ئارتۆ، كاتێك بلیمه‌تی به‌سه‌ر ڕووی ڕاسته‌قینه‌دا تێپه‌ڕ ئه‌بێت
ئارتۆ، كاتێك بلیمه‌تی به‌سه‌ر ڕووی ڕاسته‌قینه‌دا تێپه‌ڕ ئه‌بێت
ن/سالمه الموشی
و/كاردۆئارتۆ تێگه‌یشتنی ته‌واوی نه‌وه‌یه‌كی گۆڕی سه‌باره‌ت به بوونی خۆیان و ده‌ورو به‌ره‌كه‌یان، به‌ڵی بلیمه‌ته‌كان شێوازی تێگه‌یشتنمان بۆ شته‌كان ده‌گۆڕن. كاتێك دێینه سه‌ر بلیمه‌تێكی وه‌ك ئارتۆ ووشه‌كان له بێده‌نگیدا گه‌شه ئه‌كه‌ن له ده‌لاقه‌یه‌كی ڕووناكی ئه‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی له میانه‌یه‌وه به‌ره‌و دوورتر له سهربوودهیهكی شێتی هه‌نگاو بنێن. ئارتۆ هێنده‌ی دووچاری ئازاری ژیان بووه كه‌متر چێژی له ناوبانگ ده‌ركردن بینیوه. مارتن ئیسلن له كتێبه‌كه‌یدا (جه‌سته‌یه‌ك جیهان تاقی ده‌كاته‌وه) سه‌باره‌ت به ئارتۆ ده‌ڵێت " كه‌سایه‌تیه‌كی جیاواز و ئاڵۆز بوو كه ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، یه‌كێكه له‌و بلیمه‌تانه‌ی ئیفێكتهكانی نه‌ك به‌ته‌نها له میانه‌ی ده‌سكه‌وت و داهێنانه ماتریالیهكانیهوه دێنه ئاراوه، به‌ڵكو له میانی پێگه‌ی بوون و چه‌شتنی ئازاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن" ئاڕتۆ موقه‌ده‌س و پێشبینی كار نه‌بووه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه (ئه‌و- الهو) ێكی به‌ربه‌ری بوو، ئه‌و (ئه‌و)ه ئارتۆی له مرۆڤێكی ئاسایی و په‌راویز كه‌وتووه‌وه به‌ره‌و مرۆڤێكی په‌تی ئاراسته كرد، یان وه‌ك له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت "جه‌سته‌یه‌كم جیهان تاقی ده‌كه‌مه‌وه و حه‌قیقه‌ت ئهتفێنمهوه"، ئه‌وه ئارتۆی مرۆڤه ده‌یه‌وێت شێڵگیرانه له‌و یاسایانه ده‌رباز بێت، كه مرۆڤایه‌تی به گرنگیان ده‌زانێت، ئارتۆ كاریگه‌ری هیلینیستیهكان و كولتوری یۆنانی كۆنی به‌سه‌ره‌وه بووه، كولتوری یۆنانی ڕه‌هه‌ندێكی جیاوازی له خه‌یاڵیدا دروست كرد بۆ به‌یه‌كه‌وه گرێدانی تێڕوانینه ئاینی و میتافیزیكیه‌كانی. ئارتۆ له ساڵی 1896 له مه‌رسیلیا له دایك بوو، وه‌ك سوریالیزمێك ناوی ده‌ركرد، به‌ڵام هیچ گهڵالهیهكی فیكری ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌رده‌وام به‌دوای مرۆڤی منی باڵا ده‌گه‌ڕا، وه‌ك ئه‌وه‌ی لای زه‌رده‌شتی (نیتچه) دا هه‌یه، مرۆڤی باڵا به‌رامبه‌ر به‌و ئارتۆیهی كه جیهان تاقی ده‌كاته‌وه ده‌ركه‌وت، سه‌ره‌نجام ئه‌و كه‌سێك بوو له دایك بووی سه‌رده‌می مرۆڤی له‌و جۆره بوو كه له نه‌خۆشخانه ده‌روونییه‌كاندا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كران. ئارتۆ بۆ نه‌وه‌ی پاش خۆی هه‌میشه جێی سه‌رسووڕمان بوو، بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خودی خۆی به دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێت و بگاته هۆكاری دڕنده بوونی مرۆڤ كه هه‌رگیز كۆتایی پێ نایات. دڵنیاییهكانی ئارتۆ كه دواتر به شێوازی ئارتۆیی ناسران، گه‌نجینه‌یه‌ك فكری په‌تی ڕووت و كۆدداری به‌جێهێشت كه مه‌حاڵه پشت گوێ بخرێن، هه‌روه‌ها مه‌حاڵه له نێو پشێوی ژیانی ڕۆژانه‌دا بتوانین ده‌ست نیشانی ئه‌وه بكه‌ین كه تا چ ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌رماندا و تا چ ئاستێكیش خه‌فه‌ی ئه‌كه‌ین. پێموایه ئه‌و چامانه‌ی ئارتۆ نووسیونی بۆ گوزارشت كردن له ئازاره‌كانی و ووروژاندنی پرسیارگه‌لێك بوونه، تێیدا واتای ململانێی بوونه‌وه‌ری ڕوون كردۆته‌وه له پێناو بێده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به درێژایی ژیان، نووسینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستێكی به هێز و شۆڕشگێڕانه له‌خۆ ده‌گرێت كه دژی شوێنكاته، هه‌ره‌ها تێیاندا هه‌ست به ساتی ده‌ربازبوون ده‌كرێت له په‌راوێزه‌وه به‌ره‌و ڕه‌هایی، ئارتۆ وه‌ك فكریك ئاشنای سوریالیزم بوو، ئاره‌زووی په‌یره‌و كردنی ئه‌كرد، ساڵی 1925 بووه سه‌رنووسه‌ری سێیه‌مین بڵاوكراوه‌ی خولی شۆڕشی سوریالیزم، تێیدا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی تایبه‌ت به هزری سوریالیزمی بلاوكرده‌وه، ئه‌و زیاتر له شانۆدا دژی فه‌نابوون كاری ئه‌كرد و به دوای سه‌كۆیه‌ك ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌نجامدانی كردار. شانۆی خوشویست و ئاره‌زووی ده‌كرد به شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی بیوروژێنێ، ئارتۆ سه‌ربوورده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ خوێنه‌ر به‌جێهیشت، كۆمه‌ڵێك ووتاری له باره‌ی بلیمه‌تی شانۆی ئه‌ڵمانیه‌وه نووسی، كتێبی (شانۆی نوێی ئه‌وروپا) ی به چاپ گه‌یاند، چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌شی وه‌ك ( برێخت ڕه‌هایی خراپه‌كارییه‌كان) و (شانۆی ئه‌بسێرد) بڵاو كرده‌وه، پێیوابوو شانۆ باشترین شوێنه بۆ پهتیكردنی ده‌هری بوون و ئازاری مرۆڤایه‌تی ئاوێته كردنی شانۆ و ژیان. بۆیه شانۆ به‌شێكی زۆری ژیانی داگیر كرد، هه‌ر به‌و شێوازه‌ی خۆی وابه‌سته‌ی ژیان بوو، له باره‌یه‌وه بابه‌تی ئه‌نووسی، له قۆناغه‌كانی ژیانی هونه‌ریدا چه‌ند ڕۆڵێكی به‌رجه‌سته كردووه، به‌ڵام له ئاست خواسته‌كانیدا نه‌بووه بۆ گوزارشت كردن له توڕه‌بوون و بیركردنه‌وه‌كانی، په‌یوه‌ندی ئارتۆ له‌گه‌ڵ شانۆدا به بینینی نمایشێكی شانۆی تایبه‌ت به دوورگه‌ی (بالێ) یه‌كه‌مین وه‌رچه‌رخانی به‌سه‌ردا هات، چونكه ئه‌و سه‌مایه هاوتای بیركردنه‌وه‌ی بوو له باره‌ی شانۆیه‌ك كهخهونهكانی بێنێته دی سه‌باره‌ت به نواندنی ڕووخسارگهری یان شانۆی ڕه‌نگ و ڕووناكی و جووڵه‌ی ئه‌فسوناوی، بۆ ئه‌و وه‌رچه‌رخانێك بوو له شانۆی (لۆڤه‌ر) ه‌وه به‌ره‌و شانۆی سه‌مای بالینیزی، پاشان بۆ شانۆی كۆمیدی ، پاشان بنه‌مای كتێبی (شانۆ و هاوتاكه‌ی) دانا كه دواتر بووه ژێده‌رێكی شانۆیی. ئارتۆ ویستی شانۆ ببێته ئهفسونێك و ژێرپێی وه‌رگر بجوڵێنێت، ته‌كانیان پێبدات، پاشان توانا پهنهانیهكانیان ببزوێنێت بۆ تێگه‌یشتن له جیهانێكی هه‌ست پێنه‌كراو، به بۆچوونی مارتن ئیسلن ئارتۆ ده‌یویست شانۆ ترسی (تاعون) له‌سه‌ر وه‌رگر بڕه‌وێنێته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌و ته‌نها جه‌سته‌یه‌ك نه‌بوو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی جیهان، ناكرێت ئه‌و ڕوحه‌ی كه له كۆمه‌ڵه‌ی فراوانی مرۆڤ دابڕاوه له جه‌سته‌ی خۆی جیای بكه‌ینه‌وه، ئارتۆ له نێو ئه‌و جه‌سته‌یه‌دا ڕۆحێكی هه‌ڵفڕیوی هه‌ڵگرتبوو، تا ئاستی په‌رت بوون ڕووه‌و ئاستی نه‌گه‌ڕانه‌وه، له‌و شوێنه‌شدا ئه‌نجامدانی شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و جیهانه‌ی كه ئه‌و تاقیده‌كاته‌وه دژواره. ئارتۆ سه‌باره‌ت به توانسته بینراوه‌كانی كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه نه‌یده‌توانی تێڕوانینه‌كانی خۆی سه‌د ده‌ر سه‌د بنووسێته‌وه، زۆر جاریش به‌رامبه‌ر به‌م حاڵه‌ته ده‌سته‌وه‌سان ده‌مایه‌وه و ده‌یووت " داڕشتنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانم به شێوه‌یه‌كی خراپ دووچاری ده‌سه‌وه‌سان بوون و سه‌رگه‌ردانی ده‌بم، به هۆی نه‌هاتنه گۆی زمانمهوه هه‌ست به بۆشایی و كه‌م ئاوه‌زی ده‌كه‌م"، ئه‌مه یه‌كێك بوو له كێشه گه‌وره‌كانی، هه‌روه‌ك هزری ئارتۆی خستبووه ژێر زه‌بری په‌رتبوونی خود له نێوان ئه‌وه‌ی وه‌ك وێنه به هزریدا گوزه‌ری ئه‌كرد و ئه‌وه‌ش كه نه‌یده‌توانی گوزارشتی لێبكات، ئه‌مه‌ش له ڕاده به‌ده‌ر ئارتۆی ده‌هری كردبوو، دانیشی به‌وه‌دا نا كه ته‌واو ئاگای له دههریبوونی خۆی بووه، ئه‌و دههریبوونهش به ته‌نها دژی ئه‌و بۆرژوازیه نه‌بووه كه بایه‌خ به كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كان نادات، به‌ڵكو دژی سه‌ر له‌به‌ری سیستمه فكریهكه بوو، دژی ته‌واوی ئه‌و دۆخه كولتورییه بووه كه بۆته مایه‌ی ئه‌و جۆره ده‌هری بوونه.
"ئه‌و ده‌مه‌ی بیرۆكه‌ی خراپم لا دروست بووه، بڕواناكه‌م بیرۆكه‌ی من بێت، ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی ئاشكرا كردنی ئه‌و هۆشیاریه ئێكسپایه‌ره ده‌ده‌م كه كار ده‌كاته سه‌ر بیرۆكه‌كانم بۆ پیسكردنی من" گۆڕانه‌كانی ئه‌و توڕه‌بوونه به‌هێزه.. كۆنترۆڵی ڕۆح و هزری ئارتۆیان كرد، وایلێهات توڕه بوونه‌كه‌ی به ڕێڕه‌وێكی درێژه‌وه بوودا و دژ به ده‌سه‌وه‌سان بوونی خۆی له ناوه‌وه ئاڕاسته‌ی ده‌ره‌وه كرد، توڕه بوونێك بوو تاڕاده‌ی هه‌ست كردن به ئازار. ئه‌و توڕه‌بوو دژی ته‌نگژه‌ی بوون، دژی سستی و لاوازی جه‌سته، ئه‌و پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئاخۆ هۆكاری ئه‌و خراپه‌كاریه ڕه‌هایه له بێتوانایی ئه‌و جه‌سته‌یه دایه؟ ئارتۆ ده‌یزانی ئه‌و توڕه بوونه‌ی له ناخیدایه له خۆڕا نییه، كه دواتر به گوێره‌ی ووته‌ی خۆی وه‌ك ژه‌هرێكی مه‌جازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی له خه‌وشی نه‌فامی جیهان لێی ده‌ڕوانی.
ئاخۆ هزرێك له‌سه‌ر كاغه‌ز نه‌نووسرابێته‌وه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك بوونی ده‌بێت؟ ڕه‌نگه تا ئه‌ندازه‌ی تێگه‌یشتن بێت له‌و هزره، به‌ڵام لای ئاڕتۆ به ئه‌ندازه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی بوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی، ئه‌ی ئاخۆ ئارتۆ شێتێكی ته‌واو بوو؟ به‌واتای ئه‌و گێلێتیهی كه هاوتای شێت بوونه. واتای شێتبوونی ڕاسته‌قینه چییه؟ ئارتۆ ئه‌م پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ی خۆی ده‌كرد و وه‌ڵامه‌كه‌یشی چییه‌تی ڕه‌هه‌ندی بلیمه‌تی شێتی بوو، شێت ئه‌و مرۆڤه‌یه كه شێتبوونی هه‌ڵبژاردووه و ناپاكی له بیرۆكه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر ده‌كات كه له باره‌ی شه‌ره‌فی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌یه، بۆیه كۆمه‌ڵگا حوكمی له ناو بردنی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌دا سه‌پاند كه بۆ پاراستنی بوونی خۆی دژایه‌تیانی ده‌كرد.ئارتۆ سوكایه‌تی ده‌كرد به‌و شێتییه‌ی كه ده‌درانه پاڵ ئه‌و بلیمه‌تانه‌ی كه له ئاسۆی كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا شوێنیان نه‌ده‌بۆوه، ئارتۆ هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه " پزیشكه ده‌روونییه‌كان سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی بلیمه‌ته‌كان" ئه‌مه‌ی له‌كاتێكدا ووت كه ناوی خرابووه نێو لیستی نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونییه‌وه، ئه‌و پێی باشبوو له نێو نه‌خۆشخانه‌دا بمێنێته‌وه و ئانارشی كۆمه‌ڵگا نه‌بینێت. ئارتۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆر سه‌یر و ئاڵۆزی له باره‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه به جێهێشت، ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی دۆخه‌كانی خۆی، یا ئه‌و ده‌مه‌ی له باره‌ی تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر ڕووی تیژی ڕاسته‌قینه‌دا ده‌یویست گوتاری خۆی پێشكه‌ش بكات. پێی وابوو بیرۆكه‌ی بوونی ئه‌و هه‌ڵگری ته‌واوی هه‌ڵه‌كانی جیهانه، ئه‌مه‌ش دووچاری ئێش و ئازارێكی زۆری كرد، بڕوای وابوو ژیری و دانایی له ئازارچه‌شتن له تخوبه دووره دهستهكانیدایه " من تێدهفكرم …بلیمه‌تی چییه؟" ، ئارتۆ كاتێك منداڵ بوو (ناناكۆی) یان پێده‌ووت واتا (نازدار) به‌ڵام خۆی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه منداڵێكی نازدار بووبێت، پێیوابوو ئه‌و (ناناكۆ) یه‌ی كه نه‌یتوای له ساویلكه‌یی هۆشیاری مرۆڤ ده‌ربازی بێت، نیشانه‌ی شێتبوونێكی ته‌واوی پێی به خشیووه، (نیتچه) ده‌ڵێت "با ئاگاداربین له‌وه‌ی كه پێمانوابێت جیهان بوونه‌وه‌رێكی زیندوو بێت و پێویسته به چ ئاڕاسته‌یه‌كدا گه‌شه بكات" هه‌ر بۆیه ئاڕتۆی به شێت له قه‌ڵم ده‌دا.