ئه‌وه‌ی مه‌ولانا پێی گووتم….كه‌ریم ده‌شتی
ئه‌وه‌ی مه‌ولانا پێی گووتم
كه‌ریم ده‌شتی
1
قامیشه‌ڵان به‌و هه‌موو جوانی و هه‌یبه‌ته‌وه
به‌و هه‌وو شه‌وق ونوره‌وه
رژاوه‌ته ناو ته‌متومان
خۆی و له‌شكری پڕ شیری گه‌ڵاكانی
خۆی و یاقوتی گه‌رده‌نی چڵه‌كانی
خۆی و هه‌موو سه‌ماكانی
سه‌ری هه‌ڵگرتووه بۆ ئاسمان
2
بۆنی خوناوه‌ی سپێدان
نوقمی ئه‌وینی دێرینه‌ی كردۆته‌وه
له سێبه‌رو ته‌می تێكه‌ڵ به‌فه‌ریكیا
هه‌زاران كتێب پڕ بووه له جریوه
3
نه‌یژه‌ن ده‌تگووت
به شه‌ربه‌تی ئه‌زه‌لی چیا مه‌ست بووه
له سیمای خودا رووچووه
خۆی له‌گیاوجۆگه‌و زه‌ندۆڵان وه‌رده‌دا
له رۆخانه‌و كه‌ناراندا تای ئه‌وینی خۆی به‌رده‌دا
گۆرانیه‌كه‌ی جارانی خۆی ده‌چڕیه‌وه
وه‌ره هه‌ر وه‌ك جاری جاران
تاوێ بچینه‌وه به‌رباران
فاتیمه له كوێی تۆ له كوێی
باكور دووره دوور دادی جوانیت نادا
باكور سیمات له به‌فر هه‌ڵده‌پروكێنێ
دره‌ختی كاژ شه‌وقی چاوت هه‌ڵده‌پاچێ
خه‌ونه‌كانت تێكه‌ڵ به ته‌می دۆڵ ده‌كا4
نه‌یژه‌ن هه‌میشه ته‌نها وهه‌ر ته‌نها
گۆرانیه‌كانی خۆی ده‌گوته‌وه
كۆنه برینی ده‌كولانه‌وه
ده‌نگی نه‌ی چیای شه‌ڵالی غوربه‌ت ده‌كرد
هه‌ر ئاگر بوو هه‌ڵده‌گیرساو
له‌دڵی نه‌یژه‌ن به‌رده‌بوو
5
له‌كوێی فاتیمه تۆ له كوێی
له دووره‌وه دڵت ده‌بینم گۆزه‌یه‌كه
له هه‌زاران جێ شكاوه
ئه‌وینی چۆڕچۆڕ لێده‌چكێ
برینه‌كانت ده‌بینم
خوێنیان لێ بازرقه‌ده‌دا
6
ده‌پێم بڵێ تاقه شوێنێ ماوه له دڵت نه‌سووتێ ؟
چه‌ند جار ئه‌ڤین دڵی پڕ كردووی له ئاگر ؟
چه‌ندجار له تاو وونبوونی جوانی ئاسكان
شه‌وت به‌سه‌ر داهاتووه؟
به ته‌نها خۆت ماویته‌وه
هێشتاكه ئه‌تۆ چیت دیوه
تای ئه‌و ئه‌شقه تازه به‌ربۆته گیانی تۆ
هێشتا سووتان فێری ئه‌لفێكی نه‌كردووی
7
جارێ بووه له نوری ئه‌و بینایی چاوت نه‌مێنێ
جارێ رێت كه‌وتۆته ئاسمان
تا له زمانی ئه‌وین بگه‌ی؟
وه‌ره سه‌یری ئه‌دگارم كه
ئه‌وسا ده‌زانی كه ئه‌شق چی به‌دڵی من كردوه
چۆن منی دایه ده‌ست مه‌رگ و
ووڵاتانی پێ ته‌ی كردوم
8
ئه‌وین نه‌با
كه‌ی من له‌ئاوری فیراقی ئه‌زیزانی خۆم ده‌مردم
وه‌ره سه‌یری رۆحم بكه
ئه‌وسا ده‌زانی كه ئه‌وین چی پێ كردوم
ئه‌وین نه‌با كه‌ی سینه‌م وا كون‌كون دبوو
وه‌ره سه‌یری سینه‌م بكه
ئه‌وسا ده‌زانی قیبله‌ی ئه‌وینداران چه‌نده دووره
9
له‌دووره‌وه مه‌ركانه‌ی دڵت ده‌بینم
ده‌زانم چه‌ند جار شكاوه
چه‌ند جار بۆته خۆڵه‌مێش و
به ناو سینه‌تا ڕژاوه
10
وه‌ره گوێ بگره له رازم كه دركاندنی مه‌حاڵه
وه‌ره گوێ بگره له سازم
كه ته‌ل ته‌لی به‌خوێنی په‌نجه‌ی من ئاڵه
11
گریانم بوو ئاوی دایه هه‌وره‌كان و
خه‌ونی به خشی به ئاشقان
به‌وخه‌ونه خودا ببێنن
گریانم بوو گۆرانی دایه مه‌سته‌كان
به‌وگۆرانییه خه‌مگینانه
نه‌مامی ئه‌شقی ئه‌به‌دی له‌سه‌ر دڵیانا بچێنن
12
زێمارم بوو هه‌ناسه‌ی دا به غه‌ریبان
له‌شكری دایه ئه‌سكه‌نده‌ر تا به ووڵاتان بگه‌ڕێ
شمشێری دایه ده‌ست ته‌مموز
شمشاڵی دا به داودو تا ده‌ریاكان بهه‌ژێنێ
باڵی به خشی به كۆتران
له شینایی ئاسمان بفڕن
13
برینه‌كانت ده‌بینم چۆن رێ رێ
به ناو جه‌سته‌تا ده‌گه‌ڕێن
هێشتا ئه‌وین چی لێكردووی
ده‌با سه‌رت پێ هه‌ڵگرێ
ئه‌وسا ده‌زانی كه گریان چۆن ده‌تكوژێ
چۆن شامی غوربه‌ت بڕستی رۆحت ده‌بڕێ