ترسناکی بناوانگریه‌تی (الاصولیة) ئیسلامی
ترسناکی بناوانگریه‌تی (الاصولیة) ئیسلامی و دووڕوویی ئیمپریالیزم
نووسینی لال خان
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه
مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی
( هۆکانی سه‌رهه‌ڵدانی بناوانگریه‌تی ئیسلامی) به‌شێکی زۆر گرنگههۆی سه‌رکیی بوژانه‌وه‌ی ئوسوڵی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی که له ئه‌نجامی ڕوخانی ستالینیی و چه‌په‌وه هات له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه. له نێوانی داڕمانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی توند و بێ‌کاری و هه‌ژاری، ده‌بینی جه‌ماوه‌ر ڕێگه‌ی تاریک ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ره‌ڵایی و ده‌سه‌ڵاتی پاشاکان و دیکتاتۆره‌کانی هه‌ردوو جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ، ئاگری ڕق و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر زیاد ده‌کات، هه‌روه‌ها زۆربوونی خیانه‌تی مێژووی لایه‌نه چه‌په‌کان و سه‌رکرده‌ی یه‌کێتییه کرێکارییه‌کان و ڕابه‌ره میلییه ته‌قلیدییه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر قوڕه‌که‌ی خه‌ست کرده‌وه.
دوڕوویی ئیمپریالیزم و ئوسوڵی زۆر هاوتان. ئه‌م سه‌رکرده ئیسلامییانه هه‌ستی خه‌ڵک دژ به سندوقی نێونه‌ته‌ویی دراو( صندوق النقد الدولی) و ئیپریالیزم به‌کار ده‌هێنن بۆ فراوانکردنی بنکه‌کانیان له نێوان جه‌ماوه‌ردا. ئاستی به‌رفراوانی بێ‌کاری ده‌بێته هۆی په‌راوێزکردن و تاوان و توندوتیژی به شێوه‌یه‌کی فراوان له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا. ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کان سوود له‌وه وه‌رده‌گرن که ته‌نها چه‌ک و پاره دابین ناکه‌ن بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵه گه‌نجه به‌رفراوانه، به‌ڵکو پهناگهیشیان بۆ دابین ده‌کات بۆ خۆحه‌شاردان له ده‌ستی ماشینی ده‌وڵه‌ت. به‌شێکی زۆری گه‌نجانی خه‌فه و دۆڕاو و واقوڕمان وبێبه‌ش دێنه ناو ئه‌م ئوسوڵییه‌وه وه‌ک چۆن ئه‌و هۆیانه‌ی که ده‌بنه پاڵنه‌ر بۆ به‌کار هێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان. ئه‌وان توانایان نییه ڕووبه‌ڕووی کێبڕکێکان ببنه‌وه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن ئوسوڵی ئیسلامی به‌کار بهێنن وه‌ک ڕێگه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به خه‌مڕه‌وێن (سه‌لوان). چه‌ندی خێرا بێت ئه‌وه‌نده سوودبه‌خشتره. ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجانی بێ ئه‌زموون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له دیهاتهکانهوه کۆچ ده‌که‌ن بۆ ناوچه شارستتانییهکان، ڕووبه‌ڕووی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌که‌ی شار ده‌بنه‌وه، بۆیه ڕووده‌که‌نه ئوسۆڵی ئیسلامی بۆ هێز و جێگیربوون، ده‌یانه‌وێ ئاشتی هه‌تاهه‌تایی بدۆزنه‌وه له ئیسلامدا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پرسه بۆ رۆحیان و هزریان. به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی دیله‌کانی ئیمان نزیک ده‌بنه‌وه له مان و به چاوی خۆیان ئوسۆڵی ئیسلامی ده‌بینن و ڕاستی ڕووه ناشرینه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وکاته کات دره‌نگه و ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه. له حاڵه‌تێکی نائۆمێدییهکی ڕه‌هادا خۆیان وه‌ک سووته‌مه‌نییه‌ک پێشکه‌شی ئه‌م هه‌ڵچوونه ده‌که‌ن و زۆریان بۆ هه‌تاهه‌تایه ژیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌یشی که ده‌مێننه‌وه و فرسه‌تی ژیانیان هه‌یه ده‌بنه مهخولقاتێکی گه‌نده‌ڵ و زۆر دڕه‌نده له‌سه‌ر ئه‌م که‌وکه‌به.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ندێک له توێژه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار که وڵات و کۆمه‌ڵگه تاڵان ده‌کات، ئسوڵی ئیسلامی به‌کار ده‌هێنێت وه‌ک قه‌ڵغانێک. زۆربه‌ی ئه‌مانه( ئه‌م توێژانه مه‌به‌ستی نووسه‌ر م) فرۆشیاری ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و ده‌ڵاڵی بازاڕی ڕه‌شن که به‌شێوه‌یه‌کی ته‌قلیدی پشتی ئوسوڵی ده‌گرن. له لایه‌که‌وه په‌یامیان دژ به ئیمپریالیزم به‌کار ده‌هێنن بۆ پاراستنی پاره‌یان له ده‌ستی سه‌ندوقی دراو و ئابووری باو و باجی ده‌وڵه‌ت، و له‌لایه‌کی تره‌وه ( فه‌توای مه‌لاکان) به‌کار ده‌هێنن بۆ پاکانه و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانیان و دزهڕفێن کردنی ماده هۆشبه‌ره‌کان تا دوای…. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ی سه‌ره‌تانییه‌ی بازاری ڕه‌ش له‌و وڵاتانه‌دا وه‌ک پاکستان بووه هۆی زۆربوون وه‌ک پێ ده‌ڵێن بازاڕی سپی که ئه‌م مافیانه ڕۆڵی گه‌وره‌ی تێدا ده‌بینن له ئابووریدا، سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی دارایی ئوسوڵی ئیسلامی پشتی به ئه‌و سامانه زۆره‌یه که له بازرگانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و که‌رته‌کانی تری بازاڕی ڕه‌ش ده‌ستی ده‌که‌وێت. ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستپێشخه‌ری ئیمپریالیزمی به‌دی( خراپ) ئه‌مریکییه. به‌ڵام ئێسته ئه‌م بازاڕه ڕه‌شه ڕێگره له به‌رده‌م کاری خودی سه‌رمایه‌داری .
له ساڵی 1979 ژماره‌ی ڕاهاتووانی به‌کارهێنانی (مدمن) هێروین له پاکستان زۆر که‌م بوو، له ساڵی 1986 ژماره‌ی ڕه‌سمی 650 هه‌زار بوو، له ساڵی 1992به‌رز بووه‌وه بۆ 3 ملێون و له ساڵی 1999 به ڕه‌سمی گه‌شته 5 ملیۆن. لایه‌نیکی تری ترسناکه‌که ئه‌وه‌یه به‌شداریکردنی ده‌زگا ڕه‌سمییه‌کان له بازرگانی مادههؤشبهرهکانه، به‌تایبه‌تی سوپا. خۆهاویشتێکی قوڵ بۆ بازاڕی ڕه‌ش له لایه‌ن ده‌زگای ڕه‌سمییه‌وه کارتێکردێکی زۆری هه‌یه، هه‌ندێک له ژه‌نه‌ڕاله سه‌ربازییه‌کان به‌شدارن له پرۆسه‌ی ئوسوڵی و ڕێکخراوه‌کانیان.
سه‌نگه‌ر گرتنی ئای ئیس ئای( هه‌واڵگری پاکستانی) له‌م به‌ڕه‌ڵاییه له بازاڕی ڕه‌ش، بووه ڕێکخراوێک که خۆی به خێو بکات. سه‌رۆکی پێشووی ئای ئیس ئای، ژه‌نه‌ڕال حه‌مید جول، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری هرالدی مانگانه که له کراتچی ده‌رچوو وتی: ( مارکسییه‌کانی نێونه‌ته‌ویی یه‌که‌م و دووهه‌م و سێهه‌م و چوارهه‌میان هه‌یه، بۆ ئێمه نێونه‌ته‌ویی ئیسلامیمان نه‌بێت). بۆیه پرۆسه‌کان ده‌بینین له کۆمارییه‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست تا نیجیریا، و له سینکیاج( چین) تا جه‌زائر و له شیشانه‌وه تا ئه‌نده‌نوسیا. ئێسته ئوسامه بین لادن ده‌یه‌وێ چه‌کی ئه‌تۆمی و کیمیاوی و بایهلوژی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ به‌کار هێنانی دژ به مامۆستاکه‌ی که ئیمپریالیزمی ئه‌مریکییه.
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که ده‌وڵه‌ت شکستی هێنا له دابینکردنی چاودێڕی ته‌ندروستی و فێرکردن و کار، ئوسوڵی ئیسلامیی ئه‌م بێ بههرهمهندیییهی به‌کارهێنا بۆ به‌هێزکردنی هێزه‌کانی. به سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر که به ئازادی له دارایی ڕه‌ش ده‌ستیان ده‌که‌وت، قوتابخانه‌ی ئاینیان دروست کرد بۆ مه‌شقکردن و ئاماده‌کردنی ده‌مارگیرییه‌کان له منداڵییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببه‌نه که‌ره‌سه‌یه‌کی خام بۆ هه‌ڵچوونی ئاینی. له پاکستان‌دا ژه‌نه‌ڕال زیاء ئه‌لحه‌ق، دیکتاتۆری پێشوو و به‌کریگیراوی هه‌واڵگری ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی، هانی ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌دا له پێناوی دژایه‌تی کردنی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان و ڕه‌وته چه‌په‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا، له ساڵی 1971، 900 قوتابخانه‌ی ئاینی هه‌بوو له پاکستان. دوای کۆتای ده‌سه‌ڵاتی زیاء گه‌شته 8 هه‌زار قوتابخانه که تۆمار کراوه و 25 هه‌زار که تۆمار نه‌کراوه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕوخا، ئه‌م قوتابخانه بوونه تاکه ڕێگه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌کان فێرکردنیان ده‌ست بکه‌وێت. خێزانه هه‌ژاره‌کان توانای دابین کردنی چلوبهرگ و خه‌رجی خوێندنی منداڵه‌کانیان نییه، هیچیان له پێش نه‌بوو، یان واز له منداڵه‌کانیان بهێنن بۆ ترسناکی کاری منداڵان، یان ئه‌وه‌یه بیانێرن بۆ ئه‌م زیندانییانه که ده‌مارگیر و ههستیرییهکان به‌رهه‌م ده‌هێنن و ئاماده‌ن ڕوحی مرۆڤایه‌تی بکوژن بۆ هۆیه‌ک که خۆیشیان مانای نازانن.
له‌م قوتابخانانه‌دا منداڵه‌کان کرنۆش ده‌به‌ن بۆ کۆتوزنجیر و زۆربه‌ی کات مه‌لاکان ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ریان. زۆربه‌یان فورسه‌تی ئه‌وه‌یان نییه تا ته‌مه‌نی باڵقبوون مرۆڤی مێنه ببینن. ئه‌مه‌یش به‌تایبه‌تی ده‌بێته هۆی درووستبوونی سیکۆلۆچی لێنه‌بووردن و دێوانه، که له شه‌قامه‌کانی کابوول و شوێنه‌کانی تردا ته‌عبیری لێ ده‌که‌ن. تاڵه‌بان له هه‌ندێک له‌م قوتابخانانه له پاکستان ده‌رکه‌وتن، ئه‌م قوتابخانانه له لایه‌ن تایه‌فه‌ی دیوباندی ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌زگایه‌که‌ی سیاسی، ئه‌ویش کۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلامییه.
دوا هۆ که گرنگه باسی بکه‌م بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌م ئوسوڵییه، ڕۆڵی ڕابه‌رانی چه‌پ و سیاسه‌تمه‌داره دیموکراسییه‌کان و عه‌لمانییه‌کانه. له هه‌وڵدانیان بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌داری و پێکهاته‌ی سیاسی سه‌ره‌وه‌ی،( به‌ناوی دیموکراسی په‌رله‌مانی)، ئه مانه زۆربه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌یان به‌روه کاره‌سات برد. بێزاری و هه‌ژاری و نه‌خۆش بڵاو بووه‌وه له وڵات‌دا. سیاسه‌ته ڕزگاری و دیموکراسییه‌کانیان توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو که خۆراک و پۆشاک و شوێنی حه‌وانه دابین بکه‌ن بۆ جه‌ماوه‌ر. ئه‌م ڕزگارخواز و دیموکراسییهخوازانه شانازی به کرێگراویان ده‌که‌ن بۆ ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌داری که جه‌ماور ده‌چه‌وسێننه‌وه. چه‌پی ستالینی هه‌مان ڕێڕه‌وی سیاسی گردهبهر به‌دوای ( شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانی) که ناتوانرێت جێ به‌جێ بکرێت له سه‌رده‌می ئیمپریالیزم و ئه‌م داڕمانه سه‌رمایه‌دارییه. ئابووری وه‌ک پێوست به‌هێز نه‌بوو، چی بۆ تهواوهکردنی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یان به‌ناوه‌ند کردنی پێکاهاته سیاسی سه‌ره‌وه بۆ دیموکراسی په‌رله‌مانی.
به هاتنیان بۆ ده‌سه‌ڵات و پاشان دۆڕاندیان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه، ئه‌مانه ( ڕزگاریخوازان ) و ( دیموکراسیخوازان ) په‌نایان برد بۆ دیماگۆجی ئیسلامی. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسێۆن و توڕه‌یی به کۆمه‌ڵ، پاشاکان و دیکتاتۆره‌کان و سه‌رکرده‌کانی دیموکراسی، واخۆیان ده‌خسته‌ڕوو که ئه‌وان گه‌وره پاسه‌وانی ئیسلامن به شێوه‌یه‌کی پۆناپرتی زه‌ق هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی توێژه دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یان ده‌ده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیان و بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه له‌رزۆکه‌که‌یان بپارێزن، ئه‌و کاته‌ی ڕاپه‌ڕین رووبدات به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانن بیپارێزن. فه‌ساد و دزین که له‌لایه‌نی ئه‌م دیموکراسیخوازانهوه په‌یڕه‌و ده‌کران، بنکه‌ی ئوسۆڵی ئیسلامی به‌هێز کرد و بووه هۆی بووژانه‌وه‌یان له ژینگه‌یه‌کدا که ئه‌لته‌رناتیڤی شۆڕشگێڕانه هیچ ئاسۆیه‌کی سیاسی دیار نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا، له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌کاندا ئوسۆڵی ئیسلامی شکستی هێنا له په‌ره‌سه‌ندی بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ری. بۆ نموونه له پاکستان و له ماوه‌ی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئوسوڵی پێکه‌وه نه‌یانتوانی زیاتر له 5% ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌مانه هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاستهقینانهیان نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و ته‌نگژه( ازمه) ئابووری هاوچه‌رخی ئاڵۆز . خۆیان له نێو فه‌ساد و تاوان و بازاڕی ڕه‌شدا ده‌بووژێنه‌وه و میتۆدیان فاشی و بهڕهبهڕییه، ڕزگاریخواز دیموکراسییه برجوازییهکان که ههروهوریا ده‌که‌ن له ترسناکی و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری ئوسوڵی، خۆیان ئه‌و بارودۆخ و مه‌رجانه‌یان درووست کردووه که ئوسۆڵی ئیسلامی به به‌رهه‌م هێناوه. ئامانجی سه‌ره‌کییان له گریان و شکاتکردن ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تییه له لایه‌ن ئیمپریالیزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به بهرڵایی و فێڵ و دزی بده‌ن.
له هه‌مان کاتدا ئوسۆڵی ئیسلامی بوونه چه‌ندین لایه‌ن که ناژمێردرێن و به‌شدارن له شه‌ڕ و تیڕۆری کوشتار، شێعه هاوشێوه‌ی سونه نییه و دیوباندییوهکان ته‌حه‌مولی وه‌هابییه‌کان ناکه‌ن هتد… هه‌روه‌ها له بازاڕی ڕه‌شدا ده‌یان لایه‌نی جۆراوجۆر و هه‌ر لایه‌نێک دوژمنی ئه‌وی تره، ته‌نانه‌ت له قووڵ بوونه‌وه‌یان به ناو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت باوه‌ڕه تهوباوییه ئوسوڵییهکانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی برجوازییهوه پربکرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ناکۆکی توند له نێوانیاندا که دبێته ئاگرنانهوهیهکی تر و خوێنڕشتن.
له واقعدا ئوسوڵی ئیسلامی دیارده‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌یه که به قۆناغێکی نامۆ داده‌نرێت له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری نه‌خۆش، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که وه‌ستاوه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی پێکهاته‌ی سه‌رمایه‌داری. دۆڕاندنی سه‌رمایه‌داری له له‌ناوبردنی ده‌ربه‌گایه‌تی و به‌رده‌وام بوون له بوونی شێوه‌کانی سه‌ره‌تایی له کۆمه‌ڵگه، ئه‌و زه‌مینه به پیته خۆش ده‌که‌ن بۆ ئوسۆڵی ئیسلامی. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه نایه‌کسانییه ناکۆکی دروست ده‌کات که بنه‌ماکانی ئاڕاسته کۆنه‌په‌رستییه‌کان ئاماده ده‌کات له ماوه‌ی ته‌نگژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه ته‌نانه‌ت بلێۆنهها بترۆدۆلار خیزمهتی ته‌واوکردنی گرنگه‌کانی شۆڕشی برجوازیان نه‌کرد، به‌مانای شۆڕشی پیشه‌سازی له وڵاتانی ئیسلامی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن نه‌وت. ئه‌مه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کۆنه‌په‌رستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ئیفلاسی مێژوویانه. له هه‌مان کاتدا ئوسۆڵی ئیسلامی دیارده‌یه‌کی کاتییه و ڕووکه‌شه و ئه‌و تهقهلانهی که درا بۆ هاوچهرخبوونیان کۆتایی هێنا به لاوازیان. بۆیه دڕندایه‌تی و هه‌ڵچوونی ههستیریان دووباره سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆ چالاک کردنیان. دوژمنی گه‌وره‌یان مێژوو و شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تییه.
ئه‌وکاته‌ی چینی کرێکار ده‌ست ده‌کات به جووڵه، ئه‌م ئوسۆڵییه ئیسلامییه ده‌چێته ناو مۆزه‌خانه‌ی مێژووه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناکۆکییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان و گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا بۆ جاری دووهه‌م و سێهه‌م له ماوه نوێکاندا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌مێنن بۆ کاولکردن و لاقه‌کردنی کۆمه‌ڵگه و شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی، تا ئه‌و کاته‌ی له ڕیشه‌وه هۆی سه‌رهه‌ڵدانیان بنبڕ ده‌کرێت. ئه‌مانه دیارده‌یه‌کی داڕوخانی سه‌رمایه‌دارییه. ڕزگار بوون له‌م ده‌رده کوشنده ته‌نها به‌وه ده‌بێت که ئه‌م سیسته‌مه کۆتایی پێ بێت که درووستی کردووه. ئه‌مه‌ش ته‌نها له شۆڕشی سۆشیالیزم‌دا ده‌بێت.
10-2-2009
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی ( المارکسی)