ڤالانتاین……..هێمن ڕه‌ئووف
2009 ڤالانتاین
هێمن ڕه‌ئووف
www.hemnrauf.kurdblogger.comملوانکه‌یه‌ک
له گوڵی سور دههۆنمهوهو
ئه‌مشه‌و ده‌یکه‌مه گهردنتهێلانهیهک
به‌گه‌ڵا و گوڵی ئه‌رخه‌وان درووستده‌که‌م
ده‌یکه‌مه کۆشکێکی بچوک
بۆ هاتنتشیعرێ له ئه‌وین و هه‌ست و له ڕاموسان
ده‌چنم و
ده‌یکه‌م به ئاوازی ئه‌وین بۆ خهوتنتئهستێرهکان
بۆ ئه‌م ماڵه پڕ له ئه‌فسانه و له حه‌زه
بانگده‌که‌م و
له ژوورسه‌رت ده‌یانکه‌مه مۆم و چرا بۆ ئهمشهوتمانگ
ده‌که‌مه تابلۆیه‌کی گه‌ڕۆکی سهیروسهفا
ده‌بێ هه‌تا ئاوا ده‌بێت
له‌نجه بکات و هه‌ڵپه‌ڕێ
تا ئاسوده‌یی له دڵتا ده‌ستی ده‌گاته ئهوپهڕتکه خۆرهه‌ڵهات
من له‌به‌ر ده‌متا وه‌ستاوم
تۆ له نێو گوڵ و گه‌ڵادا هێنده نه‌ماوه بزربی
تۆ نوستوویت و چاوه‌کانت داخستوه
باڵات بووه به سێبه‌ری دڵی من و
هه‌ناسه‌ت سۆزی عه‌شقێکه و
ده‌نگی دڵت زه‌نگی ڕۆژێکی پیرۆزه
ئه‌و کۆشکه‌ی بۆم دروستکردی
له خاکی دڵی خۆمدایه
مانگ ڕۆحمه و
ئه‌ستێره‌کان هه‌سته‌کانم
شیعره‌که‌شم هه‌ر ماچێکهخۆر هه‌ڵدێت و تۆش چاوانت هه‌ڵده‌هێنیت
من ئه‌ژنۆم له‌زه‌وی ناوه و
له‌به‌رده‌متدا وه‌ستاوم
دڵم له ناو ده‌ستمدایه و
له ناو دڵما کۆشکێکی قه‌شه‌نگی تیایه و
ئه‌و کۆشه‌که‌ی شه‌و درووستمکرد
خۆتی تێدایه
هاتووین خۆم و دڵم و خۆت
به تۆ بڵیین
به‌یانی ڤالانتینت باش
تۆ ماچێکم پێده‌به‌خشی
منیش ملوانکه‌یه‌ک له گوڵی سور
بهگهردنتا ههڵدهواسمڤالانتاین 2008
عه‌شقم بۆ تۆ
وه‌کو هه‌ورێکی بێزاری به‌هارانه
ئه‌و ده‌یه‌وێ
به‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه‌کاندا
بۆ هه‌ڵاڵه‌ی گوڵێکی جوان
ببێ به کهژکهژهو تارا
که‌چی پێش گه‌شتن به زه‌مین
ده‌بێ به ئاو و به باران
منیش له‌م وه‌رزی عه‌شقه‌دا
له‌م شه‌وی ڤالانتینه‌دا
له‌م ساتی سه‌مای ئه‌وین و
چرکه پڕ پێکه‌نینه‌دا
ده‌مه‌وێ ببم به که‌پرێ
له سایه‌ما وچانی ئاسوده‌یی بهیتبهڵام نه ده‌ستم ده‌بزوێ
ده‌ستی ناسکت بگرم و
نه چاو ده‌تروکێ نیگا
له وێنه‌که‌ی تۆ بگرم و
نه پێم هه‌یه بێم بۆ لات و
نه باڵم هه‌یه بفڕ‌م
تا هیچ نه‌بێ
به گوڵێکی سوری ساوا
ئه‌م ئێواره
بزه‌یه‌کت پێببه‌خشم
یان هه‌ر نه‌بێ
به ماچێکی ته‌ڕ و پاراو
له زه‌خره‌فه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ماندا
بنه‌خشم
ئه‌م شه‌و شه‌وی ڤالانتینه و
نه تۆ لێره و نه من له‌وێ
ئیترمن زه‌ویه‌کی وشک
وه‌رزم سه‌ره‌تای پایزه و
بارانی خوڕه‌مم ده‌وێ
تۆش تروسکه‌ی چرایه‌کی
نامۆ و به‌ته‌نهایه‌کی
به چاوه‌ڕوانی له‌وێوه
په‌پوله‌ی ئه‌م دڵه ته‌نگه‌ی منت دهوێڤالانتاین 2007
ئێواران که ده‌هاته لام
چاوی بۆ خه‌مێک ده‌گێڕا
بیکاته خۆراکی شه‌وم
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
خۆی بوویه شه‌کری موحیبه‌ت
بۆ ئه‌م شهومئێواران که ده‌هاته لام
وه‌ک ڕه‌شه‌با هه‌موو
جه‌سته‌می ئه‌شێواند
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
هێدی هێدی وه‌کو جاران
نه‌رم و نیانی خۆی نواندئێواران که ده‌هاته لام
وه‌کو دره‌ختی پایزان
گه‌ڵا و گوڵم هه‌ڵده‌وه‌راند
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
وه‌کو به‌هار
چرۆی هیوای له‌جه‌سته‌ی ماندووما ڕوواندئێواران که ده‌هاته لام
پریاسکه‌یه‌ک دڵڕه‌نجاندن
دیاری ژووانی تاڵم بوو
به‌ڵام ئه‌م ئێواره هاتو
گوڵێکی سور بۆ دیاری من
له ده‌ستیا بووکاتێ ڕوانیم
ڕۆژمێری نێو ژووره‌که‌م
له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا
میوانێکی ڕۆح شیرینه
زانیم سبه‌ی
ڕۆژی له‌دایکبوونه‌وه‌ی ڤالانتینه