پیرۆزه 101 كتێبی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد
پیرۆزه 101 كتێبی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد
سه‌ردار زه‌نگنه
كهركووكبیبیلۆگرافیای 100 كتێبی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی كه‌ركووك كه ژماره (101)ی زنجیره چاپكراوهكاتنی لقی كه‌ركووكی له‌سه‌ره به چاپێكی جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگ و به قه‌باره‌یه‌كی ناوازه كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، ئه‌م كتێبه سه‌ره‌ڕای به‌رجه‌سته‌كردنی فۆڕمی كتێبه‌كان وه‌كو خۆیان له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ئاماژه‌یه‌كی خێرا به‌سه‌رجه‌م كار و چالاكییه‌كانی ئه‌م لقه‌دا كراوه و له دوا وێستگه‌ی كتێبه‌كه‌دا هاوكێشه‌یه‌كی شیكاری بۆ چاپكردنی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م لقه كراوه، كه‌وا ده‌رده‌خات له ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌م ستاڤهوه تا ده‌رچوونی ئه‌م بیبیلۆگرافیانه هه‌ر 6 ڕۆژه و ئه‌وان بڵاوكراوه‌یه‌كیان كه‌وتووه‌ته به‌ر دیده‌ی خه‌وێنه‌ران، كه ئه‌مه‌ش كارێكی چاكه و جێگه‌ی ستایشه بۆ شاره‌كه، شایانی باسه ئه‌م كاره قه‌شه‌نگ و نایابه له ئاماده‌كردنی حه‌مه‌سه‌عید زه‌نگه‌نه‌یه و له چاپخانه‌ی ئارابخا به چاپ گه‌یشتووه، له كۆتاییدا ده‌ستخۆشی و پیرۆزبایی له لقی ناوبراو و خۆزگه ده‌زگا و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵه‌كانی تری نێو شاره‌كه‌ش به‌هه‌مان ڕۆحییه‌ت و جۆش و خرۆش كاره‌كانیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برد.