Skip to Content

Thursday, May 23rd, 2024
دوو ووردیله‌ شیعر….ناڵه‌ حه‌سه‌ن

دوو ووردیله‌ شیعر….ناڵه‌ حه‌سه‌ن

Closed
by February 21, 2009 ئەدەب

دوو ووردیله‌ شیعر

  ناڵه‌ حه‌سه‌ن

( خۆکوشتن )

که‌ تۆ‌ هاتیه‌ نێو پارکه‌که‌وه‌
من له‌ده‌و ئاوه‌که‌وه‌ چاوه‌ڕێــم ده‌کردی
چۆن منت نه‌ده‌بینی ؟!
من له‌ده‌و ئاوه‌که‌وه‌ چاوه‌ڕێم ده‌کردی
که‌ تۆ هاتیه‌ نێو پارکه‌که‌وه‌
ئاخر چۆن منت نه‌ده‌بینی ؟!!

ئاگام لێبوو
له‌وده‌مه‌دا چاوت له‌من ده‌گێڕا
 که‌ منت نه‌دۆزیه‌وه‌
قۆڵت خسته‌ نێو قۆڵی که‌سێکی تره‌وه‌ !
له‌وده‌مه‌دا چاوت له‌من ده‌گێڕا
که‌ منت نه‌دۆزیه‌وه‌
ئاخر ئاگام لێبوو
قۆڵت خسته‌ نێو قۆڵی که‌سێکی تره‌وه‌ !!

منیش به‌ر‌چاوه‌کانم
تاریک داهاتن
به‌مه‌به‌ستی خۆکوشتن
خۆم خسته‌ نێو قووڵایی ئاوه‌که‌وه‌ !

 

( چاوه‌کانت )

پیرۆزترین کتێبی عه‌شقی منه‌
له‌نێو یه‌کێک له‌ ده‌لاقه‌کانی په‌رستگه‌ی دڵم
جێی بهێڵه‌ …
تا ئه‌و وه‌رزانه‌ی
ڕێم ده‌که‌وێته‌ نێو گۆڕستانه‌کانی ته‌نیایی
بۆ خۆم و بۆتۆ و بۆ عه‌شق و خودا
بیخوێنمه‌وه‌ …
ئه‌و شه‌وانه‌یش ،
بێ مانگ و بێ ئه‌ستێره‌ و بێ مۆم و
 ئه‌نگوسته‌چاوون …
تا ماڵه‌که‌م و
 ژووره‌کانی دڵمی پێ ڕووناک بکه‌مه‌وه‌ !

                                                           سه‌ره‌تای فێبریوه‌ری 2009

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.