
مانیفێستی دووه‌می شانۆی توند و تیژیی–ئه‌نتوان ئاڕتۆ ………….وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه/كاردۆ
مانیفێستی دووه‌می شانۆی توند و تیژیی
ئه‌نتوان ئاڕتۆوهرگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه/كاردۆ
له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی له میانی خۆشه‌ویستی و تاوان و مادده سڕكه‌ره‌كان و جه‌نگ و یاخی بوونه‌وه هه‌وڵی ئه‌زموونی باڵا ده‌ده‌ن بۆ ژیان و گه‌یشتن به دۆخێكی شاعیرانه، ئیدی ئه‌م دانپێدانه گه‌ر له ئاكامی ئاگاییه‌وه بێت یان نائاگایی. درووست بوونی شانۆی توند و تیژیی له‌پێناو ئه‌وه‌دا بوو چه‌مكی ژیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ شانۆ، به‌ته‌واوی دۆخهكانیانهوه چ وه‌ك سۆزداری بێت یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، به‌پێی ئه‌م جه‌خت كردنه هونه‌ریه و ئه‌وپه‌ڕی چڕكردنه‌وه‌ی فاكتهرگهلی دیمه‌نه‌كان، ده‌بێ له توند و تیژیی تێبگه‌ین. ئه‌م توند و تیژیه له‌كاتی پێویستدا ده‌كه‌وێته كار، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌و جۆره نابێت، بۆیه ده‌شێ ببێته هاوتای جۆرێك له پاكبوونه‌وه‌ی ئه‌خلاقی به‌هێز، كه به‌جۆرێك ترسی ئه‌وه‌ی نابێت نرخ و به‌هایه‌كی شایسته به ژیان ببه‌خشێت.
له‌ڕووی تێڕوانینی ناوه‌ڕۆكه‌وه
له‌ڕووی بیرۆكه و بابه‌ته‌وه شانۆی توند و تیژیی بابه‌ت و بیرۆكه گه‌لێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه‌له‌گه‌ڵ پشێوی و ناجێگیری سهردهمهكهماندا بگونجێت، ئه‌و نایه‌وێت ئه‌فسانه‌كانی مرۆڤ و ژیانی مۆدێرن به‌یه‌كجاری بۆ سینه‌ما جێبهێلێت، ئه‌و به شێوازی خۆی ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌دات، به‌جۆرێك كه هه‌ڵوێستێكی نه‌یاری هه‌بێت به‌رامبه‌ر به ئاراسته‌ی جیهانی ئابوریی و سوخۆری و ته‌كنیكیه‌كان، هاوكات بایه‌خ ده‌دات به بواره گرنگه‌كان و ئه‌و هه‌ست و سۆزه جه‌وهه‌ریانه‌ی كه شانۆی نوێ له‌ژێر په‌رده‌ی مرۆڤی ژیاری ساخته‌وه ده‌ریده‌خات. ئه‌م بیرۆكانه ده‌بنه گهردوونیهكی گشتگیری شیكار ئه‌ویش به‌پێی كۆنترین ئه‌و تێكستانه‌ی كه له زانستی درووست بوونی گه‌ردوونه‌وه به‌ده‌ستهاتوون، به گوێره‌ی تێفكرینی هه‌ریه‌ك له (مه‌كسیكیه‌كان، هندستانیهكان، جووه‌كان، ئێرانیه‌كان) دوور له مرۆڤی سایكۆلۆژی، خودان هه‌ست و كه‌سێتی شیته‌ڵ كرا‌و و ، مرۆڤی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌وسانی یاساكان، كه به‌هۆی چه‌مك و ئاینه‌كانه‌وه شێواوه، شانۆی توند و تیژی به‌ره‌و مرۆڤی گشتگیر هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌و هزر ده‌رووژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی ببینێت، لێره‌وه خه‌ون و خه‌یاڵ دێنه ئاراوه هه‌ریه‌كه و به جۆرێك. سه‌رباری ئه‌مه‌ش پشێویه كۆمه‌ڵایه‌تیه گه‌وره‌كان و ململانێی نێوان گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان، هه‌روه‌ها هێزه سرووشتیه‌كان و ڕۆڵی ڕێكه‌وت و كاریگه‌ری چاره‌نووس خۆی ئاشكرا ده‌كات، یان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی جوله و ئیمائهی كه‌سانێك ڕه‌نگه له ڕه‌هه‌ندی میتۆلۆژیه‌وه گه‌یشتبنه ئاستی خواوه‌نده‌كان و پاڵه‌وان و دڕنده ترسناكه‌كان، یاخود به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی چه‌ند شێوازێكی ماددی كه ئامرازه‌كانی زانستی مۆدێرن فه‌راهه‌می كردوون.
ته‌واوی ئه‌م خوداوه‌ند و پاڵه‌وانانه، ئه‌م دڕنده زه‌به‌لاحانه، ئه‌م هێزه گه‌ردوونیه سرووشتیانه ڕۆڵی خۆیان ده‌بینن به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له دێرینترین تێكسته پیرۆزه‌كان و زانسته كۆنه‌كانی درووست بوونی گه‌ردوونه‌وه به‌ده‌ستهاتوون.
له‌ڕووی تێڕوانینی فۆڕمه‌وه
پێویستی نغرۆبوونی شانۆ له بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شیعری به‌رهه‌ست كه‌وتووی سۆزداری و جاوید كه له‌به‌رده‌ستی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی (وه‌رگر) دایه، شیعرێكه له‌میانی گه‌ڕانه‌وه بۆ میتۆلۆژیا سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌م پێویستیه وامان لێ ده‌كات داوای (ده‌رهێنان) بكه‌ین، هه‌روه‌ك تێكست له ئاست ئه‌ركی به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و ململانێ كۆنانه‌ی نیه، به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌و بیرۆكانه ڕاسته‌وخۆ بگوێزرێنه‌وه بۆ سه‌ر شانۆ، به‌رله‌وه‌ی تێكه‌ڵ به ووشه بكرێن، له‌ڕێی گوزارشت و جوله‌وه به‌رجه‌سته بكرێن، به‌م جۆره ده‌توانین خورافه‌ی شانۆیی كه به‌نده به تێكست و دیكتاتۆریه‌تی نووسه‌ره‌وه ڕه‌تبكه‌ینه‌وه، هه‌ر به‌م چه‌شنه ده‌گه‌ینه‌وه به درامای میللی كۆن، كه پێشتر هزر تاقی كردۆته‌وه و ڕاسته‌وخۆ هه‌ستی پێكردووه، هه‌روه‌ها شێواندنی زمان و به‌ربه‌سته‌كانی ووشه تێده‌په‌ڕێنین.
ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌ر له‌هه‌رشتێك شانۆ له‌سه‌ر نمایش پێك بهێنین، بۆیه له باره‌ی پانتاییه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی نوێ ده‌هێنینه نێو نمایشه‌وه، ئه‌ویش به پاڵپشت به ته‌واوی ئاسته گونجاوه‌كان و سه‌رجه‌م خاڵه بینراوه‌كانی نێو قووڵایی و به‌رزایی، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م بیرۆكهیهشدا، بیرۆكه‌یه‌كی دیكه له‌باره‌ی (زه‌مه‌ن) ه‌وه ده‌چێته بواری جوله‌وه. هه‌ر له زه‌مه‌نێكی دیاریكراودا زۆرترین ژماره‌ی وێنه و واتا ماددیه‌كان ده‌خه‌ینه سه‌ر زۆرترین ژماره‌ی جوله‌كان، مه‌به‌ست له وێنه و جوله به‌كارهاتووه‌كان، به‌خشینی چێژ نیه به چاو و گوێ، به‌ڵكو سوودێكی په‌نهانه بۆ خۆشگوزه‌رانی ڕۆح، به‌مجۆره شانۆی پانتایی ئامێز ته‌نها له قه‌باره و ڕه‌هه‌نده‌كانیه‌وه كاری له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو له ئاسته‌كانی خواروویشیهوه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، تێكه‌ڵ بوونی وێنه و جوله‌كان له میانی پێكادانی شته‌كان و ساته‌كانی بێده‌نگی و هاوار و ڕیتمه‌وه یان له‌ڕێی زمانێكی ماتریالی ڕه‌سه‌ن و خودان هێما نه‌ك ووشه، تێكه‌ڵ بوونی ئه‌و وێنانه ده‌گه‌نه ترۆپك، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌وه ڕوون بێت كه ئێمه بێده‌نگی و ڕیتم و له ره‌ی ماتریالی و ئه‌و پشێویانه‌ی پێكهاته‌ی جوله‌ی سیمیۆلۆژین و كاریان له‌سه‌ر كراوه، تێكه‌ڵ به بڕی ئه‌و جوله و وێنانه ده‌كه‌ین كه بۆماوه‌یه‌كی دیار ڕێكخراون. پاشان ده‌كرێ بڵێین: روحی كۆنترین هیلۆگلیفیاكان سه‌رپه‌رشتی ئافه‌ریده كردنی ئه‌م زمانه شانۆییه په‌تیه ده‌كات.
هه‌موو وه‌رگرێكی میللی هه‌میشه ئاره‌زووی گوزارشت و وێنه ڕاسته‌وخۆكانی كردووه، بۆیه ووشه‌ی قسه‌كه‌ر و گوزارشتی زاره‌كی ئاشكرا، ده‌خزێته ته‌واوی به‌شه‌كانی كرده‌ی ئاشكرای شانۆییه‌وه، به‌جۆرێك كه ژیان ڕوو ده‌كاته پشودان، و ووشیاریش دووچاری به‌یه‌كداچوون ده‌بێت، وێرای ئه‌م مانا لۆژیكیه، ووشه‌كان به‌واتایه‌كی ته‌عزیمی و ئه‌فسوناوی شیده‌كرێنه‌وه، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر واتاكه‌ی، به‌ڵكو له‌به‌ر فۆرم و ده‌رهاوێشته ههستهكیهكانیش.
چونكه ده‌ركه‌وتنی ورووژێنه‌ری دڕنده زه‌به‌لاحه‌كان پشێوی پاڵه‌وان و خوداوه‌نده‌كان، گوزارشتی هێزه په‌یامبه‌ره‌كان به شێوازه شێوهكاریهكهی، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریه‌كانی پڕ له شیعر و گاڵته و گه‌پ كه كار ده‌كات له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی پشێوی له‌نێو فۆڕمهكاندا هه‌وڵی خابوور كردنیان ده‌دات، به‌پێی ئه‌و بنه‌ما ئهنارشیزمیهی كه پێیوایه هه‌ر شیعرێكی ڕه‌سه‌ن كاریگه‌ری ئه‌فسوناوی ڕاسته‌قینه‌ی نابێت، گهردۆخێكی هیپنۆتیزم له‌ئارادا نه‌بێت، كه هزر له‌گه‌ڵ فشار خستنه سه‌ر هه‌سته‌كان ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری جێدێلێت، به‌ڵام كۆئه‌ندامی ده‌ماری له شانۆی هه‌رس له ئێستادا، واته هه‌ستی فیسیۆلۆژی، به‌مه‌به‌ست دوور ده‌خرێته‌وه و بۆ ئه‌نارشیی تاكایه‌تی وه‌رگری جێدێلێت.
شانۆی توند و تیژی به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی هه‌ست ده‌یه‌وێ جه‌خت بكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه‌ی زه‌مه‌ن تاقی كردوونه‌ته‌وه، ئه‌م ڕێگایانه‌ش كه پێكهاتوون له هێزی ڕه‌نگ و ڕوناكی و ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه شه‌پۆڵ و له‌ره و پهرچدانهوهكان به‌كار دێنێت، ئیدی گه‌ر له‌نێو ڕیتمی مۆسیقادا بێت یان له میانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی كه ده‌خرێته سه‌ر زار، یان له تۆنی تایبه‌ت، یاخود له میانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕوناكیدا بێت، ناتوانێت بگاته ئه‌نجام گه‌ر وه‌ك مۆسیقا جیاوازی ده‌نگه‌كانی تێدا نه‌بێت، له‌بڕی ئه‌وه ده‌نگه‌كان جیاوازیه‌كانیان ته‌نها له‌ته‌وه‌ری چه‌مكێكدا به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین تێكه‌ڵ كێشیان بكه‌ین له واتایه‌كه‌وه بۆ واتایه‌كی دیكه، له ڕه‌نگه‌وه بۆ ژاوه ژاو، له ووشه‌وه بۆ ڕوناكی، له ئیمائهیهكی شه‌كاوه وه به‌ره‌و خۆشڕهنگیهكی ڕه‌وان، ئه‌م شانۆیه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه پێكدێت، له‌میانی هه‌ڵگرتنی سه‌كۆوه باڵده‌كێشێت به‌ره‌و ته‌واوی هۆڵی شانۆ، ئه‌وكاتیش دیواره‌كان له‌سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی سوك و كهمكێش ئاوێزان ده‌بێت، له‌نێو پۆشاكێكی ته‌نك و ماتریالیدا بینه‌ر ده‌گرێته خۆی و به‌رده‌وام نوقمی دنیایه‌كی ده‌كات له روناهی و وێنه و بزاوت و ده‌نگ.
ژماره‌كانیش له خودی كاره‌كته‌ره‌كان پێكدێن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌بنه مانیكان (بووكه شووشه) ی مه‌زن، هه‌روه‌ك له میانی دیمه‌نی سرووشتی ئه‌و ڕوناكیه بزۆزانهوه پێكدێت كه گه‌مه به شته‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه به‌رده‌وام جێگۆڕكێ ده‌كه‌ن. له‌نێو پانتایدا پنتێكی خاڵی جێنامێنێ، ئه‌و كات ماوه‌ی پشوودانیش نامێنێ، ته‌واوی بۆشایه‌كانی نێو زه‌ین و هه‌ستی وه‌رگر پڕ ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ جۆره دابڕانێك له‌نێوان ژیان و شانۆ له ئارادا نامێنێ، له‌بڕی دابڕان به‌رده‌وامی درووست ده‌بێ، هه‌ر كه‌سێك گه‌ر پڕۆسه‌ی وێنه‌گرتنی دیمه‌نی فیلمێكی بینیبێ له‌كاتی ئه‌نجامدانیدا، له‌مه‌به‌ستی ئێمه ده‌گات، له‌پێناو نمایشێكی شانۆیدا ده‌مانه‌وێ ته‌واوی هۆكاره ماددیهكانمان له‌به‌رده‌ستدا بیًَت، وه‌ك ئامێره‌كانی ڕوناكی و سه‌رچاوه‌ی دارایی و ئه‌و فاكته‌رانه‌ش كه كۆمپانیاكان ڕۆژانه به فیرۆی ده‌ده‌ن، گه‌رنا هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه ئه‌كتیڤ و ئه‌فسوناوین به‌یه‌كجاری له‌ناو ده‌چن.