
ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووس له دیموكراسی دا
ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووس له دیموكراسی دا
له‌ساڵی ١٩٢٠ كاتێك كه ڕۆژنامه‌نووسی مۆدێرن تازهسهری هه‌ڵئه‌دا، نووسه‌رWalter Lippmann له‌گه‌ل فیلۆسۆفهری ئه‌مه‌ریكی John Dewey گفتوگۆیه‌كیان سازدا له‌باره‌ی ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووسی له سه‌رده‌می دیمۆكراسی دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌م دوو فیلۆسۆفی یه بۆ چوونیان جیاواز بوو به‌لام هێشتا گفتووگۆیان به‌رده‌وامه له باره‌ی ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووسی له ناو كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه جیاكان.
لیپهمان Lippmann تیگهیشتی به‌رامبه‌ر ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووسی له‌كاته‌دا وه‌هابوو كه وه‌ك ناوه‌ندیك یان وه‌رگێڕێك بێت له نێوان خه‌ڵك و یاسادانه‌ره ههلبژێرداراوهكان ، لێره‌دا ڕۆژنامه‌نووس به كه‌سی ناوه‌ند ئه‌زانرا كاریان ئه‌وه بوو كه ههڵبژێرداراوهكان یان كه‌سه به‌رپرسه‌كان له كاتێكدا قسه‌یان ده‌كرد كاری ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه گوێ‌بگرێت له زانیاریه‌كان و له پاشدا بیپاڵێوێت و ئه‌نجا بیگویزێتهوه بۆ ناو خه‌ڵك بۆبهكارهێنان.هۆكاری ئه‌م لێره‌دا ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵك له و ئاسته‌دا نه‌بوون كه بتوانن شیكاری ئه‌و هه‌موو ووته و زانیاریه ئاڵۆزوو تێههڵكێشانهبن كه یاسا دانه‌ره‌كان ده‌یان ووت وه ئه‌و ههمووشتهیی كه ڕووی ئه‌دا له كاتێكدا و پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن ئه‌كرا. له‌به‌ر ئه‌وه نێوه‌ندێك پێویست بوو بۆ فیلته‌ر كردنی هه‌واله‌كان بۆ گه‌ل.Lippmann به‌م شێوه‌یه بیری ده‌كرده‌وه كه خه‌ڵك ئه‌وه‌نده تیگهیشتوونین تابتوانن له كێشه‌ی ئاڵۆزه‌كانی سیاسیه‌كان تیبگه‌ن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵك ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵه به ژیانی ڕۆژانه‌یانه‌وه گوێ ناده‌ن به ئاڵۆزیه‌كانی یاسا دانه‌رانی كۆمه‌ڵ ،له‌به‌رئه‌وه كۆمه‌ل پێویستی به كه‌سێكه كه وه‌رگێڕی بڕیاره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ڵبژێردراوه‌كان بن وه هه‌وڵبده‌ن هه‌واڵه‌كان ساده و ساكاربكهن بۆ زوو گه‌یاندنی ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كان به كۆمه‌ڵگه. ئه‌مه‌یه بوو ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نووس . Lippmann باوه‌ری وه‌ها بوو خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگه ئه‌توانن كاریگه‌ری بكه‌نه سه‌ر بڕیاره‌كانی ههڵبژێرداراوه به ده‌نگه‌كانیان له كاتی ده‌نگداندا.تا ئه‌و كاته‌دا ههڵبژێرداروهكانن بۆ نموونه( سیاسی یان قانوونی، زانایان یان بیرۆكراسیه‌كان ،،هتد ) هێزه بازرگانیه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وام بێت. له جیهانی Lippmann ڕۆڵی رۆژنامه‌نووس ته‌نها ئه‌وه بوو كه زانیاری بگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه له‌باره‌ی هه‌ڵبژارده سیاسیه‌كان وه چیان ئه‌وێت بیكه‌ن یان چیان كردووه.هه‌رچه‌ند ئه‌ومه وه‌ك كاری چاودیری وه‌ها بوو به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده سیاسیه‌كانه‌وه ، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه ووته‌ی كۆتایی به ده‌نگه‌كانی بوایه ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كه‌ی هێزی گه‌لی له ئاستیكی نزم دا پێوه‌ر ده‌كرا، له‌ئاستی په‌یڕوكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌نێران له لایه‌ن ههڵبژێردراوهكانهوه یان شاره‌زایانی بۆ خواره‌و یان ناو كۆمه‌لگه .
ده‌ویDewey له‌لایه‌كی تره‌وه بڕوای وه‌ها بوو كه خه‌ڵك ئه‌توانن وه ئاماده‌ن تێبگه‌ن له‌و كێشانه وله وه‌ڵامه‌كان كه هه‌ڵبژارده‌كان دروستیان ده‌كرد و ده‌یاننارد ،ئه‌م پێی وه‌هابوو ده‌بێ بریاره‌كان له‌ئاستی خهڵكهكاندا بدرێت دوای گشت گفتوگۆكان. له‌كاتێكدا كه تاوتوێ ی مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كرێت ده‌بێ پێش بڕیاردان بخرێته به‌رده‌ستی كۆمه‌ڵ تا ئه‌وانیش به‌شداربن له بڕیاردانی. Dewey باوه‌ڕ وه‌ها بوو به پێجه‌وانه‌ی Lippmann كه رۆژنامه‌نووس ده‌بێ ڕۆڵی زیاتری هه‌بێت له‌وه‌ی كه به‌س به‌ساده‌یی زانیاری یه‌كان بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگه.ئه‌و باوه‌ڕی وه‌هابوو كه ده‌بی كاریگه‌ریان هه‌بێت به‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی كه یاسادانه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. دوای به‌سه‌ر چوونی چه‌ند كاتیك بیر‌و بۆچوونه‌كانی جێبه‌جێ كرا له پله‌ی جۆراوجۆره‌كاندا وه زیاتر ناسراوه له ژیر ناوی كۆمه‌ڵگای ڕۆژنامه‌نووسی. ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌سه نته‌ری به‌روپێش جوونی ڕۆژنامه‌نووسیدا بوو ،له‌م مۆدیله تازه‌یه ڕۆژنامه‌نووسان ڕۆڵیان نزیك كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بوو له‌ده‌سته‌ڵات له‌كاتی بڕیاردان و ناوه‌ڕكی بڕیاره‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك بخه‌نه‌ڕوو. زۆرگرنگبوو كه بزانین له‌كاتیكدا كه‌ئه‌مه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا ببێته ڕاستی و رووبدات ، Dewey هێشتا به گرنگترین ڕۆژی توانای زانیاریه‌كانی ئه‌زانی. ئه‌و باوه‌ری وه‌هابوو كه به‌شكردنی زانیاریه‌كان به‌گشتی باشتره له‌وه‌ی تاكه زانیاریه‌ك پیشكهشبكهیت.به‌ڵام له بۆچوونه‌كانی Lippmann هیچ جۆره پێكهاته‌یه‌كی بۆ ماوه‌ی تێدا به‌دی ناكرێت له‌باره‌ی تیگه‌یشتنی بۆ ڕۆژنامه‌نووس و كۆمه‌ڵگه‌ی تیدانیه هه‌روه‌ها Dewey ئه‌ڵێت دوای گشت گفتوگۆكان بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و درۆده‌كات له ناو دڵی دیمۆكراسی دا.
هه‌رچه‌نده Lippmann فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژنامهنووسیهكهی له‌وانه‌یه زۆر به‌لای سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌وه قبووڵ بێت ، به‌لام Dewey توانی ڕۆڵی رۆژنامه‌نووس له كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر نزیك بكاته‌وه له خه‌ڵك هه‌روه‌ها خه‌ڵكان له كۆمه‌ڵگه‌دا چاوه‌ری رۆژنامه‌نووسانن بهوجۆرهكاربكهن كه له ده‌سته‌لات نزیكیان بكه‌نه‌وه وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌توانین ئه‌مه‌ریكا به نموونه بهێنینه‌وه،هه‌ندێك هه‌ن خۆ‌یا ن ته‌رخان كردوه بۆ گرتنی ڕه‌خنه‌ی توند له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان ،به‌ڵام ئه‌وان ئه‌یانه‌ویت كاری ڕۆژنامه‌نووسان هه‌روه‌ك چاودێریك بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بازرگان و كه‌سانی تر ئه‌كته‌ران، له‌و ڕیگه‌وه وه‌ها بكه‌ن كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌كه نه‌توانن كه بڕیاریان هه‌بێت له كێشه‌یه‌ی كه له‌و كاتهداههیه به‌شێوه‌یه‌ك له شیوه‌كان دووریان بخه‌نه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات كه ئه‌مه كاریگه‌ریه‌كی زۆر خراپی ده‌بێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه بڕوای به یاسادانه‌رانی ووڵات كه‌م ده‌كاته‌وه.
كه‌واته دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕۆژنامه‌نووسان به‌گشتی له كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراسیدا ده‌بێ ببنه پردێك له نێوان كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وهه‌روه‌ها له ده‌ركردنی هه‌ربڕیارێكی چاره‌نووسی ده‌بێت هه‌واڵه‌كان به‌بی ڕتووش كردن بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگه‌كه له گشت كات و ساتێك‌دا بێ سڵه‌مینه‌وه له هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌و سه‌رده‌مه. به‌هۆی ئه‌و زانیاریانه‌وه بتوانرێت كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و پێش بچێت نه‌ك كاریان هه‌ر چاودێری كردن بێت ده‌بێ خۆیان ته‌رخان بكه‌ن له‌و بواره‌دا كاربكه‌ن بۆ شكاندنی به‌سته‌له‌كی نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه.
گه‌شاوه جاف
له‌نده‌ن/ ٢٠٠٨
سه‌رچاوه له بابه‌تی ڕۆژنامه‌نووسی ئینگلیزیه‌وه وه‌رگیراو
gashawa@chra.tv