که‌سێکی تر، پێست ڕه‌نگێکی تر، له نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، …..
که‌سێکی تر، پێست ڕه‌نگێکی تر، له نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، به‌ڵام هه‌مان ده‌نگ بۆ هه‌مان ئازار خه‌ڵتانی خوێن کرا
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، 16.01.2009
که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی، که شه‌قیان له پاره و پایه و پله‌ی دنیا هه‌ڵداوه، که‌م نین ئه‌وکه‌سانه‌ی، که ئازاری ئه‌م دنیایه‌یان هه‌ڵگرتووه و له پێناوی دنیایه‌کی تردا؛ دنیایه‌کی نوێ‌دا هه‌وڵێکی بێشوماریان داوه، که‌میش نین ئه‌و که‌سانه‌ی، که له پێناوی دابینکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا قوربانیان به‌خۆیان و ماڵ و منداڵ و هه‌موو شتیکی تریان داوه.
ئه‌و که‌سانه شیاوی ستایش و پیاهه‌ڵدانن، جێگای ڕێز و ده‌ست له‌سه‌ر نانن، که‌سانێکن خۆیان له به‌هاترین شت که ژیانه بێبه‌ش ده‌که‌ن، تاکو ببنه ده‌نگی بێده‌نگه‌کان، ببنه سومبولی په‌راوێزکراوه‌کان و نه‌بووه‌کان.
ساڵێک که‌متر له تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و چه‌نده‌های تری وه‌ک ئه‌و هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا، ئه‌وا به‌م تازه‌کییه ده‌نگێکی تر، به‌ڵام له نه‌ته‌ویه‌کی تر، له وڵاتێکی تر به‌ناوی لاسهنسا ویکرۆمهتینگا(Lasantha Wickrematunge) له سریلانکا، ڕۆژی پێنجشه‌مه، 08-01-09 له‌کاتێکدا که بۆ سه‌ر کار ده‌چوو، له لایه‌ن دوو ماتۆڕسواره‌وه تیرۆر کرا.
لاسهنسا ڕۆژنامه‌نوسێکی ده‌رکه‌وتو بوو نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی سریلانکا و هیند، بگره له گه‌لێک شوێنی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی لیده‌ر( Sunday Leader) بوو، که له ساڵی 1994 دا به هاوکاری چه‌ند که‌سێکی تر ده‌ستیان به ده‌رکردنی کرد.
لاسهنسا هه‌ر وه‌کوو هه‌موو ده‌نگێکی زوڵاڵی تر، هه‌روه‌کو هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگێکی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ، که دژی هه‌موو چه‌شنێکی زوڵم و زۆرن، ئیدی له هه‌ر شێوه‌یه‌کدا بێت، ده‌یزانی که ده‌یکوژن. ده‌شیزانی که بکوژه‌که‌ی پیاوانی سه‌ر به ده‌ڵه‌ت ده‌بن، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی که سه‌رۆکه‌که‌ی زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌ک بوو، براده‌رێکی گه‌لێک نزیکی بوو، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وه‌کو خۆی له مه‌قاله‌که‌ی دوای مردنیدا ده‌ڵێت " من یه‌کێک بووم له‌و که‌سه ده‌گمه‌نانه‌ی که هه‌ر به‌ناوی خۆیه‌وه با‌نگم کردوه، وه هه‌روه‌ها به‌ده‌گمه‌نیش ڕێککه‌وتوه که هه‌موو مانگێک له شه‌وێکی دره‌نگوه‌ختدا یا له کۆشکی کۆماری یا له ماڵی تایبه‌تی خۆی کۆ نهبووبێتینهوه و باسمان له سیاسه‌ت و ساتهخۆشهکانی ڕابوردوو نه‌کردبێت، یا گاڵته و شۆخیمان نه‌کردبێت.
لاسهنسا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که دوو جاری تر، هه‌وڵی تیرۆر کردنی دراوه و جارێکیش خانووه‌که‌ی دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، ده‌یزانی که به‌و زووانه سه‌ره ده‌گاته سه‌ر ئه‌ویش و ده‌نگی دلێری خامۆش ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه 3 ڕۆژ پێش کوشتنه‌که‌ی مه‌قالێکی زۆر به پێز و بڕشتی به‌ناوی " به‌هیوام کوشتنه‌که‌م به به‌زینی ئازادی لێک نه‌درێته‌وه، به‌ڵکو بێت به ئیلهامێک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مێننه‌وه، تاکو هه‌وڵی زیاتر بده‌ن" نووسیوه تاکو له دوای خۆی ڕۆژنامه‌که‌ی ، (سه‌نده‌ی لیده‌ر)، بڵاوی بکاته‌وه.
(سه‌نده‌ی لیده‌ر)یش ئه‌م مه‌قاله‌یه‌ی له ڕۆژی 11-01-09 بڵاو کرده‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ناسراوی خۆشی و هه‌م له‌به‌ر به‌بڕشتی مهقالهکهش ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیش له ڕۆژی 13-01-09 دا بڵاوی کرده‌وه.
لاسهنسا سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نه‌بوو، له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌ر به کۆمه‌ڵی پڵنگه‌کانی تامیل (Tamil Tigers)یش نه‌بوو، به‌ڵام ده‌یزانی که به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت تیاده‌چێت، بۆیه له‌م دوا مهقالهیهیدا روو ده‌کاته سه‌ره‌ککۆماری براده‌ری و ده‌ڵێت " که کوژرام، ئه‌وه حکومه‌ته که ده‌مکوژێت" …. " من مورتاحم به‌وه که ده‌مزانی به‌سه‌ر به‌رزی ڕێده‌که‌م و پیاوێک نییه سه‌ری بۆ شۆڕکهم. هه‌روه‌ها ده‌شمزانی که من له‌م سه‌فه‌ره‌مدا ته‌نها نیم، له‌گه‌ڵ هاوکاره ڕۆژنامه نووسهکانم له به‌شه‌کانی تری میدیادا له‌م ڕۆیشتنه‌دا پێکه‌وه‌ین و هاوبه‌شین، زۆربه‌یان یا له ئێستادا مردوون، یا له به‌ندیخانه به بێدادگایی تووند کراون، یا له مه‌نفا نیشتهجیکراون. هه‌ندێکی تریشیان له سێبه‌ری مه‌رگدا له‌پێناوی ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی که تۆش له سه‌رده‌مێکدا هه‌ڵبژاردنی سهرکۆماریهکهتت تیا برده‌وه، ڕێده‌که‌ن". هه‌روه‌ها به (مه‌هیندا)ی سه‌ره‌ک کۆماری براده‌ری نزیکی ده‌ڵێت " له پرسه‌ی مردنهکهمدا، ده‌زانم ده‌نگه ده‌نگی سۆزاوی ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ی که ئاساییه ده‌یکه‌یت، وه داوا له پۆلیسش ده‌که‌یت، که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دوورودرێژ و جدی بکه‌ن. به‌ڵام وه‌کو هه‌موو ئه‌و لێکۆڵینانه‌وه‌ی تر، که له ڕابوردوودا ئه‌مرت پێکردون، ئه‌میش سه‌رئه‌نجامێکی نابێت. گه‌ر له ڕاستیش ده‌گه‌ڕێیت، ئێمه هه‌ردووکمان ده‌زانین کێ له پشتی مردنهکهمهوه ده‌بێت".
ته‌نها تاوانی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه بوێری بوو، پاره و پله و پایه‌ی دنیا، نه‌یده‌توانی ماڵی بکات، لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت و (پڵنگه‌کانی تامیل)یشی نه‌ده‌کرد، ئه‌م له‌پێناوی مافی مرۆڤ، له پێناوی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیدا کاری ده‌کرد، ئه‌م په‌ی به هه‌موو موئامه‌ره‌کان و کاره نامرۆڤه‌کان، که پیاوانی ده‌وڵه‌ت پێی هه‌ڵده‌ستان، ده‌برد و که‌شفی ده‌کردن، ئه‌م هه‌ڵگری په‌یامی ڕۆژنامه‌نووسێکی ڕاستگۆ و مرۆڤدوۆست و به‌ویژدان بوو، ئه‌م به) کاڵ(ی )کاڵ (ده‌وت و به )کوڵاو(یش )کوڵاو(.
لاسهنهسا هیچ وه‌ختێک له‌گه‌ڵ زوڵم و زۆر و کوشتن و بڕیندا نه‌بووه، هه‌میشه عه‌داله‌تی کێشه‌که‌ی له خودی تێکۆشانه‌که‌ی، که بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی كێشه‌که بووه، جوودا کردۆته‌وه. هه‌ر بۆیه جارێک سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی (پڵنگه‌کانی تامیل)، گه‌رچی له‌گه‌ل کێشهکهشیاندا بوو، ده‌ڵێت " دژایه‌تی و ناڕه‌حه‌تیمان بۆ ئه‌م شه‌ڕه نابێت والێکبدرێته‌وه، که ئێمه لایه‌نگیری (پڵنگه‌کانی تامیل)ین. (پڵنگه‌کانی تامیل) یه‌کێکن له بێبه‌زه‌ییترین و بهخوێنتینوون له‌ناو ڕێکخستنه‌کاندا". هه‌ر بۆیه‌ش له‌م دوا مهقالهیهیدا ڕوو ده‌کاته خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌که‌ی (سه‌نده‌ی لیده‌ر) و داوایان لێده‌کات و پێیان ده‌ڵێت " گه‌ر هیچی ترت له بیر نییه، ئه‌مه‌ت له بیر بێت : ڕۆژنامه‌ی (سه‌نده‌ی لیده‌ر) ده‌مێنێته‌وه و بۆ تۆیه، جا ئیدی تۆ سینهالیت، تامیلیت، موسڵمانیت، له چینی خواره‌وه‌یت، که‌م ئه‌ندامیت یا ڕه‌خنه‌گری له ده‌وڵه‌ت، یا هاومهیلیت به‌لای جنسه‌که‌ی خۆتا… ستافه‌کانی به‌رده‌وامن له جهنگهکهکهدا و سهرشۆڕناکهن و ناترسن، به‌یارمه‌تی ئه‌و بوێریه‌ی که بووه‌ته خوو (عاده‌ت). ئه‌م ئیلتیزامهت مه‌بچڕێنه. به‌گومان مه‌به له‌وه‌ی چی قوربانییه‌ک ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌یده‌ین، ئه‌مانه بۆ نه‌مریمان و سه‌ربه‌رزیمان و ستایشکردنمان نین: ئه‌مانه بۆ تۆ کراون، جا تۆ شایانی ئه‌و قوربانیانهیت یا نه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره، به‌ڵام بۆ من خودا ئاگاداره که هه‌وڵم دا". ئه‌و زۆرجار ته‌ماحی دنیایی خراوه‌ته پێش و به‌جدیش هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا دراوه که پله‌ی شالیاری به‌که‌یفی خۆی هه‌ڵی بژێرێت، ڕاوێژکاری یا به‌لانیکه‌مه‌وه سه‌فیری وه‌رگرێت، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌تی کردونه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وان نه‌یان توانیوه له خشته‌ی به‌رن و ئه‌و پرنسپڵهی که هه‌ڵی گرتبوو، پێی بدۆڕێنن و بیخزێننه نێوه‌ندی زه‌لکاوی بۆگه‌نی پله و پاره و پایه.
(لاسهنسسا) له سه‌ره‌تای مهقالهکهیدا، که باس له مێژووی ڕۆژنامه‌نووسی خۆی ده‌کات و باس له‌وه ده‌کات، له شانی گۆڕانکاری گه‌وره‌وه که له سریلانکادا بووه، به‌ڵام به باره خراپه‌که‌یدا ، ده‌ڵێت " پێویست به‌وه ناکات من پێتبڵێم که گه‌وره‌ترین گۆڕان له‌م وڵاته‌دا ڕووی داوه، به‌ڵام به‌خراپی.. خۆمان له‌ناوجه‌رگه‌ی جه‌نگێکی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ئه‌هلیدا دۆزیوه‌ته‌وه، که به‌هۆیه‌ک حوکمی پێده‌کرێت و هان ده‌درێت که تینوبووانی خۆێن سنوور نه‌زانن. تیرۆر، گه‌ر ڕودانی به‌هۆی تیرۆریسته‌وه بێت، یاخود له ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، بووه‌ته نه‌زم و کێشه‌یه‌کی ڕۆژانه. له ڕاستیدا کوژران بووه‌ته وه‌سیله و چه‌کێکی سه‌ره‌تایی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆرگانه‌کانی سه‌ربه‌ستی. ئه‌مڕۆ نۆره‌ی ڕۆژنامه‌نووسه، به‌یانی سه‌ره‌ی دادوه‌ره‌کانه. بۆ هه‌ردوو گروپه‌که له‌مه مه‌ترسی دارتر نییه و له‌مه‌ش که‌م پله‌یی تر نییه. ئه‌ی که‌واته بۆچی ده‌یکه‌ین؟ زۆرجار سه‌رم سوڕده‌مێنێت. له دوی ئه‌مانه‌ش من مێردم و باوکی 3 منداڵی زۆرباشم. دووباره من به‌رپرسیاریم له‌سه‌ره و هه‌روه‌ها ئیلتیزامیشت ده‌بێت هه‌بێت، جا ئیدی پارێزه‌ری بێت یان ڕۆژنامهنووسێتی. ئه‌مه ئه‌وه ده‌هێنێت خۆت بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه؟ زۆر که‌س پێمده‌ڵێت، نایهێنێت. براده‌رانیشم پێم ده‌ڵێن بگه‌ڕێره‌وه بۆ حاڵه‌تی ئاسایی و سه‌ری خۆت کز بگره. خه‌ڵکانی تریش، له نێوانیانا سه‌رکرده سیاسیه‌کان له هه‌ردوو لا له زۆرکاتدا ده‌میان چه‌ور کردووم، که سیاسه‌ت بکه‌م، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی پله‌ی شالیریان داوه پێم، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی که خۆم دهمهدوێت، کاری دیبلۆماسیانه. پێزانینی مه‌ترسی له سریلانکا که له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانه و به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه ، ڕێگایه‌کی ئه‌منی پیبهخشیوم له‌گه‌ڵ مافی دانیشتنما له وڵاته‌کانیانا. هه‌رشتێکی ترم، که ڕه‌نگه له‌به‌ر بووبێت که بیکه‌م، به‌ڵام به هه‌ڵبژاردنی ئیختیار ڕیگام نه‌داوه………….(سه‌نده‌ی لیده‌ر) ڕۆژنامه‌یه‌کی موناقه‌شه و به‌ڕوه‌وه بووه، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین، ده‌یڵێین، جا ئیدی ئه‌وه ئالهیهکی هه‌ڵکه‌ندن بێت، دزێک بێت یا خود بکوژێک بێت، ئێمه به‌و ناوه بانگهێشه‌ی ده‌که‌ین. ئێمه خۆمان له پشتی یا له‌نێوانی وشه‌یه‌که‌وه یا دهستهواژهیهکهوه، که مکیاجی ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که بکات، ناشارینه‌وه. ئه‌و مه‌قالانه‌ی که به دواچوون و لێپێچینهوانهی که پرنتیان ده‌که‌ین، هه‌مووی به به‌ڵگه‌ی دۆکۆمێنتهریهوهیه، که خه‌ڵکی بۆمان ده‌نێرێت-سوپاسیان ده‌که‌ین- که لهناردنیانا خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه که‌شفی فه‌زیحه به‌دوای فهزیحهمان کردوه، به‌درێژایی ئه‌م 15 ساڵه‌ش که‌سێک نه‌یتوانیوه به‌درۆمان بخاته‌وه یا سه‌رکه‌وتوبێت له تاوهنبارکردن و دادگایی کردنمانا". له درێژه‌دا ده‌ڵێت " هه‌روه‌ها ئێمه بووینه‌ته هۆی خرۆشاندنێ دژی ده‌وڵه‌تی تیرۆریست، که به ناوی جه‌نگی دژه‌تیرۆره‌وه کارده‌کات و ئه‌وه‌مان نهشاردۆتههوه، که به‌وه‌ی که سریلانکا له جیهاندا تاکه ده‌وڵه‌تێکه، که به‌رده‌وام بۆردومانی هاووڵاتانی خۆی ده‌کات، چه‌ند ناڕه‌حه‌تین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌شه، ئێمه به خائین دراوینه‌ته قه‌ڵه‌م، خۆ گه‌ر ئه‌مه خیانه‌ت بێت، ئه‌وه ئێمه ئه‌و له‌قه‌به به‌شانازیه‌وه هه‌ڵده‌گرین" . له شوێنێکی تری مهقالهکهیدا که باس له یه‌کێک له دانیشتنه‌کانی شه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ککۆماری نزیکه برادهریا ده‌کات، ده‌ڵێت " تۆ پێت وتم، من له سه‌رۆک کۆماریدا ته‌ماحم نییه، پێویستت به‌وه نییه به دوایدا ڕاکه‌یت. پێت وتم، کوڕه‌کانت گه‌وره‌ترین خۆشیت ده‌ده‌نێ و زۆرت پێخۆشه که وه‌ختیان له‌گه‌ڵدا به‌ریته سه‌ر و به‌ڕێوه‌بردنی ماشێنی ده‌وڵه‌ت بۆ براکانت به‌جێ بهێڵیت. ئێستا، بۆ هه‌مووان ئاشکرایه و ده‌یبینن، که ده‌سگای ده‌وڵه‌ت زۆرباش به‌ڕێوه ده‌چێت، کوڕه‌کانم و کچه‌که‌م بی باوکن".
لاسهنسا کۆتایی مه‌قاله‌که‌ی به‌وه ده‌هێنێت و ده‌ڵێت "زۆر کات خه‌ڵکی پرسیاری ئه‌وه‌م لێده‌که‌ن، بۆچی ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ڵده‌بژێرم، پێم ده‌ڵێن تیاچوونم دره‌نگ و زوویی که‌وتوه. بێگومان من ئه‌وه ده‌زانم و ئه‌مه‌ش حه‌تمیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا قسه نه‌که‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی که ناتوانن، ئه‌وانه که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بن، ئه‌وانه بن که له په‌راوێزی کۆمه‌ڵگاوه‌ن، یا ئه‌وانه‌ی که ڕاوده‌نرێن، ئیتر که‌ی قسه‌بکه‌ین. نمونه‌یه‌ک له سه‌ره‌تاوه تاکۆتایی له کاری ڕۆژنامهگهریمدا ئیلهامی پێبه‌خشیوم، ئه‌ویش ئه‌و پیاوه ئه‌ڵمانییه بیروباوهڕداره بووه، مارتین نیمۆلێر (Martin Niemöller) که له گه‌نجێتیدا ئه‌و دژی سامیه‌ت بووه و سه‌رسامی هیتله‌ر بووه. که نازیزم ئه‌ڵمانیایان گرته‌ده‌ست، ئیدی نازیزمی بینی، که وه‌کو هه‌بوون. ته‌نها جووله‌کاکان نه‌بوون که قه‌تڵ و عامیان ده‌کردن، به‌ڵکو هه‌مان شت به هه‌موو که‌سێک ده‌کرا، که سه‌رنجێک و بۆچونێکی جودای هه‌بووبێت. نیمۆلێر به ئاشکرا قسه‌ی ده‌کرد، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له که‌مپه زۆرهملیکانی ئه‌وێ له 1937 تا ساڵی 1945 توند کرا و ئه‌وه‌نده‌ی نهمابووو که له‌ناو ببرێت. هه‌ڵبه‌ستێکی نوسیبوو که بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می گه‌نجێتیمدا خوێندمه‌وه، یه‌کسه‌ر له مێشکمدا چه‌سپ بوو:
یه‌که‌م جار که بۆ جووله‌کاکان هاتن، قسه‌م نه‌کرد وتم خۆ من جووله‌که نیم
دواتر که بۆ کۆمۆنیسته‌کان هاتن، قسه‌م نه‌کرد وتم خۆمن کۆمۆنیست نیم
دواتریش که بۆ نهقابییهکان هاتن، هه‌ر قسه‌م نه‌کرد و وتم خۆ من نه‌قابی نیم
پاشان که بۆخۆم هاتن، که‌چی که‌س نه‌مابووه‌وه قسه له‌سه‌ر من بکات.
****************************************************************
بزوتنه‌وه‌ی (پڵنگه‌کانی تامیل)، که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه به ڕیکخراوێکی تیرۆریست ناونووس کراوه، بۆ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له سه‌روو له ڕۆژهه‌ڵاتی سریلانکا خه‌بات ده‌که‌ن. له 25 ساڵی جه‌نگی ئه‌هلیدا 70 هه‌زار خه‌ڵک کوژراوه، له دوای ئاگربه‌سته‌که‌ی ساڵی 2002دا، ده‌وڵه‌تیش دانی به‌م ژمارهیهدانا. تامیلییه‌کان له سه‌دا 12 خه‌ڵکی سریلانکا پێکده‌هێنن.