پاراستنی سیمای شارستانیه‌تی شار ئه‌رکی هاووڵاتیه یان ده‌سه‌ڵات
پاراستنی سیمای شارستانیه‌تی شار ئه‌رکی هاووڵاتیه یان ده‌سه‌ڵات
کێ وه‌ڵامی سووتانی ئه‌نتیکخانه‌ی هه‌ولێر ده‌داته‌وه؟
لوقمان به‌رزنجی / ئهڵمانیاههرچهنده ده‌زانم وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرسیاره له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار زۆر ئاسانه، له‌وانه‌یه له‌ناوه‌ڕۆکدا وه‌ڵامه‌که‌ش به چه‌ند ووشه‌یه‌ک کۆتایی پێ بێت. به‌ڵام هه‌موو هاووڵاتیه‌کی کوردستان ده‌توانێ له نێو ئه‌و دوو پرسیاره ده‌یان پرسیاری تر ڕووبه‌ڕووی لایه‌نی په‌یوه‌ند دار به‌و مه‌سه‌له‌یه بکاته‌وه، ئه‌وکات ده‌زانن چ ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌یان ڕووبه‌ڕووی خۆه‌اندا کردۆته‌وه . ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی سووتانی ئه‌نتیکخانه‌ی هه‌ولێرم له یه‌کێک له ڕۆژنامه کوردیه‌کان خوێنده‌وه . کاتێک چاوم به‌و وێنه ترسناکه‌ی سووتانه‌که که‌ووت، خورپه‌یه‌ک به‌دڵماهات وه‌ک ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی تری ئه‌نفال یا هه‌ڵه‌بجه ببینم. به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌شێوه‌یه‌کی تر. له‌گه‌ل یه‌که‌م دیمانه‌م بۆ ئه‌ووێنه‌یه و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه . ته‌نیا ئه‌وه‌ی بینیم له هه‌واڵه‌که نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خاوه‌ن مزیۆمه‌که‌بوو. وه‌ک جه‌رگی ئاگری گرتبێ و هه‌ناوی بۆ ئه‌نتیکه‌خانه‌که ده‌سووتا .منیش له‌ناخه‌وه ده‌م زانی ئه‌م مرۆڤه چه‌ند ڕاستگۆیه له قسه‌کانی چونکه له نزیکه‌وه ڕاستگۆی ئه‌م مرۆڤه ده‌ناسم به‌تایبه‌تی له‌و هه‌مووئه‌و دیمانه ته‌له‌فزیونیانه‌ی که له‌مه‌به‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نتیکخانه‌یه ئه‌نجامی داون له‌ساڵانی ڕابردوو چه‌ند به‌دڵێکی خۆش و حه‌ماسیكی نه‌ته‌وه‌یی باسی له‌و که‌للتوره‌ی شاره‌که ده‌کرد و چۆن داوایی له‌به‌رپرسان ده‌کرد بایه‌خ به‌و لایه‌نه گرنگه بده‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو ماندووبوون ئه‌رک کیشانه له کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئه‌نتیکه جوانه. به(کون فه‌یه‌کونه‌ک) بوه قه‌ره‌برووتو وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ شتێکی ئه‌تۆ وشایان باسی ڕووینه‌دابێت که‌چی او بۆچوونی هیچ به‌رپرسێک و هاووڵاتیه‌کم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌داله هیج ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندندا نه‌بینی. به‌په‌له ماوسی کۆمپیوته‌ره‌که‌م برده سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕوو ڕۆژنامه‌یه‌ک که‌له‌و باوه‌ڕه‌دابووم ئه‌وان به درێژی و گه‌رموگووڕی ده‌پڕژێنه سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه. ئه‌و ڕووداوه پانتاییه‌کی چاک له بڵاوکراوه‌کانیان ده‌گری. به‌داخه‌وه تا کاتی ئه‌م نووسینه هیچ هه‌واڵێک و به‌دواچوونه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته شارستانیه‌ی که په‌یوه‌نده به که‌للتورومێژێووی ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک . هه‌ریه‌ک له‌و که‌ل و په‌لانه باسی له قۆناغێکی مێژوویی ژیان و سیمایه‌ک له شته جوانه‌کانی کوردستان به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ده‌که‌ن. له‌ساڵی 2003 له شاری بۆن له ئه‌ڵمانیا ئوتۆمبێلیکی بارهه‌ڵگر له‌کاتی گه‌رانه‌وه بۆ دواوه خۆیدا له به‌ردێک و به‌رده‌که‌ی له‌ژێروه هه‌ڵته‌کاند به‌رده‌که‌ش وه‌ک شوێنه‌وار بۆڕازاندنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌که له لایه‌ن شاره‌اونی بۆن ماوه‌ی پتر له 70 ساڵه له‌به‌رده‌م که‌نیسه‌ی گۆڕه‌پانی مونستر پلاتس دانراوه . خه‌ڵکی ئه‌م شاره وه‌ک شوێنه‌وارێکی پیرۆز ده‌ڕواننه ئه‌م به‌رده. ئیتر له‌دوایی ڕوودانی ئه‌م ڕووداوه تاماوه‌ی پتر له هه‌فته‌یه‌ک میدیاکانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆیان باسیان له‌و ڕووداوه‌ده‌کردو ده‌یان کۆڕوسمیناریان له ته‌له‌فزیونه‌کان به‌ست تاوایی لێهات منداڵیش له‌م ووڵاته به‌م هه‌واڵه‌ی زانی . ئه‌وه‌بوو دواجار له ساڵی 2007 له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی شاره‌وانی و چه‌ند په‌رله‌مه‌نتارێک و نوێنه‌ری حزبه‌کان له‌دوایی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌رده‌که له‌لایه‌ن پسپۆڕانی شاره‌زا به‌رده‌که‌یان له شوێنی خۆیی داناوه. نموونه‌یه‌کی دیکه‌ش له‌سه‌ر بایه‌خ دانی هاووڵاتی و حکوومه‌ت به که‌للتوری ووڵات وشاره‌کانیان هه‌ر له‌وشاره‌ی بۆن له ئه‌ڵمانیا .ماوه‌ی پتر له شه‌ش ساڵه خاوه‌نی سینه‌مایی( میتڕۆپۆڵ) به‌نیازه سینه‌ماکه بڕوخێنی و ئه‌پارتمانێکی بازرگانی له شوێنی ئه‌و سینه‌مایه درووست بکات و سینه‌ماکه‌ش ده‌کوێته ناوجه‌رگه‌ی شار .چونکه له‌دوایی ڕۆیشتنی پایته‌خت بۆ به‌رلین هامووشۆکارانی سینما له‌و شاره زۆر که‌م بۆته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن سینه‌ماکه له‌وه‌دایه ئه‌رزه‌که بکات به پڕۆژه‌یه‌کی بازرگانی. .بۆ ڕێگه گرتن له‌و کاره‌ی خاوه‌ن سینه‌ماکه‌ومه‌ودانه‌دان به‌تێکدانی جوانترین شوێنه‌واری شاره‌که. ئه‌وه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه هاووڵاتیانی ئه‌م شاره‌که‌مپێنێکی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزایان دامه‌زراندوه که هه‌موو ڕۆژانی شه‌مه ئه‌م که‌مپینه له‌به‌ر ده‌م سینه‌ماکه داده‌نیشن ئیمزا و پاره کۆده‌که‌نه‌وه وه‌ک ناڕه‌زایه‌ک دیاره ئه‌م پاره‌یه‌ش ده‌رێت به پارێزه‌ری تایبه‌ت که مه‌له‌فی به‌رگریکردنی ئه‌م کاره‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ له‌دادگاو به‌ڕه‌سمی شکایه‌تی له حکوومه‌ت کردوه بۆ ڕێگرتن له تێکدانی سینه‌ماکه، هه‌وڵدان بۆ ته‌عوێزکردنه‌وه‌ی خاوه‌ن موڵکه‌که . ئه‌م داواکاریه‌ش تاوه‌کو ئێستا چه‌ندین دانیشتنی له‌داگای بۆن له‌سه‌ر کراوه هه‌ر له‌م ڕاونگه‌وه ڕێکخراوی یۆنسکۆی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێکی له‌وئه‌رکه گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی . تاوه‌کو ئیستا به‌پێ ئامارێکی ئیمزاکۆکردنه‌وه که‌خۆم له‌نزیکه‌وه لێم وه‌رگرتن نزیکه‌ی پتر له نیو ملیۆن هاووڵاتی ئیمزایان له‌سه‌رڕێگه‌گرتن له تێکدانی ئه‌و سینه‌مایه ئیمزاکردوه‌وه‌ک ناڕازایی ده‌ربڕینێک. بۆ تێکدانی ئه‌و سینه‌مایه‌ی که ته‌مه‌نی پتر له هه‌شتا ساڵه و له‌سه‌ر جوانترین شێوازی سیناما و ئوپیڕا درووست کراوه. تا ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانیش له‌سه‌ده‌یی ڕابردوو ئه‌و سینمایه ده‌یان ڤیستڤاڵی سینمایی جیهانی تێدا نمایشی کراوه. زۆربه‌ی گه‌وره سینه‌ماکارانی دونیا ئاماده‌یی ئه‌و سینه‌مایه بوونه فلیمه‌کانیان تێدا نمایش کردوه. دیاره‌هه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئیمزاکۆکردنه‌وه‌یه بووه وای کردوه فشارێکی زۆر بخه‌نه سه‌ر ده‌زگا حکوومیه به‌رپرسه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌نه‌ده‌ن جوانترین سیمایی شاره‌کایان وێران ببێت ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و کاره بدۆزێته‌وه و سه‌دان یادگاره‌کانیشیان له‌ته‌ک ئه‌و وێرانکاریه له‌بار بچێت . دیاره ووڵاتیش به شوێنه یادگاریه‌کانی تاکه‌کانیه‌وه جێژی هه‌ست به بوون و ئینتمای هه‌یه، گه‌لان به‌م شێوه‌یه به‌رگری له شته‌جوان و شوێنه شارستانی پڕ له یادگاریه‌کانیاندا ده‌که‌ن . له‌لای ئێمه‌ش سینماکانی سه‌لاحدین و سه‌فینی هاوێنه له هه‌ولێر نازانم سینمای حه‌مڕاش ماوه یانا و رشید ودڵشاد له سولیمانی خاپور کران . به بیانۆی ئه‌وه‌ی که‌گوایا له شوێنی ئه‌مانه پڕۆژه‌ی بازرگانی درووست ده‌کرێت. وه‌ک ئه‌رزبڕابێت له‌و شارانه. نازانم ئه‌وده‌مه‌ی له هه‌ولێربووم ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که قوتابخانه‌ی ئیبن خوله‌کانیش له‌هه‌ولێرئاماده‌کراوه بۆ خاپورکردن . ئه‌وانه‌ی بیرۆکه‌ی ئه‌م جۆره خاپورکردنه داده‌ڕێژن دیاره هیچ حیسابێکیان بۆ هه‌ستی هاووڵاتیانی ئه‌وشاره نه‌کردوه که به‌شێکی زۆری ئه‌و شوێنانه یادگاری ڕۆژانێکی به‌سه‌رچووی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌بووه و وه‌ک چۆن ئیستا خه‌ڵکی هه‌ولێر حه‌سه‌ره‌ت بۆ ڕۆژانی سه‌یرانگه‌ی مه‌حه‌ته‌و دانیشتنی چایخانه‌ی سه‌فین و سه‌رسه‌نگ و بایزو ئاوی که‌سک و سۆرو چایخانه‌ی حاجی مستیل و چایخانه‌ی عه‌نته‌رو بالاخانه کۆنه‌که‌ی شاره‌وانی هه‌ولێرو قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵیه‌و هه‌موو ئه‌و سیما جوانانه‌ی هه‌ولێر خاپورکران به‌ناوی نوێکردنه‌وه‌ی شار. له هه‌موو دونیا کاتێک شارێک ئاوه‌دان ده‌کرێته‌وه پێش هه‌موو شتێک شوێنه وارو سیما دێرینه‌کان نۆژه‌ن ده‌کرێنه‌وه و له‌به‌رامه‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌خشه‌ی شارێکی تر له‌دووری کیلۆمه‌ترێک له سه‌نه‌ته‌ری شار ئاوه‌دان ده‌کرێته‌وه به باڵه‌خانه‌ی تازه و دام دزگای حکوومی تازه ناوی ئه‌وه‌یتر پێده‌گووترێت شاره‌وانی کۆن. وه‌ئه‌م ناوه‌ش له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا باوه بۆنموونه له ئه‌ڵمانیا له‌هه‌موو شاره‌کان (ئالته‌شتات) واته شاره‌وانی کۆن هه‌یه و باڵه‌خانه‌و دوکان خوێندنگاکانی هه‌روه‌ک خۆیی ماوه‌ته‌وه و ساڵانه به‌شێکی زۆریش له‌و باڵه‌خانانه نۆژه‌ن ده‌کرێنه‌وه. خۆزیا وه‌ک ئه‌مڕۆ حکوومه‌تی هه‌رێم که باس ماسته‌رپلان ده‌کات ماسته‌ر پلانیش بۆ پاراستن و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه هه‌بوایه له‌سه‌ر بنه‌ما زانستیه مه‌عمولیه‌کان که ئه‌مڕۆ له دونیای شارستانیه‌ت پیاده ده‌کرێ نه‌وه‌ک تێکدان خاپورکردنی به‌ناوه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی شار لێره‌دا ته‌نیا مه‌به‌ست شاری هه‌ولێر نیه به‌ڵکو مه‌به‌ست هه‌مووشارو شارۆچکه‌کانی کوردستانه . وابزانم ئه‌وکاره‌ش تۆزێک هیمه‌تی ده‌وێت و ئه‌ویش به‌دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی گه‌نده‌ڵ و چاوچنۆک له‌ده‌سه‌ڵات و کاربه‌ده‌ستی نه‌قۆڵا که خه‌ریکن قوتابخانه‌و مزگه‌وته‌کانیش ده‌ڕوخێنن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باخه‌ڵ پڕکردنی خۆیان. هه‌ق وایه ڕووناکبیرانی گه‌له‌که‌مان ئه‌وانیش وا بێده‌نگ نه‌بن له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی دابن بۆ داکۆکی کردن له شوێنه جوان و پڕله یادگاریه کان.
Lokman57@hotmail.de