
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان له بێ ئیشییدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت….شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان..
له بێ ئیشییدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
Shaxewan¬_braim@yahoo.comئه‌گه‌رچی داتایه‌كی دروستم له به‌رده‌ستدا نییه، بۆ زانینی رێژه‌ی لاوان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر نیوه‌ی رێژه‌ی دانیشتووانی كۆمه‌ڵگه پێكنه‌هێنێت، ئه‌وه‌نده كه‌متر نییه له‌و رێژه زۆره‌ی كه ئاماژه‌م پێیدا.
لاوان ئه‌و توێژه به هێز و كاریگه‌ره‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ن كه زۆربه‌ی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندا دێته كایه‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن كه‌سانی دواكه‌وتووی نێو كایه سیاسی و دامه‌زراوه حكومی و كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ربه‌ستیان بۆ دروست نه‌كرێت و رێگه‌ی كاركردن و بیركردنه‌وه و كۆششیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت و رێگه به تواناكانیان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی و دڵسۆزییه‌وه كار له زۆر بواردا بكه‌ن. له‌دواییدا ده‌بنه خاوه‌نی ده‌یان پرۆژه‌ی جوان و داهێنانی جۆراو جۆری په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌وه.
ده‌بینین ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به ده‌ست كۆمه‌ڵێ ئاریشه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌ر له گرانی شتومه‌ك و نه‌بوونی زۆربه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییان و …تاد، به‌ڵام توێژی لاوان له هه‌موو توێژه‌كانی تر زیاتر به ده‌ست ئاریشهكانهوه ده‌ناڵێنن و رۆژانه به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووی ده‌یان ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه. هه‌ر له نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێ بوون و نه‌بوونی كار و نه‌ڕه‌خسانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، هه‌روه‌ها نه‌بوونی دیموكراسییه‌ت و شه‌فافیه‌ت له نێو ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی تاكه كه‌سێتی و …تاد، ئه‌وانه ئه‌و هۆكارانه‌ن كه وا له توێژی لاوان ده‌كه‌ن ئینتیمایان بۆ نیشتمان نه‌مێنێ كه له دواییدا پرۆسه‌ی كۆچكردن دێته كایه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی تر بیر له گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان ناكاته‌وه و هه‌میشه به چاوی دوژمنایه‌تیه‌وه ده‌ڕوانێته كوردستان كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی وه‌ستانی ره‌وره‌وه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه له هه‌موو بواره‌كاندا، چونكه گه‌نج كاریگه‌رترین توێژه بۆ هه‌موو گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و ….تاد، له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا.
ده‌مێكه ده‌مه‌وێت ئه‌گه‌ر به چه‌ند وشه‌یه‌كیش بێت قسه له‌سه‌ر (وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان) بكه‌م كه هه‌ر له ناوه‌كه‌یه‌وه نازانم هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییه، یان به ئه‌نقه‌ست وشه‌ی وه‌رزش پێش لاوان خراوه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانییه پێویسته هه‌ر له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره‌دا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش چاكبكرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ریش به ئه‌نقه‌ست وای لێكراوه ئه‌وا له‌راستیدا ئه‌و وه‌زاره‌ته نابێته وه‌زاره‌تی توێژی لاوان، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌زاره‌تی وه‌رزش و وه‌رزشوانانه، چونكه توێژی لاوان به گشتی به وه‌رزشه‌وه خه‌ریك نین، به‌ڵكو رێژه‌یه‌كی كه‌من له چاو كۆی رێژه‌ی لاوان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی لاوانی كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ هیچ جۆره وهرزشێكدا نییه، بگره پێیان وایه چ پێویست ناكات عه‌قڵی خۆیان بده‌نه ده‌ست تۆپێك كه به هیچ شێوه‌یه‌ك سوود به كۆمه‌ڵگه ناگه‌یه‌نێت. بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م وه‌زاره‌ته به هی خۆیان نازانن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت بۆ فێڵكردن له توێژی لاوان ئه‌م وه‌زاره‌ته كارتۆنیهی دامه‌زراندنه‌وه، هه‌ركه لاوێك یان سه‌نته‌ر و رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانی لاوان، پرۆژه‌یه‌ك یان داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به حكومه‌ت بكات، ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی بكه‌ن و وه‌زاره‌تیش به هۆی زۆری ئاهه‌نگ و ههڵپهڕكێكانییهوه فریای هیچ شتێكی دیكه ناكه‌وێت.
ئه‌م وه‌زاره‌ته كارتۆنیه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا به ئێستا ده‌گات جگه له هه‌ندێ ئیشوكاری تایبه‌ت به وه‌رزش وه‌كو پێویست شتی دیكه‌ی نه‌كردووه بۆ لاوان كه ده‌بووایه ده‌یان پرۆژه‌ی تایبه‌ت به لاوانی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان و حكومه‌ت بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی ببوایه‌ته یاسایه‌ك و له‌رێگه‌ی یاساوه داكۆكی له لاوان بكردبووایه بۆ هێنانه‌دی خه‌ون و ئامانجه‌كانی توێژی لاوان.
مافی خۆمانه دوای چه‌ند ساڵ له دامه‌زراندنی ئه‌و وه‌زاره‌ته، بپرسین: وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان تۆ چیت كردووه؟ كوا كتێبخانه و پارك و مه‌له‌وانگه و … تاد له قه‌زاو ناحیه‌كان؟ كوا كردنه‌وه‌ی خولی جۆراوجۆری فێركردنی زمان و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت له هه‌موویان گرنگتریش نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. كوا دۆزینه‌وه‌ی كار كه ئێستاكه بێ كاری زۆرترین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ توێژی گه‌نجان دروست كردووه؟ كوا بۆ لیژنه‌یه‌كتان بۆ به دوا داچوون نییه بۆ ئه‌وه‌ی به نێو دام و ده‌زگاكانی حكومیدا بگه‌ڕێن تا بزانن ئه‌و لاوانه‌ی كه له‌م ده‌زگایانه كار ده‌كه‌ن مافیان پێشێڵ نه‌كراوه و تواناكانیان بزر نه‌كراوه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌نجن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م لیژنه‌یه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌و لاوانه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و سه‌ندنه‌وه‌ی ماف بۆیان كاری جیدی بكات؟ وه‌زاره‌ت ئه‌ی كوا بۆ داتایه‌كی ته‌واوی كۆی رێژه‌ی لاوانت بۆ ئه‌نجام نه‌داوه تا بزاندرێت چه‌ند لاو له كوردستان هه‌ن و رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و نه‌خۆشیی و بێ كاری و ئاستی رۆشنبیری و ….تاد چه‌نده؟ بۆ ئه‌وه‌ی كارتان بۆ هه‌موو ئه‌و بوارانه بكردابووایه و به پرۆژه بۆ حكومه‌ت به‌رز بكرابووایه‌وه. وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه لای وه‌زاره‌ته و ده‌بێ روونكردنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه بدات.
وه‌زاره‌ت ده‌یه‌وێت فێڵ له توێژی لاوان بكات، ئه‌ویش به گێڕانی ئاهه‌نگ و دروستكردنی چه‌ند تیپێكی هه‌ڵپه‌ڕكێ له سه‌رده‌مێكی وادا كه رۆژانه ده‌یان كه‌س له‌م وڵاته شه‌هید ده‌كرێن و وه‌زاره‌تیش ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت. یان به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ند لاوێكی نزیك له‌و وه‌زاره‌ته بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. یان خه‌ڵاتكردنی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له‌و وه‌زاره‌ته به پێی میزاجی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، دیسانه‌وه ده‌ڵێم مافی خۆمانه به وه‌زاره‌ت بڵێین: له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه له ئاهه‌نگ و تیپی هه‌ڵپه‌ركێ سه‌رف بكه‌یت، زۆر باشتره له كاری دیكه‌دا سه‌رفی بكه‌یت، وه‌كو ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان بۆ زانكۆكانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی جۆراو جۆر كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا له قه‌یراندایه. باشتره ئه‌و بودجه‌یه له دروستكردنی شوققه و پێدانی هاوكاری بۆ ئه‌و لاوانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن و به هۆی هه‌ژارییه‌وه ناتوانن ئه‌و پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تییه گرنگه ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژانه ده‌یان لاو به‌هۆی نه‌بوونییه‌وه هاوسهرهكانان ته‌ڵاقده‌ده‌ن. له كاتێكدا ته‌ڵاقیش یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی زیاد بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا كه ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بێ ئیشترین وه‌زاره‌ت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه، له كاتێكدا مانگانه بودجه‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرێت و له ئه‌نجامدانی ده‌یان ئاهه‌نگی بێ سوود و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ئیشوكاری وه‌رزشیدا به فیڕۆی ده‌دات له كاتێكدا چه‌ندین یانه و یه‌كێتی (وه‌رزش)ی له كوردستاندا هه‌ن و بودجه‌ی خۆیان هه‌یه و رۆژانه پاره‌یه‌كی زۆریش له رێگه‌ی یاریگاكانه‌وه حیزب بۆ خۆی وه‌ریده‌گرێت.
وه‌زاره‌ت تا ئێستاكه خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژیانی لاوان نییه و نه‌یتوانیوه ببێته ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه لاوان متمانه‌ی پێ بكه‌ن و ئینتیمایان بۆی هه‌بێت و به نوێنه‌ری خۆیانی بزانن له نێو ده‌سه‌ڵاتدا. هێنده بێ ئیش و ناكارایه جگه له شاری هه‌ولێر كه باره‌گاكه‌ی تێدایه لاوانی شاره‌كانی تری كوردستان ته‌نانه‌ت ناوی وه‌زیر و وه‌زاره‌ته‌كه‌ش نازانن، دیاره له‌بێ ئیشی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه بۆیه ناوه‌كه‌شی نه‌ناسراوه، خۆی له خۆیدا ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له كاره‌سات و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كارتۆنییه كه گوایه بۆ لاوان دامه‌زراوه. وه‌زاره‌تێك به‌م بێ ئیشیهی خۆیه‌وه و به فیڕۆدانی ئه‌و پاره زۆره‌ی له شتی لا به لای بێ سوود، نه‌بوونی زۆر باشتره وه‌ك له‌وه‌ی ته‌نیا ناوێكی بچووكی هه‌بێت و كرده‌وه‌ی نه‌بێت.