
نامه‌یه‌ک بۆ نیوه‌که‌ی روحم….به‌ندی عه‌لی
Closed
به‌ندی عه‌لی
هه‌شتی مارسی 2009
نامه‌یه‌ک بۆ نیوه‌که‌ی روحم
بێ تۆ دڵم
مه‌لێکی یه‌ک باڵه ، گوڵم
ڕۆژی دووریت
ته‌واوی یه‌ک ساڵه ، گوڵم
بێ تۆ ئاسۆم هه‌ور پۆشه
پیاڵه‌ی خه‌یاڵیشم بۆشه
ساتێ له‌باوه‌شت ئه‌گرم
ئاسمانی چاوشینی ژینم
سایه‌قه‌ی ساماڵه ، گوڵم
هه‌ر گوڵیت و
هه‌ر گوڵیشت لێوه ئه‌زێ
ئه‌ی گوڵه مێ
چی له‌نێره باڕه‌شی پاییزانه‌که‌م
که‌هه‌ر گڤه‌ی توڕه‌بوون و
خۆڵی جه‌هلی لێ ئه‌وه‌رێ
چی له‌نێره دڕکی غه‌دری زه‌مانه‌که‌م
که‌هه‌ر خوێنی قامکی عیشقی
لێوه ئه‌تکێ
هه‌شتی مارست لێ پێرۆز بێ
ئه‌ی گوڵه مێ