
چه‌وسانه‌وه و زوڵمی دوولایه‌نه‌ی ژنان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای
چه‌وسانه‌وه و زوڵمی دوولایه‌نه‌ی ژنان
دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی سه‌رده‌مه
"بۆ پێشوازی له یه‌كسه‌د و سێهه‌مین ساڵڕۆژی ٨ ی مارس رۆژی جیهانی ژن"
سه‌عید ئه‌مانی
خه‌بات و تێكۆشانی ژنان له گۆڕه‌پانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، چ له ئاستی دنیادا و چ له ئێران و له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا له كوردستان ڕوون و به‌رچاوه و ئه‌م هه‌ڵدان و گه‌شه به‌رده‌وامه ئه‌ندێشه‌ییه له ئاستێكدایه كه ژن له مه‌یدانی خه‌باتدا ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئاستی ڕێبه‌ری شۆڕشیش. ڕۆزا لوگزامبورگ نموونه‌یه‌كی گه‌لێك به‌رچاوی ڕێبه‌رانی ژنه له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا. ئه‌م تێكۆشه‌ره كومونیسته و باقی خه‌باتكارانی ژن له‌وانه كلارازتكین داكۆكیكاری شێلگیری ئاڕمان و ئاره‌زوه شۆڕشگێڕانهكانی جه‌ماوه‌ری زۆرلێكراو و وه‌گیان هاتوو بوون. به بێ ترس و دوو دڵی پێیان ناوه‌ته بواری خه‌باتی به‌رده‌وام له دژی زوڵم و سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تی سهردهمهكهیانهوه و تا ئاخرین ساته‌كانی ژیانیان له موبارزه و به‌رخودان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و به‌رابه‌ری بۆ گشت مرۆڤایه‌تی نه‌وێستاون.
ده‌ور و ته‌ئسیری ئه‌م ژنه خه‌باتكارانه له ئاستێكدا بووه كاتێك كلارا زتكین له ساڵی ١٩١٠دا، وه‌ك ژنێكی هه‌ڵسوڕاو له بواری دابین كردنی مافه‌كانی ژن، شۆڕشگێر و به‌رابه‌ری خوازی ئاڵمانی، له كۆنگره‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی ژناندا، پێشنیار ده‌كات ڕۆژی ٨ی مارس بكرێته ڕۆژی جیهانی ژن، له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه گرنگیه‌كی زۆری پێده‌درێ و دوای ساڵێك قسه‌و باس له‌سه‌ر كردن پێشنیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێ و ئه‌م ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی جیهانی ژن هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری خوازی دنیاوه، له ئاستێكی به‌رین و به شكۆیه‌كی تایبه‌تیه‌وه، یادی ده‌كرێته‌وه.
نموونه‌یه‌كی تری ژنانی چالاك و خه‌بات گێر ئه‌لكسانده‌ر كۆلنتاییه. كۆلنتای له ساڵی ١٨٩٠ په‌یوه‌ندی كردووه به پارتی كرێكارانی سۆسیالیست دیموكراتی روسیه‌وه و هه‌ڵسوڕاو بووه له بزوتنه‌وه‌ی ژنانی سۆسیالیستی دنیادا. ساڵی ١٩١٧ بوه به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بلشویكهكان.
ئه‌م تێكۆشه‌رانه به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تیغی قین و نه‌فره‌تی كوێرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و پارێزه‌رانی نه‌زمی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئایینی، پیاو سالار و سه‌رمایه‌دا بوون. ڕۆزالوگزامبۆرگ خه‌باتكاری هه‌ڵكه‌وته و به‌رابه‌ری خواز دوای ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له‌لایه‌ن مه‌ئموران و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی سۆسیال دیموكراسی ئاڵمانه‌وه فڕێدرایه نێو ڕوبارێكه‌وه.
ئه‌زمون و ده‌سكه‌وتی خه‌باتی ژنان به درێژایی مێژووی خۆی له كۆمه‌ڵگادا گه‌رای خستووه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی حزوری به سه‌دان و هه‌زاران ژنی تێكۆشه‌ر و به‌رابه‌ری خوازه له مه‌یدانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ كردن له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆرداریدا و هه‌وڵ و كۆشش بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه ڕه‌وا و زه‌وتكراوه‌كانی ژن وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵ.
به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مه‌ن و به‌رینتر بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی نیزامی سه‌رمایه‌داری و گه‌شه كردنی كه‌ره‌سه‌ی وه‌به‌ر هێنان كه ئاكامه‌كه‌ی ته‌ماحی بێ سنووری به‌ده‌ست هێنانی به‌هره‌ی زیاتر و كه‌ڵه‌كه كردنی زۆرتر و زۆرتری سه‌رمایه‌یه له‌لایه‌ن خاوه‌ن سه‌رمایه‌وه و چه‌وساندنه‌وه و بێ ماف كردنی هه‌رچی زیاتر و زیاتری چینی كرێكار به ژن و پیاوه‌وه، وه ئێستا قه‌یرانی ئابووری جیهانیش بۆته سه‌رباری، ئه‌ركی تێكۆشه‌رانی بواری هه‌وڵ بۆ دابین كردنی مافی به‌رابه‌ر بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌گشتی و بۆ ژنان به تایبه‌تی قورس‌تر له ڕابردوو كردووه. چون ژن هه‌م وه‌ك كرێكار له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه هه‌م وه‌ك ژنیش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای ئایینی و پیاو سالاره‌وه.
چه‌وساندنه‌وه‌ی دوو لایه‌نه‌ی ژنان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تیه و له سه‌رده‌می ئێمه‌دا وه‌ك دیارده‌یه‌كی زاتی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری چاوی لێ ده‌كرێ. ژن له ماڵه‌وه، له ناوه‌ندی كڕین و فرۆشتنی هێزی كار، له شوێنی ژیان و به شێوه‌ی گشتی له كۆمه‌ڵگادا، واته له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری دایه كه ده‌كه‌وێته ژێر باری وه‌حشیانه‌ی هه‌موو هه‌ڵاواردن و زوڵم و بێ مافیهكهوه. هه‌ڵاواردنی جنسی له نێوان ژن و پیاو له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا به‌شێك له خسڵه‌ت و ئاكاری ڕۆژانه‌ی به‌ده‌ست هێنانی زیاتری سودی سه‌رمایه و یه‌كێك له پێداویستیه حقوقی، مه‌ده‌نی و كۆمهڵایهتیهكانێتی.
نیزامی سه‌رمایه‌داری نه ده‌یه‌وێت و نه ده‌شتوانێ له‌مڕۆدا كار بۆ گشت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به ژن و به پیاوه‌وه دابین بكات بۆیه به ئه‌نواع و شێوه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك په‌نابردنه‌به‌ر خورافاتی ئایینی و تاریف و ته‌مجید له داوێنی پڕ له مێهر و عتوفهتی دایك و به‌سود بوونی بۆ په‌روه‌رده‌ی سالمی منداڵ و… هتد نیوه‌ی كۆمه‌ڵ واته ژنان هانده‌دات به جێی ئه‌وه‌ی له ماڵ بێنه‌ده‌ر و خوازیاری كار بن، تا له‌م ڕێگایه‌وه مافه زه‌وتكراوه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن، له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و ئه‌ركی بێ كرێ و بێ موزدی منداڵ به‌خێو كردن بگرنه ئه‌ستۆ كه سودی بۆ دنیا و ئاخیره‌تیان هه‌یه!! و قازانجی نیزامی سه‌رمایه‌داریشی تێدایه.
شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وام و به چه‌شنێكی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا ئۆردوی به‌رینی بێكارانی وه‌ك ئهڕتهشێكی پاشكهوتكراوی كار له‌گه‌ڵ خۆی كێش كردووه. ئه‌م ئه‌رته‌شه به‌رینه كه ژوماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا واوه‌تر له چه‌ند ملیۆنه و ته‌نانه‌ت له سنوری ملیاریش تێده‌په‌رێ ته‌نیا له كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه و نێوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان پێكنایه‌ت، به‌ڵكو جه‌ماوه‌ری به‌رینی ژنانی ماڵه‌وه‌ی وڵاتانی دنیاش به‌شێكی شاراوه، یان، ژێر زه‌مینی ئه‌و ئۆردووه به‌رده‌وام ڕوو له زیاد بوونه‌ن له پانتایی ئیمپراتۆری سه‌رمایه‌دا. له ماڵێ دا مانه‌وه و ماڵداری ژنان، به‌رده‌وامی و ته‌نانه‌ت په‌ره‌گرتنی كاری ناوماڵ له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری دا كاردانه‌وه‌ی ده‌قیقی دژایه‌تی زاتی سه‌رمایه و میكانیسمی سروشتی ئه‌م شێوه له به‌رهه‌مهێنانه بۆ به‌هره‌كێشی زیاتر له كاری سه‌راسه‌ر مفت و مه‌جانی سه‌دان ملیۆن فرۆشیاری هێزی كار. ئه‌م له ماڵ مانه‌وه و ماڵداریه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو تری سه‌رمایه‌داری دا به پێی پێداویستیه سروشتیه‌كانی پڕۆسه‌ی كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه و لهژێرزهخت و گوشاری بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری دا تا ڕاده‌یه‌ك كه‌متره له وڵاتانی كاپیتالیستی ئاسیایی، ئامریكای لاتین و ئافریقا. به‌ڵام، ته‌نانه‌ت له پێشكهوتووترینی ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌گه‌ڵ ڕودانی هه‌ر قه‌یرانێكدا سه‌رمایه‌داری نوێنه‌رانی ڕاست و چه‌پی خۆی هه‌ر له محافزه كاره‌وه بیگره تا ده‌گاته لیبڕاڵ و سۆسیال دیموكراتی له ناكاو زه‌ریایه‌ك فرمێسك بۆ مناڵانی ئاڵمانی، سوئێدی و ئینگلیسی هه‌ڵده‌ڕێژن! سه‌باره‌ت به ڕوونكردنه‌وه‌ی گرینگی داوێنی پڕ له مێهری دایك بۆ مناڵ. له سه‌مه‌ره‌ی ده‌ست ڕه‌نجی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان كاردیناڵ و قه‌شه و پسپۆری په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كرێ ده‌گرن تا بیسه‌لمێنن كه باوه‌شی دایك له باخچه‌ی مناڵان باشتره بۆ هه‌ڵدان و گه‌شه‌ی فكری مناڵ و كار له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ زیانبه‌خشه بۆ دایكان.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م كه‌ند و كۆسپانه، ئیستا ئێمه شاهیدی گه‌شه و به‌ره‌و پێش چوونی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ئاستی ئێران و كوردستان و ناوچهكهداین و ده‌بینین ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه شێلگیر و شه‌فافتر له پێشوو پێداگری له‌سه‌ر داواكاریه ڕه‌واكانی ده‌كات، له ناوه‌ڕۆكدا ڕادیكاڵتر و سۆسیالیستی تر بۆته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ره‌ی فیمینیزمی ئیسلامی و لیبڕاڵ له‌ژێر له‌وای ڕێكخراو گه‌لی جۆراوجۆردا، وه‌ك: ڕێكخراوی خوشكان و كه‌مپه‌ینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا و ڕێكخراوی به ناوهڕۆك كۆنه‌په‌ره‌ست و دژ به مافه ڕاسته‌قینه‌كانی ژن‌دا خه‌ریكی خوڵكردنه چاوی به‌ره‌ی سوسیالیست و ڕادیكاڵی بزوتنه‌وه‌ی ژناندان، ده‌یانه‌وێ به‌لاڕێیدا به‌رن و له‌غاوی بگرنه ده‌ستی خۆیان.
به‌ڵام، كاتێك له سه‌رده‌می نزیك بوونه‌وه له یه‌كسه‌د و سێهه‌مین ساڵڕۆژی ٨ی مارسدا ڕژێمێكی كۆنه په‌ره‌ستی ئایینی سه‌رمایه‌داری به‌وپه‌ڕی قین له دڵیه‌وه چالاكانی ژنی نێوڕیزی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران و له كوردستان ئه‌داته به‌ر شیپی شێلاق و نه‌فره‌تی زه‌بوونی و بهچۆكداهاتنی له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی ژناندا، كه ئێستا به‌شێكیان گه‌یشتونه‌ته ئاستی ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و باقی بزوتنهوهكۆمهڵایهتیهكانی تر، له ڕێگای زه‌ربه‌ی قامچیه‌وه ئاژیرن ده‌كاته جه‌سته‌یانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا و له شاری سنه رۆژی ٣٠ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی به‌رانبه‌ر به تێكۆشه‌ران "سوسه‌ن ڕازانی" و "شیوا خه‌یرئابادی" ڕوویدا، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئه‌م نیزامه ترس له بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، له‌وانه ترس له بزوتنه‌وه‌ی ڕوو له گه‌شه‌ی ژنان سه‌ره‌تاپای وجودی داگرتووه و له‌و په‌ڕی بێ هیواییدا سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه پێكردنی ئه‌م بزوتنوهیه بێ ڕه‌حمانه ده‌ستی داوته سه‌ركوتكردن و چاوترسێن كردنی تێكۆشه‌رانی.
پێویسته به هه‌ست كردن به‌و ڕاستیانه‌ی باسكران به گوڕوتین تر له ساڵانی پێشوو بچین به‌ره‌و هه‌رچی به‌رین و بهشكۆتر به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كسه‌د و سێهه‌مین ساڵڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ڕه‌وای ژنان
بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان
٣ی مارسی ٢٠٠٩