كچێك به‌به‌رگی بارانه‌وه….ئیبراهیم هه‌ورامانی
كچێك به‌به‌رگی بارانه‌وه
شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی
14\ شوباتی \2009هه‌ر به‌چه‌شنی
چڵه ڕێحانه‌یه‌كی شه‌رمن
جار …نا جارێ
به‌دزی
چاوه ئێشك گرتوه‌كانمه‌وه
سه‌رخه‌وێ
له‌هه‌ناسه‌ما ئه‌شكێنی .
هه‌ربه‌چه‌شنی
كۆتره باریكه‌یه‌كی عه‌جول
جار… ناجارێ
به‌دزی
ڕوانینه‌كانمه‌وه
له‌نێو خوێنی
دڵما
نیگارێكی عاشقانه
ده‌نه‌خشێنی .
له‌مه‌وداكانی ڕوانین
دوورین …..دوور .
له‌ڕاچه‌نینه‌كانی گۆرانی
غه‌ریبین ….غه‌ریب
نێوانی من وتۆ
تاڵه ده‌زویه‌كه باریك
بۆ خۆشویستن .
له‌ته‌ك دابارینی
دڵۆپ …
دڵۆپی بارانا
وه‌ك سێبه‌ری خوێنه‌كه‌م
به‌ته‌نیشتمه‌وه ،
شه‌قامه‌كه ده‌هه‌ژێنی .
بۆ كوێ بچم !
له‌كوێ وه بێم !
وه‌ك دێڕه شیعره‌كانی دایكم
به‌چرپه
هێمنانه …ده‌مدوێنی .
**** **** *****
دوێكه ته‌نیا گوڵێكم شك ده‌برد
سوور …سوور
وه‌ك سوراوی سه‌رلێوانت .
ناسك ..ناسك
وه‌ك ناسكی كوڵمه‌كانت .
باران …هات و
پاڕایه‌وه پێ ببه‌خشم .
مانگ به‌و به‌رزی یه‌وه
بۆ سه‌رزه‌وی دانه‌وییه‌وه و
داوای كرد لێم ..
كانیله‌یه‌ك هاته سه‌ر ڕێم ..
چه‌م و شۆڕه‌بی پێكه‌وه
دنیایه‌ك لێم پاڕانه‌وه
ئه‌وان ووتیان و
من ووتم :
گوڵی سووری نێوان ده‌ستم
چاوه‌ڕوانه
ئازیز بێت و
له‌به‌رۆكی هه‌ڵبواسم .