با له سه‌ر گۆڕه‌كانی ئارام و شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر زۆراب،…مه‌هدی كاوانی
با له سه‌ر گۆڕه‌كانی ئارام و شه‌هاب و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر زۆراب،كۆمه‌ڵه به ڕه‌نگی سه‌رده‌م زیندوو كه‌ینه‌وه
با یادكردنه‌وه‌ی ٣٠یه‌می ٣١ كانوونی دووه‌می ١٩٧٨ی شه‌هید بوونی ئارامی سه‌ركرده بكه‌ین به په‌یامی چاكسازی و نوێكردنه‌وه.
بەڕیزان هێمن باقرو هیمداد حەمید لە ژمارە 60ی ساڵی 2008ی گۆڤاری لڤین لە لاپەڕە 24 بابەتێكیان كە چوار لاپەڕە بە خۆوە دەگرێ لە ژێر ناونیشانی ئارام؛ سەركردە تەنیاكەی كۆمەڵە) دابەزاندو پوختەی ناوەرۆكی بابەتەكەیان خۆی لەوە دەبینیەوە : ئەگەرچی شەهید ئارام لە لایەن خاڵە شەهابەوە هاتووتە ناو ڕێزەكانی كۆمەڵەو لە دوا ساڵەكانی شەستەكانی سەدەی ڕابوردوش بەشداری لە ئەلقە دراسیەكانی بەڕێز مام جەلال دەكرد لە بەغدا لە سەر ڕێبازی ماركسیزم باڵی ماوی ، بەلام بە گوێرەی یاداشتەكەی بەڕێز نەوشێروان موستەفا، ئارام لـە گروپەكەی ئەواندا بووە . بابەتەكەیان باس لەوەشدەكات كە كۆمەڵە لە دوو گروپ پێك هاتبوو گروپێكیان نەوشیروان موستەفاو شازاد سائیب وموحەمەد سابیر‌و مەحمودی مەلا عیزەت بوون و ئەوی تریان خالە شەهاب و فوئاد قەرەداغی و فازیلی مەلا موحەمەد كە دواتر ئه‌مه‌كه‌ی دوایی لە بەر جیاوازی ڕا، چووە ناو پارتی كۆمەنستی عیڕاق، پێك هاتبوون و باڵی چەپ بە سەر گەنجەكاندا بە تەواوەتی زاڵ بوو ، ئەوان بە هیچ شێوەیەك برایم ئەحمەدو عەلی عەسكەری و عومەر دەبابەیان قبوڵ نەبوو و ئەگەر ئەو حیزبە پارتیەی باڵی جەلالی لە ساڵی 1970 كە ساڵی دروست بوونی كۆمەڵەش بوو خۆیان هەڵنەوەشاندبایەوە ،ئەوا ئینشقاق لە ناو حیزبەكەیان ڕووی دەدا . بەڵام مام جەلال لە گەڵ چالاكیەكانی گەنجەكاندابوو و هەشن دەڵێن لە دامەزراندنی كۆمەڵەش بەشدار بووە . گروپی نەوشێروان بە گوێرەی ئەوەی لە ناو باداشتەكەیدا هاتوو ئارامیش لە گەڵیان بووە ، حەزیان دەكرد مام جەلال لە گەڵیان نەبێ بەڵام گروپی خاڵە شەهاب حەزیان دەكرد لە گەڵیان بێت و شەهید ئارامیش دەی وت باشترە بۆ مام جەلال لە ئەوروپا ئیشمان بۆ بكات نەك بگەڕێتەوە شاخ . كاتێ كە ئەنوەر زۆراب لە 28/08/1975 لە لایەن ڕژێمەوە بە هۆی نامەیەكی بەڕێز مام جەلالی كە پێ بوو دەست گیر كرا، . خاڵە شەهاب لە گەڵ مامۆستا جەعفەرو فەرەیدون عەبدول قادر و چەند كەسێكی تر بەرەو ئێران بەرێ كەوتن و لە 23/09/1975 ئێران تەسلیم بە عیڕاقی كردنەوەو لە 21/11/1976 حوكمی جۆراو جۆریان بە سەر دراو لە ناویاندا خاڵە شەهاب و مامۆستا جەعفەرو ئەنوەر زۆراب لە سێدارە دران و ئەوانی تریش زیندانی كران . له كاتی چوونیان بۆ ئێران ، خاڵە شەهاب كۆمیتەیەكی لە سێ كەس پێك هێنا . هەولێری سپارد بە ئەرسەلان بایز، ئەبوو شەهابیش بۆ سلێمانی و ئازاد هەورامیش بۆ كەركوك . بەلام ئەبو شەهاب و ئەرسەلان لە بەر ئاشكەرا بوونیان
هەم دیسان ڕوویان كردە ئێران و تووشی هەمان چارەنووسی خاڵە شەهاب و هاوڕێكانی بوونەوە .
لڤین باس لەوەش دەكا كە لە ساڵی 1976 تەنزیمی كۆمەڵە بە تەواوەتی لە یەك پچڕابوون و سەركردەكانیان چ ئەوانەی زیندانی كرابوون ،چ ئەوانەی هەڵاتبوون ،هیچیان نەمابوون . شەهید ئارام سەر لە نوێ كۆمەڵەی دامەزراندەوەو ڕاپۆرتێكی كە دوا جار بە ڕاپۆرتی شوبات ناسرا ،جگە لەوەی ڕێكخستنەكانی نهێنی كۆمەڵەی سەر لە نوێ دامەزراندەوە ، خاڵە فكریەكانی كۆمەلەشی تیادا دەست نیشان كرد و خاڵە جیاكەرەوەی ئەو خاڵە فكریەی لە گەل مام جەلال و خاڵە شەهابدا ئەوە بوو كە ماویزم ڕێبازی ڕاستەقینەی ماركسیزم نیە . بە حوكمی بەشداربوونم لە كۆنفڕاسەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی كۆـەڵە ، ئەو كاتی بەتەواوەتی هەستم بەوە دەكرد كە ئەو دوو ڕیبازە فكریە لە نێو هەوادارانی شەهید ئارام و دژەكانیان بە جوانی هەستی پێ دەكرا (مەهدی كاوانی).
لە مانگی 10ی ساڵی 1976 ئارام چووە ناو شاخ ، ئەو كاتی كاروباری كۆمەڵە لە لایەن سالار عەزیزەوە بەڕێوە دەبراو پێشتر لە گەڵ شەهید ئارام‌دا پەیڕەوێكیان بە ناوی دەستەی چەكدارەكان نوسیبووەوە .
ڕاپۆرتەكە باس لەوەش دەكات كە یەكەم خاڵی دەست پێ كردنی جیاوازی نێوان شەهید ئارام و مام جـەلال لە شاخ ئەوە بوو كە مام جـلال لە بەڵێنەكانی كە بە شەهید ئارامی دابوو كە دەی گۆت ئەگەر كۆمەڵە ماسی بێت ،یەكیەتی بۆی وەك دەریایە ، پەشێمان ببوەوە . خاڵی جیاكەرەوەی تری ئارام لە گەڵیان ، هەرچی مام جەلال بوو بڕوای بە ڕێكخراوی پان و بۆڕ بوو و بڕوای بە سوسیالیستی گونجاو هەبوو ، به‌ڵام ئارام بڕوای بە كەم و پوخت بوو و سوسیالیستیشی بە حەتمی و بان نەتەوەیی دادەنا .
لە كۆبوونەوەی یەكەمی دەستەی ناوەندی كۆمەڵە كە بە سەرپەرشتی ئارام ساز كرا ، سەركردایەتی نوێ بە ناوی كۆمیتەی هەرێمەكان كە لە سێ كەس پێك هاتبوون ،دیاری كرا. سالار عەزیز بۆ سلێمانی ، شەهید ئازاد هەورامی بۆ كەركوك ، شەهید عەبدولڕبزاقیش بۆ هەولێر . ئەگەر چی سكرتێر بۆ كۆمەڵە دیاری نەكرابوو ،بەڵام ئارامیان كرد بە كەسی یەكەمی كۆمەڵە . ئارامیش جگە لەوەی بە ئەندازیاری چاك كردنی باری كۆمەڵە لەو ناڕێكیەی كە پێشتر تێی كەوتبوو دەژمێردرا ، واش خۆشەویست بوو ناوی لە گەڵ هەموو ئەو سرودانەی بە ناوی ماركسیزمەوە دەهات ، دەخوێنرایەوە . .تا ئێرە پوختەی ناوەرۆكی بابەتەكەی كە لە گۆڤاری لڤین لە سەر شەهید ئارام بڵاو كراوەتەوە . ئەوەی ماوەتەوە مانەوەو نەمانەوەی ڕووحی ئارامە بۆ هەوادارانی و یەكێبتی نیشتمانی كوردستانی ئێستا‌و باری كوردایەتیمان.
هه‌تا پارتی سوسیالیستی كوردستان خۆی حه‌ل نهكردبووكه به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌ركرده‌و هه‌واداریان به دوایه‌وه په‌رته‌وازه‌یان بۆ ناو یه‌كیه‌تی و پارتی كرد، به سه‌ر ٢-٣ نێوه‌ندی سیاسی جیاواز دابه‌شبووبوون و هه‌ر یه‌كه‌یان خۆی به وه‌ریسی شه‌ڕعی ئه‌و ناوه میژووییه داده‌نا. باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه به‌ڕێز خوالیخۆشبوو ئیبراهیم ئهحمهدو جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كرد له ساڵی ١٩٦٣ یان ١٩٦٤ جیا بوونه‌وه كه‌چی هه‌تا باڵی جه‌لالی له ساڵی ١٩٧٠ ناوه‌كه‌ی نه‌گۆڕی بۆ پارتی شۆڕشگێڕی كوردستان و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆی حه‌ل كرد به ناوه‌كه‌ی دوایی تا كێشه له گه‌ڵ باڵی بارزانی ڕوونه‌دات، پێشتر هه‌ردوو لایان سوور بوون كه كاره‌كانیان به ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه به‌رن. كه پارتیش دواتر له گه‌ل سوسیالیست و پارتی گه‌ڵی سامی عه‌بدولره‌حمان یه‌كیان گرت ، له كۆنگره‌ی یه‌كگرتن دا ناوه‌كه‌ی پارتیان بۆ ڕازی كردنی لایه‌نه گه‌ڕاوه‌كان ، گۆڕیان بۆ پارتی دیموكراتی یهكگرتووو . له كۆنگره‌ی به‌دواوه‌ی هێنانایانهوه سه‌ر ناوه ئه‌سلیه‌كه‌ی خۆی واته پارتی دیموكراتی كوردستان. مه‌سه‌له‌كه‌ش هه‌ر هه‌مووی له‌وه‌وه هاتووه كه ئه‌و ناوه‌ی پارتی به بۆچوونی وان ناوێكی مێژوویی و بارزانیهو ده‌یانه‌وێ ئه‌و ناوه میژوویه به پیرۆز ڕاگرن و كه‌سی تر كوێخوایهتی به‌سه‌ره‌وه نه‌كات. پارتی كریكارانی كوردستانیش له پاش گرتنی سه‌ۆك عه‌بدوله ئۆجه‌لان ، ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕی و چه‌ند ساڵێكیش ده‌بێ گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌مان ناوی پێشیان واته په‌كه‌كه. نمونه‌ی به‌پیرۆزڕاگرتنی ناوی مێژوویی ئه‌وه‌نده زۆره و ناكری له یادكردنه‌وه‌ی شه‌هید ئارام شوین بۆ هه‌مووانیان، بكرێته‌وه.
به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا له دیمانه‌یه‌كی كه هه‌فته‌نامه‌ی گوڵان له گه‌ڵی دا سازی دابوو ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ڕاسته بۆ خۆشی ده‌نگی دابوو به هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له كۆنگره‌ی یه‌كی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان، به‌ڵام بریاردانهكه له شوێن خۆی نه‌بوو.
مه‌به‌ستم له‌وه نیه ئه‌وه بڵێم ئه‌و قه‌یڕانه سیاسی و ڕیكخراوهیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی یه‌كیه‌تی له به‌ر ئه‌وه هاتووه كه ئه‌و پارته ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕی، یان ڕێز بۆ باڵه‌كانی تری یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان دانه‌نێم له بابه‌ت پارتی سوسیالیستی كوردستانی سه‌رده‌می عه‌لی عه‌سكه‌ری و پاش جودابوونه‌وه‌یان و بوونیان به دووباڵی بزوتنه‌وه‌و خه‌تی گشتی ناو یه‌كیه‌تی. چونكه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه سه‌رله‌نوی خۆی دامه‌زرانده‌وه، ئه‌وانی تر ده‌توانن وه‌ك كۆمه‌ڵه ئاسا ئه‌گه‌ر وا بكا، ئه‌وانیش ناوهمێژوویهكهی خۆیان زیندووبكه‌نه‌وه. با ئه‌و كاتی یه‌كیه‌تی ببێته چه‌ترێكی به‌ره‌یی بۆیان . دیسانیش لێدوانانهكان بۆ ئه‌و شوێنه كورت ناكه‌مه‌وه كه ئه‌گه‌ر نیازی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هه‌بێت، خۆی بكات به فۆتۆكۆپی ئه‌و سه‌رده‌می. ناوی میژوویی پیرۆزیه‌كه‌ی له‌وشوێنه ده‌ست پێ ناكا كه ئه‌و پارته یان ڕێكخراوه گۆڕانی بهسهردانهیهت به‌ڕه‌نگی سه‌رده‌م ، به‌ڵام دیسانیش به‌ستنه‌وه‌ی ناوی مێژووی به ئێستا‌و مه‌هامه‌كانی به تایبه‌تی كه ئه‌و پارته له ڕێگه‌ی ناو گۆڕینه‌وه توشی قه‌یڕان هاتبێت، له شوێن خۆیه‌تی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین ، زۆری ناوگۆڕینی پارت و ڕێكخراوه‌كان ، هه‌تا له سه‌ر ئاستی جیهانیش زۆری له‌و كاتانه‌وه دێت كه ئه‌و پارته به ڕه‌نگی سه‌رده‌م خۆی نوێ ده‌كاته‌وه‌و ناوه كۆنه‌كه‌ی كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات. ناشمه‌وێ باسه‌كان بۆ ئه‌و شوێنه به‌رم كه هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی هینه‌كه‌ی خۆمان واته كۆمه‌ڵه ، ئایا له به‌ر خۆگونجان بووه به‌ڕه‌نگی سه‌رده‌م یان له ترسی هه‌ره‌سی به‌ناو سوسیالیست، نه‌وه‌كا یه‌كیه‌تیش ئه‌و پڕوشكهی به‌ربكه‌وێ، یان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مێژوویی ئه‌و پارته بووه…. ، ڕای خۆشم فه‌ڕز ناكه‌م و بڵێم ناوی كۆمه‌ڵه له‌و ناوه‌ی یه‌كیه‌تی باشتره، به‌ڵام بابێین كه‌سه‌كانی ئه‌و پارته‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بدوێنین، ڕاپرسی بكه‌ین له‌ناویاندا ، كاخوانهكینێ، له سه‌رووی ٩٠٪ی، ده‌نگ بۆ ئه‌وه نادات كهناوێ كۆمه‌ڵه حه‌یاته‌كه بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی من لێدوان له سه‌ر سه‌ركرده زیندووهكان و مردووه‌كان ده‌خوێنمه‌وه ، هه‌تا ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له ناو ته‌شكیله‌ی گه‌نده‌لیش دانه ، هه‌ر هه‌مووانیان شانازیه میژووییهكانیان ته‌نیا بۆ ئه‌و شووێنانه ده‌به‌نه‌وه كه كۆمه‌ڵه بووینه‌و مه‌هامه‌كانی خۆیان له ناو ڕێكخستنی نهێنی ناوشارو سه‌رده‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شاخیان باس ده‌كه‌ن و هیچی تر. یه‌كێك له‌وانه نه‌هاتووه دوان له سه‌ر مه‌هامه‌كانی خۆی بكات دوا به دوای ناو گۆڕێنهكه . له ڕووی مێژوویش بۆ كورد‌و جولانه‌وه سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی ، كۆمه‌ڵه ناوێكی پیرۆزه ، كۆمه‌ڵه زیندوو كردنه‌وه‌ی شۆڕشی مههابادو نوێیه‌كه‌ی كوردستانی باشوورمانه. ناشمه‌وێ له كاتی گێڕانه‌وه‌ی ناوه‌كه باس له جیاوازی ڕاو بۆچوونی سه‌ركرده‌كان و ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م و ئه‌ویان بكه‌م، لێدوانی وه‌هاش جگه له‌وه‌ی ناچێته خانه‌ی خزمه‌ت كردن به گیانی سه‌رده‌م، لێدوانه‌كانیش به ڕاست ده‌رناچن. به‌ڵام ده‌كری یه‌كی له شاكاره هه‌ره پیرۆزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌مان هی ئه‌و سه‌رده‌می ده‌ستنیشان بكه‌ین كه جیاوازی فكری تیا بووه . جیاوازی فكر‌و ململانێی سیاسیش به ژیانێكی شارستانیانه ، به یه‌كی له چالاكیه زیندووه‌كانی ئه‌و پارته داده‌نرێ و پارته چه‌پ و ئه‌وانی تریش له سه‌ر ئاستی جیهانی پێیدا ڕۆیشتوون و هه‌تا ئێستاش له هیچ شوێنه‌كه‌وه ئه‌وه ساغ نه‌بۆته‌وه كه كامه‌یان ڕاسته . به‌ڵام له ڕووی مێژووییه‌وه هه‌ر هه‌مووانیان ده‌چنه خانه‌ی دیالۆكی مێژوویی. هینه‌كه‌ی خۆشمان هه‌ر وه‌هایه . وه‌ك ده‌ڵێن ئایدهدلۆژیا ڕه‌نگی هه‌وری هه‌یه به‌ڵام دره‌ختی ژیان هه‌میشه سه‌وزه. بۆ ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش كاتێ كه وته‌كانی خاڵه شه‌هاب و مامۆستا جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر زۆراب له به‌رده‌می دادگا‌و په‌تی سێداره كه ده‌یان گۆت كه‌م بژی كه‌ڵ بژی یان شه‌هیده‌كانی ترمان كه ده‌یان گۆت با ڕژێمی دكتاتۆر خانوو و ڕهزوباخهكانمان وێران بكات ، به‌ڵام جوانتری ده‌كه‌ینه‌وه . یان كاتێ كه شه‌هید ئارام ، كۆمه‌ڵه‌ی پاش گرتن و له‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كان، سه‌رله‌نوی دروستی كرده‌وه . به‌ڵی با مه‌هامه پیرۆزه‌كانی ئه‌وان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
كاك نه‌وشیروان و ڕیفۆرم و ڕه‌گ و ده‌سته‌و تاقمی نوێخوازی تری ناو ڕیزه‌كانی یه‌كیه‌تی ، له‌و كاتانه‌وه ده‌توانن به‌ره‌و پیری گۆڕانی یه‌كیه‌تی و كاری چاكسازی و ئیدی و ئیدی له ناویدا بچن كه له پێشدا بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه حه‌یاته‌كه بكه‌ن و په‌یمانی شه‌هیده سه‌ركرده و شه‌هیده‌كانی سه‌رده‌می ڕێكخستنی ناوخۆی نهێنی و شاخ به پیرۆز ڕاگرن و درۆشم و مه‌هامه‌كانی سه‌رده‌م له ڕووی مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تی و دیموكراتیه‌كان و گه‌شه‌كردنی ئابووری كوردستان و پێگوازه‌ی شارستانی ، به پیر گۆڕانكاریه‌كان و چاكسازی ، به‌رزكه‌نه‌وه.
مه‌هدی كاوانی
٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٩
mahdikawani@yahoo.co.yk