كەلەپچەكەى قاچى جەبار و تراژیدیایى مەرگى منداڵێكى تر
كەلەپچەكەى قاچى جەبار و تراژیدیایى مەرگى منداڵێكى تر ………
رزگاركۆچەرئیمرۆ ئێوراە پاش ئەوەى هەواڵى خۆ سوتانى مێرمنداڵێكى تەمەن 10 ساڵانم بەناوى جەبار نەوزاد دانیشتووى گەرەكى گلكەندى شارى هەولێرم بەر گوىَ كەوت موچرك بە لەشم دادەهات و لەبەر چۆنیەتى تراژیدیاى خۆ سوتاندنى ئەو منداڵە نەم دەتوانى زێدە تر گوىَ بیستى هەواڵەكە بم , هەرچەندە پاشان زۆر هەوڵم دا بەدواداچونێك لەمەر ئەم روداوە بكەم بەلام پاش ماوەیەكى زۆر توانیم هەندىَ زانیاریم لەمەر ئەم روداوە دەست كەوێت سەرەتا لە نەخۆشخانەى ئیمرجنسى هەوڵیر پێش گیان لە دەستدانى ئەو منداڵە رێگام پێندرا چاوێكم بە چاوە پر حەزەكانى كەوێت كە دڵنیا بووم دونییایەك خەون وئاواتى تێدا بەدى دەكرا بەداخەوە هەوڵەكەم بىَ فایدە بوو , بەڵام پاش هەوڵ وكۆشێكى زۆر پاش ئەوەى جەبارى جوانە مەرگ چاوى بۆ دواجار نوقاندوو لاشە سوتاوەكەى بۆ دوا جار سر بوو توانیم هەندىَ زانیاریم لە كەسێكى زۆر نزیكى جەبارى جوانە مەرگ دەست كەوێت كە تێیدا بەم شێویە لەمەر هۆكارەكانى خۆ سوتاندنى ئەو مێرمنداڵە باسى كرد ..
جەبارى جوانە مەرگ پاش ئەوەى باوكى ژنێكى تر دەهێنێت دەكەوێتە كێشە لەگەل زردایەكەكەى و باوكى تا چەند جارێك لەماڵ بە هۆى گرینگى پێنەدان تورە دەبێت و ماڵ جىَ دەهێلێت بۆ دوا جار باوكى لە ماڵەوە قاچەكانى كەلەمچە دەكات و ئازارى جەستەیى زۆرى دەدات , پاش تێبەربوونى ماوەیەك ئیمرۆ ئێوارە لە كاتێك حەبار زێدەتر بىَ ئومید دەبێت لە هەڵوێستى باوكى تا دوا جار بە قاچ بەستراوەیى ئاگر لە جەستەى خۆى بەردەدات و بەشێكى گیانى دەسوتێت پاش گەیشتنى بۆ نەخۆشخانەى ئیمرجنسى گیان لە دەست دەدات , جىَى ئاماژەیە ئەوە جارى یەكەم نیە لەكوردستان توندوتیژى دژ بە منداڵان دەكرێت ومنداڵان بەبىَ ئیرادەى خۆیان دەبنە قوربانى حەزو ئارزووى باوانیان , ئێستاش لە كاتێك لە كوردستان دەیان رێكخراوى مرۆیى تایبەت بە خێزان و ژنان و منداڵان هەیە كەچى تا ئێستا هیچ كام لەم رێكخراوانە نەیان توانیوە بۆ ساتێك بەقەدەر ئەو هەموو پشتگیریە مادییەى دەستیان دەكەوێت لە خەم و ئیشى منداڵانى كورد دابن ..