!خه‌می کوردێک….سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
!خه‌می کوردێک
سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
خوێنی گه‌شی تێکرای شه‌هیده به‌رزه‌کان،
له‌پێناوی ڕێگای ڕزگاری کوردستان،
مه‌رگه‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و کیمیاباران،
کاره‌ساتی هه‌ڵمه‌تی پیس و به‌دناوی
ئه‌نفاله‌کانی به‌عسیان،
وه‌ک له‌شکره دڕنده‌که‌ی مه‌غۆله‌کان،
پێنج هه‌زار شارۆچکه‌و گوندیان
له‌گه‌ڵ زه‌میندا ته‌خت کرد،
له‌پێناوی نه‌هێشتنی هه‌ستی ژیان،
هه‌رچی شمه‌کیان بدیایه ده‌بووه تاڵان!
به‌بێ شه‌رمی حه‌لاڵ ده‌کرا
بۆ خۆیان و گه‌وره‌کانیان،
ئه‌گه‌ر کوردیان له‌هه‌ر شوێنێ بدیبایه،
کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ڕاپێچه‌کی سه‌فه‌رێکی
بێ‌کۆتایی ده‌کرانه‌وه،
ئالێره‌دا ئازاره‌کان چڕبوونه‌وه
دایک و خوشکیان جیاکردنه‌وه،
له پیرو لاو، له مناڵه چاوگه‌شه‌کان،
سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار کورد،
به زیندویی له‌بیاباندا له‌چاڵنران!
هه‌ژده پاکیزه‌ی کوردانیش کرانه دیاری،
بۆ نادییه میسریه‌کان!
زه‌مین بووه ته‌متومان و ئاخر زه‌مان،
باره‌گای خوا‌و تاقی ئاسمان هاته هه‌ژان،
هه‌رچی مرۆڤ و گیاندارو
چیا‌و گردۆڵکه‌و پێده‌شتی کوردان هه‌یه،
له داخانا به‌کوڵ گریان،
ناڵه‌ی ئاسمان و هه‌وری خه‌م،
له‌تاوی دیمه‌نی ئه‌وان خۆی نه‌گرت و
ڕێک دایکرده فرمێسک باران!
Hoshmend-salih@hotmail.com
26-02-2009