![نه‌خۆشی پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عیراق! ….سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر نه‌خۆشی پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عیراق! ….سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/sdiqRanjbar_223799733.jpg)
نه‌خۆشی پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عیراق! ….سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
نه‌خۆشی پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عیراق!
سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
دوابه‌دوای ڕووخانی ده‌وله‌تی عیراق، زۆربه‌ی ڕووناکبیرو دلسۆزانی گه‌له‌که‌مان به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیان ئاگادار ده‌کرده‌وه که به‌شداری کردن له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی عیراقی عرووبه به‌م شیوه‌یه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان بۆ ده‌نگی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان نه‌گرت، ڕێڕه‌وی ته‌خته‌ی چروکی خۆ به‌ستانه‌وه به عیراقی عروبه‌یان هه‌ڵبژارد، گوایه له‌ده‌ستووردا مافه‌کانی کوردان گه‌ره‌نتی کراوه. ئێسته‌ش له‌دوای ماوه‌ی پێنج ساڵ زیاتر به‌سه‌ر ڕووخانی ڕژێمی عیراق، ڕاستی بۆچوونه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رامبه‌ر زۆرینه‌ی شۆڤینی عه‌ره‌بی له پاشه‌کشه‌و دۆڕاندایهو ناچارن پاساو بۆ ژێرکهوتنهکان بهێننه‌وه‌و هێشتاش ده‌سه‌لاتداری وه‌ها ڕووقایم هه‌یه خه‌ڵک به‌وه دهستخهڵهت ده‌دات و ده‌ڵێت ئێمه به‌ده‌ستووری نوێی عیراق پشت ئه‌ستوورین که له سه‌دا هه‌شتای عیراقیه‌کان ده‌نگیان بۆ داوه، ئه‌گه‌ر کێشه‌ش هه‌بێ که ئاساییه، دواجار په‌نا به‌ده‌ستوور گره‌وه‌که ده‌به‌ینه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی له‌ساڵانی ڕابردوو زۆریان به‌سه‌ر ده‌ستوورو ماده‌ی 140 و فیدرالی و هتد.. داههڵگوت و به ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی کوردیان دایه قه‌ڵه‌م، ته‌نانه‌ت گوتیان ده‌ستوور زه‌مانه‌تی مافه‌کانی گه‌لی کوردستانه. به‌ڵام له‌دوای په‌کخستنی ئه‌و مادده‌یه‌و فیدراڵیه‌ت له‌عیراق، کورد تووشی پاشه‌کشه‌یه‌کی ئاشکرابوو به‌رامبه‌ر ناحه‌زان، وای لێهات که ئه‌وانیش وه‌ک جاری جاران باسی گرنگی ده‌ستووریان نه‌ده‌کرد. به‌ڵام دیاره له گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردن و له دوای هه‌لبژاردنی پارێزگاکان، دیسانه‌وه بازاڕی ده‌ستووریان گهرمکردۆتهوه گوایه چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانی به‌غداو هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. له‌کاتێکدا که‌س نیه ئه‌وه نه‌زانێ و سه‌لمێندرا ده‌ستووری عیراق بۆ هه‌رێمی کوردستان له مه‌ره‌که‌بێکی سه‌رکاغه‌ز زیاتر نیه. له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌لمێندراوه که هه‌موو په‌یمان و ڕێککه‌تنێکی نووسراوی نێوان لایه‌نه ناکۆک و جیاوازه‌کان کاتیه‌و هیچ ڕێزێکی ئه‌تۆی نیه، به‌ڵکه ئه‌وه ته‌رازووی هێزه‌کانه که ڕێزی لێده‌گیرێ و هه‌ر هێزیشه بڕیاری درێژه‌پێدانی ته‌مه‌ن و جێبه‌جێکردن یان فه‌رامۆشکردن یاخود گۆڕانکاری له‌ناو بڕگه‌ی ئه‌و په‌یمانانه ده‌ده‌ن. ته‌جره‌به‌ی په‌یمانی سیڤه‌ری ساڵی 1920 و گۆڕینی بۆ په‌یمانی لۆزانی 1923، هه‌روه‌ها به‌یانی ئازاری 1970 و ڕێککه‌وتنامه‌ی ئه‌لجه‌زایری عیراق و ئێران له سالی 1975 و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی به‌عس، دیارترین به‌ڵگه‌ی مێژوویی ڕاستی دۆکیومێنته نووسراوه‌کانن، که له نرخێکی مێژوویی زیاتر هیچ سوودێکی تریان نیه.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاست ده‌ستوور له عیراقدا هه‌یه و یاسا سه‌روه‌ره، که‌وایه بۆچی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌کراو پاشان له ژێر گوشاری زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی عیراق به‌هۆی مادده‌ی 24 و دوایی به مادده‌ی 23 ته‌واو له گۆڕنرا؟ گوایه عیراق وولاتێکی فیدراڵیه و له ده‌ستوور چه‌سپاوه، به‌لام ئایا له کورد زیاتر کێ باسی فیدراڵیه‌ت ده‌کات؟ یان کوانێ مافی هه‌رێم له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و له‌سه‌ر چاڵه نه‌وتیه‌کانی کوردستان؟ ئایا دامه‌زرانی ئه‌نجوومه‌نی ئیسناد، ژیاندنه‌وه‌ی هه‌مان فرسان و خه‌فیفه‌و جاش نیه؟ یان بۆچی پێشمه‌رگه به میلیشیا داده‌نێن و دانی پێدانانێن؟ بۆچی دیفاع له ناوچه سنوریه‌کانی ناو خاکی عیراق ناکه‌ن هه‌موو ڕۆژێ مووشه‌ک و تۆپی به‌سه‌ردا ده‌بارێنن؟
ئه‌مڕۆش له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی پارێزگاکانی 31-01-2009 ی عیراق به‌ئاشکرا ده‌رکه‌وتووه، ئه‌و هێزانه‌ی دژی مافه‌کانی گه‌لی کوردن که گوایه له ناو ده‌ستوور سه‌لمێندراوه، باسکیان به‌هێزتر بووه له جاران. جا لێره‌دا پرسیارێکی لۆجیکی دێته پێشه‌وه ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه که له‌وپه‌ڕی لاوازیدابوون، توانیان زنجیره‌یه‌ک پیلان ڕێکبخه‌ن له‌دژی گه‌لی کوردستان، بۆنموونه پیلانه دوو قۆڵیه‌که‌ی مالیکی که له‌گه‌ڵ تورکیا به‌بێ منه‌ت له‌دژی کورد ڕێکخرا، پیلانی گرووپی 22 ی تهمموز که مادده‌ی 24 یان بۆ ئیفلیجکردنی ماده‌ی 140 تێپه‌ڕاند، هه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی مادده‌ی 23 بۆ به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی هه‌لبژاردن له که‌رکووک، ئه‌دی ئه‌مڕۆ که سه‌نگێکی به‌رچاوو زۆرتریان له‌دوای ئه‌م هه‌لبژاردنانه په‌یداکردووه‌و له‌بارێکدا که ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانیش هێزه‌کانیان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوو ده‌کشێننه‌وه، تۆبڵێی ئه‌مجاره‌یان چ پیلانێکی مه‌ترسیداری به‌رفراوانیان هه‌بێ؟
له‌دوای هه‌ر پێشێلکاریه دهستووریهکی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی عیراقی عرووبه به‌رامبه‌ر مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد که گوایه ده‌ستوری له‌پشته، ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک ئه‌وه‌ی شێرانه هه‌ڵوێست بنوێنن، فێربووه هه‌ندێ قسه‌ی تووند له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن بکاو که جه‌ماوه‌ر دلخۆش ده‌که‌ن، به‌ڵام دوایی گوایه له‌به‌ر خاتری یه‌کێتی عیراق و هه‌ندێ هه‌نجه‌تی تر، پاشه‌کشه بۆ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان ده‌کات. ئه‌گه‌ر پاشه‌کشه‌کان ئاوا بڕۆن، دواجار ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان به‌رامبه‌ر ناحه‌زانی کورد هه‌ڵبژێرێ و به حوکمیزاتیه کارتۆنیه‌که‌ی جارانی سه‌دام ڕازی بێت! ئه‌و کاته‌ش ناحه‌زانی کورد له‌وه ناچێ لێگه‌ڕێن ئه‌و حوکمه زاتیه کارتۆنیهش بهێڵن. خۆ ئه‌گه‌ر ڕژێمێکی دیکتاتۆری به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێته کایه‌وه، که به‌دووریش نیه، ئه‌وه زۆر له‌گینه له‌ده‌رفه‌تی تر‌و له دواڕۆژێکی زۆر دو‌ریش نا، ئه‌نفال له‌ژێر نازناوی تر‌و به‌شێوازی تر ده‌ستپێبکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌نفالی کوردان له دوای 65 ساڵی دامه‌زرانی عیراق ده‌ستیپێکرد، ئه‌وه ئه‌مجاره‌یان نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌ش ناخایه‌نێ.
به‌ڕاستی نه‌نگیه که ده‌سه‌ڵاتداران خه‌ڵکی کوردستان چه‌واشه بکه‌ن، بۆ نموونه که ده‌ڵێن ئێمه پشت به‌ده‌ستوور ده‌به‌ستین، ده‌ستوور گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی کورده، ده‌ستوور حه‌که‌مه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور، ده‌ستوور چاره‌سه‌ره و هه‌تا ده‌گاته ده‌ستوور زه‌مانه‌ته هتد، له‌کاتێکدا له عیراقی عه‌ره‌بیدا هێز نیه بتوانێ بڕگه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد جێبه‌جێ بکات. گله‌یی له‌وه نیه ئه‌م قسانه وه‌ک کاری دیپلۆماسی به‌کار بێت، نه‌ک پشتی پێببه‌ستی، به‌ڵام لایه‌نی کوردی به‌خۆی هیچ ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ و پلانێکی نیه‌و به‌خه‌واڵوویی و بهباوێشکهوه له‌ناو کۆشک و ته‌لاره‌کاندا بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنانی جه‌ماوه‌ر ئه‌م قسانه ده‌کا. ئه‌دی هه‌ر به‌ته‌مای ئه‌و ده‌ستووره نه‌بووین هه‌تا پشتی کوردیان به عه‌ردی دادا! به‌ڕاستی هه‌قه ده‌سه‌ڵاتداران چیدی ئه‌م قه‌وانه سواوه لێنه‌ده‌نه‌وه چونکه که‌س به پوولێکی قه‌ڵپ نایکڕێ. ئاشکرابووه لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان به پشتبه‌ستن به زۆرینه‌ی گه‌مه‌ی دیموکراتی و له‌کاتی ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا ده‌توانن نه‌ک هه‌ر بڕگه‌یه‌ک له‌دژی کورد به‌ڵکه تێکڕای ده‌ستوور بگۆڕن به‌و بڕگهشهوه گوایه زۆرینه‌ی سێ پارێزگا توانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ر گۆرانێکی ده‌ستووری هه‌یه.
لێدانی قه‌وانی ئه‌م پشتبه‌ستن به ده‌ستووره‌ی ئه‌م دواییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌خۆشیه‌که هیچ جیاوازیه‌کی نیه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ئه‌و کۆلکه مارکسیانه‌ی کۆن که مژده‌یان به خه‌ڵک ده‌دا گوایه یاساکانی مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگه ڕووه‌و پێشکه‌وتنه‌و ناگه‌ڕیته‌وه، بۆیه مادام ئه‌وان هێزی یاسایی کۆمه‌ڵگه‌یان له‌پشته بۆیه ئه‌وان سه‌رکه‌وتوون و له‌دواجاردا گره‌وه‌که ده‌به‌ینه‌وه، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ک له مێژوودا په‌یوه‌ندی به‌چالاکی و خه‌بات و زیره‌کی و ته‌رازووی هێزه‌کان هه‌بووه‌و هه‌یه. له مێژووی ئیسلامیشدا، شاره‌زایانی دینی و کۆلکه مه‌لاکان خه‌ڵکیان له‌مناڵیه‌وه به ده‌ردێک گۆشکردووه، ده‌ڵێن مادام ئێمه خوامان له‌گه‌ڵه، که‌وایه په‌نا به‌خوا ئێمه له هه‌موو حاڵێکدا براوه‌ین، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی خودا‌ش که‌سێک سهرناخا که خۆی پلانێکی نه‌بێ و چالاکی نه‌نوێنێ و هیممه‌تی نه‌بێ. بۆیه لای ئه‌وان سه‌یر نیه دۆڕانیش هه‌ر سه‌رکه‌وتن بێت. بۆیه هه‌قمانه بڵێین پشتبه‌ستن به ده‌ستوور زۆر به په‌نابردنی ئه‌و که‌سه نقومبووهی ناو ڕووبار ده‌چێ که بۆ ده‌رباز کردنی خۆی له خنکان، ده‌ست بۆ پووش و پهلاشیش ده‌با، به‌ڵام له‌ئاکامدا هه‌ر ده‌خنکێ.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه‌ی که له‌ناو به‌هه‌شتی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کاندا نقوم بوون، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات و بازرگانی و کۆکردنه‌وه‌ی سامان سڕڕی کردوون، توانای جووڵه‌و ده‌سپێشکه‌ری و هه‌ڵوێستی جیددیان نه‌ماوه، نه‌وه‌ک ئه‌و سامانه‌یان لهکورتیبدا، گه‌لی کوردستانیان له گۆشه‌یه‌کی ته‌سکدا هێشتۆته‌وه، تووشی هه‌مان ده‌ردی ئه‌و دوو گرووپه‌ی سه‌ره‌وه بوون که باسمکردن پاساو له‌دوای پاساو بۆ هه‌ڵوێست نه‌نواندن و پاشه‌کشه‌کان دێننه‌وه. له‌کاتێکدا کورد به‌ره‌و لێژی و هه‌ره‌سه، که‌چی به‌ته‌واوی متمانه‌وه به‌ترش و خوێکراوی ده‌ڵێن بهتهماو به پشتیوانی ده‌ستوور، ئێمه گره‌وه‌که ده‌به‌ینه‌وه!
با ده‌سه‌ڵاتداران باش ئه‌وه بزانن که خه‌ڵک له‌وه گه‌یشتووه مه‌به‌ست له وه‌رنه‌گرتنی هه‌ڵویستی دروست و ئه‌م چه‌واشه‌کاریانه، بۆ پاساوی له‌ده‌ستدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه‌یه که له‌ده‌ستیاندا، بۆ ساڵئاواکردنه، نه‌وه‌ک کورسی ده‌سه‌لاتیان لهقببێ و بوودجه حهیاتهکهو مڵک و سامانیان له‌ده‌ستبچێ. ئه‌وه‌ش هه‌مووی له ده‌رده پیری بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه دێت. ئاخر چۆن ده‌سه‌ڵاتداران خه‌تابار نینه سه‌ره‌رای ئه‌م بوودجه گه‌وره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێمدایه، که‌چی ناوچه دابڕاوه‌کان و زۆر ناوچه‌ی کوردستانیان به نیمچه سه‌حرایی هێشته‌وه! هیچ پلانێکی پڕۆژه‌ی ستراتیجی ئابووری گرنگیان نه‌بووه بۆ ڕێگه‌خۆشکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان تاوه‌کو له‌ڕۆژێکی ته‌نگانه‌ی وه‌کو ئه‌مڕۆدا پشت به ئابووری خۆی و به گه‌له‌که‌ی ببه‌ستێ، به‌تایبه‌تیش چینه هه‌ژاره‌کان، نه‌ک به‌م ده‌ستووره فشۆڵه. ده‌با ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد باش بزانن که به‌م سیاسه‌ته‌یان، زۆرتر ده‌که‌ونه به‌ر لێشاوی ڕه‌خنه‌و ناتوانن ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی که له شاخدا هه‌یانبووه بیپارێزن و مێژووش ڕه‌حمیان پێناکات.
Hoshmend-salih@hotmail.com
05-02-2009