کوێ له به‌غدا بگرین چاکه ؟…..هیوا موحه‌مه‌د
کوێ له به‌غدا بگرین چاکه ؟
هیوا موحهمهدله منداڵی که ده‌چومه ناو گۆڕه‌پانی تۆپ تۆپێنه‌وه یاریم نه‌ده‌زانی تیپه‌که‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژماره‌یان که‌م بوو ناچار ده‌یان کردم به گۆڵچی ، له‌مه‌شیاندا کۆڵه‌وار بووم ده‌چومه ئه‌ودیو گۆڵه‌که‌وه ده‌وه‌ستام بۆیه جاری وابوو ده‌شم گرته‌وه که‌چی ( به گۆڵ نه‌ده‌ژمێردرا ) .. پێشمه‌رگه که ده‌یه‌ویست هه‌ڵکوتێته سه‌ر ( ڕه‌بیه ) کی دوژمن ، پێشتر ده‌سته‌ی دیاری کراو کۆده‌بونه‌وه ( پاش ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واویان وه‌رده‌گرت ) مشت و مڕیان ده‌کرد و چه‌کی پێویستیان ده‌برد ، که‌سێک باری ته‌ندروستی باش نه‌بوایه نه‌یان ده‌برد ، دوای ئه‌مانه به‌ڕێ ده‌که‌وتن بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌که ، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه بوایه ئه‌وه تووشی زیان ده‌هاتن ..ئه‌وڕۆ راسته کاره‌کان تۆپ تۆپێن و ( ڕه‌بیه گرتن ) نیه به‌ڵام که‌مین دانانه واتا که‌مینی چاڵ بۆ یه‌کتر هه‌ڵکه‌ندن و پاشقول له‌یه‌ک گرتنه . هیچ سه‌رده‌مێک وه‌ک ئه‌وڕۆ نه‌بوه ، جاران له شارۆچکه‌یه‌کدا کادیرێک هه‌بوه و هه‌ر ئه‌و یه‌کێک بوه له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی شارۆچکه‌که که به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران ، ئێستا له‌هه‌ر شوێنێکی ئاوادا ده‌یان نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ڕامیاری و شاعیر و هونه‌رمه‌ندی دیکه و ئه‌ندازیارو پزیشک و دادوه‌ر هه‌ن.
جاران هه‌واڵه‌کانی به‌غدا نه‌ده‌گه‌یشته ده‌ست خه‌ڵکی کوردستان چونکه ده‌یانگوت ئه‌و ئۆتۆمبێلیهی ڕۆژنامه‌کان دێنێ وه‌رگه‌ڕاوه ، ئێستا له کۆبونه‌وه‌که‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌یانبینی ، ئه‌وکات نامهدهخرایه ناو پزوی ده‌رپێوه و پێمان ده‌گه‌یشت و تیایدا زانیاری و هه‌واڵی تیادا بوو ،ئێستا به مایڵ پێمان ده‌گات .. ئه‌مانه‌و له‌سه‌رویانه‌وه بنکه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد ( شۆڕش ) له شوێنه سه‌خته‌کانی کوردستان بوون ، ئێستا له پایته‌خت و هاوینهههوارهکانن ، کاتێ رؤژنامهنوسێکی بیانی ده‌چوه بنکه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی و چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌نجام ده‌دا ، ئه‌وه له خۆشیان شایی ده‌بوین و وامان ده‌زانی ده‌نگمان به هه‌موو جیهان ده‌گات ، ئه‌وڕۆ خۆمان سه‌رۆکی وولاتین و رۆژانه چاومان به سه‌رۆک و بالێۆز و وه‌زیری هه‌موو جیهان ده‌که‌وێت .. داوامان خودموختاری ( ئۆتۆنۆمی ) بوو ئه‌ویش به دودڵی ، ئێستا هیچ که پێ له فیدرالی داده‌گرین جار جار هه‌ڕه‌شه‌ی جیا بونه‌وه‌ش ده‌که‌ین . ئه‌و سه‌رده‌مانه تا کیسنجه‌ر چاوی به نوێنه‌رێکمان ده‌که‌وت هه‌زار مه‌رجی بۆ داده‌نا ، ئێستا به پێی خۆمان و به به‌رگی کوردیشه‌وه ده‌چین بۆ واشنتۆن . ئه‌گه‌ر سه‌یر بکه‌ین له زۆر شت‌دا ڕواڵه‌ت هاتوینه پێش به‌لام له ناوهرۆکماندا ههنگاوێکی باش نه‌نراوه که ئه‌وه‌مان پیشان بدات هه‌ست بکه‌ین ئێمه چیدی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ساویلکه و هه‌ژار نین له ته‌کتیک دا .مقاوهمهشهعبی ڕؤڵێکی توندتر و زیاتر له سوپای ئه‌و کاته‌ی بینی بۆ سه‌رکوت کردنی ئازادیخوازان شۆڕشگێڕان و نیشتیمانپهروهرهانی ووڵات ، هه‌رئه‌وانیش توانیان زاڵ بن به‌سه‌ر بار‌و دۆخه‌که‌دا و ، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا ( پێش ڕاپه‌ڕین ) جاشه‌کانی له‌مه‌ڕخۆمان ببوه گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م جوڵانه‌وه‌کانی پێشمه‌رگه ، چونکه ئه‌وان شاره‌زای ناوچه‌کان و جم جۆڵی پێشمه‌رگه بوون .. له‌دوای ڕاپه‌ڕین کوردستان بوه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه به‌رهه‌ڵست کاره‌کانی سه‌دام ، هه‌موو بنکه‌یان هه‌بوو ، ده‌یانی وه‌ک مالیکی تیایدا ده‌یانخوارد و بێ ترس ده‌ژیان ، هه‌رئه‌وکات دانیان به هه‌موو مافێکی کورد دا ده‌نا و ده‌یان ووت هه‌قتانه وڵاتی خۆشتان هه‌بێت ..سه‌دام ڕۆیشت ترس نه‌ما هه‌مووی هه‌ڵکشا بۆ به‌غدا کۆشکه‌کان دابه‌ش کران و دوای پشوو هاتینه سه‌ر کورسی دابه‌ش کردن ،هه‌رله‌وکاته‌دا که رۆژانه شه‌قامه‌کانی به‌غدا ده‌بوه گۆمی خوێن ( موفهخهخهکان ) و خۆکوژه‌کان هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌کانمان به چاوی ( به‌غیلی پێ‌بردن ) وه ده‌یان ڕوانیه هه‌رێمه ئارامهکهمان ، بۆیه که‌وتنه خۆ و ووتیان ئه‌گه‌ر فریا نه‌که‌وین ئه‌وه دوو رۆژی تر ده‌مان خۆن . له‌و کارانه‌ی کردیانه پیلان و به‌رنامه‌ی ( دواخستنی ) تاقیکردنه‌وه‌ی دیموکراسی له هه‌رێم ڕاگرتنی ماده‌کانی په‌یوه‌ست به که‌رکوک بوو هه‌ر له 58 و 140 هه‌ر جاره‌ی به‌بیانویه‌ک ، هاندانی شیعهکوردهکانی سه‌ربه‌خۆیان بوو تا وا پیشان بده‌ن که له‌ده‌سته‌ڵاتی کورد نارازین ، پشتگیری تورکمان و عهرهبههاوردهکان ، نواندنی نه‌رمی له‌به‌رامبه‌ر تورکیا له‌وه‌ی که فشار بۆ سه‌رکوردستان بێنێت ، هێنانی سه‌دان پیاوی سه‌ربه ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی ئێران هه‌ر به‌مه‌به‌ستی پیلان گێڕان له کورد ،یاری کردن به بودجه‌ی هه‌ریم له داهاتی عێڕاق ، یاری کردن له‌سه‌ر ژماره‌ی پێشمه‌رگه و ناردنی سوپا بۆ ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان چ له پارێزگای موسڵ یان که‌رکوک و خانه‌قین و مه‌نده‌لی …. هتد . کێشمه کێشی ئاڵای عێڕاق و گۆڕین و نه‌گۆڕینی له‌سه‌ر خواستی کورد .ئه‌مانه و زۆر شتی دیکه که دواییه‌که‌یان دروست کردنی ( ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئیسناده ) ئه‌وه‌ی که ئێمه له‌سه‌ره‌تادا به‌گوڕه‌وه دژی وه‌ستاین و دواتر ووتمان ده‌باشه لای خۆتان قه‌یناکات به‌ڵام له شاره‌کانی هه‌رێم بۆتان نیه ، شاره‌کانی هه‌رێمیش له‌دیدی ئه‌واندا ته‌نها سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک ده‌گرێته‌وه . ئێمه له‌م رهزامهندیهماندا خۆلمان کرده چاوی خۆمان ، چونکه ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه به‌مه‌به‌ستی به‌کار هێنانیان بۆ شتی تایبه‌ته و به‌کرێ گیراون به‌پاره که‌وا بوو مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت که رۆژێک بێت بیان که‌ن به‌گژ خۆماندا له‌ناوچه‌کانی دیاله و که‌رکوک و تکریت و موسڵ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه ناو هه‌رێمیش . ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ر شێوازی رژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی به‌غدا و دواینهکهیان سه‌دام ده‌ڕۆن ، ئێمه ههرپهلهقاژهی دهرهوهمانهو به شوێن په‌یدا کردنی دۆستدا وێڵین ئه‌وانیش هه‌ر خه‌ریکی ناوه‌وه‌ن و خۆیان به‌هێز ده‌که‌ن ، ئه‌وان ئه‌نجومه‌نی ئیسناد دروست ده‌که‌ن ئێمه له قه‌ته‌ر نوسینگه ده‌که‌ینه‌وه . ئه‌وان فیرقه دێننه که‌رکوک ئێمه به‌سه‌ر که‌رکوکدا ده‌فڕین بۆ کوه‌یت و دڵمان به‌و عه‌گال به‌سه‌رانه‌ی ( پارێزه‌رانی عروبه ) خۆشه ، که‌سوور ده‌زانین نه‌ک عه‌ره‌بی سوننه به‌ڵکو له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی شیعه‌ش پێک دێنه‌وه له مه‌سه‌له‌ی عروبه‌دا . ئه‌وان ده‌زانن که کورد کوێی دێشێت ، ده‌زانن له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران و سوریا کێشه‌ی هه‌یه ده‌زانن که ئێران و تورکیا ناهێڵن به ئارامی دابنیشن بۆیه ( که‌روێشک به عه‌ره‌بانه ) ده‌گرن و داواکانی ئێمه پشت گوێ ده‌خه‌ن و ده‌یانه‌وێت سوود له ( زه‌مه‌ن ) وه‌رگرن ئه‌وان چاک ده‌زانن ئێستا خه‌ڵک له ژێر ده‌سته‌ڵاتی کوردی‌دا بێزاره و حزبه‌کانیش له‌ناو خۆیاندا ئه‌وه‌نده بێ بڕوان به‌یه‌ک تا ئێستا چه‌ند وه‌زاره‌تێکیان ماوه نایکه‌ن به‌یه‌ک ، تا ئه‌ورۆکه‌ش پاشقول له‌یه‌ک ده‌گرن و مڕه مڕی به‌شی شێریانه . له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه که پشتێنی ئاسایشی ئاسمانیمان بۆ دروست کرا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ، له‌وکاته‌وه ئێمه هه‌رده‌ڵێین ئه‌مریکا شتێکمان بۆ ده‌کات ، ئیستاش سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مریکا ( بوش یان ئوباما ) که باسی عێڕاق ده‌که‌ن ناڵێن عێڕاقی فیدڕاڵی ، له‌ده‌نگ و باس و میدیای هیچ ووڵاتێک ناڵێن عێڕاقی فیدڕاڵی ، تابلۆی به‌رده‌می هیچ نوێنه‌رێکی عێڕاق ( کهدواییهکهیان مام جه‌لال بوو له کوه‌یت له کۆنگره‌ی عه‌ربیدا نه‌نوسرابوو عێڕاقی فیدڕاڵی به‌ڵکو کۆماری عێڕاق نوسرابوو ) کۆمکاری عه‌ره‌بی به‌ناوی عێڕاقی فیدڕاڵی ناوی نابه‌ن. ئه‌ی ئیتر ئه‌مه کووێی له فیدڕال ده‌چێت ؟ له ناوخۆدا به‌بۆنه‌یه‌ک یان له بهرخاتران نه‌بێت به‌رپرسه حکومی و حزبی شیعه‌و سونه‌کانیش نایڵێن ، که‌وابوو مانگ سه‌رله ئێواره دیاره ، نیه‌ته‌کان هه‌مویان پیسن . ئه‌وه هه‌زاران ئه‌فسه‌ری کۆنی سه‌دام ده‌هێننه‌وه و خۆیان دروست ده‌که‌نه‌وه ، عێڕاق به هیوایه بایی 5 ملیار دۆلار چه‌ک له ئه‌مریکا بکڕێت ، ئه‌مانه‌ی بۆ چیه خۆ مه‌ترسی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هیچ ووڵاتێکی دراوسێ نیه و ئه‌مریکاش چه‌کی ناداتێ له ئیسڕائیلی پێ بدات . کوردیش له‌م نێوانه‌دا خاوه‌نی پیلانی خۆی نیه که بتوانێ به‌کارتێک بارودۆخه‌که به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بچه‌رخێنێت ، که‌وابوو پێویسته چی بکرێت ؟ پێویسته سنوورێک دابندرێت بۆ ئه‌م هه‌موو به‌ڵێنه درۆیانه‌ی ئه‌مریکا و زل هێزه‌کانی دیکه ده‌یده‌ن به کورد ، پێویسته باز به‌سه‌ر ئه‌مریکا دا بدرێت و له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دیکه وه‌کو چین و ڕوسیا په‌یوه‌ندی به‌هێز بکرێت ، ده‌بێت کورد چ له ڕێگه‌ی ناوه‌نده‌وه بێت ( به هه‌قی خۆی ) یان له ڕێی کڕینی دزیه‌وه بێت خۆی پڕ چه‌ک بکات ، پێویسته دڵی ئه‌و خه‌ڵکه ڕابگیرێت و خزمه‌ت گوزاریه‌کان په‌ره‌ی پێ بدرێت و کارێک نه‌کرێت قینی خه‌ڵک له ده‌سته‌ڵات بگا ته سه‌ر ئێسقان .. به‌ره‌یه‌کی کوردستانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان دروست ببێت ( مه‌رج نیه پارتی ده‌سته‌ڵات دار له خۆ بگرێت ) بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی فشاری ده‌وڵه‌تی نه‌بنه‌وه، نه‌ک له جیاتی ئه‌مه ئه‌گه‌ر چاکوانێکیان له بواره‌دا بینی بیگرن یان ئازاری بده‌ن . .. ده‌بێت کۆرس بکرێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی خه‌ڵک به هه‌ستی کوردایه‌تی و له رێگه‌ی قووتابخانه‌کان و دانشگاکانهوه بکرێته وانه‌یه‌کی خوێندن . پێویسته له‌گه‌ڵ ناوه‌ند به چڕی و بێ پشت گوێ خستن به‌دوادا چوون بکه‌ن بۆ داخوازییه‌کان و سنوور دابنێن بۆ کاتی جێ به‌جێ کردنیان به‌سه چیدی له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه و کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی و درۆی دیبلۆماسی ، به‌س بڵێن دانیشتنه‌کان ئیجابی بوون ، به‌س بڵێن ئێمه زور موتهفائیلین . کوا چیتان کرد ؟ به‌چی دڵ خۆشن بیڵێن بائێمه‌ش دڵ خۆش بین ؟ ئێمه جاران له شاخ بووین که‌چی ده‌مان توانی کۆنتڕۆڵی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی خۆمان بکه‌ین به‌لام ئیستا که حکومه‌تمان هه‌یه هه‌یبه‌تمان له‌ده‌ست داوه ، چ مانایه‌کی هه‌یه که تورکیا و ئێران به‌ئاره‌زووی خۆیان ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم بۆردومان ده‌که‌ن و ناوێرین هیچ بڵێین ؟سه‌ره‌تای هه‌شتاکان له سوورێن بووین ئیران چه‌ند جار داوای کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی پاسدارانی کرد لێمان رێگه‌مان پێ نه‌دان . ده‌مان توانی داواکانمان به‌رامبه‌ر جێ به‌جێ بکه‌ین هه‌رچیمان بکردایه ده‌بوا له‌به‌رامبه‌ردا شتێک به‌ده‌ست بێنین ، ئێستا هه‌موو کۆمپانیاتورکیهکان کوردستانیان کردوه‌ته بازاڕی خۆیان که‌چی ناتوانین ئه‌مه وه‌ک کارتێک به‌کار بێنین بۆ دانانی سنوورێک بۆ ده‌ست درێژیه‌کانیان ( ئه‌وه‌ش له‌وه وه دێت که بازرگانه‌کان سه‌ر به پیاوانی ده‌سته‌ڵاتن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت ) ئه‌مانه هه‌مووی چمکێکی بچووکه له که‌م و کورتیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ، گازنده و گله‌یی میلله‌تیش ئه‌وه‌نده زۆره مه‌ترسی دروست بوونی ڕاپه‌ڕینیش به دوور نازانرێت ، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وڕه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌بات لنگه‌و قوچ بۆ شته‌کان ده‌ڕوات ، وه‌ک ئه‌وه وایه که بۆ ددان ئێشه بچیته لای پزیشک به‌ڵام ئه‌و پشکنینی مایه‌سیریت بۆ بکات …