ئه‌نفال‌و نه‌رجسیه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و تاكی ئۆپزسیون
ئه‌نفال‌و نه‌رجسیه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و تاكی ئۆپزسیون
عومهرمحمهدتاوانی ئه‌نفال، كێشه‌گه‌لێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئه‌خلاقی‌و ده‌روونی بۆ به‌جێهێشتین، به‌دیوێكدا هێشتا كارتێكی به‌كاره به‌ده‌ست پیاوانی ده‌سه‌ڵاته‌وه تا له‌هه‌ر كاتێكی پێویستدا وێنه‌یه‌كی ئه‌نفال‌و توندوتیژیمان به‌ڕودا بده‌نه‌وه، به‌دیوێكی تریشدا خه‌ڵكانێكی فرێداوه‌ته ناو كایه‌ی ڕۆشنبیریی‌و سیاسییه‌وه به‌ناوی ئۆپزسیونه‌وه، بێ گوێدانه ئه‌و راستیه‌تاڵه‌ی په‌نجه‌وچاوی هه‌زاران مرۆڤ ته‌نها به‌تاوانی كورد بوونیان تێكه‌ڵ به‌لمی بیابان بوون، دێن له‌په‌نای داكۆكی كردن له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفاله‌وه، خه‌ریكی مزایه‌ده‌ن‌و به‌چنگ‌و نینۆك تێده‌كۆشن، وێنه‌یه‌كی پیرۆز له‌خۆیان داتاشن‌و وێنه‌ی نه‌یارانیان ته‌لخ بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به وروژاندنی هه‌ست‌و سۆزی خه‌ڵك‌و به‌پشت به‌ستن به ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئامانجیشیان له‌وه ناترازێ له رێگه‌ی بابه‌تی وروژێنه‌ر(به‌ڵام بێ مه‌عریفه) ه‌وه ده‌ستیان به‌هه‌موو كون‌و كه‌له‌به‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕابگات.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا به‌پێویستی ده‌زانم، له‌سه‌ری بووه ستم ئه‌و كه‌سه نرجسی (خود شه‌یدا)یانه‌ن، كه زیاد له‌پێویست به‌خۆیان سه‌رسامن، هه‌رچه‌نده به‌تێرامانێكی كه‌م تێده‌گه‌ین، هه‌ر نه‌رجسیه‌ت‌و خود شه‌یدایی بوو تاوانی ئه‌نفالی لێكه‌وته‌وه، كه‌سانی خودشه‌یدا هه‌رگیز له‌و چه‌مكانه ناده‌ن، كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌نفال بوون، چونكه ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مان لۆژیكی ئه‌نفالچییه‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بسڕنه‌وه، یان له‌كه‌داریان بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ مه‌زاجی خۆیان ناسوڕێن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌مان ئه‌و بیر‌و ئایدیا‌و ئایدۆلۆژیایه به‌رهه‌مده‌هێننه‌وه كه‌دڵره‌قی‌و نادادپه‌روه‌ری ده‌كاته مانفێستی كاركردن‌و پێشیلكاریه‌كانی مرۆڤیش به‌بیانووی جیاواز پاساو ده‌ده‌نه‌وه.
له‌راستیدا ئه‌م ده‌رده زۆرگرانه، شێرپه‌نجه‌ی نه‌رجسیه‌تی ئه‌وجۆره له مرۆڤ‌و ده‌رده‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كه هه‌رجاره‌ی له‌وێنه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرنه‌وه، به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی هه‌مان وێنه‌كانی جه‌لادو قوربانین، جه‌لاد به‌هه‌مان نه‌رجسیه‌تی خۆی‌و قوربانیش شكستخواردووانه بێ باك به‌لای یه‌كدا تێده‌په‌ڕن..! بێگومان دیدی جه‌لاد هه‌میشه ساز‌و ئاماده‌یه، له‌به‌رگی جیاوازدا تاوانی ئه‌نفال دوباره بكاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ده‌بینین به‌ناوی دیموكراسیه‌ت‌و لێبوردنی گشتیه‌وه جه‌لاده‌كانی ئه‌نفال پاداشت ده‌كرێن و ده‌بنه‌وه كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی شۆرشگێڕ، به هه‌مان لۆژیكیش به‌ناوی داكۆكی له قوربانیه‌وه قسه‌ی نابه‌رپرسیارانه فرێده‌درێ، كه‌چی له هه‌ردوو حاڵه‌كه‌دا قوربانی هه‌ر له‌به‌رگه شكستخواردووه‌كه‌ی خۆیداماوه‌ته‌وه .
هه‌تا ئه‌مرۆش له كوردستانی به‌ناو ئازاد‌دا له‌بری لێپێچینه‌وه، جه‌لاده‌كانی ئه‌نفال به‌ناوی كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزه‌وه..! یان به‌بیانوی خیڵ‌و عه‌شیره‌ته‌وه پاداشت ده‌كرێن‌و قوربانیانیش به‌هه‌مان شكستی خۆیانه‌وه ماوه‌نه‌ته‌وه. هه‌تا ئه‌مرۆ له‌ناو هه‌مان ئه‌و ئۆردوگایانه‌دا كه به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوون، بوونه‌ته مایه‌ی به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن حكومه‌ت به‌پێدانی موچه‌یه‌ك منه‌تباریان ده‌كات به‌هه‌مان لۆژیك رۆشنبیره ده‌مارگیرو خود شه‌یدا كانیش منه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوێك گرتبێ یان وتارێكیان له‌سه‌ر نوسیبن..! هه‌ر ئه‌م دوو وێنه‌یه به‌دیوێكی تریشدا بوونه‌ته پاساو بۆ سنور به‌زاندنی چه‌ندین به ناو رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس‌و به‌ناو سیاسه‌تمه‌داری خود شه‌یداو خۆ به‌پاڵه‌وان زانی ناو ماڵپه‌رو ڕۆژنامه‌كان، كه‌چی له‌واقعیشدا كۆمه‌ڵگای دوای ئه‌نفال زیاتر له‌گه‌ڵ مه‌زاجی ده‌سه‌ڵاتداره تۆتالیتاریه‌كانی دوای ئه‌نفال هاوجووته‌و بووه‌ته مێگه‌لێكی ملكه‌چ‌و خوانی ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌ناو به‌شێك له‌چالاكوانانی ئه‌نفالی گه‌رمكردووه‌و هیچی تر .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج‌و گاڵته‌جاڕییه هه‌ندێك كه‌سی نه‌رجسی‌و ده‌مارگیر له‌سه‌ر كیبۆردی كۆمپیوته‌ره‌كانیانه‌وه ڕۆژانه له‌ناو سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێتدا پاڵه‌وان بازی ده‌كه‌ن‌و به‌ناوی داكۆی له كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌وه مزایه‌ده ده‌كه‌ن‌و خۆیان ده‌نوێنن، بێ‌باك له‌وه‌ی ئۆردوگانشینه‌كان كه زۆربه‌یان كه‌سوكاری ئه‌نفالن، له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌شن، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر خانوویه‌ك‌و موچه‌یه‌كیان هه‌بێ فه‌زڵی كه‌س نیه به‌ڵكو مافی هاوڵاتی بوونیانه " ئه‌گه‌ر بشێت ناوی هاوڵاتیان لێبنێن)
وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر بێ منه‌ته له‌خه‌ڵك كه‌سایه‌تی ده‌مارگیریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خود شه‌یدایه، هه‌میشه له‌وه‌دا كۆڵه‌وار‌و ده‌ست‌وپێی سپی یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌ست به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكات ؟ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتا‌ر خێرده‌ره‌وه‌یه هه‌ر به‌ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكه شكستخواردووه‌ی دوای ئه‌نفال نیه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه ده‌مارگیرانه‌شن، كه به‌بێ هیچ مه‌عریفه‌و باگراوه‌ندێكی هوشیاری مرۆڤدۆستانه، به‌ده‌مارگیریه‌وه لافی ئۆپزسیون لێبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی باگراوه‌ندێكی مه‌عریفی‌و ئینسانی له‌پشت جموجۆڵیانه‌وه نیه، مه‌حاڵه جموجۆڵی ئه‌و كه‌سانه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی گڵۆڵه‌ی تۆتالیتاریزم بخاته لێژی، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رئه‌نجام ده‌چێته‌وه خزمه‌تی تۆتالیتاریزم‌و به‌ده‌ست كورتبینی‌و بێی هه‌ستی خۆشییه‌وه ده‌ناڵێت.
كه‌سی خود شه‌یدا، له‌هه‌مان كاتدا ده‌مارگیریشه، زمان‌و ڕه‌فتاری نه‌بۆخۆی‌و نه‌بۆ كۆمه‌ڵگاش خێر ناداته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ئاڵوده‌ی زه‌ره‌ره نه‌ك قازانج، هه‌میشه خۆبه‌پاڵه‌وان زان‌و كورتبینه‌و له‌دادوه‌ریشدا بێبه‌ڵگه‌و ناداد په‌روه‌ره، ئه‌مه‌ش پاساوێكی باشه بۆ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تتالیتاری، تا له‌رێگه‌یه‌وه هێرش بكاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵك، بێگومان ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ی ئاوه‌زی مرۆڤ پێویستی به‌شۆڕش‌و ڕۆشنبیرییه‌كی گه‌وره هه‌یه، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌و جۆره له‌مرۆڤ، تا له عه‌قلییه‌تی كێویانه و به‌ربه‌ریانه‌ی داببڕی‌و په‌لكێشی كه‌ناره‌كانی ئینسانی بوون‌و عه‌قڵانێتی بكه‌یت، ئه‌مه‌ش به‌نیازی ئه‌وه‌ی مرۆڤ دۆستانه ژیانی بگوزه‌رێ ؟ ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیی یه‌ی مرۆڤ (نه‌رجسییه‌ت) وا ده‌كات زۆربه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان بخاته لاوه‌و هه‌میشه له‌زه‌تی ده‌سه‌لاَت بكات‌و ده‌ست له‌پێشیلكاری دژ به‌وی دی نه‌پارێزی ؟ بێگومان مرۆڤی ته‌ماحكار، ئه‌گه‌ر سروشتی شه‌ڕانگێزیشی نه‌بێ، هێزێكی مه‌عریفی نا ئینسانی و به‌ربه‌ریانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه، كه زیاتر كنه‌ی ده‌داو پاڵی پێوه ده‌نێ، هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆێنێ له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا، به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌یانخوڕی هێز‌و ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ستی شه‌رانگیزانه‌و ده‌مارگیرانه‌یان له‌و سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌دا ئاسوده بوو، كه‌خه‌ڵكی سه‌ركوت ده‌كرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌ڕانگێزه‌ی به‌سیستمی سیاسی به‌عس ناسراوه‌و له‌بیری شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بیه‌وه ئاوی ده‌خوارده‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌روا له‌خۆراو بێبناغه نه‌بوو، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مارگیر له‌بنه‌ره‌ته‌وه له‌ئازادی خه‌ڵك ده‌ترسێ‌و هه‌ست به‌كه‌می خۆی ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌شه كه‌سی نه‌رجسی ناتوانێت ده‌رك به واقیعی بوونی كه‌سی به‌رامبه‌ر‌و جیاواز له‌خۆی بكات، بۆیه هێنده‌ی له ئازادی خه‌ڵكانی تر‌و جیاواز له‌خۆی ده‌ترسێت. به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له ئازادی خۆی هه‌ڵدێت چونكه لێی ده‌ترسێت .
مه‌رگ دۆسته‌كان به‌قوڵی له ژیان ده‌ترسێن.. چونكه چێژیان له ئازادی نه‌بینیوه، هه‌ر بۆیه‌شه ترسنۆك ترین كه‌سانێك ده‌بنه پیاوی شه‌رانگیزی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌ر كووتی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌ژیان‌و ئازادی، هه‌ر ئه‌م هه‌ستكردن به‌كه‌می‌و ترسان له‌ئازادیه‌ش هه‌ستی نرجسییه‌ت له‌لای سه‌ركرده‌كان زیاد ده‌كات، چونكه سه‌ركرده خودشه‌یداكانیش به‌نه‌رجسیه‌ت‌و دڵره‌قی‌و نادادپه‌روه‌رانه سه‌ركوتی ئه‌وكه‌سانه ده‌كه‌ن،ئیتر ئه‌م ره‌فتارانه به پلیكانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدادێنه‌خواری خواره‌وه‌و هه‌ر پله‌دارێكی سه‌روتر سه‌ركوتی ئه‌وه‌ی خوارخۆیه‌وه ده‌كات.