له باره‌ى میدیاوه… رۆژنامه‌ى پیر….محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
له باره‌ى میدیاوه… رۆژنامه‌ى پیر
به‌شی یازده
محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
ئه‌گه‌رچى خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك رۆژنامه و هه‌فته‌نامه‌ى به ناو سه‌رتاسه‌رین، به‌ڵام به‌و پێیه‌ى رۆژنامه‌كانمان ته‌نها له دوو سێ شارى كوردستان زیاتر بڵاونابنه‌وه، ناتوانین ناویان بنێین رۆژنامه‌ى به‌ربڵاو، یان سه‌رتاسه‌رى، چجاى رۆژنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه تا هه‌نوكه نه‌ك هه‌ر لێى بێ به‌شین، به‌ڵكو زۆر زه‌حمه‌ته چه‌ندین ساڵیتریش بتوانین ببینه خاوه‌نى. ره‌نگه گرفتى شێوه‌زار و رێنووس به‌ربه‌ستێكى گه‌وره بێت له‌به‌رده‌م به‌دى هاتنى ئه‌و ئاواته، كه ده‌مێكه زۆرێك له رۆژنامه‌وان و خوێنده‌وارى كورد خه‌ونى پێوه ده‌بینن.
ناكرێ به رۆژنامه‌یه‌كى ئاست لاواز كه له رووبه‌رێكى به‌رته‌سك و به‌تیراژێكى زۆر كه‌م چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه بڵێین رۆژنامه‌ى سه‌رتاسه‌رى. به بڕواى من رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانى ئێمه ده‌چنه خانه‌ى لۆكاڵ. عه‌ره‌ب به بایه‌خێكى زۆره‌وه له رۆژنامه‌یه‌كى به‌ناو و ده‌نگى وه‌ك(الاهرام) ده‌ڕوانێ، لێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌پله‌ى یه‌كه‌م بایه‌خ به وڵاتى میسر ده‌داو زۆربه‌ى لاپه‌ڕه‌كانى تایبه‌تن به پرس و هه‌واڵه‌كانى ئه‌و وڵاته، له ناوه‌ندى رۆژنامه‌وانى عه‌ره‌بى وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كى لۆكاڵ سه‌یرى ده‌كرێت. رۆژنامه‌كانى (الشرق الاوسگ) و(الحیاه)و(الزمان) و(القدس العربى) چونكه بایه‌خ به جیهانى عه‌ره‌بى و پرسى نێو نه‌ته‌وه‌یى ده‌ده‌ن، به رۆژنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ژمێردرێن. ئه‌و رۆژنامانه په‌یامنێریان له زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا هه‌یه‌و له‌یه‌ك كاتیش‌دا له‌چه‌ند وڵاتێك چاپ و بڵاوده‌بنه‌وه. رۆژنامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى خۆى ته‌نها به وڵاتێك نابه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى شوێنى هه‌موو پرسه گشتییه‌كانى دونیا ده‌بێته‌وه‌و كه‌ناڵه‌كانى میدیایش له هه‌موو دونیا وه‌ك سه‌رچاوه‌ى گرنگى هه‌واڵ پشتى پێده‌به‌ستن.
له‌سه‌ر ئاستى یه‌ك وڵاتیش رۆژنامه‌ى سه‌رتاسه‌رى ده‌بێته رۆژنامه‌ى هه‌موو شار‌و ناوچه و گوندێك، نه‌ك ته‌نها رۆژنامه‌ى یه‌ك شار.
رۆژنامه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئیدیعاى سه‌رتاسه‌رى بۆ خۆى بكات، وه‌لێ ته‌نها بایه‌خ به یه‌ك شار بدات، راستبێژ نییه و ناتوانێت كار له‌سه‌ر په‌یامى خۆى بكات. رۆژنامه‌كانى ئێمه هێشتا نه‌یان توانیووه ببنه رۆژنامه‌ى هه‌موو شار‌و ناوچه‌یه‌كى كوردستان، چونكه له لایه‌كه‌وه به تیراژێكى زۆر كه‌م چاپ ده‌كرێن، له‌لایه‌كه‌ى دیكه‌شیه‌وه یان ئه‌وه‌تا له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك خاوه‌ن خوێنه‌ر نین، یان وه‌ك پێویست بڵاو نابنه‌وه. ده‌بى رۆژنامه ئاماده‌ییه‌كى دیارى له گۆڕه‌پانى رووداوه‌كاندا هه‌بێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى په‌یامنێره‌كانییه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ، په‌یامنێر كه به‌رهه‌مێنى هه‌واڵ و به‌دواداچوونى مه‌یدانییه، ده‌بێته كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى رۆژنامه، مادامه‌كێ رۆژنامه واتا هه‌واڵ و به‌دواداچوون، ئیتر رۆڵى په‌یامنێر زۆر باش ده‌رده‌كه‌وێ، لێ به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى لاى رۆژنامه‌كانى ئێمه هیچ به‌هایه‌كى نییه و به‌چاوى كه‌م بایه‌خییه‌وه سه‌یرى ده‌كرێت په‌یامنێره. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێ كه هه‌ندێك له‌و رۆژنامانه بوون و نه‌بوونى هه‌واڵى گه‌رم و سه‌رنجڕاكێشیان به‌لاوه گرنگ نییه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ستافى رۆژنامه حزبییه‌كان وه‌ك وه‌زیفه سه‌یرى كارى رۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ن، بۆیه ناتوانن پێشبكه‌ون و ببنه رۆژنامه‌ى خه‌ڵك، ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رنووسه‌ر رازیكردنى به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانى حزبه‌كه‌ى به‌لاوه گرنگه، نیو ئه‌وه‌نده زیادكردنى تیراژ و پێشخستنى رۆژنامه‌كه‌ى به‌لاوه مه‌به‌ست نییه.
به‌داخه‌وه ده‌بینین رۆژنامه‌یه‌كى وه‌ك ( كوردستانى نوێ) له سلێمانى گیرى خواردووه‌و نه‌یتوانیووه وه‌ك پێویست بپه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان. (خه‌بات)یش وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كى سارد‌و سڕ‌و بێ هه‌واڵى زیندوو و سه‌رنجڕاكێش له‌سنوورێكى به‌رته‌سك ماوه‌ته‌وه. ده‌كرێ ئه‌و دوو رۆژنامه‌یه وه‌ك ئۆرگانى هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى كوردستان، له‌و جوغزه به‌رته‌سه‌كه ده‌ربازیان بێ و ببنه رۆژنامه‌ى سه‌رتاسه‌رى، ده‌كرێ كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن خه‌ڵك به رۆژنامه‌ى خۆیانى بزانن. به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت له‌یه‌ك شوێن وه‌ستاون و نایانه‌وێت بجوڵێن.
نه‌ك هه‌ر ئه‌و رۆژنامانه به‌ڵكو پێویسته زۆربه‌ى گۆڤار‌و رۆژنامه‌و ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ كوردیه‌كان، كار بۆ فراوانكردنى سنوورى په‌خش و بڵاوبوونه‌وه‌یان بكه‌ن، هه‌وڵبده‌ن ببنه ئاوێنه‌ى گه‌یاندنى كێشه‌و ئازاره‌كانى خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، هه‌روه‌ها خوێنه‌ر و بینه‌رى كورد له‌وێوه واقیعى كوردستان بدۆزێته‌وه.
مرۆ نازانێ بۆچى میدیاى ئێمه بیر له گۆڕان و نوێبوونه‌وه ناكاته‌وه؟ بۆچى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى كوردستان به‌گه‌نجى پیر ده‌بن و هه‌وڵ ناده‌ن به گه‌نجى بمێننه‌وه؟. رۆژنامه‌یه‌كى وه‌ك (تایمز)ى به‌ریتانى كه له ساڵى(1785)ه‌وه ده‌رده‌چێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نێكى دوور‌و درێژى یڕیووه، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر پیر نه‌بووه، به‌ڵكو هێشتا له ریزى پێشه‌وه‌ى رۆژنامه‌كانى جیهانه‌و هه‌موو خه‌مى ستافه‌كه‌شى زیاتر پێشخستنیه‌تى.
mehemedkerim@gmail.com