
عادل ئیمام… نزیكمان ده‌كاته‌وه له یه‌كتری
عادل ئیمام… نزیكمان ده‌كاته‌وه له یه‌كتری
شێروان ئیبراهیم حه‌یده‌ری
ئه‌گه‌ر "محه‌مه‌د ئه‌رگۆن" وه‌كو بیرمه‌ندێك وه‌ربگرین، كه ئیش له‌سه‌ر لێك نزیككردنه‌وه‌ی ئایینه ئاسمانییه‌كان ده‌كات و دیواری جیاكاری كه‌متر ده‌كاته‌وه و زیاتر خاڵه هاوبه‌شه‌كان وه‌رده‌گرێت له نێوان "ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت و جوله‌كه‌دا". ئه‌و دههالیزانه وه‌رده‌گرێت، كه كۆیان ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش زۆر به روونی و به ئاشكرا ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیاره له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی, به‌ڵام له چاوپێكه‌وتن و ههڤپهیڤینهكاندا زیاتر و ساده‌تر و روونتر له‌و نزیكبوونهیه ده‌دوێ.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی دوایی "عادل ئیمام" بكه‌ین له فیلمی "حه‌سه‌ن و مه‌رقس" هه‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌بینین، كه په‌یامی فیلمه‌كه لێی ده‌دوێت, عادل ئیمام له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانی له كه‌ناڵێكی ئاسمانی عه‌ره‌بیدا ده‌رباره‌ی ئه‌و فیلمه گوتی" مه‌به‌ست له‌و فیلمه له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه له یه‌كتری. هه‌روه‌ها قووڵكردنه‌وه‌ی رق و جیاكاری له نێوان دینهكاندا شتێكی نوێیه, ئه‌و جیاوازییه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی توندڕه‌وی و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا ئه‌و كێشه‌یه‌ی گه‌وره‌تر و قووڵتر و پڕ ژانتر كردووه, جاران له میسر قیبتییهك و موسوڵمانێك به‌یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كرا, له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌یه‌ك وه‌كو یه‌ك بوون, به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی جموجۆڵه دینییه‌كان وخهستر و چڕتر بوو, كهلینهكان گه‌وره‌تر بوون هه‌ر یه‌كێك له لای خۆی ئه‌ویتر ره‌ش ده‌كاته‌وه. من هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی عادل ئیمام بۆ نموونه: قسه‌یه‌كی باوكمم دێته‌وه یاد كه ده‌یگوت "جوله‌كه‌یه‌ك له گونده‌كه‌ی ئێمه‌دا وه‌كو خزمه‌تكارێك ده‌ژیا كاتێك رۆیشتنه‌وه بۆ مه‌مله‌كه‌تی خۆیان ئه‌و جوله‌كه له پڕ ونبوو گوندێك به دوای ده‌گه‌ڕا, به نه‌مانی جوله‌كه‌كه خه‌ڵكی وایان هه‌ست ده‌كرد، كه یه‌كێكی خۆشده‌ویست، لێیان ون بووه, ئه‌وسات كه‌س له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یری ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد ئه‌وه موسڵمانه, ئه‌و جوله‌كه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كان به سروشتی خۆیان ده‌رۆیشتن و په‌یوه‌ندییه‌كان ئیشی لهسهرخۆجیاكردنهوه نه‌ده‌كرد"، به‌ڵام له‌و فیلمه‌ی عادل ئیمام زۆر به جوانی ئاماژه به‌و هێزه ئاكتیڤانه ده‌دات، كه كه‌لێنه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كان قووڵتر و زامدارتر ده‌كه‌نه‌وه. یه‌كێك له‌و فاعیلییهتانه، هێزی دووانی وتاری هه‌ینی و پیاوانی وتاربێژه. باس له‌وه ده‌كا كه زۆربه‌ی وتاره‌كانی هه‌ینی له‌جیاتی خۆشه‌ویستی، رق ده‌چێنێ له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا, یان له جیاتی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی، به‌ڵكو ئه‌و پرده ده‌ڕووخێنێ و به‌وه‌ش ناوه‌ستێ كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتووش به‌وه وه‌سف ده‌كا كه له ده‌وروبه‌ری خۆیه‌تی، ده‌ره‌وه‌ی خۆی به دوژمنی خۆی ده‌زانێ. ته‌نیا خۆی به‌سه‌ركه‌وتووی دنیای ئه‌و دیو ده‌زانێ, ده‌ره‌وه‌ی خۆی به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نێ, خۆی پێ پاكه، روانینه‌كانی تریش پێ فاسدو بۆگه‌نه. ده‌ره‌وه‌ی خۆی به هیچ شێوه‌یه‌ك پێ قبووڵ ناكرێ, ئه‌و په‌یامه له مزگه‌وته‌وه بۆ تاك و بۆ كۆمه‌ڵگه داده‌به‌زێ. به هه‌مان شێوه‌ش، كه‌نیسه له رێگه‌ی هه‌ودارانی خۆی ده‌وروبه‌ری خۆی ره‌ش ده‌كاته‌وه. مرۆڤی سه‌ركه‌وتووش به‌وه وه‌سف ده‌كرێ، كه هه‌ڵگری ئه‌و پرۆگرامه‌یه. هه‌ردوو جێگایه‌كان یه‌كتری ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و یه‌كتری ره‌ش ده‌كه‌نه‌وه, یه‌كتری قبووڵ ناكه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و مرۆڤه‌كانیش به‌سه‌ر خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن و سنوورێكیش داده‌نێ بۆ له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ی تاكه‌كان, به‌ڵام له‌و فیلمه‌دا ده‌یه‌وێ بڵێ كاتێك مرۆڤه‌كان قووڵتر له‌وه، له ژیان ده‌گه‌ن و ئه‌و سنوورانه ده‌بڕن و له حاڵه‌ت هیومانییه ئینسانیه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. دیاره له ناخی مرۆڤیش به رووانینێك "بهسیرهتێك" هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رمرۆڤێك پێ بگا ئه‌وه رزگاری ده‌بێ له بیركردنه‌وه‌ی ته‌سك و روانینی سنووردار. هه‌ر له‌و فیلمه‌دا ئاماژه به گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات له ده‌رخستنی پیاوانی دینیدا، كه هه‌ر جارێك به شێوه‌یه‌ك پیشانی خه‌ڵكیان ده‌دات, گه‌وره‌یان ده‌كات و له قه‌واره‌ی خۆیان گه‌وره‌تر پیشانیان ده‌دات و هه‌ندێ جاریش خه‌ڵكیشیان پێ چه‌واشه د‌كات. هه‌ر له‌و فیلمه‌دا ئاماژه به كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌كات باس له‌و چینانه ده‌كات، كه ده‌بنه سووته‌مه‌نی و له‌ژێر پێیان دێن و ده‌چن, ئه‌و چینانه‌ی كه خه‌ڵكی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ پله‌ی پیرۆزی "موقه‌دس" زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چینانه نه‌خوێنده‌وار و راده‌ی تێگه‌یشتنیان كه‌مه، یان خاوه‌ن تاكڕه‌هه‌ند و تاكبیركردنهوهن له‌ژیاندا. ئه‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتوون حه‌قیقه‌تی موتله‌قه وهیچ راستییه‌كی تر له دوایدا نییه. پاشان ئیشكردنێكی تر هه‌یه له ناو ئه‌و فیلمه‌دا، كه له‌سه‌رووی تێگه‌یشتنی خه‌ڵكی ئاساییه ئه‌ویش ده‌ربازكردنی خوایه له كونجێكی دیاریكراوی سنووردار، كه كونجی مزگه‌وته، یان تریبۆنی كه‌نیسه، دابه‌زاندن و په‌رتكردنی چه‌مكی به‌ندایه‌تی به‌سه‌ر شوێنی جیاوازدا، كه خوا ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو پارچه و جێگا به‌جێماوه‌كانی تری ژیان. هه‌روه‌ها خوا ئاگاداری، هه‌موو په‌یامه جیاواز‌و دایه‌لۆگه جیاوازه‌كانه. پاشان تیشك خستنه‌سه‌ر چاوی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تاك، دیاره زۆر جار له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كاندا مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بژی ده‌بینین ژیانێكی مونافیقانه ده‌رده‌بڕێ. واته پێچه‌وانه‌ی خۆی ره‌فتار ده‌كات، له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا خۆی ده‌گونجێنێ و ناتوانێت ئه‌وه‌ی له ناخیدایه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌یانی بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسێ كۆمه‌ڵگه بیكاته ده‌ره‌وه‌ی خۆی و رێز و ئیعتیباری بۆ دانه‌نێ و لێی بسێنێته‌وه. ئه‌و فیلمه ده‌یه‌وێ بڵێت كه توندڕه‌وی و زیاده‌ره‌وی له بۆچوونی دینیدا ژیان له تاكه‌كان تاڵ و كفت ده‌كه‌ن وا له تاك ده‌كه‌ن، كه بڕیاردان له ده‌ستی خۆی نه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێت, ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه نه‌توانی چێژ وه‌ربگری له ژیانی خۆیدا. بێگومان ژیانێكی پڕ له كۆت و به‌ند و دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌ك، كه رێ له تاكه‌كان بگرێ هه‌ناسه‌ی ژیان هه‌ڵبمژن و وه‌كو خۆیان بژین. له كۆتایی فیلمه‌كه‌دا مرۆڤه‌كان له رۆحه‌وه له‌یه‌ك نزیكن، هه‌ڵبه‌ته وه‌رگرتنی دوو عه‌ینه‌ی له‌یه‌ك نزیك، كه هه‌ردووكیان له سنووره‌كان تێپه‌ڕیان كردووه, جیاكارییه‌كان به‌جێ ده‌هێڵن و به‌كه‌ڵكی یه‌كتر دێن له كاتی ته‌نگانه‌دا. وه‌كو یه‌ك جه‌سته ده‌ژین و هه‌ست به ئازاری یه‌كتر ده‌كه‌ن و ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه جیاوازه‌كان، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیان, هه‌ندێك جاریش نه‌فسی خۆیان دایه‌لۆگی مه‌زنیان له‌گه‌ڵ ده‌كات, له چركه‌یه‌كدا ده‌یانه‌وێ رقیان له‌یه‌كتر بێت, به‌ڵام له چركه‌یه‌كی تر چاك و ئینسانییه‌تی به‌رامبه‌ریان به‌بیر دێته‌وه و په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌و جیاوازییه كه رق ده‌چینێ و تۆی دووبه‌ره‌كی ده‌نێته‌وه. ئه‌گه‌رچی، دواجار له‌و دووڕیانه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و پرسیاریش بۆ به‌رامبه‌ر به‌جێ ده‌هێڵن.