ووشیاری ده‌بێت ئاوێنه‌كان بشكێنێت .. .رێبوارعارف
ووشیاری ده‌بێت ئاوێنه‌كان بشكێنێت
هونه‌ر، هه‌قیقه‌ت و سیاسهترێبوارعارف rebwar.arif@hotmail.com
نزیك به مانگێك تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر مه‌رگی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی مۆدیرن و ناسراوی به‌ریتانی هارولید پینتر كه‌بێشك مه‌رگی ئه‌م ئینسانه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌بوو له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ولاتانی ئه‌وروپا جیهاندا. به‌لام به‌داخه‌وه مه‌رگ و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ئینسانه له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا وه‌ك پێویست گرنگی پێ نه‌درا، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ژماره‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێ ناپه‌ڕێت كه ئاوڕێكیان له مه‌رگی ئه‌م نووسه‌ره دابێته‌وه. هه‌ربۆیه به‌لامه‌وه گرنگبوو ئه‌و به‌شه‌ی كه وه‌ك كرۆكی وتاره‌كه‌ی پینتر ده‌ناسرێت كه به‌هۆی وه‌رگرتنی خه‌لاتی ئه‌ده‌بی نوبلهوه له ساڵی 2005دا بلاوكرایه‌وه، وهربگیڕمه سه‌ر زمانی كوردی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بلین كه هارولید پینتر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ناچاربوو به‌وه‌ی كه وتاره‌كه‌ی خۆی له فلیمێكی فیدیویدا تۆماركردبوو تا له مراسیمهكهی ڕۆژی 17ی دیسامبه‌ری 2005 نیشان بدرێت. پینتر له‌م تارهیدا سه‌ره‌تا له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه قسه‌وباس له‌سه‌ركاره شانۆیه‌كانی خۆی ده‌كات. دواتر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هونهمهندانهو جه‌زاب و ڕاچلهكینهرانه دێته سه‌ر كرۆكی وتاره‌كه‌ی كه ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه‌كی جدی و لیبراوانهیه دژ به‌داگیركاری وكارنامه‌ی دژ ئینسانی حكومه‌تی ئهمریكاو به‌ریتانیاو له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه خوازیاری دادگایكردنی بۆش- بلر ده‌بێ. شایه‌نی باسه ئه‌م وتاره هه‌ر له كاتی خۆیدا وه‌ك ڕوداوێكی گه‌وره ته‌ماشا دهكراو فراوانترین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له زیاترین و زۆرترین ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌وروپاو جیهاندا به‌خۆیه‌وه بینی. بۆیه منیش بۆ ڕێزلێنان له ژیان ومه‌رگی ئه‌و ئینسانه مه‌زنه‌ی كه نزیكه‌ی 30 نووسینی شانۆی هه‌یه هه‌ستام به وه‌رگیرانی ئه‌م وتاره به‌هیوام كۆشهیهك له ناسینی هارولید پینترم له ریگه‌ی وه‌رگیرانی ئه‌م وتاره‌وه پڕكردبیتهوه .
ئه‌وه‌ش بلین كه پینتر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له به‌رهه‌مه‌كانیدا به‌دوای هه‌قیقه‌ته‌وه بوو وه دژ نا عه‌داله‌تی و سته‌م وچه‌وسانه‌وه‌ی ئینسانه‌وه بوو كه ئه‌م ڕاستیه به ڕۆشنی له‌م وتارهیشیدا به‌دیده‌كه‌ین !رێبوارعارف rebwar.arif@hotmail.com
ووشیاری ده‌بێت ئاوێنه‌كان بشكێنێت هونه‌ر، هه‌قیقه‌ت و سیاسه‌ت
له ساڵی 1958 نووسیم: ((خه‌تێكی جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واو له نێوان ئه‌وه‌ی كه واقعیه‌و ئه‌وه‌ی كه نا واقعیه، ئه‌وه‌ی كه هه‌قیقه‌ته‌و ئه‌وه‌ی كه درۆیه نیه. پێویست ناكات كه شتێك دروست یا نادروست بێت، ده‌توانێت هه‌م دروست بێت هه‌م نادروست.)) من هێشتا له‌وباوه‌ڕه‌دام كه ئه‌و بۆچوونه دروسته‌و هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ده‌توانین له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه هه‌قیقه‌ت ئاشكرا بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه وه‌ك نووسه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه پێدادهگرم، به‌ڵام وه‌ك هاولاتیه‌ك نــــا. وه‌ك هاولاتیه‌ك ده‌بێت بپرسم كه ئایا ههیقیهت چیه ؟ درۆ كامه‌یه ؟ هه‌قیقه‌ت له نێو خهموم پهژارهكانهوه هه‌ڵده‌قوڵێ تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت به شێوه‌یه‌كی پڕاوپڕ لێی حاڵی بیت، به‌لام لهبهداوچوون ناكه‌ویت. به‌دواچوون تایبه‌تمه‌ندی ئه‌نگیزه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌یه. به‌دواچوون ئه‌ركی تۆیه، زۆرترین كاته‌كان پێت ههڵدهخلسكێت له سه‌ر هه‌قیقه‌ت. له‌گه‌ڵیدا ڕوو به‌ڕوو ده‌بیته‌وه، یا ته‌نیا وێنه‌یه‌ك به بیرتاندا دێت كه په‌یوه‌ندی به هه‌قیقه‌ته‌وه هه‌یه،و له‌وه‌ش زیاتر زۆرجار ئه‌وه دیاری ناكه‌ی كه یائا به‌ڕاستی ڕووبه‌ڕووی هه‌قیقه‌ت بووبیته‌وه. به‌لام ڕاستیه‌كی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه له غه‌م وپهژارهدا شتێك به ناوی هه‌قیقه‌ته‌وه بوونی نیه. چه‌ندین هه‌قیقه‌ت هه‌یه. ئه‌و هه‌قیقه‌تانه ڕوو به‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه یا له‌به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدا ڕاده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و ڕه‌نگدانه‌وه له‌یه‌كدا په‌یدا ده‌كه‌ن، یه‌كتر له‌به‌رچاو ناگرن، گاڵته به‌یه‌ك ده‌كه‌ن، پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌ندێ جار وا ده‌زانی كه هه‌قیقه‌ت بۆ ساتێك له ده‌ستی تۆدایه، پاشان كه ده‌ستان كرده‌وه وون ده‌بێت. زۆرجار له‌من ده‌پرسن كه شانۆگهریهكهت له‌باره‌ی چیه‌وه‌یه. من ناتوانم شتێ بڵیم، هه‌رگیز ناتوانم كاره‌كانم كۆبه‌ند بكه‌م، جیاواز له‌وه‌ی كه بڵێم شتێكه كه ڕوویداوه. ئه‌مه‌یه شتێك كه ده‌ڵێن و ئه‌مه‌یه كارێك كه ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. زۆرتر شانۆگه‌ریه‌ك له خهتێكهوه، له ووشهیهكهوه، له‌یه‌ك وێنه‌وه له‌دایك ده‌بێ. به‌دوای ووشهیهكدا ئاساییه كه بێ ڕاوه‌ستان وێنه‌یه‌ك دێت…به‌لام هه‌روه‌ك ووتم له په‌ژاره‌دا گه‌ڕان به‌دوای هه‌قیقه‌تدا هه‌رگیز ڕاناوه‌ستێت. ناتوانی ئه‌و ڕاگریت، ناتوانی ئه‌و دوا بخه‌یت, ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی بیته‌وه، دروست هه‌رئه‌مه مه‌یدانی گۆرهپانهكهیه. شانۆیی سیاسی به‌ته‌واوی لهجۆرێكیتره. به‌هه‌ر نرخێگ بووه ده‌بێ خۆمان بپارێزین لهموعزه كردن. ڕوانینی بابه‌تیانه بنچینیه. ده‌بێت ڕێگه به كارگتهرهكان بده‌ین كه له كه‌شی خۆیاندا هه‌ناسه بده‌ن. نووسه‌ر ناتوانێت ئه‌وانه به شێوه‌یه‌ك پێناسه یا به‌رته‌سك بكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌لیقه یا نه‌زه‌ر یا پێشبینیه‌كانی خۆیی ته‌بابێت. نووسه‌ر ده‌بێ ئاماده بێت كه كاركته‌ره‌كان له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه به‌دیبكات. له به‌رفراوانترین تیشكی نه‌زه‌ریه‌وه هه‌ندێ جار ڕه‌نگه ئه‌وانه پشتگۆی بخرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز لێناگه‌ڕێ كه ئه‌وان بۆ هه‌رشوێنك ئارهزویانكرد بڕۆن. ئه‌م كاره هه‌میشه ممكین نیه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش بلێم كه ته‌نزه سیاسیه‌كه گرێدراوی هیچكام له‌و نهزهرانهش نین، له ڕاستیدا درست به پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و كاركردی دروستی ئه‌وان هه‌ر ئه‌مه‌یه. من له نمایشنامه‌ی میوانی جه‌ژنی له‌دایك بووندا لێگه‌ڕاوم كه كۆمه‌ڵێك له ئاراسته‌كان له جهنگهلێكی كۆكراوه‌ی ئه‌گه‌ره‌كاندا به‌كراوه‌ی ئاواڵاكهم، تا سه‌رئه‌نجام یه‌كێك له‌و ئاراستانه به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا سه‌رده‌كه‌وێت و له‌مه‌یدانا خۆی ده‌بینێته‌وه. له زمانی كوێستانا وام نیشاندا كه وه‌ها مه‌یدانێكی فراوان بوونی نیه. نمایشنامهیهكی تووڕه، كورت و عه‌یبدار مایه‌وه. به‌ڵام سه‌ربازه‌كان نمایشێكی كه‌مێك سهرحاڵیان نیشاندا. هه‌ندێك ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌كه‌ن كه ئهشكهنجهكهرانیش ماندوده‌بن. ئه‌وان پێویستیان به كه‌مێك شادی هه‌یه تا ڕۆحیه‌ی خۆیان به‌رنه سه‌ره‌وه. مه‌سه‌له‌كه‌ی ئه‌بوغریب ئه‌مه‌ی سه‌لماند. زمانی كوێستان ته‌نیا 20 ده‌قیقه‌یه. به‌لام ده‌توانێت چه‌ندین سه‌عات و چه‌ندین سه‌عات، دووباره وه دووباره‌بێته‌وه، جارێكیكهو جارێكیكه، دووباره‌و دووباره چه‌ندین سه‌عات و چه‌ندین سه‌عات. له ڕوویه‌كی تره‌وه "خۆڵه‌مێش بۆ خۆڵه‌مێش" به گۆمانی من له شوێنی ژێرئاودا ڕووده‌دات، ژنێك له حاڵه‌تی نقوم بووندا ده‌سته‌كانی له‌نێو شه‌پۆله‌كاندا درێژ ده‌كا، له‌كاتێكدا كه له ژێره‌وه غه‌رق ده‌بێت و له‌چاوان وون ده‌بێت ده‌یه‌وێت ده‌ستی به كه‌سانێك بگات، به‌لام كه‌سێك له‌وێدا په‌یدا نابێت، نه له‌سه‌ر ئاوه‌كه‌و نه له ژێر ئاوه‌كه‌دا. ته‌نیا سێبه‌ره‌كان، گژوگیاكان، مه‌له‌وانه‌كان، ژنه‌كان، لاشه‌یه‌كی له حاڵه‌تی غه‌رق بووندا، ژنێكی بێ توانا كه ناتوانێت ڕێگه له‌و چاره‌نووسه بگرێت كه‌وا پێده‌چێت به‌خه‌ڵكی ته‌نیا به‌وه مه‌حكوم ده‌بن، به‌لام به‌هه‌مان شێوه‌ی كه ئه‌وان مردن، ده‌بێت ئه‌ویش بمرێت. ئه‌و زمانه سیاسیه‌ی كه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئێمه‌وه قسه‌ی پێده‌كرێت، مه‌ترسی په‌سه‌ندكردنی هیچ كام له‌و قهڵهمڕهوانهی سه‌ره‌وه له ئه‌ستۆ ناگرن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زیاتر سیاسه‌تمه‌دارنی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ساسی گه‌واهیه‌ك كه له‌به‌رده‌ستدایه نه‌ك به هه‌قیقه‌ت، به‌ڵكو به‌هێزو پاراستنی هێز عهلاقهمهندن. بۆ پاراستنی هێز خه‌ڵكی ده‌بێت بێ ئاگابمێنهوه، ده‌بێت له بێ ئاگای ههقیقهدا ژیان به‌سه‌ربه‌رن، ته‌نانه‌ت له هه‌قیقه‌تی ژیانی خۆشیان بێ ئاگا بمێنه‌وه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئێمه‌ی گه‌مارۆداوه په‌رده‌یه‌كی گه‌وره له‌و درۆییهو ده‌رخواردی ئێمه ده‌ده‌ن. هه‌ربه‌وجۆره‌ی كه یه‌ك به‌یه‌كی كه‌سه‌كانی ئێره ده‌زانن، پاساوی هێرشكردن به عیراق ئه‌وه بوو كه سه‌دام حسین له ئاستێكی مه‌ترسیداردا چه‌كی كۆكوژی هه‌یه، كه ژماره‌یه‌ك له‌وانه له‌ماوه‌ی 45 ده‌قیقه‌دا ده‌توانێت ئاگامێكی له‌ناوبه‌رو وه‌حشه‌تناك به‌دوای خۆیدا بكێشێت، كه ئه‌مه هه‌قیقه‌تی نه‌بوو. به ئێمه‌یان ووت كه عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌لقایده په‌یوه‌ندی هه‌یه‌و شه‌ریكی تاوانی گه‌وره‌ی 11ی سێپتمهبهره. ئێمه‌یان له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌وه هه‌قیقه‌ته. ئه‌مه ڕاست نه‌بوو, به‌ئێمه‌یان ووت عیراق ته‌هدیدی ئاسایشی جیهان ده‌كات. ئێمه‌یان له‌مه دڵنیاكرده‌وه كه ئه‌وه ڕاسته، ئه‌مه ڕاست نه‌بوو. هه‌قیقه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازه. هه‌قیقه‌ت به ده‌ركێك كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌تی له پێگه‌ی خۆیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌جیهاندا وه په‌یوه‌ندی به‌و شێوازه‌وه هه‌یه كه ئه‌و نه‌خشه‌ی تیدا پیاده ده‌كرێت… به‌رله‌وه‌ی كه سه‌یری ئه‌مڕۆمان بكه‌ین ده‌مه‌وێت ئاڕوێك له ڕابردویه‌كی نزیك بدمه‌وه، سه‌یرێكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرته‌وه‌كان له پاش شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه‌وه بكه‌ین. به‌بڕوای من، ئێمه ناچارین تا ئه‌و شوێنه‌ی كه لێره‌دا بۆمان ممكین ده‌بێت چاوێك به‌و ده‌ورانه‌دا بخشێنینه‌وه. هه‌موومان ده‌زانین كه له یه‌كیه‌تی سۆڤیهو له سه‌رتاسه‌ری غه‌رب له ده‌ورانی جه‌نگدا چی ڕوویدا: تووندتیژی سیسته‌ماتیك، جنایاتی به‌ربلاو، سهركوب وتووندوتیژی دژ فكری سه‌ربه‌خۆ. هه‌موو ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو تۆماركراوه‌و به‌ڵگه‌دارن و له‌به‌رده‌ستدان. به‌لام جینایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌مان قۆناغدا ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕوكه‌ش تۆماركراوه، چ بگات به بهڕهسمیهت ناسینیان، له قبولكردنی نه‌فسی جینایه‌ت بوونی ئه‌وانه گه‌ڕێن، من پێموایه كه پێویسته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رنجی ته‌واوی بدرێتی. ئه‌و ڕاستیانه نه‌خشێكی گرنگی له گه‌شتنی ئێمه به‌م ڕۆژگاره ئێسته‌مان نیشان ده‌دات. ئه‌وكارانه‌ی كه ولایهتهیهكگروهكان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌نجامیداوه، نیشانمان ده‌دات كه ئه‌م ولاته، له‌به‌ر بوونی ئاسته‌نگی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، به‌و ئه‌نجامه گه‌شتبوو كهكارتی سپی هه‌یه‌و هه‌ركارێك كه‌دڵی بخوازێ ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات. هێرشی ڕاسته‌وخۆ له ڕاستیدا هه‌رگیز شێوازێكی پێشوازی لێكراوی ئه‌مریكا نه‌بووه، به‌گشتی پشگیری له شتێك ده‌كرد كه (( ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێواش))ه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێواش به‌ومانایه كه هه‌زاران كه‌س بمرن، .به‌لام هێواشتر له كاتی تێپه‌ڕبوونی بۆمبێك به‌سه‌ریانا ببارێت. به‌و مانای ئه‌وه‌یه كه دڵی ولاتێك عفونهتبار بكه‌یت، به مانای ئه‌وه‌یه كه تۆ توژێكی چڵكن ههڵدهیتهوهو به‌دیار ته‌ماشاكردنی ئه‌وه‌وه دانیشیت كه غوده‌ی عفونهتكراو گه‌شه‌بكات. به‌و مانایه‌یه كه كه‌مه‌ری خه‌ڵكی ده‌هاڕن، یا ئه‌وان تاسه‌ر ئاستی مه‌رگ ده‌به‌ن، له‌كاتێكدا كه دۆسته‌كانی ئێوه، سه‌ربازان وكارگه كه‌وره‌كان به ئاسانی له‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌وه دانیشتوون، ئێوه ده‌چنه به‌رده‌م ئه‌و كامێرانه‌وه و ده‌ڵێن دیموكراسی به‌رقه‌رابوو، ئه‌مه كاركردی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بووه له‌و قۆناغه‌دا كه‌من ئاماژه‌م پێكرد. تراژیدیای نیكاراغوا ڕووداوێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌رنج ڕاكێشبوو. من ئه‌وه ده‌گێڕمه‌وه چونكه به شێوه‌یه‌كی نموونه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌مریكا نسبه‌ت به نه‌خشی خۆی له‌و كاتهداو له ئێسته‌دا نیشان ده‌دات. له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له بالاوێزخانهی ئه‌مریكا له له‌نده‌ن له كۆتای ساڵه‌كانی 1980دا ئاماده بووم. كۆنگره‌ی ولاایاتی یه‌كگرتوو بڕیاربوو كه له‌باره‌ی دانی پاره‌یه‌كی زیاتر به كۆنتراكان كه بۆ كاره‌كانیان دژ به نیكاراگوا ته‌رخان بكه‌ن بڕیار بده‌ن. من ئه‌ندامی هه‌ئیه‌تێك بووم كه نوێنه‌رایه‌تی نیكاراگوای ده‌كرد، به‌ڵام گرنگرترین ئه‌ندامی هه‌یئه‌ته‌كه باوكی( جان متكاف) بوو. سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ریموند ساتیز، كه ئه‌وكاته جێگری سهفیرو دواتر سه‌فیر ئه‌مریكا بوو، باوكی متكاف ووتی( به‌ڕێز، من لێپسراوی یه‌ك حه‌وزه‌ی بچوكم له باشوری نیكاراگوا، ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی من قوتابخانه‌یه‌ك و ده‌رمانخانه‌یه‌ك و ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگیان دروستكردوه. ئێمه له ئاشتی وئهمنیهتدا ژیانمان به‌سه‌رده‌برد. چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانی كۆنترا هێرشیان كرده شانه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وان هه‌موو شتێكیان وێران‌كرد: قوتابخانه، ده‌رمانخانه، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی. ئه‌وان تهجاوزیان كرده سه‌ر په‌رستاره‌كان وفێركهران. پزیشكه‌كانیان به وه‌حشیانه‌ترین شێوه كوشت و كوشتاركرد. كرده‌وه‌كانی ئه‌وان وه‌حشیانه بوو. داواتان لێده‌كه‌ین به‌حكومه‌تی ئه‌مریكا بڵین كه هاوكاری ئه‌و گروپه تیرۆریستانه نه‌كه‌ن )). ڕیمورد سیتز ناسراو بوو به‌وه‌ی كه پیاوێكی معقول و لێپسراوێكی ئاڵوزه. ئه‌و له ناوه‌نده دبلۆماسیه‌كاندا زۆر اعتباری هه‌بوو، ئه‌و گوێیگرت و پاشان هه‌ڵوێسته‌یه‌كی كرد‌و دواتر به شێوه‌یه‌كی ئارام ده‌ستیكرد به‌قسه‌كردن"باوكه"، ڕێگه‌بده كه شتێك به تۆ بڵێم. (( له شه‌ڕدا هه‌میشه خه‌ڵكی بێ تاوان ڕه‌نج ده‌به‌ن )) بێ ده‌نگییه‌كی سارد باڵی كێشا به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا، ئێمه چاومان بڕیبووه ئه‌و، ئه‌و هیچ په‌رچه‌كردارێكی نیشان نه‌دا. به‌ڕاستی وایه هه‌میشه خه‌ڵكی بێ گوناه ڕه‌نج ده‌به‌ن، سه‌رئه‌نجام كه‌سێك ووتی (( به‌لام له‌مباره‌وه خه‌ڵكی بێ گوناه قوربانیانی جنایهتێكی وهحشتناكن كه دۆستانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه‌وه كه‌سانی ترن. ئه‌گه‌ر كۆنگره به كۆنترا پاره‌ی زیاتر بدات جنایه‌تی زیاتر ڕووده‌دات. ئایا مه‌سه‌له‌كه به‌و شێوه نیه ؟ سیتز كاری لێنه‌كرا، ئه‌و ووتی (( من وا بیرناكه‌مه‌وه كه به‌ڕاستی بۆچوونه‌كانی تۆم په‌سه‌ند بكه‌م )) كاتێك كه هه‌ستاین باڵوێزخانه به‌جێ بهیلین یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی باڵوێزخانه به‌منی ووت، به‌ڕاستی من له نمایشنامهكانی ئێوه له‌زه‌ت ده‌به‌م. من وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه. ده‌بێت قسه‌كانی ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا وه‌بیر ئێوه بهێنمه‌وه كه ووتی: كونتراكان له هاوكێشه‌ی ئه‌خلاقیدا Founding Fathers له‌ئێمه‌ن)) ولایه‌تی یه‌كگرتوو 40 ساڵ له‌مه‌به‌ر پشتگیری له دكتاتوریهتی تووندی سۆمۆزای له نیگاراگوا ده‌كرد. خه‌ڵكی نیكارگوا به‌ڕابه‌ری ساندیستهكان ڕژێمێكیان له شۆرشێكی درخشانی جهماروهریدا له سالی 1979 سهرنگونكرد. ساندیستهكانیش كامل نه‌بوون. به‌لام ئه‌وان هۆشمهندو ،معقول ومه‌ده‌نی بوون. ئه‌وان كۆمه‌ڵگایه‌كی جێكهوتوو، شه‌ریف و پلۆرالیستی ده‌وویست. سزای اعدامیان هه‌ڵسپارد، سه‌دان هه‌زار جوتیاری هه‌ژاریان له مه‌رگ ڕزگاركرد، زه‌ویاندا به زیاتر له سه‌د هه‌زار خێزان. دوو هه‌زار قوتابخانه‌یان كرده‌وه، ڕێگه‌و ڕه‌وشتێكی بنیادنهرانهو خه‌باتكارانه‌یان دژ به نه‌خوێنه‌واری گرته‌به‌رو نه‌خوێنده‌واریان له هه‌موو ولاتدا گه‌یانده كه‌متر له 1% 7 . فێركردن و ته‌ندروستی خۆڕایان بهرقهراركرد، مه‌رگ و له‌ناوچوونی مندالانیان گه‌یانده 1%3 كه‌م ئه‌ندام بوونی مندالانیان ڕیشهكێشكرد. ولایه‌ته یه‌كگرتووكان هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به عنوانی سه‌ركوتی ماركسی لینیی مه‌حكوم ده‌كرد. له ڕوانگه‌ی ولایه‌تی یه‌كگرتووه ئه‌مه سهرقافڵهیهكی مه‌ترسیداربوو. ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرێت به نیكاراگوای ڕاپه‌رینه كۆمه‌لایه‌تی و عه‌داله‌تی ئابوری خۆی جێگیربكات، ئه‌گه‌ر بێت و ڕێگه بدرێت كه ستانداردی ته‌ندروستی كۆمه‌لایه‌تی و فێربوونی خۆیان به‌رنه سه‌ره‌وه‌و به یه‌كیه‌تی كۆمه‌لایه‌تی خۆیان و باوه‌ربوون به خۆیان پشت بهستووبن، ولاته‌كانی تری دراوسێیان به‌هه‌مان شێوه هه‌مان كار ئه‌نجام ده‌ده‌ن …من پێشتر له‌باره‌ی په‌رده‌ی درۆوه قسه‌مكرد كه ده‌وروبه‌ری ئێمه‌یان داگیركردوه. سه‌رۆك ڕیگان هه‌میشه نیكاراگوای به په‌رستگا گشت گه‌رای پێناسه ده‌كرد. ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش هه‌ر ئه‌مه‌یان ڕه‌نگ ده‌دایه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاش لێبڕاوانه پشتگیریان له‌مه ده‌كرد، به‌لام له ڕاستیدا هیچ جۆخهیهكی مه‌رگ له نیگاراگوای له‌ژێر سایه‌ی ساندیستهكان نیشان نادرێت. هیچ جارێك له ئه‌شكه‌نجه ڕێك نه‌كه‌وتووه. هیچ جارێك له تووندتیژی سیسته‌ماتێك یا ڕه‌سمی سه‌ربازی بوونی نه‌بووه، هیچ كهشیشكیان له نیكاراگوای نه‌كوشتووه, له ڕاستیدا سێ كه‌شیش له حكومه‌تا بوون،…په‌رستگای گشت گه‌رای له هه‌مان دراوسیهتیدا بوو. له سڤادۆرو گۆتیمالا، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ولاتی ئه‌وانی كه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه هه‌ڵبژێرابوون سه‌رنگون كرد‌و 200 هه‌زار ئینسان قۆربانی دكتاتۆریه‌تی سه‌ربازیه‌كان بوون كه به‌دوای ئه‌وان هاتن . شه‌ش كه‌س له به‌رجه‌سته‌ترین كهشیشهكانی جهان له سالی 1989 له سلڤادۆر له‌لایه‌ن ئه‌و بهتالیۆنانهوه كه له جۆرجیا فێركرابوون كوژران. كه ئه‌سقه‌ف رومرو دلیر له‌كاتی وتارخوێندن له مرسمیكدا كوژرا، 75 هه‌زار كه‌سیان كوشت. بۆ ئه‌وانه ده‌كوژن، چۆنكه ئه‌وان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو كه‌ده‌كرێ ژیانێكی باشتر به‌سه‌ربه‌رن. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سبوو بۆ ئه‌وه‌ی كه به كۆمۆنست له‌قه‌ڵه‌میان بده‌ن. ئه‌وان مردن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازایه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه‌دۆخی موجود، هه‌ژاری فراوان، نه‌خۆشی، سوكایه‌تی وسهركوتێك كه له‌سایه‌یدا له‌دایك بوون بهێنه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نیا به ناوه‌ڕاستی ئه‌مریكاوه به‌رته‌سك نه‌كرابووه‌وه… ولایه‌تی یه‌كگرتووكان دانه به‌دانه‌ی دكتاتۆره سه‌ربازیه‌كانی كه پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م خۆیان هاتنه سه‌ركار یان له‌لایه‌ن ولایه‌ته یهكرتووهكانهوه هاتنه سه‌ركار، پشگیریان لێوه‌كرا. ئهندنۆزیا، یونان، ئۆراگوای، به‌رزایل، پهراكۆ، هایتی، توركیا، فلپین، گۆتیمالا، سڤادۆر، هه‌تا شیلیش…سه‌دان هه‌زاركه‌س له‌م ولاتانه‌دا كوژران، ئایا ئه‌مانه وێنه‌یان گیراوه ؟ وه ئایا ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه هه‌یه ؟ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه مسبهتهو ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه هه‌یه. به‌لام نابێت تۆ بزانیت. هیچ كامیكیان ڕووی نه‌داوه، هه‌رگیز ڕووی نه‌داوه، ئه‌و كاتانه‌ی كه ڕووی ده‌دا گرنگ نه‌بوون، ئههیمیهتیان نه‌بوو. جینایه‌تی ئه‌مریكا سیسته‌ماتیكه، به‌رده‌وامه، بێڕهحمانهیهو دوژمنكارانه بووه. به‌لام ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵكی ئه‌مریكا لێی ئاگادارن … من به ئێوه ده‌ڵێم كه ئه‌مریكا به‌بێ هیچ گۆمانێك گه‌وره‌ترین نمایشی جیهانه. ڕه‌نگه تووندبن، ئارام بن، خه‌یاڵی بن، بێ ڕه‌حم بن، به‌لام باشترین كالا فرۆشن وباشترین كالاكانیشیان خۆ وه‌سفكردنه. هه‌میشه براوه‌ن. گوێ له وتاربیژیهكانی سه‌رۆك كۆماره‌كانی ئه‌مریكا بگرن له ته‌له‌فزیون كه ئه‌م ووشانه‌یه: "خه‌لكی ئه‌مریكا" له ڕسته‌ی له‌م جۆره ده‌ڵێن (( من به خه‌ڵكی ئه‌مریكا ده‌ڵێم كاتی ئه‌وه هاتووه كه پروپاكهنده بكه‌ین و له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا داكۆكی بكه‌ین و داوا له‌خه‌ڵكی ئه‌مریكا بكه‌ین كه بڕوایان به سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌كارێكدا كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌مریكادایه))… ووشه‌كانی (( خه‌ڵكی ئه‌مریكا )) وه‌ك پاڵپشتێك ئێوه دڵنیا ده‌كاته‌وه، پێویست ناكات بیربكه‌یته‌وه. ته‌نیا پال بده‌نه‌وه به‌و ووشانه. ئه‌و پاڵدانه‌وه‌یه ڕه‌نگه هۆش و بیری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ئێوه ده‌ركێشێت، به‌لام زۆر ئارامهێنهره. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بۆ ئه‌و 40 ملیون كه‌سه‌ی كه له ژێر خه‌تی سفردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن ڕاست نیه. بۆ دوو ملیون ژن وخه‌ڵكی دانیشتوانی گولاك به‌رفراوان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا دروست نیه. ولاته یه‌كگرتووه‌كان ئیتر عهلهقهیهكیان نیه به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی (( هێواش)). ئیتر سوودێك له خۆپارستن نابینیته‌وه، ئێسته كارته كانیان به‌بێ هیچ شه‌رم له‌خۆكردنێك ده‌خه سه‌ر مێزه‌كانه‌وه. ئیتر ڕێكخراوه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ویاسا نیونهتهوهیهكان دنكه جۆیه‌ك به‌ها بۆ ڕه‌خنه‌ی مخالفین قایل نین و له‌پشت سهریشیهوه به‌رخێكی سه‌رشۆڕی زه‌نگۆڵ لهگهردن یانی به‌ریتانیای گه‌وره به‌ڕێ كه‌وتووه. چی به‌سه‌ر هه‌ستیاربوونی ئه‌خلاقی ئێمه‌دا هاتووه ؟ ئایا هه‌رگیز ئه‌ومان بووه ؟ ئه‌م ووشانه به چ مانایه‌كه ؟ ئایا به‌و ووشه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ زۆر به ده‌گه‌مه‌ن به‌كاریدێنین مانا په‌یدا ده‌كاته‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به ویژدانمانه‌وه ؟ ..داگیركردنی عیراق یه‌ك كاری چه‌ته‌گه‌ریان بوو، ترۆریستێكی ئاشكرای ده‌وڵه‌تی بوو كه‌به شێوه‌یه‌كی گشتی یاسای نیونهتهوهكانی هێنایه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌م ته‌جاوزه، هه‌نگاوێكی سه‌ربازی بریاردراوبوو كه به پاشه‌كه‌وتكردنی درۆ له‌پشت درۆ و ئاوهژوكردنهوهی به‌ربلاوی هه‌وله‌كان له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنا به‌و مانایه‌ش فریودانێگی گشتی ئه‌نجامدرا… ئێمه بۆ خه‌ڵكی عراق ئه‌شكه‌نجه، بۆمبی خوشه‌ی، ئۆرانیۆمی ویرانكهر، جنایاتێكی جه‌ماوه‌ری له ژماردن نه‌هاتوو، به‌دبه‌ختی ، سوكایه‌تی و مه‌رگمان به دیاری برودوهو ناومان ناوه" هێنانی دیموكراسی و ئازادی بۆ خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست" ده‌بێ چه‌ند كه‌س بكوژێ تا بتوانریت تۆ وه‌ك جنایهتكارێكی جه‌ماوه‌ری وجه‌نگی له‌قه‌ڵه‌م بدرێیت ؟ حه‌تمه‌ن ده‌بێت ئه‌م ژماره‌یه كافیبێ. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بۆش وبلر ڕه‌وانه‌ی دادكای جنایه‌تی شه‌ڕ بكرێن. به‌لام بۆش ووشیار بوو ئه‌و ئاماده نه‌بوو دادگای عه‌داله‌تی نیونه‌ته‌وه‌ی په‌سه‌ند بكات. له‌به‌ر ئه‌وه هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی وسیاسهتمهدارێكی ئه‌مریكی ناتوانرێ بكێشرێته به‌رده‌م دادگا. بۆش ووتی هێزی ده‌ریای خۆمان ده‌نێرین بۆ سۆراخكردنی ئێوه. به‌لام تۆنی بلر بڕیارنامه‌ی دادگای نیونه‌ته‌وه‌ی واژۆكرد. له‌به‌رئه‌وه ئیمكانی دادگای كردنی هه‌یه. ده‌توانین ناونیشانی ئه‌و بده‌ین به دادگا، ماڵه‌كه‌یان له د… ژماره‌ی خانوو… شه‌قامی… له‌سه‌ره‌تای هێرش كردن بۆ عیراق وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می بلاوكراوه‌یه‌كی ئینگلیزیه‌وه چاپكرابوو كه تیدا بلر نیشان ده‌دات له كاتی ماچ كردنی مندالێكی عیراقی‌دا, له‌سه‌ره‌وه نووسرابوو مندالێكی سۆپاسگوزار. چه‌ند ڕۆژێكی دواتر وتارێك له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كدا له‌لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه به‌چاپ گه‌یه‌نرابوو كه منداڵێكی چوار ساڵه‌یه كه ده‌ستی نه‌بوو. خێزانه‌كه‌ی ئه‌و به بۆمبێك به‌ئاسمانا ڕۆشتبوون. ئه‌و ته‌نیا كه‌سێك بوو كه زیندومابووهوه. ده‌پرسێت كه‌ی ده‌سته‌كانم وه‌رده‌گرمه‌وه ؟ تۆنی بلر ئه‌وی له‌باوه‌ش نه‌گرتبوو. تونی بلر هه‌رگیز په‌یكه‌ری بێ ده‌ستی هیچ مندالێكی له‌باوه‌ش نه‌گرتووه، هه‌رگیز په‌یكه‌ری خوێناوی له‌باوه‌ش نه‌گرتووه. خۆین پیسه. كراس وبۆینباخێك كه تۆ هه‌ته له‌كاتی قسه‌كردندا پیسی ده‌كات. ده‌زانین كه سه‌رۆك بۆش ووتارنووسی به‌ئه‌زموونی هه‌یه، به‌لام ده‌مه‌وێت خۆم بۆ ئه‌وكاره خۆبه‌خش بكه‌م. ئه‌م وتاره كورته‌ی خواره‌وه ده‌نووسم كه ڕووبه خه‌ڵكیه. ئه‌و ده‌بینم كه كه‌شخه موكانی به دیقه‌ته‌وه شانهكردوه، جدیه، سه‌ركه‌وتووه، دۆسته، زیاتر فریوده‌ره، هه‌ندێگ جار به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جه‌زاب؛ پیاوێكه بۆ پیاوه‌كان: ((خوا باشه، خوا گه‌وره‌یه، خوا باشه، خوای من باشه، خوای بن لادن خراپه. خوای ئه‌و خراپه. خوای سه‌دام خراپه، ئه‌سڵه‌ن ئه‌و خودای نیه، ئه‌و وهحشیهكه، ئێمه وه‌حشی نین. ئێمه سه‌ری خه‌ڵكی له به‌ده‌نی ناكه‌ینه‌وه، ئێمه بڕوامان به ئازادی هه‌یه. خواش بڕوای پێی هه‌یه، من وه‌حشی نیم، من ڕابه‌ری یه‌ك دیموكراسی عاشقی ئازادیم كه ئازادانه هه‌ڵبژێراوه. ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی مهربانین، ئێمه بۆ كورسیه مهربانه ئهلكترۆنیهكانمان ئه‌مپۆلی میهره‌بان ڕاده‌كێشین. ئێمه میلله‌تێكی گه‌وره‌ین, من دكتاتورنیم، ئه‌و هه‌یه، من وه‌حشی نیم، ئه‌و هه‌یه، وه ئه‌و هه‌یه, هه‌موو ئێوه هه‌ن، هێزی ئه‌خلاقی به‌منه. ئه‌م مشتهكۆله ده‌بینن؟ ئه‌مه هێزی ئه‌خلاقی ئێمه‌یه. ئه‌مه له‌یاد نه‌كه‌ن.)) ژیانی نووسه‌رێك به تووندی زیان بارده‌بێت، ئاشكرا‌و بێ په‌رده‌یه. ئێمه نابێت له‌به‌رئه‌وه هاواربكه‌ین, نووسه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت. وه ده‌بێت له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا خۆڕاگربێت. به‌لام ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كه كه ئێوه له پێشانگای ڕه‌شه‌باو تۆفانه‌كاندا ڕاگیرده‌كات. هه‌ندێك له‌وانه به‌ڕاستی بهستهڵهكین. ئێوه خۆتان وخۆتانن، ئاشكرا، بێ په‌نا، هیچ پشتگیریه‌ك نیه مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه درۆبكه‌ن، له‌م حاڵه‌ته‌دا پۆششێكتان بۆ خۆپاراستن به‌ده‌ست هێناوه. وه ده‌توانن بلێن كه بوونه‌ته سیاسه‌ته‌مه‌دار. كاتێك كه سه‌یری ئاوێنه ده‌كه‌ین ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین كه وێنه‌ی ئێمه په‌رچ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام یه‌ك میلمتر بگهڕێره دواوه، وێنه‌كه ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین له ڕاستیدا كۆمه‌ڵێكی كۆتای پێ نه‌هاتووه له ڕهنگدانهوهكان. به‌لام هه‌ندێ جار نووسه‌ر ده‌بێت ئاوێنه بشكێنێت، چونكه له‌و دیوو ئاوێنهكهوهیه كه هه‌قیقه‌ت چاوی بڕیوه‌ته ئێمه.
من وه‌ك هاولاتیه‌ك له‌وباوه‌ڕدام كه ڕونكردنهوهی هه‌قیقه‌ته‌كانی ژیان و كۆمه‌ڵگاكانمان ئه‌ركێكی گرنگه كه له ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه, كه ئه‌مه له‌ڕاستیدا مئموریهتێكه, ئه‌گه‌ر ئه‌مه له دیدگای سیاسیمانه‌وه بێت… ئومیدێك به چاكسازی ئه‌و شته نیه كه ته‌قریبه‌ن له‌حاڵه‌تی له‌ده‌ستدانی به‌های ئینساندایه.
• ئه‌م بابه‌ته له مالپه‌ری رۆشنگری به زمانی فارسی وه‌رگیراوه www.roshangari.net
• ئه‌م بابه‌ته یه‌كه‌م جار له هاولاتی ژماره 496دا بلاوكرایه‌وه .