگه‌یشتن ته‌مه‌ن نێوان 13 تا 18 ڕیژه‌یی باکتریاکان له سه‌ر پێست زیاتر ده‌بێت.ئه‌وه به تایبه‌تی باکتریای جۆری.Proprionibacterium acnes (P. acnes)
له ڕاستیدا ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که گوایه کاریگه‌رییان هه‌یه و ڕۆڵییان هه‌یه له سه‌ر زیپکه، تا ئێستا به ته‌واوی مسۆگه‌ر نه‌کراون.
ڕۆڵی ڕژێنه چه‌ورییه‌کان چین؟
ئاکنه نه‌خۆشی ڕژێنه چوهرییهکانه ( , (Sebaceous glandئه‌و ڕژێنه جهورییانه له ته‌واوی پێستدا هه‌ن بێجگه له ناو له‌پی ده‌ست و ژێر پێ نه‌بێت. له هه‌موو شوێنه‌کانی پێستدا یه‌کسان دابه‌ش نه‌بوون. ئه‌وانه زیاتر له پشت،نێوچاوان و له چهناگهدان.ئه‌وان قهبارهشییان گه‌وره‌تره له به‌شه‌کانی دیکه.
ڕژێنه‌کانی چه‌وری، چه‌وری به‌رهه‌م دێنن و به‌ڕێگه‌ی جۆگه‌له‌یه‌کدا ده‌چنه ناو تووره‌که‌ی ژێر مووه‌کان واته Follicles .
چه‌وری ناو ئه‌و تووره‌کانه ده‌خزێته سه‌رووی به‌شی پێست.
ڕۆڵی چه‌وری چییه؟
– به‌رگری له له‌ده‌ستدان ئاو/ته‌ڕایی پێست
– پاراستنی ۆێست به‌رامبه‌ر به میکرۆئۆرگانحسمهکان(باکتریا و قارچک)
– به‌خشینی بۆنی تایبه‌ت به جه‌سته
–
به‌رهه‌مهێنانی چه‌وری پێست به چییه‌وه په‌یوه‌سته؟
– ڕێژه‌ی هۆرمۆنی ڕه‌گه‌ز/تووخم به تایبه‌تی Testosteron& Androsteendiol
– ته‌مه‌ن ( کاتێ گه‌شه‌کردن/پێگه‌یشتن به‌رزه و دوایی ته‌مه‌ن 40 سال داده‌به‌زێت)
– هه‌ندیک جۆر ده‌رمان.
چاره‌سه‌ری ئاکنه
– ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که به‌رگری له ته‌قینی جۆگه‌کانی کوونی پێست ده‌که‌ن
– ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که به‌رگری له زیادبوونی باکتریاکان ده‌که‌ن
– ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که دژه هه‌وکردنن
– ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که به‌رهه‌می چه‌وری که ده‌که‌نه‌وه.
سه‌چاوه:
www.ziekenhuis.nl
www.huidinfo.nl
گوڵاڵه پشده‌ری
11 January 2009
Amsterdam