گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران…ها بیگره‌وه ……………دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران
ها بیگره‌وه …
هه‌موو جاری تاقه کوڕه داوای له دایکی ده‌کرد له‌گه‌ڵی بچێته مه‌له‌وانگه و ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو منداڵه بیانیه‌کان که دایکیان له‌گه‌ڵه خۆشی ببینێ و یاری ناو ئاوی له‌گه‌ڵ بکا هه‌روه‌ها نیشانی بدا که چۆن فێری مهلهبووه و به‌و ته‌مه‌نه گچکه‌ی که به‌شداری کۆڕسی مه‌له‌ی کردبوو مه‌دالیای زیو و زێری وه‌رگرتووه یان چۆن ده‌توانێ بنا‌و لێ بدا و بازنه له‌ژێر ئاوه‌که ده‌ربهێنێ . به هه‌زار حاڵ و پاڕانه‌وه دایکی ڕازی کرد چوونه مه‌له‌وانگه‌یه‌کی دوور پێیان وابوو کوردی لێ نه‌بێ به‌تایبه‌تی پیاو چونکه گه‌ر تاکه ژنێکی کورد ببینن له‌وێ چاوه‌کانیان بژدهکهنهوه وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ژنی تر دیار نه‌بێ هه‌موو نیگا‌و سه‌رنجیان وه‌ک کامیرای به‌رده‌ستی ده‌رهێنه‌رێک ده‌خه‌نه گه‌ڕ و ده‌یانه‌وێ به هه‌موو بارێک وێنه‌بگرن . ئه‌مه خوێکی نافڕه‌جا و قێزه‌ونه به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیه‌که به ئاسانی پیاوانی کورد لێ ی ڕزگار نابن . کوڕه به تۆپه فودراوهکهی یاری له‌گه‌ڵ دایکی ده‌کرد و قاقای پێکه‌نینیان ڕۆژه ڕێیه‌ک ده‌ڕۆیی . خانه‌واده‌یه‌کی تری کوردیش دایک و کچێک ده‌رکه‌وتن و گوی بیستی ده‌نگی ئه‌وان بوون بێ پرسینی ناو یا یهکترناسی که‌وتنه قسان و یاری تۆپه‌که له ناو ئاوه‌که چوار قۆڵی گه‌رم بوو . دایکی کوڕه ووتی : به‌خوا ناو ئاوێکی خۆشه و له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی مستێکی توندی له تۆپه‌که‌دا به‌ره‌و دوور هاویشتی ، کوڕ‌و کچه به شڵپ و هۆڕ چوون بۆ تۆپه‌که …. دایکی کچه ووتی : له هه‌مووی خۆشتر ئێره کوردی لێ نی یه پێویست ناکا خۆمان له نوقمی ئاوه‌که بشارینه‌وه . ها له ناکاو یه‌کێ که‌ته‌ی بڵح ڕوخسار به تۆپه‌که‌ی داکێشاو بۆی هه‌ڵدانه‌وه به‌ده‌نگی بڵند هاواری کرد: ها بیگره‌وه .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com