![كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن له غه‌دری پیاو…ئه‌ی ژن ده‌سته‌كانت له ،با غهمباترن…….حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن له غه‌دری پیاو…ئه‌ی ژن ده‌سته‌كانت له ،با غهمباترن…….حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/hamaKakaRash2_sm_438687144.jpg)
كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن له غه‌دری پیاو…ئه‌ی ژن ده‌سته‌كانت له ،با غهمباترن…….حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
دوو شیعری حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن له غه‌دری پیاو
به‌م هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵه‌وه
به‌م هه‌موو كۆتر‌و ئه‌ستێره‌و باڵه‌وه
ناگه‌مه ئه‌وسه‌ری كۆڵانه‌كانی مردن
ناگهمهن ئه‌وسه‌ری كۆڵانه‌كانی ژن
ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم، شوێنپێكانی عه‌شقه
وه‌ك جێگای ماچێ به‌كاڵی
له كۆڵانه‌كانی ژن به‌جێماوه
كۆڵانه‌كان ره‌نگاو ره‌نگن
كۆڵانه‌كانی مردن پرن له نائومێدی
كۆڵانه‌كانی ژن پرن له ئاو
كۆڵانه‌كانی مردن پرن له هیچ
كۆڵانه‌كانی ژن پرن له هه‌تاو
كۆڵانه‌كانی مردن نه باخچه‌یان لێیه‌و
نه جۆلانه و نه حه‌وزی مه‌له و نه‌یاری منداڵان و نه‌گۆرانی و
نه پێكه‌نین و نه چاوشاركێ و نهشهڕه به‌فرو نهشهڕه به‌ردو نه شه‌ڕه ئاو
كۆڵانه‌كانی مردن بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ن
ئه‌وه‌ی ده‌ڕوا ئیتر مه‌گه‌ر خۆی بزانێ بۆكۆی ده‌چێ و
ئاخۆ جارێ تر دێته‌وه
له كۆڵانه‌كانی مردن‌دا
كه‌س هیچ ناكڕێ ، كه‌س دوكاندارنییه
كه‌س ژن ناهێنێ ، كه‌س مناڵی نابێ
كه‌س سه‌یاره ، كه‌س پاسكیل لێ ناخوڕێ
كه‌س وێنه‌یه‌ك ناگرێ بۆ یادگاری
كه‌س كۆتر بازی ناكا
كه‌س باڵنده‌یه‌ك نابینێ بفڕێ
كه‌س ژنێك نابینێ له‌گه‌ڵ تیشكه‌كانی كازیوه‌دا ته‌ندور داخا
كه‌س ناچێ بۆ جه‌ژن ورده‌واڵه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بكڕێ
كه‌س هیچ نانوسێ
كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن لهكۆتر له باران له ئاگر له سۆز له ئاو
له ڕوانین له فڕین له وه‌رین له ئه‌وین
كۆڵانه‌كانی ژن پڕ پڕن له غه‌دری پیاو.
2005
ئه‌ی ژن ده‌سته‌كانت له ،با غهمباترن
ئه‌ی ژن ئه‌ی باڵنده‌ی ئاو
ئه‌ی گوڵی روناكی
ئه‌ی كپی به‌فر
ئه‌ی ده‌نگی باران
ئه‌ی سه‌وزایی باغ
وه‌ره بچینه كه‌نار ده‌ریای ئاگر
بۆنی گیای خه‌یاڵ بكه‌ین
وه‌ره ئه‌ی ژن
فرمێسكه‌كانم
له‌ئاگر گه‌رمترن
روانینهكانم
له‌تیشك تیژترن
ده‌سته‌كانت له ــ باــ غهمبارترن
وه‌ره ئه‌ی ژن
رۆژه‌كانم
پڕ له‌قه‌ده‌ری شكاو
وه‌ره ئه‌ی ژن
ئه‌ی باڵنده‌ی ئاو
بچینه كه‌نار ده‌ریای ئاگر
بۆنی گیای خه‌یاڵ بكه‌ین
وه‌ره ئه‌مه‌وێ خه‌ون ببینم
ئه‌مه‌وێ
پڕم كه‌ی له‌جریوه‌ی چۆله‌كه
له‌كاتی به‌یانیدا
پڕمكهی له ساكاری مناڵ
له‌كاتی گریاندا
وه‌ره ئه‌ی ژن
من بێ تۆ
پڕم لهباغ و
هه‌ست به‌گه‌ڵای دارێك ناكه‌م
پرم له‌ئاسمان و
شوێن پێی فڕینێك نابینم
وه‌ره ئه‌ی ژن
بێ تۆ
پرم له‌خه‌یاڵ و
به‌تاڵم له‌ژیان
پڕم لهخواوهندو
به‌تاڵم له‌ئیمان
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش
2005