چل و هه‌شت وه‌رز….عیساخدر
چل و هه‌شت وه‌رز
عیساخدر
به‌بێده‌نگی له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستابوو! له په‌یكه‌ره شكاوه‌كانی وڵات ده‌چوو، له كاتژمێره‌كه‌ی ڕوانی كاتێكی زۆر مابوو بۆ وه‌رێكه‌وتنی، یاری به چه‌تره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كردو له ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌ڕوانی، له‌ناكاو وه‌ستاو هیچ جوله‌یه‌كی نه‌ما، له‌و كاته‌دا نوقمی بیره‌وه‌رییه‌كانی ببو. ئه‌و بیره‌وه‌ریه تفتانه‌ی مێژووی منداڵی بیر بردبۆوه، قاچه‌كانی شه‌كه‌ت بوون هێنده‌ی له چاوه‌ڕانی دابێت. له شوێنی خۆی دانیشتوو سه‌ری خسته نێوله‌پی هه‌ردوو ده‌ستی، دوای چه‌ند خوله‌كێك سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و پربه هه‌ناسه‌ی مژی له جگه‌ره‌كه‌ی دا. ئه‌و رۆژه هه‌ورێكی ره‌ش به‌ری ئاسمانی شاری گرتبوو، له‌و رۆژه ده‌چوو كه (عیسا)ی مه‌سیحیان بۆ له خاچدان برد.
خودایه كاتێك مه‌عشوقه‌كان ئازار ده‌چێژن، به‌هۆی دوڵبه‌ر بێ میهره‌كان تۆ چ پاساوێك بۆ چێشتنی ئازاره‌كان دێنیه‌وه؟!
زه‌مه‌نێكه من یاخی و گومڕام په‌رییه‌كانی ئه‌و دیوو بوونم له پاداشتی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌كانی عشق پێمبه‌خشه، په‌رییه‌كان بده به‌و پیاوانه‌ی شه‌هوه‌تی بێ ره‌حمیان له چاو ده‌تكێ و نوێژه درۆینه‌كانت بۆده‌كه‌ن!.
گوناهم كرد، گوناهم خۆش‌ویست، ماڵێكم دروستكرد له كوناه، له‌ززه‌ت له گوناهه‌كانم ده‌كه‌م! ئه‌ی گوناه په‌نجه‌ره‌كه‌م كراوه‌یه، وه‌ره ژووره‌وه ده‌مه‌وێت له سه‌ر مێزێك له‌گه‌ڵ هه‌موو گوناهه‌كان پێكێك بنۆشم، ئه‌ی خودایه عشق گوناهه؟ تۆ دۆزه‌خت بۆ مه‌عشوقه‌كان دروست كردووه له سه‌ر دونیا؟!بۆچی ئێمه‌ی مرۆڤ سه‌ره‌تایه‌ك بووین له دۆڕان و كۆتاییه‌ك بووین له گوناه؟!له‌لای چه‌پ دوڵبه‌رێكت دروستكردوو خیانه‌تی له‌گه‌ڵ كردم، ئه‌ی تۆش گوناهت نه‌كرد لای چه‌پت له‌به‌شێكی له‌شم برد‌و جیاتكرده‌وه؟!. ئه‌ی شیرین‌ترین نوقڵی منداڵی نه‌دزیم و به‌ڕۆژێكی به‌دبه‌خت وتاڵی گۆڕییه‌وه‌ڤ تۆ جیاوازی له نێوان په‌نجه‌كان ده‌كه‌یت؟ كام په‌نجه پیرۆزتره! ئه‌و په‌نجه‌ی بۆنی باروتی لێێت، یان ئه‌و په‌نجه‌ی شه‌ونمی ئاونگی شیعره ته‌ڕه‌كانی شه‌وی لێ ده‌تكێت؟!! ئه‌ی خودایه تۆ له كوێ بوویت ئه‌و كاته‌ی دوڵبه‌ره‌كه‌م به دوو وشه شاری دڵی گۆڕیمه‌وه؟ خه‌ریكه دوڵبه‌ره‌كان زمانی پیرۆزم ده‌تۆرێنن نیگاكان سیحرێك بوون عه‌رشی خودایان جوڵاند، ئه‌و كاته‌ی مه‌عشوقه‌كان له‌م جیهانه داده‌بڕێن و به‌ره‌و ئه‌به‌دییه‌ت هه‌نگاو ده‌نێن ئێوه‌ی دڵ فرۆشیش له ژورێك ژیان ده‌كه‌ن، كه وێنه‌ی سه‌ركرده دۆڕاوه‌كانی لێ هه‌ڵواسراوه!!! گه‌ر خودا‌ش لێتان ببورێت، من له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌كانی خۆم و مه‌عشوقه دڵشكاوه‌كان نابوورم.
له‌گه‌ڵ هۆرێنی (پاص)ه كه به ئگا هاتموو ڕوانیم به ته‌نیا دانیشتووه، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی خه‌مناكی بۆ كردم، كێ ده‌توانێت نهێنی ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌م بۆ ئاشكرا بكات؟ كێ ده‌توانێت له شارێك بژیت كه بۆ چركه‌یه‌كیش له شاعیرێكی ته‌نیا ناڕوانن؟ كێ ئه‌سرین بۆ شاعیرێك ده‌رێژێت كه كه‌زی شیعره‌كانی بۆ گوناهبارترین كه‌س ده‌بڕێت؟ له‌وساوه له شاری بێ میهره‌كان ون بوو هیچ هه‌واڵێكی نازانم، ده‌بێت سپێده‌ی كام وڵات دووكه‌ڵی جگه‌ره‌كه‌ی هه‌لمژێت؟ هه‌وری چ وڵاتێك چه‌تری بێژوانی پێهه‌ڵبدات؟ ساڵانێكه جێگاكه‌ی له ناو ئه‌و پاصه‌ی هه‌مووی به‌یانیه‌ك پێی ده‌ڕۆیشت به چۆڵی ماوه‌و ڕۆژگاریش تێده‌په‌رێت.
دوو ساڵ به سه‌ر ونبونی تێپه‌ری و هیچ هه‌واڵێم نه‌زانی، هه‌ر به چاوه‌ڕوانی (رێبوار) ی شاعیر مامه‌وه، ئێواره‌یه‌كیان له ده‌رگای ماڵه‌وه درا، كه ده‌رگاكه‌م كرده‌وه (شه‌هێن) بوو، ئه‌و گوناهباره‌ی به‌بێ هه‌واڵی شاعیرێكی هێشتمه‌وه، نازانم چ قه‌ده‌رێك دوای دوو ساڵ ئه‌وی هێنا بۆ ماڵه‌كه‌ی ئێمه! دوای نیو كاتژمێر فرمێسك به چاوه‌كانی هاته خوار، پێم وت: بۆچی فرمێسك ده‌ڕێژی؟ خۆت گوناهباربوویت و دڵی ئه‌وت بۆ خۆشی و له‌ززه‌ته‌كانی ژیانی خۆت فرۆشت؟. هه‌نسكی ده‌داو وتی "چ له زه‌تێكی ژیان، راسته ئه‌و كات گوێم به قسه‌كانی نه‌دا. زۆری وت خۆشم ده‌وێیت و رێز له خۆشه‌ویستی یه‌كه‌م بگره، فرمێسكی رشت و نزای كرد و به هموو زمانه‌كانی پاڕانه‌وه، پاڕایه‌وه، به‌ڵام من گوناهبار بوو، گوێم به قسه‌كانی نه‌داو پێم وت ده‌بێت شیرینی به هاوسه‌ربونه‌كه‌شم بخۆیت، چاوه‌كانی كانی پڕببون له ئه‌سرین و وتی: په‌شیمان ده‌بیته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له گوناهه‌كانت نابورم. دوای هه‌فته‌یه‌ك ژوور به ژوور شیرینی ماره‌برینه‌كه‌م، له گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌م. له‌و كاته قسه‌كانم پێبڕی و وتم "جوانتره بڵێیت ئه‌و كه‌سه‌ی عشق و دڵم پێیفرۆشت". ئه‌و له قسه‌كردن به‌رده‌وام بوو، چونكه به روخسارییه‌وه دیار بوو له مێژبوو تامه‌زرۆی ئه‌و بوو خه‌مه‌كانی ناخی بۆ كه‌سێك هه‌ڵرێژێت، كاتێك شیرینیه‌كه‌م بۆ راگرت وتی "ڕه‌نگه هاوسه‌ره‌كه‌ت مامه‌له‌چییه‌كی باش بێت، چونكه ده‌زانێت كام مرۆڤ دڵی ده‌فرۆشێت و هه‌موو رابردوو به سه‌روه‌ت و سامانی دونیا له یاد ده‌كات و خۆی به فریشته‌یه‌كی خودایی لای هاورێكانیشی باس ده‌كات". نه‌متوانی جارێكی تر لێی بڕوانم، چونكه زانیم چ گوناهێكم كردووه‌و لێم نابوورێت.
چاوه‌كانم پرببوون له ئه‌سرین، ئاخر من به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم چۆن دڵی فرۆشراوه، عه‌وداڵی هه‌واڵێكی بووم، ئێستا خۆ ده‌زانم چۆن دڵیان له خاچ داوه‌و ژیانیان كردووه به دۆزه‌خێكی دونیایی. سه‌یرێكی شه‌هێنم كردوو وتم "كه‌وایه بۆچی هاتووی بۆ ئێره؟".
وتی"هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له كوێیه‌و چۆن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات".
خودایه تۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن، به تۆبه‌یه‌ك لێیان خۆش ده‌بیت، ئه‌ی باشه مرۆڤ چۆن له‌و كه‌سانه خۆش بێت كه دڵت و هه‌موو ژیانت ده‌فرۆشێت؟! پێم وت "باشه سودی چییه لێی بپرسیت؟ تۆ خاوه‌ن هاوسه‌ریت و ژیانی ئه‌و چ سودێكی هه‌یه؟".
فرمێسكه‌كانی سڕییه‌وه‌و وتی "ئه‌مڕۆ له گشت كاتێك زیاتر پێویستیم پێی هه‌یه، له‌وساوه من دۆزه‌خم هه‌ڵبژاردووه، نه‌وك هاوسه‌ر! زۆر چاوه‌ڕێم وه‌كو جاران سپێده باشێكم لێبكات و بڵێت (شه‌هێن) گیان چه‌ندم خۆش ده‌وێیت، چاوه‌كانت داخه‌و بزانه چ گوڵێكی سوری بۆن خۆشم بۆ هێناوی، كچێ ده‌زانی به قه‌د دونیا تۆم خۆش ده‌وێت؟كچێ ده‌زانی تۆ جوانترین خه‌ونی بوونی منی؟ ئه‌و بیره‌وه‌رییانه ڕۆژ نییه نه‌م گریێنن و ئازارم نه‌ده‌ن، ئاخر نازانم چۆنم توانی دڵێكی وا میهره‌بان بشكێنم و بیخه‌مه نێو زیندانی عه‌شقه‌وه، تاك ده‌كه‌م پێم بڵێ له كوێ ژیان ده‌كات و هه‌گبه‌ی خه‌مه‌كانی له‌كام شوێن دناوه؟"
نه‌متوانی رێگه له فرمێسكه‌كانم بگرتم، بۆیه به گریانه‌وه وتم "ببوره من له تۆ زیاتر عه‌وداڵی ئه‌وه‌م هه‌واڵێكی بزانم، به‌ڵام له‌و ساوه هیچ هه‌واڵێكی نییه، نازانم له ژیان ماوه، یان مردووه".
هه‌ڵسایه‌وه‌و له‌و وێنه‌ی ڕوانی كه ساڵێك پێش ئێستا كێشا بووم، ئه‌و وێنه‌یه‌ی كێشا بووشم وێنه‌ی رێبواری شاعیر بوو كه چرایه‌كی له پێش خۆی دانابوو سه‌ری به‌سه‌ر چه‌ند كاغه‌زێك كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به جوانه‌یه‌كه‌ی خۆی پێناسه بكاته‌وه جارێكی تر. رووی تێ‌كردم و وتی "ئه‌گه‌ر هه‌واڵێكت زانی منیش ئاگادار بكه‌وه، چونكه تۆ نازانیت ژیانم چه‌ند بێ مانا‌و بێ ره‌نگ بووه، چۆن شه‌و و رۆژ به‌یه‌كتر ئاشنا ده‌كه‌م، نه‌مده‌زانی به‌رگه‌ی دووری ئه‌و ناگرم، نه‌مده‌زانی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی عه‌شق هێنده به تینه به‌رگه‌ی ناگرم، ئێستا له خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی ناخی ئه‌و ده‌گه‌م، ئه‌گه‌ر سه‌ده‌یه‌كیش بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و بژیم ناگاته ئازاری ئه‌و ڕۆژانه ئه‌و بۆ منی چێشتی یه".
دواتر به گریان رۆیشته ده‌ره‌وه‌و تاكو ئێستا ئه‌ویشم نه‌بینیه‌وه.
چه‌ند ساڵێكه به‌دوای هه‌واڵێكم، تاكو له‌و چاوه‌ڕوانییه رزگارم بێت و مامۆستاكه‌ی ژیانم بدۆزمه‌وه، چونكه له‌و كاته‌ی ئه‌وه‌م ناسی هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ده‌بوایه بڕۆم بۆ بازاڕ‌و لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كان بخوێنمه‌وه، به‌ڵام دوای (چل و هه‌شت وه‌رز) بۆ یه‌كه‌م جار له یه‌كه‌م لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌یه‌ك به مانشێتێكی گه‌وره نوسرابوو (چل و هه‌شت وه‌رز) به‌ر له ئه‌مڕۆ له نێوان دوو سنووری ده‌ست كرد دا (رێبوار)ی شاعیر له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا مرد!.
چۆن مرۆڤ له نێوان دوو سنور به مردنی خۆی ده‌مرێت، كه ئه‌و دوو سنووره ده‌ستكرده به‌رده‌وام دوو هێز شه‌ڕیان تێدا كردووه؟!
چل و هه‌شت وه‌رزم به چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه به‌رێكرد، ده‌بێت چه‌ند وه‌رزی تر بۆ وه‌ڵامێك پرسیار بكه‌م:
له كوێ مرد…………..!؟
چۆن مرد……………..!؟
بۆچی مرد……………!؟
ئایا گۆڕێكتان بۆ هه‌ڵكه‌نی، یان قه‌له‌ره‌شه‌كان هه‌ریه‌كه‌و پارچه‌یه‌ك له له‌شیان به‌ركه‌وت و بێ گۆڕتان كرد؟؟!!!!!!.
isa_khidhir@yahoo.com