سه‌فه‌رێك له وههم…. نه‌وزاد به‌ندی
سه‌فه‌رێك له وههم
شیعری : نه‌وزاد به‌ندی
nawzadbandy@yahoo.com( ئه‌م هۆنراوه كورته‌م له ڕۆژه ده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 1992 دا له زاخۆ نوسیوه ، كاتێك ڕێكخراوی فرانس لیبرتی و په‌یمانگای كورد له پاریس ئاگاداریان كردمه‌وه كه زه‌ماله‌ی خویندنی باڵایان له بواری مایكرۆبایۆلۆجیدا بۆ ده‌سته‌به‌ر كردووم له چیكۆسلۆڤاكیا ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ، به‌ڵام به داخه‌وه دانا صلاح‌الدین الحفید ی كوڕی وه‌زیری دارایی یه‌كه‌م كابینه‌ی حوكومه‌تی هه‌رێم ، هاته ناو مهوزوعهكهوه و له ئه‌نجامدا ئه‌و زه‌ماله‌ی خویندنه‌كه‌ی برد و منیش له ئه‌نكه‌را وه به نائومێدی گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان ،ئه‌مه به‌شێكه له‌و شۆكانه‌ی كه له ته‌مه‌نمدا تووشم بووه )
هاتووم ، دڵم باڵدارێكی
مردووی تیایه
هاتووم ، گیانم
شیعرێكی بابردووی تیایه
هاتووم مێشكم
به هه‌واڵی ناخۆش پڕه
دڵم بۆته ئاگردان و
چاوم دوكه‌ڵكێشی گڕه
هاتووم هه‌موو جومگهكانم
به سه‌رما ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه
ڕۆژگارم گه‌لێك له بیره و
زۆریشم بیر چوونه‌ته‌وه
هاتووم نیازم وایه ئێوه
بنیاتم بنێن دووبارهڕزگارم كه‌ن له هه‌ڵوێست و
داب و نه‌ریتی ئه‌م شاره
* * *
له‌و كاته‌وه‌ی له‌م شاره‌دام
من له ده‌ردی بێ چارهدام
له‌به‌ر ئه‌وه، ئاواره بوون
ته‌نها ڕیگایهكه بۆ من
به‌ره‌و ووڵاتێ ڕێ ئه‌بڕم
گشت ئه‌ندامه‌كانی مۆمن
ئه‌بم به مۆم
بۆ گه‌ل
بۆ خاك
بۆ خۆم______________________________________________زاخۆ _30.10.1992