په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی یان گورگێکی بۆر؟!…نزار جاف
په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی یان گورگێکی بۆر؟!
نزار جاف
گرتنه‌بری سیاسه‌تی ئه‌ڵمانی له دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد، کارێکه که به جۆرێکی ژیرانه و، به پێی پلانی نه‌خشه بۆ داڕێژدراو، کاری له‌سه‌ر کراوه و ده‌کرێت. بێگومان، کاتێك قسه له‌باره‌ی سیاسه‌تێکی ئه‌ڵمانی له‌و جۆره ده‌که‌ین، ئه‌وا ده‌شبێت باش بزانین که سیاسه‌تێکی له‌وباره‌وه خزمه‌تێکی به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جینده‌ی کێ ده‌کات و، کێی له پشته‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی که روون و ئاشکرایه بۆ هه‌موو دۆست و هاوڕێیانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له وڵاتانی خۆراوادا، کێشان و داڕشتنی هه‌موو ئاراسته‌یه‌کی سیاسی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد، به مسۆگه‌ری ده‌زاندرێت له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه و دوا مه‌به‌ست و ئامانجیشی چییه. هه‌ڵبه‌ته، بوونی هێڵ و ئاراسته‌یه‌کی سیاسی به‌و شێوه و ناوه‌رۆکه به‌ر له هاتنه‌ئاراوه‌ی ئه‌زموونی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هیچ جۆره بوونێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو و، به هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌یده‌توانی له‌به‌ر چه‌نده‌ها هۆی جیاواز، ده‌ست و ده‌نگی ره‌وای خۆی به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا هیچ پێویستییه‌کی ئه‌وتۆش له‌ئارادا نه‌بوو تا سیاسیه‌تی له‌و جۆره له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد دابڕێژدرێت. هه‌ڵبژاردنی و دیاریکردنی ئه‌ڵمانیا وه‌ك بنکهیهك بۆ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تێکی له‌و جۆره چه‌ندین هۆکار ده‌گرێته خۆی که گرنگترینیان بریتین له:
ـ ئه‌ڵمانیا، هێزێکی نێوده‌وڵه‌تی کاریگه‌ره له رووی داڕشتن و په‌سه‌ندکردنی بڕیاری چاره‌نووسسازه‌وه.
ـ ئه‌ڵمانیا، به هۆی ئه‌وه‌ی که رووبه‌رێکی فراوانی بۆ ده‌ربڕینی ئازادی و به‌رجه‌سته‌کردنی هه‌ڵوێستی ئازادیخوازانه‌ی پشتیوانیکردنی مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌کانی تێدایه، گه‌ر دژه جه‌مسه‌رێکی دیاریکراوی له‌دژی کورددا تیادا نه‌یه‌ته ئاراوه، ئه‌وا ده‌توانێت په‌ره به رۆڵ و بزافی خۆی بدات له به‌رژه‌وه‌ندی ئایینده‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
ـ ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ی ره‌وه‌ندی کوردی تێدایه و، گه‌ر رۆژێك له رۆژان سیاسه‌تێکی ژیرانه به ئاراسته‌ی کاراکردنی رۆڵیان بۆ خزمه‌تی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، بگیرێته‌به‌ر، ئه‌وا ده‌توانن فاکته‌رێکی گرنگ بن له ئاراسته‌کردنی هه‌ردوو شه‌قامی فه‌رمی و میللیش له ئه‌ڵمانیا و، گومان له‌وه‌دا نییه ناوه‌نده نه‌یاره‌کان به گشتی داهاتوو و ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌یان خستۆته به‌رچاویان.
ـ ئه‌ڵمانیا، نزیکه‌ی 4 ملیۆن تورکی تێدا نیشته‌جێیه و، به هۆی ئه‌وه‌ی که له دوای جنگی جیهانی دووه‌مه‌وه له‌م وڵاته‌دا نیشته‌جێ بوون، توانیویانه به جۆرێك و دیکه بوونی خۆیان له هه‌ندێك ناوه‌ندی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و سیاسی، بسه‌لمێنن و، ئه‌وه‌یشی که پتر گهڵاڵهبۆتهوه له‌لای ناوه‌نده ئه‌ڵمانییه‌کان و، ناوه‌نده‌کانی دیکه‌ی که بایه‌خ به‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن، ئه‌و ره‌وه‌نده زۆر بایه‌خ ده‌دات به هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و، خۆی به سه‌ری رمێك داده‌نێت بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌و مه‌به‌ستانه.
بێگومان، قسه‌کردن له بوونی لوبییهکی عه‌ره‌بی یان ئێرانی له ئه‌ڵمانیا، بابه‌تێکی ئه‌وه‌نده واقیعی نییه و، زه‌مینه‌کانی دروستکردنی ئه‌و جۆره لوبییه هێشتا دووره، هه‌رچه‌نده وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له سه‌ده‌ی رابردوودا، به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، توانییان چه‌ند ناوه‌ندێکی ئه‌ڵمانی به سوودی مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی خۆیان ئاراسته‌بکه‌ن، به‌ڵام، به هۆی هه‌ژموونی به‌هێزی لوبی ئیسرائیلی له ئه‌ڵمانیا، ئه‌و کاره سه‌ری نه‌گرت و له سنوورێکی دیاریکراودا بوو و، خۆکوشتنی په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی"مالڤان"له دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرابوو که کۆمه‌کی دارایی له عه‌ره‌به‌وه وه‌رگرتووه، زه‌نگێکی هوشیاری بوو بۆ وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان که سنووری جوڵانه‌وه‌یان له ئه‌ڵمانیادا، ده‌ستنیشانکراوه و، نابێت له‌وه زێتر پێیان رابکێشن. به‌ڵام، کاتێك دێینه سه‌ر لوبی تورکی و، ئه‌و کۆمه‌ڵه فاکته‌ره جیاوازانه‌ی که فه‌راهه‌مکراون بۆ خزمهترکردنی ئه‌نجامدانی کاره‌کانی، به‌تایبه‌تی، ئه‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیکردنه پته‌وه‌ی که له نێوان ئه‌وان و ئیسرائیل‌دا، هه‌یه، ئه‌وا به ئاسانی بۆمان روون ده‌بێته‌وه که لوبی تورکی له ئه‌ڵمانیا، به باشی ده‌توانی کاری خۆی جێبه‌جێ بکات و، زه‌مینه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی پتر له هه‌ر لوبییهکی دیکه، بۆ ره‌خساوه. لێره‌شدا، گرنگه تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ناسراوی ئه‌ڵمانی به ره‌گه‌ز تورك"جه‌م ئوێزده‌میر"، که له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیایه و، له ساڵی 2008 بووه سه‌رۆکی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا. ئوێزده‌میر، که به قسه‌ی هه‌ندێك ناوه‌ندی به‌رپرسی ئه‌ڵمانیا، توانی به ئاسانی رزگاری بێت له ئۆباڵی ده‌ربڕینێکی"ره‌گه‌زپه‌رستانه"ی له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ساڵی 1998دا، خۆی رزگاربکات، ئه‌و ناوه‌ندانه، پێی داده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر کورد به ژیرانه دوای ئه‌و بابه‌ته بکه‌وتبایه و فشارێکی هه‌مه‌جۆره‌ی درست بکردبایه، ئه‌وا کاریگه‌ری ده‌خولقاند له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی سیاسی جه‌م ئوێزده‌میر، به‌ڵام، به داخه‌وه، ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی که بۆ گۆڤاری ناوداری(فوکوس)ی خسته‌ڕوو و، کاتێکبوو که سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان عه‌بدوڵڵا ئوچه‌لان له رۆما بوو و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌ڵمانیا دۆسییه‌کی تایبه‌تی له‌دژی هه‌بوو و، کچه رۆژنامه‌نووسێکی ئه‌ڵمانی له گۆڤاری فوکوس پرسیاری ئاراسته‌ی ئوێزده‌میر کرد که بۆچی ئه‌ڵمانیا ده‌ستپێشخه‌ری ناکات بۆ ده‌ستگیرکردنی ئوچه‌لان، ئوێزده‌میر له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌یدا به راشکاوانه پێی راگه‌یاند:(ئێمه ناخوازین کورده‌کان لێره تۆڵه له تورکه‌کان وه‌ربگرنه‌وه)!! هه‌ڵبه‌ته، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه، ئوێزده‌میر له‌و ده‌ربڕینه‌دا په‌رۆشی خۆی وه‌ك ئه‌ڵمانییه‌ك نیشان ده‌دات گوایه ناخوازێت کێشه بۆ ئه‌ڵمانیا به هۆی هێنانی ئوچه‌لان بۆ ئه‌و وڵاته بێته‌ئاراوه، له کاتێکدا، گه‌ر به ودری له‌و ده‌ربڕینه‌ی وردبینه‌وه، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و په‌رله‌مانتاره به ره‌گه‌ز تورکه، نه‌ته‌وه‌ی کوردی وه‌ك گێره‌شێوێن و تۆڵه‌سێنه‌ر و دهرماگیر نیشان داوه و، ئه‌و سیفه‌تانه له زۆر رووه‌وه دوورن له کورد، به‌ڵام، زۆر نزیکن له تورکه‌وه و، ته‌نانه‌ت کاتێك یارییه‌کی نێوان ئه‌ڵمانیا و تورکیا له ساڵی رابردوودا روویدا، هه‌موو ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایشی ئه‌ڵمانیا که‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و، ترسێکی زۆر له ئه‌ڵمانیادا هاتبووه ئاراوه که ره‌وه‌ندی تورك له ئه‌نجامی دۆڕاندنی تمی تورکیا کاری توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیادا ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و ده‌ربڕینه، ژه‌هراوییه ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئوێزده‌میر، که ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو رای گشتی ئه‌ڵمانی به ئاقارێکدا ئاراسته بکات که گوایه نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی دڕنده و تۆڵه سێنن و له‌وانه‌یه هێرش به‌رنه‌سه‌ر"تورکه"میهره‌بانه‌کان، به داخه‌وه، کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له‌لای کورده‌وه نه‌بوو، ته‌نها ئه‌و تاکه هه‌ڵوێسته‌ی دکتۆر ئه‌کره‌م ناسان نه‌بێت که نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی ئاراسته‌ی په‌رلمانی ئه‌ڵمانی و خودی ئوێزده‌میر کرد سه‌باره‌ت به ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی و، داوای لێکرد په‌شیمانی خۆی له‌وباره‌وه رابگه‌یه‌نێت. به‌ڵام، بێگومان به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی دکتۆر ناسان ته‌نهابوو و، هیچ که‌س و گرووپێکی له پشته‌وه نه‌بوو، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵکو ئوێزده‌میر بگره خه‌ڵاتیش کرا کاتێك له ساڵی 2008 بووه سه‌رۆکی پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیا و، زه‌مینه‌ی جوڵانه‌وه‌ی باشتری بۆ ره‌خسێندرا له‌دژی کوردێکی"خه‌وتوو" و، دوا کاریش که ئوێزده‌میر له‌دژی کوردی له ئه‌ڵمانیادا، جێبه‌جێ کردووه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بوو له دامه‌زراندنی مزگه‌وتێکی ره‌وه‌ندی کورد له به‌رلین به ناوی مزگه‌وتی(سه‌لاحه‌دین) و، هه‌موو هه‌وڵ و کۆششێکی خۆی خسته‌گه‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و کاره و سه‌رکه‌وتووش بوو تیایدا و، ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌ڵمانیا رازی نه‌بوو له‌سه‌ر داواکاری کورده‌کان. به‌ڵام، ئه‌م کاره‌ی ئوێزده‌میر له به‌رامبه‌ر دروستکردنی مزگه‌وتێکی سه‌ر به ره‌وه‌ندی کورد، کاتێك مه‌به‌سته رهگهزپهرستانهکهی ئاشکرا ده‌بێت، که بزانین چه‌نده‌ها مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تورك له ناوچه جیاوازه‌کانی ئه‌ڵمانیادا هه‌یه، بۆ نموونه، هه‌ر له دویسبۆرگ مزگه‌وتێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی تورکه‌کان هه‌یه و له شاری کوێلنیش که تورکه‌کان به نیازن مزگه‌وتێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ش دروست بکه‌ن و ماوه‌یه‌کی زۆر بووه هۆی گرژی له نێوان تورك و شه‌قامی ئه‌ڵمانی، له ئه‌نجامدا تورکه‌کان سه‌رکه‌وتوو بوون له سه‌پاندنی داواکاری خۆیان به‌سه‌ر ئه‌ڵمانه‌کان و، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رچوو، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئه‌و"ئهرخهداشه"بۆچی هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکی له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره نه‌بوو و، ئایا به‌ڕێزیان نازانێت که مزگه‌وتی"شا فه‌هه‌د"ی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به‌کان له بادگودسبێرگی سه‌ر به شاری بۆن به شێوه‌یه‌کی ئاسایی کاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و عه‌ره‌به‌کان له چه‌نده‌ها شاری تریش مزگه‌وتی دیکه‌یان هه‌یه و، ئیدی بۆچی ئوێزده‌میر برینی ده‌کولێته‌وه کاتێك باس له بنیاتنانی مزگه‌وتێکی کوردی ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ماسته گوریسێکی تێدا نه‌بێت که سه‌ره‌که‌ی لای ئوێزدهمیرهوه و بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی له خودی ئه‌نکه‌ره‌دایه؟! بۆیه، مافی خۆمانه بپرسین، ئایا جه‌م ئوێزده‌میر، به راستی په‌رله‌مانتارێکی ئه‌ڵمانیه و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا به‌م کرده‌وه گومانلێکراوانه‌ی ده‌کات، یان گورگێکی بۆری تورکی شاراوه‌یه که هه‌موو مه‌به‌ست و ئامانجێکی خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی تورکیایه؟
ئه‌مڕۆ، کارێکی یه‌کجار گرنگه، که کورد به ئه‌وپه‌ڕی هوشیاری و هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه به دوای ئه‌م بابه‌ته‌دا بچێت و جارێکی دیکه دۆسییه‌ی ئوێزده‌میر بخاته به‌ر تیشك و لێکۆڵینه‌وه و، له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی ساڵی 1998ی په‌لکێش بکرێت بۆ داواکردنی لێبوردنێکی فه‌رمی له نه‌ته‌وه‌ی کورد و، هه‌روه‌ها بابه‌تی هه‌ڵوێستی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی پڕ له گومانی له‌دژی دروستکردنی مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دینیش بکرێته بابه‌تێکی دیکه‌ی جیاواز و کاری له‌سه‌ر بکرێت.
nezarjaff@gmail.com
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی کوردستان راپۆرتدا له هه‌ولێر بڵاوکراوه‌ته‌وه.