پیاوه تایلاندییه‌که….حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن
چیرۆک
پیاوه تایلاندییه‌که
حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن((نانا، ئه‌م ئاکاره هه‌رگیز له سه‌روسیمای ئه‌و نه‌ده‌وه‌شایه‌وه، هه‌بێ و نه‌بێ هه‌ڵه‌یه‌ک له ئارادایه!)) وه‌هام به مامۆستا وت.. جا پاش چی؟ خۆ پیاوه تایلاندییه‌که تازه ده‌ستی خۆی وه‌شاندبوو.. مه‌به‌ستم بوو بیردۆزه‌کانی نێو پرۆگرامی په‌یمانگه له‌سه‌ر ئه‌م مرۆڤه نه‌ناسه پراکتیزه بکه‌م. وه‌لێ من هیچ گوناهێکم نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی ناجۆر شکابێته‌وه..
له‌و ههنگامهیهشدا، موسیکژه‌نه هیندییه‌کان به شاپه‌ڕی ڕه‌نگاوڕه‌نگی چهسپکراوی نێودهفهی شان و پشتی سه‌ریان، به ئه‌ستێره‌ی له زه‌نگیانه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ چنراوی لهههنیه به‌ستراویان؛ به‌په‌ڵه ڕه‌نگی ته‌ختی ڕوومه‌تیان و به‌پانتۆڵی چه‌رمی قاوه‌یی و بهرکۆشی ڕیشووداریانهوه؛ ئامێره هه‌واییه‌کانیان دهژندو سه‌رنجی ڕێبوار، به‌تایبه‌تی گه‌شتیاری بیانییان بۆلای خۆیان کێشده‌کرد.. گه‌شتیارانیش به نه‌خشه‌ی پایته‌خت و کامێرای دیجیتاڵی ئاوێزانی گه‌ردنیانه‌وه چاو ده‌گێڕن و بۆ ڕاوی گرته‌ی نایابی یادگاریی له بۆسه‌دان.
زه‌مینه‌ی ئه‌م بانده موسیکییه سێ کهسییهش، مه‌زنه په‌یکه‌ری قوتووه بیره‌یه‌کی تێکقوپاوو مه‌زنه سیگارێکی شکاوه. له په‌ستاش خه‌ڵکی هه‌مه ڕه‌نگ و هه‌مه نه‌ته‌وه‌و هه‌مه خولیایان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێ. وا پیاوێکی تایلاندیش ده‌رکه‌وت. ده‌کرێ بڵێم ئه‌م پیاوه ئه‌سمه‌رێکی نهبێزراوه، خاوه‌نی تۆنه ڕه‌نگێکی تایبه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌ی خۆیانه، به‌ئاسانی ئه‌وانی پێی ده‌ناسرێته‌وه. باڵا بڕێک خوار ناوه‌ندیی، که‌م گۆشت، ئێسکی ڕوومه‌ت زه‌ق، چاوهیل بچووک و ڕه‌ش، لووت وردیله و پان، ئه‌مانه‌ش دیسان سیمای تایبه‌ت به خۆیانه. قاتێکی ڕه‌شی میل باریکی خاوێن و باوێن، له‌سه‌ر کراسێکی بێجیی ساده.. پێده‌چێت وه‌ک ئه‌وانی دیکه چاو بۆ کهنهبهیهکی چۆڵ بگێڕێت، که لێره‌و له‌وێ بۆ پشووی ڕێبواران چه‌سپ کراون.
نازانم بۆچی ئه‌م پیاوه به‌جارێک کێشی کردووم و چاوم له‌دووی نابێته‌وه. ئه‌و چاوه‌کانی ته‌سکن. ئه‌م سیفه‌ته‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌م چاوه‌یلی کزن و هه‌م مرۆڤێکیشه فێڵاویی، بهدنیازو مهکربازو خاپێنه‌ر.. نانا، ئه‌م ڕایه به‌و خه‌ستی و ره‌هاییه بێ ویژدانییه به‌رامبه‌ر به‌م پیاوه، چونکه ئه‌و جۆره چاوه بۆماوه‌یه. ئه‌وان هه‌موو چاویان وه‌ها هه‌ڵکه‌وتووه، به‌لای خۆشیانه‌وه زۆر جوان و له‌به‌ر دڵانه.. خۆزیا ڕێک به‌رامبه‌رم خۆی دهکێشایهوهو باوێشکێکی ده‌دا، تاکو بمزانیبا داخۆ زمانی مه‌یله‌و سپییه، یان سوورباو هه‌ڵکه‌وتووه.. درێژه، کورته یان مامناوه‌ندییه. تا بمتوانییایه له ڕێی زمانیشییهوه ههڵیبسهنگهێنم. به‌ڵام به‌شێوه‌ی لچ و لێویدا دیاره ده‌م و دیانی چلۆنن، وا زهن ده‌به‌م دگانه‌کانی پان و دریژ بن، به‌کوردییه‌که‌ی که‌شکی هه‌ڵکه‌وتبن. ئه‌مه‌ش مانای وایه ته‌مه‌نی دریژ ده‌بێت، که‌سێکی زۆربڵێ و چیڕهدرێژه، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یانزانێ و ئه‌وانه‌شی ناشیانزانێ ده‌ڕێسێ و نایبڕێته‌وه. وه‌لێ به‌گشتی، له‌چاو ڕوویدا زاری گچکه دیاره. که‌واته زۆر بیرده‌کاته‌وه، زوو زوو له هزران ڕۆده‌چێ. واته بیر له‌هه‌ر پرسێک بکاته‌وه دروست ده‌یپێکێ. له‌ژیاندا، ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ر سه‌ختی و تهنگانهیهکیش ببێ، به‌پشووی درێژی خۆی به‌ره‌وڕووی ده‌بێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ ده‌دۆزێته‌وه.
گه‌رچی هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانرێ ته‌مه‌نی تایلاندییهک بقه‌بڵێندرێ. چونکه ئه‌وان هه‌رده‌م له‌ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان که‌متر ده‌نوێنن. وه‌لێ پێده‌چێ ئه‌م پیاوه له‌نێوان چل و پێنج، په‌نجا ساڵیدا بێ. ئه‌م توربه ڕه‌شه نیوهپڕهی پێیه‌تی، چاوم لێیه، لهقوماشێکی ئه‌ستوور چێکراوه، وه‌لێ نازانم چی تێدایه. ئه‌م توربهیه له‌چاو باڵا‌و قهڵافهتیدا بڕێک گه‌وره‌تر ده‌نوێنێ. بزانه چه‌ند توند ده‌سکه دارینه کاهیڕهنگهکانی گرتووه. وه‌ک له کاڵایه‌کی به‌نرخ نیوه‌پڕ بێت، به‌دیارده‌که‌وێ.
هه‌ر له‌و ئاسته‌شدا (ماڵبه‌کۆڵ)ێک له‌بان کهنهبهیهکی سه‌وز، یه‌کته‌خته درێژبووه. بێ ئاگا له‌م دنیایه، له‌شیرین خه‌ودایه. ئه‌مه‌یان شڕهپۆشێکی ڕدێن هاتووه.. له‌بان کهنهبهیهکی دیکه، پیاوێکی قه‌ڵه‌وی به‌ته‌مه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووه‌و خۆر چاوه‌کانی نووقاندووه، له‌پاڵیدا کچ و کوڕێکی ڕێکپۆشی ڕه‌نگ و ڕوو خۆرئاوایی دانیشتوون. کوڕه‌که به سۆز‌و میهره‌بانییه‌وه ده‌ست به‌پشتی کیژهکهدا ده‌هێنێ.. ئه‌وا ده‌میان نایه نێو ده‌می یه‌ک. باندی مووسیکیش چون موگناتیس ڕێبوار بۆ…
ته‌ریبی ماڵبهکۆڵهکه، له‌بان زه‌وییه (فلیسه)کراوه‌که، ئهلکوولییهکی دانیمارکی، پرج زێڕینی باریکه‌له، درێژبووه. سه‌ری ناوه‌ته بان باڵی خۆی و خپ خه‌وتووه. بهئاستهمێک که‌مه‌ری به‌رزو نه‌وی ده‌بێ. له‌ئاستی ڕووی به ته‌نکه ڕدێن داپۆشراویدا بوتڵێک بیره‌ی (پیلسنهر)ی هه‌رزان قیت دانراوه. بینه‌ر چاوی ها لێوه، ته‌نیا قومێکی لێ دراوه. ئه‌م ئهلکوولیکه پرچ زێڕینه ڕدین خورماییه نوستووه، کاوبۆیه‌کی شینی چڵکنی له‌به‌ردایه.. گهرمیپێوه فۆسفۆڕییه سوور‌و که‌سکه درێژه‌که‌ی قه‌د دیواری ته‌لاره‌که‌ی ئه‌وبه‌رم، هه‌ژده‌ی سه‌نتیگراد پیشانده‌دا. ئه‌م گه‌رمییه‌ش بۆ سه‌ره‌تای پاییز نموونه‌ییه، وا پێده‌چێت هه‌تا ته‌واو مڕبووه، بێ منه‌ت بیره‌ی پیلسنهری نۆش کردووه. بێ منه‌تیش له‌سه‌ر زه‌وییه فلیسهکراوهکه درێژبووه.
ئه‌م تایلاندییه، هه‌رچی کهپوویهتی.. نازانم بڵێم چی، چونکه ئه‌مانه هه‌ر خۆیان که‌پوویان وا پان و کوڵ هه‌ڵکه‌وتووه. دیاره هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌پووی به‌جۆرێکه، ئه‌وه نییه ئێمه لووت به‌رانی ههڵکهوتووین. وه‌لێ پرچی ئه‌مه‌نده ڕه‌شه سه‌رنج ڕاده‌کێشێ. مانای وایه له ڕێی خوێنه‌وه ئاسنی زۆری پێ ده‌گات. ئێ خوێنیش ڕوباری ژیانه. که‌واته خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌کی به‌هێزه، به‌رگه‌ی نه‌خۆشی ده‌گرێت و بههوشیارییش مامه‌ڵه ده‌کات. هه‌رچی ئهبرۆکانێتی ڕه‌ش و کورتن. که‌واته خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یه‌کی باشه‌و که‌سێکی چاکهخوازیشه. کاره‌کانیش به‌ره‌و چاکتر پاڵ ده‌دات و ڕاییان ده‌کات. زووش له‌کێشه‌کان حاڵی ده‌بێ.. ئه‌م ئاکارهیم گه‌لێک به‌دڵه، ئه‌ی ئافه‌رین پیاو.. خاوه‌نی که‌سێتییه‌کی به‌هیز داڕێژراو‌و نیاز پاکه. قاته‌که‌ی به‌ریشی دیسان نیشانه‌ی که‌سێتیی به‌هێزی ئه‌وه. گۆره‌وییه‌کانی به‌ده‌ره‌وه نین، به‌ڵام نازانم بۆچی له نه‌دیته لام عه‌یانه ڕه‌شن. ئه‌مه‌شیان نیشانه‌ی که‌سێتیی…
ئه‌وا تایلاندییه‌که ڕێک ئا لێره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ی کرد. ئا، به‌به‌راورد له‌چاو ڕوویدا ته‌وێڵی پان هه‌ڵکه‌وتووه. ئه‌مه‌یشیان ڕێک مانای وایه ئاوه‌زی کراوه‌و فراوانه. ڕوومهتهیشی، که سه‌رگۆنای بڕێک هه‌ڵتۆقیوه، دیسان به‌خۆیان تایبه‌ته‌و لێی به ئیراد ناگیرێ، ده‌نا سه‌باره‌ت بهگۆنای ده‌مگوت هیچ حسابێک بۆ خزمایه‌تی و ئه‌و وڵاته‌شی لێی په‌روه‌رده بووه ناکات و نارسیستیشه.. نانا وای هه‌ڵناسه‌نگێنم، چونکه ئه‌وان به‌گشتی ڕوویان وه‌ها هه‌ڵکه‌وتووه.
من وه‌های بۆ ده‌چووم، له‌دووی دۆزینه‌وه‌ی جێیه‌ک بێت، بۆ تاوێک پشوویه‌کی لێ بدات، بۆیه چاو ده‌گێڕێت. وه‌لێ ئه‌و نها به‌چڕیی نیگای له‌سه‌ر ڕووی ئهلکوولیکه دانیمارکییه نوستووه‌که ڕاگرتووه، که له‌وه ناچێت له‌م هه‌ناسه‌یه‌دا به‌ئاگابێت و چاو بکاته‌وه. ئه‌وا پیاوه تایلاندییه‌که، سووکێ لێی چووه پێشتر‌و به‌سه‌ریدا نوشتایه‌وه، وا ده‌ستی برد‌و کردیه گه‌ردنی بووتڵهکهی پێشی و سووکێ هه‌ڵیگرت. ئهلکوولییهکه به‌ئاگا نه‌هات نا. هه‌ر جووڵه‌شی بۆ نه‌کرد. پێده‌چێ تا کزه‌ی ئێواره ته‌واو کرژی نه‌کات چاو نه‌کاته‌وه. بڕوانه نه‌که‌سێک ئه‌م ئه‌تواره‌ی دایه ڕووی ئه‌م پیاوه تایلاندییهو نه‌که‌سێک گرینگیشی به‌م ڕووداوه ناجۆره دا. هه‌رکه‌سه له‌گه‌ڵ تایبه‌تییه‌کانی خۆیدا خه‌ریکه..
منیش که ئه‌م پێشهاتهم به‌هه‌ند گرتووه، به‌سه‌رسووڕمانه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی، ڕێک بوتڵه‌که به‌سه‌ری خۆیه‌وه ده‌نێ و به‌چه‌ند قومێک چۆربڕی ده‌کات. وه‌لێ تایلاندییه‌که، وه‌ک پشیله، بێده‌نگ هه‌تا نزیکترین ته‌نه‌که‌ی خۆڵ چوو. بوتڵه‌که‌ی ده‌مه‌ونخوون ڕاگرت و به‌حه‌واوه قڵپ قڵپ ڕژاندییه نێو ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که. به‌چه‌ند چرکه‌یه‌ک به‌تاڵی کرده‌وه. کاتێک بوتڵه سه‌وزه‌که ته‌واو چکایهوه، ئه‌مجا ده‌می توربهکهی واڵاکرد، بێئه‌وه‌ی بزرنگێ نایه نێو ته‌نکه‌ی توربهکهی و هه‌نگاوی نا.. چاویش ده‌گێڕێ. ئای چه‌ند شیکپۆش و به‌سه‌رو سیما‌و موعته‌به‌ر دیاربوو پیاوه تایلاندییه‌که! من دڵم به‌په‌روه‌رده‌و به… ی ئه‌و خۆش بوو که‌چی ئه‌ویش…
ئه‌وا ئه‌و پێی هه‌ڵگرت و منیش دوایکه‌وتم. نازام بۆچی ئه‌م ئێواره‌یه به‌م پیاوه تایله‌ندییه‌وه گرتوومه. کردوومه به تاقیگه‌ی بیردۆزه‌کان. ده‌ڵێی هه‌واڵدزی تایبه‌تم، چاوی لێ ناترووکێنم و شوێن پێی هه‌ڵده‌گرم. ده‌شمه‌وێ بزانم داخۆ وانه‌کانی بابه‌تی… تاچه‌ند به‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ. ئه‌وا دیسان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی کرد. ئه‌وه‌تا، ئێستا چاوی بڕێوه‌ته یه‌کێکی دیکه. ئه‌مه‌یان بوتڵێک پیلسنهری ههڵنهپچڕاوی له‌پێشه، بۆخۆشی له حه‌وت ساڵان راست بووه‌ته‌وه. پرچی زه‌ردی ئاڵۆسکاوی هاتۆته سه‌ر ئه‌برۆی.. ڕدێن و سمێڵی تێکه‌ڵ بوون و ده‌می به‌حاڵ به‌ده‌ره‌وه‌یه.
ئه‌وا پیاوه تایله‌ندییه‌که بێ چرپه بۆی چوو، پێده‌چێت له‌م مه‌یدانه گه‌وره‌یه‌دا ته‌نیا چاوی منی له‌سه‌ری بێت. ئه‌وا گه‌یشته سه‌ری. کۆلاره چۆن بۆ جووجه‌ڵه‌ی به‌هار دادێتهوهو له‌به‌ر دایکه‌که‌ی هه‌ڵیده‌گرێ و ده‌یفڕێنێ، ئاوا بۆی نوشتایه‌وه، پڕی دایه‌و ڕۆی، ئاوڕیشی لێ نه‌دایه‌وه. که‌سێکیش پێی نه‌زانی. ڕۆیی ڕۆیی تا گه‌یشته ته‌نه‌که‌یه‌کی خۆڵ و سووکی توربهکهی دانا. ئه‌وا به‌شێنه‌یی کلیلێکی له گیرفانی ده‌رهینا، بوتڵه‌که‌ی هه‌ڵپچڕی، ڕاست قڵپی کرده‌وه نێو ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که‌و ئه‌میشیانی به به‌تاڵی خسته نێو توربهکهی، بێ ئه‌وه‌ی بزرنگێته‌وه. منیش لۆژ لۆژ بهدایهوه. نانا ئه‌و ئاکاره قه‌ت له‌و ناوه‌شێته‌وه، مامۆستا.. ئای چه‌ند که‌سێکی به‌ویقارو ته‌وێڵ فراوان و پرچ ڕه‌ش و… ئای چه‌ند خاوه‌ن که‌سێتی بوو، مامۆستا گیان! وه‌لێ نازانم بۆچی هه‌ر له‌خۆمه‌وه، بێ بنه‌ما، ڕه‌گه‌زنامه‌ی تایلهندیم دایه پاڵ ئه‌م پیاوه‌ی وا به‌په‌رۆشه‌وه سه‌رگه‌رمی ڕاوهشووشهیه. خۆ ده‌شێ به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی میانمار، کامبۆدیا یان لاوس بێت. به‌ڕاست بۆچی هه‌ر ئێستا له خۆی نه‌پرسم، ها؟
کۆبنهاون
12. October 2008
بۆ ده‌قی هاوشان، بڕوانه: علم الفراسە، د. غسان جعفر، رشاد پریس، بیروت، 2006.
بڕوانه: گۆڤاری ئاینده، ژماره (82)