شه‌قامه یاخییه‌کان*…هه‌ژێن
شه‌قامه یاخییه‌کان*
هه‌ژێن
6 ئازاری 1999
مانگه‌شه‌و هیلا‌ك و ماندوو، به‌ره‌و ده‌ریا له شۆڕبوونه‌وه‌دا بوو، تاکو ڕوخساری شێواوی بشوا .. تارمایییه‌كان له ژێر پێی ڕێبوارانی شه‌قامه كۆستکه‌وتووه‌كاندا هه‌ڵده‌هاتن و هه‌نگاوه‌كان خێراتر شه‌ویان ڕاو ده‌نا .. ڕاوچیانی كازیوه له پشت مۆڵگه‌كانیانه‌وه، خۆیان مه‌ڵاس دابوو.. خۆر هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ده‌م كه‌لدا به‌رز ده‌بووه‌وه و سنووره‌كانی ده‌بڕی، تا تین و تاو بداته جه‌سته ته‌زیوه‌كانی وه‌رزی به‌سته‌ڵه‌ك .. هه‌نگاوه‌كان خێراتر و لێدانی دڵه‌كان به‌هێزتر.. ده‌سته‌كان گرمۆڵه و سه‌ره یاخیبووه‌كان پر ئه‌ندێش .. شریخه‌ی تفه‌نگ .. هاوارێكی سه‌ر‌كه‌ش پڕ به‌گه‌رووی كۆڵانه برسییه‌كانی شار، مه‌رگی شه‌وه‌یان ده‌چری .. هه‌نگاوه‌كان ڕێكتر و ده‌نگه‌كان هاو‌ئاوازتر.. دڵه‌كان له عیشق پاراوتر.. جه‌سته‌ی گیانبه‌ختكردوان له ئاڵای سوور، سوورتر.. مه‌رگ له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی ڕاپه‌رین‌دا، له‌بیری ڕاوچیان لاوازتر .. خۆر و دڵی شار له گه‌وره‌یی و میهره‌بانی‌دا كێبركێیان بوو .. ده‌نگی ئازادی و یه‌كسانی، بڵندتر له ده‌نگی نووساوی ئه‌و دیو سنووره‌كان، به‌گورتر له هه‌نگاوی هه‌لپه‌رستانه‌ی، حازرخۆرانی سفره‌دڕ .. له گه‌رووی شاره‌وه، ده‌نگه‌كان شه‌پۆل شه‌پۆل، تا ئه‌و دیو سنووره‌كان .. ئازادی له چاوه به‌قوڵا‌چووه‌كانی شاره‌وه پریشكی ده‌هاویشت و له نیگای ئاگراوی هه‌زاران هه‌نگاوی ڕێژه‌به‌ستوو، هه‌زاران ده‌ستی گرمۆڵه و پر‌چه‌ك، هه‌زاران سه‌ری پڕ ئه‌ندێش، پر به ئاره‌زووی مێژوو، له ئامێزی «شورا»دا یه‌كگرتوو .. بۆ چڕینه‌وه‌ی هاواره تاسێنراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه.. بۆ نواندنی ڕاستیه‌كانی پشتپه‌رده .. بۆ دادڕینی په‌رده‌ی ڕه‌شی تاوان .. هه‌واڵی ده‌ست له ملانێی سۆزانییه‌كانی میژوو .. نه‌خشه و پلانی چه‌قه‌ڵه گه‌ڕه‌كانی ئه‌و دیو سنوور و تاژییه به‌ڕه‌لاكانی نێو شار و گورگه كه‌ڵبه سووره‌كانی قادسیه‌یان ڕاگه‌یاند .. سنووره‌كان له بیرا سڕابوونه‌وه .. هیچ كه‌س كورد و كه‌س عه‌ره‌ب نه‌بوو، هیچ كه‌س عیراقی و كه‌س میسری نه‌بوو، ته‌نیا چه‌قه‌ڵ و تاژیو گورگه‌كانی سه‌رمایه نه‌بێ .. ته‌نیا ده‌سته و تاقمه‌كانی حاجی بوش نه‌بێ، كه سنووره‌كانیان ته‌لبه‌ند ده‌كرده‌وه .. دڵی شار لێوان‌لێو له عیشق و ئازادی، یه‌كبوون و پاكی .. په‌یكه‌ره‌ی «شورا»ش پڕ‌شكۆتر .. (ده‌نگی گه‌ل) گڕ‌تر و له‌شكره‌كه‌ی "سه‌رسپی" هارتر .. سه‌رانی نه‌ته‌وه‌ش به‌ماچی گۆنای نه‌وه‌ی پێخه‌مبه‌ر و نوێنه‌ری خودای، تاسه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و دیو سنووریان ده‌شكاند.. مێشكی ژه‌نگنینیان، نه‌خشه‌ی كۆڕه‌وێكی بێ ئه‌ژمار و ناکۆتا .. نه‌خشه‌ی سه‌ركوتی هێزی شورایی و گێرانه‌وه‌ی فرمانی قه‌ره‌قووشی پاشای تێكشكاویان ده‌كێشا.. به‌ده‌م هه‌ڵدانی پێكی خوێنی ئه‌ویندارانی ئازادییه‌وه، سه‌رانی به‌ره‌ی چه‌قه‌ل و پاڵه‌وانی دایكی جه‌نگه‌كان و حاجی بوش، بروسكه‌ی پیرۆزبایی‌یان ده‌گۆڕییه‌وه.. جامی شار پڕ و ئاگری ڕاپه‌ڕینی دووه‌م به‌کڵپه‌تر.. دێووجامه‌ی گه‌ل و نیشتیمانیش كال و شڕتر.. ده‌نگی كرێكارانی ڕستن‌وچنین، له گه‌روی " ئاراس "دا به‌هێزتر و خاراو‌تر.. ده‌ستی مندالانی بۆیاخچی و گه‌داكانی شار له‌سه‌ر "زرێپۆشه‌كان" گرمۆڵه و یه‌كگرتوو‌تر.. گه‌رووی ده‌نگه نووساوه‌کان، ترس و شه‌وه‌زه‌نگیان ده‌چڕی.. په‌یامی جه‌نگه‌لی گورگه‌كانیان، بۆ پاراستنی یه‌كێتی ڕیزه ئه‌فسانه‌یییه‌كانی نه‌ته‌وه، گوێی شاری یاخیبوویان ده‌ئاخنی، تاكو بیری ئازادی، ژه‌نگاوی بکه‌نه‌وه .. تا كۆت و زنجیری سه‌روه‌ری له ده‌ست و گه‌ردنی شار بئاڵێنن و برسییه‌كان برسیتر و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن .. تا ده‌زگه‌ی سه‌ركووتی پۆلیس و له‌شكر ساز‌بده‌نه‌وه.. تا ڕه‌وایی به كۆیله‌تی كرێگرته بده‌نه‌وه.. سیا‌چاڵه‌كان گه‌وره‌تر و بانکه‌كان به‌ژن به‌رزتر كه‌نه‌وه.. تا وشه‌ی شورا و ئازادی له بیره‌وه‌ری شاردا ڕه‌ش كه‌نه‌وه..*پێشتر به‌ناوی(ئاپه)ه‌وه، له ژماره (7)ی گۆڤاری ژیله‌مۆ، ساڵی دووه‌م به‌هاری 1999دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، لێره‌دا به که‌مێك ده‌ستکاری له ڕێنووس و داڕشتندا له‌یادی ڕاپه‌ێنی ئازاری 1991دا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.