
بۆ هاورێ هێژام ناسر حه‌فید….نامۆ سامان
بۆ هاورێ هێژام ناسر حه‌فید
کێ سه‌روه‌ری نیشتیمانه‌که‌می دزیووه؟
نامۆ سامان
هاورێم ناسر تؤ چۆنیت؟
من ئیستاکه‌یش دڵم لای کۆتره‌کانه، دڵم لای کهژیو فه‌قیانه‌ی ئه‌وه هۆنراوه‌کانی ئه‌و بۆ من قوتابخانهیهکبوون له ئازادی هه‌رچه‌ند من ئه‌وم نه‌بینیبوو به‌ڵام هاورێ واده‌زانم هه‌موو ته‌مه‌نم هه‌ر ئه‌وبووه.
به گیانی شێخ قه‌سه‌م
به په‌نجه‌و تفه‌نگی
به وته‌ی شیرینی شێخم قه‌سه‌م
مێژوو هه‌ڵه‌یه‌کی کرد له‌و جوگرافیایه‌دا شێخی دروستکرد تازه مه‌حاڵه شێخێکی تر دروستبێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران مێژوویان بهداڵو قهلو سیسرکه که‌چه‌ڵه گرتووه ده‌وریان بهقازهکانی پاشای کوێره پهرژینکردووه تامێژوو خافڵ نه‌بێت شێخێکی تر دووباره‌کاته‌وه.
شێخ سیحرێک بوو له‌جوانی، سیحرێک بوو چاوه‌کانی سهرسامدهکرد،
سیحرێک بوو هه‌ناسه‌کانی خستبووه سه‌ماکردن راستێکانی لائهدرکانین،
له‌راستیدا شیخ حه‌قیقه‌تێک بوو له‌نیشتیمان ئێمه به‌ئاسوده‌یی لهنیشتیمانهکهی ئه‌ودا خه‌ونه‌کانمان ره‌نگ ده‌بوو. تازه مه‌حاڵه مێژوو ههڵهیهکیوا بکاته‌وه.
به‌ڵام شێخ بێ هه‌ڵه نه‌بوو، یه‌کێک له‌هه‌ره هه‌ڵه گه‌وره‌کانی شێخ ئه‌وه‌بوو داوایی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی کرد. ئاخ خۆزگه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی نه‌کردایه ئیستاکه ئێمه لههستی جامبازه‌کانی سه‌رده‌م رزگارمان ده‌بوو..
ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی شێخ کردی جێگای سه‌ربه‌رزی منه به‌ڵام ئێستاکه هیچ شتێک بۆ من سه‌ربه‌رزیی نییه جگه له‌سه‌ر شۆریهک بۆ بوون. شیخ له نێوان دوو بهرداشدابوو دهیانهاری به‌رداشی بهرژهوهندیو به‌رداشی سه‌روه‌ری ئاخر چونکه شیخ نه‌وه‌ی مه‌رد بوو سه‌روه‌ری هه‌ڵبژارد ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نی به‌خشی به‌نیشتیمان لهدووخۆی به‌رگری به‌ئامانه‌ت لادانانین به‌ڵام مه‌خابن ئێمه سه‌رقاڵی خه‌می خۆمان بووین له بێکه‌سیدا لێیان دزین.. ئاخ کێ به‌رگری نیشتیمانه‌که‌می دزیوه؟
ئاخ كێ سه‌روه‌ری نیشتیمانه‌که‌می دزیوه ئاخ کێ کێ؟
شێخ به‌درێژای ته‌مه‌نی کهپربوو لهئازارو شه‌رو تۆپباران‌و برینداری‌و سهرگهردانیو دوورخستنه‌وه چه‌ند پارچه‌یه‌ک زه‌وی داگیرکرد له‌و شاری سلێمانیه‌دا که‌شاری خۆیه‌تی ئاخ خۆزگه هه‌موو سلێمانی هی ئه‌و ده‌بوو، چه‌ند پارچه‌یه‌ک زه‌وی له‌ده‌ره‌وه‌ی شار کهبهئهو رابینرا ئاخر ئه‌وه خۆشه‌ویستی شێخ بوو خه‌ڵک خۆی بۆ بهختدهکردو گیانی پێده‌به‌خشی. شێخ چه‌ند پارچه زه‌وی داگیرکرد به‌ڵام یه‌ک خانووی تیانه‌کرد، ئه‌وه شێخ بوو زوبانی کوردی له‌و باشووره‌دا به‌فه‌رمی ناساند. ئینگلیزه‌کان ئیتر نه‌یانتوانی له‌جێبه‌جێکردنی فرمانه‌که‌ی هیچیتر بڵێن. ئه‌و شێخ بوو که ئینگلیزی ناچارکرد بڵێ کورد ئه‌توانی له‌و عێراقه‌دا سه‌ربه‌خوی خۆی هه‌بێت. بۆ له ئێوه وایه ئه‌و حه‌قه‌ی که‌ئه‌مرۆ هه‌یه هی کێیه‌و هی که‌یه؟
به‌ڵام ئێستاکه شاره‌که‌ی شیخ بۆته هوتێل سلێمانی که‌س نازانی خاوه‌نه‌که‌ی کوێنه‌رییه ، ئێستاکه نه‌ک سلێمانی هه‌موو کوردوستان‌و سه‌روه‌تی کوردستان‌و شه‌ره‌فی کوردستان ده‌چنه گیرفانی کۆمه‌ڵێکه‌وه که‌سیش ناڵێت به‌ری چاوتان
کلی پێوه‌یه، ئاخر چونکه شێخ ئیستاکه پشتی نییه ئاسانه نوسین له‌سه‌ر شێخ.
که‌مال مه‌زهه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا ئه‌وه‌ی نووسیوه که به‌عس ویستی
که‌مال مه‌زهه‌ر له وتووێژێکیدا ده‌ڵی سه‌دام ئازابوو مه‌خابن ئاوا رسوابوو
له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا سه‌دام که‌سێکی ئازا‌و نیشتیمان په‌روه‌ر بوو به‌ڵام شێخ
که‌سێک بوو پر له هه‌ڵه‌و سه‌رگه‌ردانی. که‌مال مه‌زهه‌ر تاکو ئێستاکه‌یش به‌غداد
جێگای ژیانی ئه‌وه.. که‌مال مه‌زهه‌ر به ئه‌مه‌ریکێکان ده‌ڵی ئێوه ههڵهیهکتانکرد که سوپای عێراقتان هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئاخر راستده‌کات ئه‌و له سوپای عێراقدا که کوردستانی کرد به گوری به‌کۆمه‌ڵ سه‌دام ده‌بینی. ئاخر ئێمه هه‌رواین به‌عومه‌ر موختار ده‌ڵێن شۆرشگێر و به شێخ ده‌ڵین نه‌زان ، به مه‌حمود ده‌روێش ده‌ڵێن شاعیره شۆرشگێرهکهو به عه‌بدوڵلا پهشیویش ده‌ڵین شۆڤێنی..
ئای له‌ئێمه، ئێمه‌ی دوایی پاشکۆی ئه‌سپه به‌زیوه‌کان دوایی پاشکۆی ئه‌سپه گلاوو دۆراوه‌کان. بۆیه تارمای مه‌رگ هه‌موو گیانی داگیرکردوینو به‌شێکین له‌دۆراندن.
هاورێم ناسر تۆ بیرت نایه کاتێ شێخ نامه ده‌نوسێت بۆ روسیا بۆ لینین نامه ده‌نوسێت بۆ عهسبهتت ئومه‌م بۆ نه‌ته‌وه یه‌گرتۆکان .. هاورێ ئێمه هیچمان بیر نایه‌ت تا دوێنی ڕاودهکراین و ئهنفادهکراین کیماباران ده‌کراین له خوێنی یه‌کتریدا ده‌گه‌وزاین کوڵانو کۆڵان ده‌گه‌راین له دهرگاکانماندا ئه‌دا به‌دووی خوێنی براکاندا پێکی سه‌رکه‌وتنمان ئه‌دا له‌یه‌ک، به‌دووی ره‌دووی خۆماندا زه‌ماوه‌ندی خوێنمان ده‌گێرا ئێمه‌ی سه‌رسه‌خت هیچمان بیرنایه ..
ئێمه هه‌ر دوێنی بوو له عێراقدا کیمابارانکراین ، ئه‌نفالکراین که‌چی به دههۆڵوزوورناوه خۆمانکردهوه به‌عێراقدا.
بێ وڵاتی له‌تی کردین بێ وڵاتی لوولی کردین بێ وڵاتی سوکی کردیننامۆ سامان
22/02/2009
ستۆکۆڵم