کاک ئارام بمان بوره
کاک ئارام بمان بوره
به‌ڕێز کاک ئارام ،دووساڵ تێنه‌په‌ڕیبوو به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی چراکانی شه‌وه‌زه‌نگی ڕابوونی نوێخوازانه‌ی گه‌لدا تۆ به پیلانی دوژمن و په‌نجه‌ی نهفرهتلێکراونی کوردزمان شه‌هید کرایت ، ئه‌زانین تۆ ماندوو شه‌که‌تیت ، ئه‌زانین تۆ برینداریت و تا ئێستا خوێنت لێ ده‌چۆڕیت. کاک ئارامی سه‌رکرده‌ی بیر ئه‌مجاره‌ش بۆ ساڕ‌ێژ کردنی برینه‌که‌ت نه‌هاتوین، ئه‌مجاره‌ش چه‌پکه گوڵ و مژده‌ی خۆشمان پێ نیه ،به‌زمانی شهرهمهزاریهوه له حزورتا ناچارین پێت ڕابگیهنین دوای 31 ساڵ ،پاش ڕشتنی ڕووبارێک له‌خوێن،به‌دڕنده‌ترین شێوه له‌سه‌رده‌ستی جل خاکی له‌به‌ره‌کانی شاخ هه‌موو یه‌کێتی نیشتمانی کوردساتانیان له‌پشتی مله‌وه سه‌ربڕیوه ، چی لایه‌نی پرشنگداره له بێخه‌وه ده‌ریان هێنا. کاک ئارام له‌بیرت دێت چه‌ند ساڵ پێش ئێستا حسێن به‌فرین به نوێنه‌ری هه‌موو هاوڕێ به ئهمهکهکانت هاته لات و گله‌یی و نزای هه‌مومانی هێنایه خزمه‌تت و به چاوی پڕ له فرمێسک و به قوڕگێکی پڕ هه‌نسکه‌وه ، ووتی ………………………………..
هاوڕێ ئارام
بۆرژواکان خێڵه قه‌حبه‌ن
له تاریکی چینه ئه‌که‌ن
ده‌ستی تێکدان
بۆ خه‌باتی کرێکاران درێژ ئه‌که‌ن
به‌ڵێ کاک ئارام ئه‌مجاره‌ش گله‌یی و نزامان پێیه ،ئه‌و ڕێگایه‌ی تۆ ده‌تویست بیکه‌یته مینبه‌رێکی خۆڕاگری وبهرهنگاربوونهوهو هه‌ژانی هه‌ژاران بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک یه‌ک ،ئێستاکه له گێژاوی بێ فکری و بێ ستراتیژ گینگڵ ئه‌دات ، نهڕێکخستن ماوه ، نه ئازادی و به ئاسته‌میش هه‌ژارێکی ناو ده‌ستوری کۆمه‌ڵه له‌م یه‌کێتیه‌ی ئه‌مڕۆدا بوونی نیه ، کاک ئارام به پێچه‌وانه‌ی ووته به‌رزه‌که‌ت که ده‌تگووت (ئه‌م شۆڕشه بۆ گه‌له و له‌گه‌له‌وه هه‌ڵقوڵاوه) ئه‌مێستا گه‌ل نه‌ک به‌هره‌مه‌ندی به‌رهه‌می شۆڕشه به‌ڵکو قووربانی یه‌که‌مینی بازرگانانی سیاسه‌ته و نائومیدبوون له گشت شتێک ،به‌ڵی ئه‌مجاره بێ‌بڕوایی و به‌لاڕێدابردنی بیری تۆ‌و په‌یامه‌کانی شۆڕش بکه‌ره‌کانی زۆرێک له هاوڕێکانی خۆمان و تۆیه. کاک ئارام زۆرێک له‌وانه‌ی تۆ فێرت ئه‌کردن یارمه‌تی جوتیارو هه‌ژاران بده‌ن له ئه‌رکه‌کانیان، ئێستا بونه‌ته مشه‌خۆر به‌سه‌ریانه‌وه، بڕوابکه پارووی ده‌میشیان ده‌فرێنن تا کۆشک و بینابهرزهکان سیخناخ بکه‌ن له‌ڕه‌فتاری بێمۆراڵی ناشایسته، ئه‌وان ئێستا ئه‌وانه نین له گیرفانێکی ده سانتیمه‌تری کۆمه‌ڵه ئاو بۆ گوندێ ڕاکێشن ،ئه‌وان ئێستا ووڵاتێکیان بێ ئاو کردوه‌و له‌سه‌ر گیرفانی چه‌ند کیلۆمه‌تری یه‌کێتی که له خه‌ڵکیان دزیوه ، ته‌نکه‌ره ئاو بۆ مهسبهحهکانیان دێنن به به‌رچاوی مناڵانی چڵکن و باخچه‌ی تینوهوه. کاک ئارام زۆر سه‌رت نایه‌شێنین هه‌رچی تۆ پێت ووتون ئه‌وان ئێستا پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌که‌ن. خۆ لێشناگه‌ڕێن باسی بکه‌ین و گله‌یی بکه‌ین ، ئیتر ده‌بینه دوژمن ، ڕه‌زامان قورس ده‌بێت و وه‌ده‌رمان ده‌نێن. کاک ئارامی شاسواره‌که‌ی شۆڕشی به‌رده‌وام دڵنیابه کاروانی تۆ به‌رده‌وامه، پڕۆژه‌ی نوێبونه‌وه له‌سه‌ر به‌ردی ئاسنینی هزری تۆ به‌رده‌وامه و کاڵبوونه‌وه‌یه‌کی کاتیه ،ناتوانین لێیان قبوڵ که‌ین گه‌ر وه‌ک شه‌هیدبوونه‌که‌ی تۆ ئێمه‌ش به‌ده‌ستی غه‌دری خۆماڵی خڵتانی خوێن بکرێین ، ئێمه زۆر مه‌به‌ستمانه هه‌ر کاتێ ئه‌م دنیایه‌مان به‌جێهێشت، که هاتینه لای به‌ڕێزتان، سه‌ربه‌رزانه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تۆمان پێبێت. کاک ئارام دڵنیابه تۆ پرشنگی عه‌شقی ههژارانیت و له گلێنه‌ی هه‌ژاران و شه‌هیداندا ده‌دره‌وشێیته‌وه، هه‌ر پشکۆ گه‌شه‌کانی تۆیه ته‌کانی به‌رده‌وام بوونمان له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ت خێراتر ئه‌کات، هه‌موو کۆشک و باخ و مه‌له‌وانگاو ئۆتۆمبیله دوا مۆدیله‌کانی ئه‌وان ، یه‌ک تۆزقاڵ ڕێز و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ نیه ، بۆیه ئێمه نایگۆڕینه‌وه به که‌شک و دۆ و ساوه‌ره‌که‌ی جاران ، که پڕ بوو له سه‌به‌رزی. ئه‌ی ڕۆحه‌که‌ی سه‌وزی ووڵات ،ئه‌ی سه‌روه‌رمان هه‌رچی ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی نیشتمانه پێنج پێنج سه‌رده‌نێن به‌یه‌که‌وه‌و ده‌نووسن ئارام .بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون_ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 31-1-2009