
دوو شیعر…. و. دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
دوو شیعر
تۆم خۆش ده‌وێت!
شیعری: نازم حیکمه‌ت
تۆم خۆش ده‌وێت
وه‌ک نان و نمه‌ک
وه‌ک لێوێکی له تادا گڕگرتوو
که نیوه‌شه‌وان به حه‌سره‌تی دڵۆپێک ئاوه‌وه
به به‌لوعه‌ی ئاوه‌وه ده‌نووسێت
تۆم خۆش ده‌وێت
وه‌ک ساتێک شه‌وق، گومان، چاوه‌ڕوانی و نیگه‌رانی
له کردنه‌وه‌ی پاکه‌تێکی گه‌وره‌دا
که نازانیت چی تێدایه
تۆم خۆش ده‌وێت
وه‌ک یه‌که‌مین سه‌فه‌ر به فڕۆکه
به‌سه‌ر ئۆقیانووسدا
وه‌ک هه‌راوزه‌نای ده‌روونم
له‌رزینی دڵ و ده‌ستم
له ئاستانه‌ی سه‌ردانێکی ئه‌سته‌نبوڵ
تۆم خۆش ده‌وێت
وه‌ک گوتنی
” سوپاس خودایه زیندووم”
دامون
شیعری : خوسره‌وی گوڵسورخی
به‌فری کوێستان
گه‌رم بوو
خوێنی ئێمه
له ده‌ماره‌کانماندا قوڵپی ده‌دا
دامونهکهم
ئه‌ی جه‌نگه‌ڵه بچکۆله‌که‌م
ژیان مانای هه‌بوو!
ده‌ستی ئێمه
له‌گه‌ڵ ده‌ستی خه‌ڵکدا
گوڵی ده‌گرت
ده‌ستی ئێمه
بێ ده‌ستی خه‌ڵک
وێران ده‌بوو
دڵی ئێمه
له حه‌یوه‌ت ڕه‌نجی خه‌ڵک
خه‌مین ده‌بوو
ئیشقی ئێمه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا مانای هه‌بوو
ڕیز به ڕیز سه‌ره‌نێزه
ڕیز به‌ڕیز
دوژمن
به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ مامه‌کانی تۆدا پێشمه‌رگه بووین
بۆ ئه‌وه‌ی ئێرانه‌که‌ی تۆ ئازاد بێت
باشترین دیاری ئێمه
گیانی ئێمه
باشترین دیاری بۆ تۆ … دامون
ئازادیی بوو …
و. دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی