چاره‌نووسی مرۆڤه‌كان له ڕۆمانی شیكاگۆدا ….سه‌ردار زه‌نگنه
چاره‌نووسی مرۆڤه‌كان له ڕۆمانی شیكاگۆدا
سه‌ردار زه‌نگنه
كهركووكیهكێك له‌به‌رچاوترین ئه‌و ڕۆمانانه‌ی كه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نووسرابێت، ڕۆمانی شیكاگۆی عه‌لا ئه‌سوانییه، كه له ساڵی 2007 دا نووسیویه‌تی و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ سه‌باح ئیسماعیل وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و به‌شێوه‌یه‌ك ڕۆمانه‌كه‌ی كورداندووه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر به كوردی نووسرابێت، كه ئه‌مه‌ش سه‌لیقه و توانای وه‌رگێڕ به‌ده‌رده‌خات. عه‌لا ئه‌سوانی له‌دایكبووی ساڵی 1957ی قاهیره‌یه و له خانه‌واده‌یه‌كی بۆرژوازدا چاوی به دنیا هه‌ڵهێناوه، ئه‌و كوڕی نووسه‌ری به‌ناوبانگ عه‌باس ئه‌سوانییه، و نیشانه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی نووسین لای ڕۆماننووسی ناوبراو له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوییه‌وه به‌ده‌ركه‌وت. ئه‌و كاتێك قوتابیی قۆناغی دواناوه‌ندی بوو، پاش ده‌رچوونی له كولێژی ددان له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا ڕووی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ خوێندنی باڵا له زانكۆی (ئه‌لینۆی) كرد ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی (كفایه)یه له میسر و ساڵی 1990 یه‌كه‌م چیرۆك لای ئه‌و له‌دایكبوو، له بواری ڕۆمانیشدا یه‌كه‌م ڕۆمانی (باڵاخانه‌ی یاقووبیان)ـه، له‌م بواره‌دا داهێنانێكی به‌رچاوی كردووه و ناوبانگ و سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێناوه. ڕۆمانی شیكاگۆ ئه‌گه‌رچی له شیكاگۆدا نووسراوه، وه‌لێ باس له به‌سه‌رهاتی چه‌ند خوێندكارێكی میسری ده‌كات، كه بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا ڕوویان له ئه‌مریكا كردووه. نووسه‌ر له وێنه‌كێشانی كه‌سایه‌تییه‌كاندا وامان لێده‌كات به دوای ڕووداوه‌كاندا وێڵ بین و په‌لكێشمان ده‌كات تا ڕۆمانه‌كه بخوێنینه‌وه، ڕووداوه‌كان وات لێده‌كه‌ن ،كه تۆ وا هه‌ست بكه‌یت ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه ده‌خوێنیته‌وه. ناوه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه بن و بوونیان هه‌بێت، سه‌ره‌نجام وای لێكردم له دیمانه‌یه‌كدا، كه له‌گه‌ڵ عه‌لا ئه‌سوانیی نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه ئه‌وه‌ی لێ بپرسم ئاخۆ ناجی عه‌بدولسه‌مه‌د، كه یه‌كێكه له كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆمانه‌كه كه‌سێكی ڕاسته‌قینه‌یه، یاخۆ خه‌یاڵ? ئه‌و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا پێی ڕاگه‌یاندم ئه‌و كاراكته‌ره به‌رهه‌می خه‌یاڵی نووسه‌ره، ناوه‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌رهه‌می خه‌یاڵی نووسه‌رن و ئه‌و به پرسینی ئه‌و پرسیاره گه‌لێك شادمان بوو، هیواشی خواست هه‌مان پرسیار له‌و زمانانه‌ی كه ڕۆمانه‌گه‌ی بۆ وه‌رگێڕدراون بوونی هه‌بێت. هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێین ڕۆمانی شیكاگۆ، ڕۆمانێكی سه‌ركه‌وتووه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌م ڕۆمانه گۆڕدراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمانی جیهانی و بۆ ده‌یه‌م جاریش له چاپ ده‌درێت، ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌م ڕۆمانه ڕۆمانێكی مه‌زنه و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا پڕ فرۆشترین كتێب بووه له میسر . بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ سه‌ر كاراكته‌ره‌كانی ڕۆمانه‌گه له چوارچێوه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كاندا (ره‌ئفه‌ت سابت)مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، كه یه‌كێكه له مامۆستا هه‌ڵهاتووه‌كانی وڵاتی مسیر، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له میسر هه‌ڵهاتووه و ڕووی له ئه‌مریكا كردووه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌سهێنانی ناسنامه‌ی ئه‌مریكی ژنه په‌رستارێكی ئه‌مریكی ده‌خوازێت، ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه چۆن به ڕقێكی ئه‌ستووره‌وه له قوتابییه میسرییه‌كان ده‌ڕوانێت و هه‌وڵ ده‌دات هیچ میسرییه‌ك له زانكۆكانی ئه‌مریكا قبووڵ نه‌كرێت، به بڕوای ئه‌و خوێندنی قوتابی میسری له ئه‌مریكا بێ سووده، یه‌كێك له كاراكته‌ره‌كانی دیكه‌ی ڕۆمانه‌كه، ئه‌حمه‌د ده‌نانه‌یه، كه سیخوڕی دام‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی میسره و له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی یه‌كێتیی خوێندكارانی میسره، خوێندكاری كۆلێجی پزیشكییه و پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی میسریدا هه‌یه له ئه‌مریكا، هه‌میشه خه‌ریكی ڕاپۆرت نووسینی ئه‌منییه و سیخوڕی له‌سه‌ر هاوڕێكانی ده‌كات و كه‌سێكی قرچۆكه و خێزانه‌كه‌ی كه‌ناوی (مه‌روه)یه ده‌چه‌وسێنێته‌وه و بۆ مه‌رامی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت و ئاماده‌شه شه‌ره‌فی خۆی له پێناو به‌ژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی له‌كه‌دار بكات ، ئه‌حمه‌د ده‌نانه پاش ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ساخته پێشكه‌ش به زانكۆ ده‌كات و دوای ئاشكرابوونی ساخته‌كارییه‌كه‌ی، هه‌وڵی ده‌ركردنی له زانكۆ ده‌درێت، هه‌ر بۆیه‌ش په‌نا ده‌باته به‌ر سه‌فوه‌ت شاكر به‌وه‌ی ساڵانێكه ئه‌و له خزمه‌تی حكوومه‌تی میسره و ئه‌وانیش ده‌بێت له ڕۆژێكی وادا ئه‌ویان له‌به‌رچاو بێت و پشتی تێنه‌كه‌ن و كار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی له زانكۆكه‌یدا بكه‌ن. له كاراكته‌ره‌كانی دیكه‌ی ڕۆمانه‌كه، ناجی عه‌بدولسه‌مه‌ده، كه ئه‌مه‌یش به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچه جوویه‌كدا ئاشكرا ده‌بێت و هه‌واڵگریی ئه‌مریكی ده‌ستی ده‌بێت له گرتنی چه‌ند گرته‌یه‌ك به ڕووتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه جووه‌دا و خودی خۆشی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بووه دژ به ڕژێمی مسیر، كاتێك سه‌رۆكی میسر ده‌یه‌وێ سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات، ئه‌م ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت له كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی زۆری خوێندكارانی میسر دژ به هاتنی سه‌رۆكی میسر بۆ ئه‌مریكا ده‌وه‌ستنه‌وه و خۆپیشاندان ساز ده‌ده‌ن، بۆیه وڵاتی میسر وا له ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌مانه تیرۆریستن و ئه‌مریكاش ئه‌م كاراكته‌ره ده‌ستگیر ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیا ده‌كات و پێی ده‌ڵێت تۆ لێره په‌نابه‌ری و ئێمه تۆمان په‌نا داوه، كه‌چی تۆ له به‌رامبه‌ردا ده‌ته‌وێ وڵاتی ئێمه خاپوور و وێران بكه‌یت!! هه‌ر له ڕۆمانه‌كه‌دا دوو كاراكته‌ری دیكه‌مان به‌رچاو ده‌كه‌وێت، شه‌یما محه‌مه‌دی، كه سه‌ر به خێزانێكی جووتیاری وڵاتی میسره و له خانه‌واده‌یه‌كی ئایینییه و بۆ ئه‌مریكا هاتووه، تاریق حوسێن كه ئه‌م به پێچه‌وانه‌ی شه‌یما له خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی میسرییه و باوكی ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رز بووه و ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه بۆ خوێندن ڕووی له ئه‌مریكا كردووه. دواتر له نێوان ئه‌م دوو كاراكته‌ره‌دا خۆشه‌ویستییه‌كی سێكسی دروست ده‌بێت، كه سه‌رئه‌نجام به سك پڕبوونی شه‌یما كۆتایی دێت. ڕۆمانی شیكاگۆ به شێوازێك نووسراوه ، ڕه‌نگه شێوازێكی تایبه‌ت بێت به نووسه‌ره‌كه‌ی كه له شارێكی غه‌یره عه‌ره‌بی و كاراكته‌ره‌كانیش عه‌ره‌ب بن نووسرابێت، ئه‌مه‌ش به توانایی و به‌هره‌مه‌ندی عه‌لا ئه‌سوانی به‌ده‌رده‌خات، به به‌هره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و ڕه‌سه‌ن، كاتێكیش به‌نده ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه كرد، هه‌ستێكی گه‌وره دایگرتم، بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی و تا دوا دێڕی ڕۆمانه‌كه‌م نه‌خوێنده‌وه، هیچ لێی نه‌وه‌ستام و هه‌ستم ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر كارێكی مه‌زندام، هێزی ئه‌م ڕۆمانه جگه له كه‌سایه‌تییه میسرییه‌كان كاراكته‌ری ئه‌مریكیش له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌م ڕۆمانه پڕه له ژیان و هه‌ڵقوڵاوی نێو ژیانی وڵاتانی عه‌ره‌به. ئه‌م ڕۆمانه و وا له خوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كات بزانێت چۆن تاقیكردنه‌وه‌كان و ئه‌زموونه‌كانی خه‌ڵكانی دیكه ده‌گوزه‌رێت. له چوارچێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌دا له‌كاتێكدا وڵاتی خۆیان نییه و كلتووری خۆشیان نییه، وا له خوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كات شاره‌زای كلتووری وڵاتانی دیكه‌ش ببێت، دیاره كه ئه‌م ڕۆمانه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕ به جوانی و به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌و كاره‌ی هه‌ڵساوه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، وه‌رگێڕ هه‌وڵ و كۆششێكی جددیانه‌ی داوه، كه ڕۆمانێكی (450) لاپه‌ڕه‌یی گۆڕیوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و كاتێكیش ئه‌م ده‌قه ده‌خوێنیته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌یت به زمانێكی ڕه‌وان و پاراو گۆڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردیی. خوازیارین له ڕێی وه‌رگێڕانه‌كانی ئه‌م به‌ڕێزه‌وه زیاتر به ڕۆمانه جیهانییه‌كان و به‌تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ئاشنا بین. ہ عه‌لا ئه‌سوانی – شیكاگۆ (ڕۆمان) – ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس – هه‌ولێر 2009، 376 لاپه‌ڕه‌یه.