نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ئه‌و پیاوه کوردانه‌ی بڕوایان به مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری ژن و پیاو هه‌یه
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ ئه‌و پیاوه کوردانه‌ی بڕوایان به مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری ژن و پیاو هه‌یه
پیاوه به‌ڕیزه‌کان
من دڵنیام که ئاگاداری ئه‌وه‌ن که ئه‌مڕۆ مافی مرۆڤ و ڕاگرتنی حورمه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی چۆنه‌و له چ ئاستێکدایه. من نه له‌خاچی سووری جیهانی کار ئه‌که‌م نه نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌ی ئامینیستی نێونهتهوهییشم تا نموونه‌ی زیندان و ژماره‌ی کوژراوه بێناوهکانتان بۆ بێنمه‌وه. به‌ڵکو من ژنێکم ڕۆحم پڕ بووه له ڕۆحی ژنه کوژراوه‌کانی، خنکراوهکانی، سوتاوه‌کانی، لێدراوه‌کانی کوردستان. به‌ڵی من له هه‌موو شوێن و جێگایه‌کدا ئه‌م ڕۆحانهم له‌گه‌ڵدایه. ئازار‌و چیرۆکه‌کانی ئه‌م ژنانه هه‌نده دڵته‌زێنه که خه‌ریکه ئه‌خنکێم تێیاندا. بۆیه نیازم وایه ئه‌م نامه‌یه بێ پێشه‌کی بنووسم.
ئێوه که‌سانی به ئاگان و پێویست ناکات من باسی دیلی و ئازادیتان بۆبکه‌م یان باسی به‌رابه‌ری و مافی مرۆڤ بکه‌م. هه‌ر له سه‌رده‌می ڕێنیسانسه‌وه ژنان هه‌وڵیان داوه ڕێکخراوی فێمینیستی دروست که‌ن و داوای مافی خوێندن، کارکردن، مافی ده‌نگدان، به‌شداربوونی سیاسی، بڕیاردان له‌ناو خێزانیان کردووه. به درێژایی مێژوو به‌ئاگرو کوشتن، به دیلکردنیان له سووچه‌کانی ماڵه‌وه، به هه‌ڕه‌شه‌ی ئایین و کڵێساو مزگهوتو کۆشکه‌کانه‌وه، به توهمه‌تی لاوازی، که‌م عه‌قڵی، بێتوانایی و سه‌ده‌ها توهمه‌ی تر سه‌رکوتکراون به‌ڵام هه‌ر کۆڵ‌یان نه‌داوه. ئێوه باش ئه‌زانن بۆماوه‌ی ئه‌و ڕێگریانه بوونه‌ته به‌شێك له بیرکردنه‌وی مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆدا. له‌ناو ئایین و یاسا‌و داب و نهرێتدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕه‌نگئه‌داته‌وه. به‌ڵام ژنان هه‌ر کۆڵ‌یان نه‌داوه. بڕواشم وایه هه‌تا نا به‌رابه‌ری و بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت هه‌رگیز ژنان کۆڵ ناده‌ن.
به‌ڕێزان با دوور نه‌که‌ومه‌وه له ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌م. کرنگیش نییه چه‌ند ئاگاداری ئه‌و شتانه‌ن به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که تۆ وه‌کو تاکه‌که‌س چه‌ند بڕوات به‌وه هه‌یه که هاوسه‌ره‌که‌ت، کچه‌که‌ت، خوشکه‌که‌ت، دایکت، خاڵۆزاو ئامۆزا‌و هه‌موو کچ و ژنانی خزمت. مافی سه‌به‌خۆییان هه‌بێت له بیرکردنه‌وه، له بڕیاردان، له‌سه‌فه‌رکردن، له چوونه‌ده‌ره‌وه، له جل پۆشین، له‌مافه تایبه‌تیه‌کان وه‌کو هه‌ڵبژاردنی خوێندن، هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردن، خۆشه‌ویستی کردن، کارههڵبژاردن، سیاسه‌تکردن، به کورتی له هه‌موو مافه گه‌وره‌و بچووکه‌کان. چه‌ند بڕوات به‌وه هه‌یه که ئابڕو-نامووس-شه‌ره‌ف-ی خۆت په‌یوه‌ندی به کچ و ژنانی ناو خێزانه‌که‌ته‌وه نییه. له‌وه‌ی پیاوه‌تی خۆت په‌یوه‌ندی به خۆته‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر تا ئێره له گه‌ڵمی ئه‌وه هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ ههڵکێشهو پشت ڕاست که‌ره‌وه و بیرکه‌ره‌وه:
تائێستا چۆن هه‌ڵوێستت گرتووه له ناو خێزان شوێنانی تردا، ئایا به ئاشکرا توانیوته ئه‌و باو‌و نه‌رێتانه‌ی له دژی ژنه به‌ره‌نگاری بیته‌وه. ئایا شه‌ڕت له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که خوشکهکهتو براکه‌ت هه‌مان ماف و ئه‌رکیان هه‌بێت؟ ئایا چۆن هه‌لوێست ئه‌گری ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ت داوای هه‌مان ماف بکات که کوڕه‌که‌ت هه‌یه‌تی؟
پیاوه به‌ڕێزه‌کان، له‌وانه‌یه حه‌وسه‌ڵه‌تان کورتبێتو بڵێن خۆ ئێمه له‌و جۆره پیاوانهنین که قسه‌و کرده‌وه‌مان دوور بێت له‌یه‌ك. منیش ڕووم ته‌نها لهئێوهیه، ئه‌و پیاوانه‌ی که بڕوای ڕاسته‌قینه‌یان به مافی یه‌کسانی مرۆڤه‌کان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی وایکرد که من په‌نا به‌رمه به‌ر نووسینی ئه‌م نامه‌یه تازه‌ترین ئاماری ژن کوشتن و ژن سووتاندنه له کوردستانی باشوور. سه‌رجه‌می ئاماری ڕه‌سمی له 2008 له هه‌ر سێ شاره‌کانی کوردستاندا هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك 400 کچ و ژنه. 117 کوژراو‌و 333 سووتاو. ئه‌مه ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن که تۆمار کراون. ئایا چه‌ندی شاراوه هه‌یه ئه‌وه که‌س نازانێ. 400 ژن و کچ به‌به‌رچاوی خۆتا رێزبکهن و بیربکه‌وه ئه‌مه چ شه‌ڕێکه به‌رامبه‌ر به ژن ده‌کرێ، له بیرتان نه‌چێت ئه‌و ژماره‌یه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره چونکه هه‌موو ئه‌و کوشتنانه ئاشکرا نابێت؟ ئایا چه‌ند منداڵ له دووای ئه‌و ژنانه جێماون؟ ئه‌گه‌ر به چاوی منداڵه‌وه ته‌ماشای ئه‌و توند‌و تیژیه بکه‌ین ئه‌وه هه‌ر ژن ناکوژرێ ڕۆحی منداڵیش له‌گه‌ڵیان ده‌کوژرێ.
من تکایه‌کی مرۆڤایه‌تیتان لێده‌که‌م که‌ئه‌م شه‌ڕی توندوتیژیه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ته‌نها کاری ژنان نییه که به‌ره‌نگاری بێته‌وه. بۆیه من تکای رۆحی هه‌موو ئه‌و ژنه کوژراو‌و سووتاوانهتان بۆ ئههێننم که بێده‌نگ مه‌بن و له دژی ئه‌و دۆزه‌خه ببنه‌وه که دروستکراوه بۆ ژنان له‌هه‌ر شوێن و کاتێکدا له‌هه‌ر لادێ و شار‌و سوچێکی کوردستاندا.
کوشتنی ژنان مانای نه‌بوونی هیوایه، مانای زاڵبوونی توندوتیژیه، زاڵبوونی هێزی نه‌فام و دوواکهوتوییه. کوشتنی ژن کوشتنی ئێوه‌شه. تکایه وا نه‌زانن ئه‌م کاره ته‌نها به یاسا‌و قسه‌ی گه‌وره‌و کاری چه‌ند ڕێکخراوه‌یه‌ك کۆتایی دێت. ئه‌بێ له هه‌موو شوێنێکدا له‌و کات‌و شوێنه‌ی ژنی تیا سهرکوتدهکرێ ئێوه‌ش هه‌بن. چاوتان بکه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و فاکته‌رانه‌ی ئه‌بێته هۆی ژن کوشتن و سووتاندن. بۆ نموونه کوشتن به‌ناوی شهرهفو ئابڕوی خێزانه‌وه، لێدانی جه‌سه‌دی، لێدانی ده‌روونی وه‌کو جنێو‌و شکاندنه‌وه، به زۆر به‌شوودان، فره‌ژنی، به‌ندکردنیان له‌ماڵه‌وه، ڕێگه پێنه‌دانی ژنێ که په‌یوه‌ندی به که‌سوکاریه‌وه هه‌بێت، هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵی باوك له‌وه‌ی نابێت ژنێك بتۆرێ یان باسی جیابوونه‌وه بکات، ته‌ڵه نانه‌وه بۆ کچان له ڕێگای مۆبایل و ئیته‌رنێته‌وه، جنێوپێدان و هه‌ڕه‌شه‌کردنی به‌رده‌وام، به‌سووك باسکردنی ژنێك له‌ناو خه‌ڵکانی تردا، په‌لاماردانی سێکسی و زهوتکرن، ڕێگه پێنه‌دانی کچان له به‌ستنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی، سه‌یر کردنی ژن وه‌کو ئامێری مناڵ دروستکردن و سێکس کردن له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هۆی تر.
چا دووا ووشه‌م بۆ ئێوه‌ی به‌رێز ئه‌وه‌یه تکایه ده‌نگ هه‌ڵبڕن، ناڕازی خۆتان ببه‌ستن به ناڕازی ئه‌و که‌سانه‌ی کارده‌که‌ن بۆ ڕێگهپێگرتنی ئه‌و تاوانانه. با نه‌یه‌ڵین په‌یامی ژنکوژه نه‌فامه‌کان ژنانی تری کووردستان بترسێنن، با هیوا بده‌ینه کچه بچکۆڵه‌کانی کوردستان که وه‌کو مرۆڤی خاوه‌ن به‌ها گه‌وره ببن و بڕوایان به دوواڕۆژ هه‌بێت. بیرتان نه‌چێت هه‌ر ژنێ ئه‌کوژرێ یان ئه‌سووتێ ئه‌وه کچی،خوشکی، دراوسێێ،خاڵۆزاو ئامۆزای که‌سێکی وه‌کو من و تۆیه یاخود دایکی مناڵێکه.
به‌یان ناسیح
bayannasih@hotmail.com