له چاوه‌روانی موعجیزه‌یه‌كا….شه‌رمین وه‌لی
له چاوه‌روانی موعجیزه‌یه‌كا..
شه‌رمین وهلیئهوه تۆ كێیت؟؟
كیشوه‌رێ لێم دووری و
له سێبه‌ریشم نزیكتری؟!
تۆ كێیت؟
به چه‌شنی تارمایی هاتی و
به ئه‌ندازه‌ی خۆریش رۆشنی..
كێیت!؟
كه هه‌موو ته‌مه‌نمت له ئه‌ستۆی رۆحتا
هه‌ڵگرتووه!
كێیت تۆ؟
بوویته سروشی هه‌موو ئان و ساته‌كانم و،
هه‌موو ژیانمت به ته‌نها خهندهیهكت
سه‌رقاڵ كردووه!!تۆ كێیت؟
رۆژ نیه چاوه‌كانم له چاوه‌روانی دیدهنێكتا
كوڵمهكانم چه‌شنی گه‌ڵا، به ئاونگ سواخ نه‌دا!
بۆ ته‌نها نیگایه‌كت
رۆژانه چه‌نده‌ها جار
نه‌مرێ و نهژیێتهوه!پرسیارم كردووی؟!
له كۆڵان،
له شنه‌با،
له سێبه‌ر،
له سهراب،
له ئاسمان،
له هه‌ناسه و
له خودا..
شوێن نه‌ما
پرسیارت نه‌كه‌م،
شوێن نه‌ما
بۆ سۆراخێكت
دۆشدانهمێنم من..پێم بڵێ..كێیت تۆ؟!
كه من بۆ ته‌نێ ویساڵێكت
هانام بۆ
باران و
په‌روانه و
ته‌نانه‌ت چرپاكهشم هێناوه‌تۆ كێیت؟!
هه‌ر ده‌ڵێی منداڵیمی و
له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ما
لێمده‌ڕوانی!ده‌لێی تنۆكێ بارانیت و
تاڵێ له قژم ئاو ده‌ده‌ی!تۆ كێیت ؟!
ده‌ڵێی دڵه خورپهیهكیت
هاتووی پێم بڵێی:
كه ئیدی،
بێ بوونی من ژیانت خاڵیه له نوور..نهورهسانه هاتووی..
ماسی رۆحم به‌ریته‌وه بۆ ماڵی خودا،
ده‌ڵێی فریشته‌یه‌كی..
هاتووی ده‌مه‌ته‌قێی ژیان و
نزیكبوونه‌وه‌ی قیامه‌تی عه‌شق
له‌گه‌ڵما ته‌یی بكه‌ی!!ئه‌رێ به‌راست!!
تۆ كێیت؟
كه هه‌موو عومرم له ئاست
بزهیهكتا
كرنووش ده‌با و
چاوه‌روانی پهرجوویهكا.
090218