هێرمان هیسه‌و.. شاكاره‌كانی…
هێرمان هیسه‌و.. شاكاره‌كانی
و. ئاماده‌كردنی: عه‌بدولڕه‌حمان فهرهادیههر كه ته‌مه‌نم گه‌یشته سیانزه ساڵان، ئاشكرا بۆم ده‌ركه‌وت كه یان ده‌بمه شاعیر، یان ده‌بمه ئه‌دیبێك یاخود نابمه هیچ شتێ..
دوای سووربوونی خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی‌و سه‌ركێشیی ئه‌ویش وایان كرد كه به‌خورتی بچێته ده‌زگای مێشك لاوازان، پاشتر باوكی سۆز‌و خۆشه‌ویستیی بۆی زیاتر بوو و توانیی دواڕۆژێكی بۆ دابین بكات، به‌وه‌ی كه ده‌زگایه‌كی چاككردنه‌وه‌ی كاتژمێری بۆ دامه‌زراند، چونكه له خوێندن فه‌شه‌لی هێنابوو، به‌ڵام ئه‌م (گه‌مژه)یه یه‌كه‌مین كۆهۆزانی خۆی له‌ساڵی (1899ز)دا به‌ناوی (گۆرانییه رۆمانتیكییه‌كان) بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌و كاته ته‌مه‌نی بیست‌و دوو ساڵان بوو، باشتر له هه‌مان ساڵدا دووه‌م كتێبی به‌نێوی (سه‌عاتێك دوای نیوه‌شه‌و) بڵاوكرده‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی وایان كرد كه ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه بكه‌ونه پێشبڕكێ بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بتوانن به‌رهه‌مه‌كانی به چاپ بگه‌یه‌نن..
هێرمان هیسه یه‌كه‌مین رۆمانی خۆی به‌ناوی (بیتر كامینسند) نووسی‌و دواتر له‌ساڵی (1904)دا له چاپیداو ئاسۆیه‌كی فراوانی له به‌رده‌مدا كرایه‌وه‌و بووه هۆی ناوداربوونی، هیسه سه‌باره‌ت به‌م رۆمانه‌ی ده‌بێژێ: (له‌م رۆمانه‌مدا هه‌وڵم داوه هانی خه‌ڵك بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی سروشت له‌باوه‌ش بگرن‌و له‌گه‌ڵیدا بتوێنه‌وه‌و له‌رێگه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌شه‌وه له ژیان بگه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵم داوه به‌رگی سروشت له‌چیاو ده‌ریاو بیابانی كه‌سكدا به‌رجه‌سته بكه‌م، ئه‌مه‌ش به زمانێكی كاریگه‌رو پته‌وه‌وه بێت، توانیم كارێ بكه‌م شه‌رم دایانگرێ، ئه‌وكاته‌ی له‌رۆژێكی پایزیی شاردا ته‌واو له‌جوانی دابڕاون‌و بێ ئاگان لێی. یا جوانیی رووبار‌و چیا‌و دۆڵ‌و دارستانه‌كان نابینن، خه‌ڵك هه‌وڵی نه‌داوه له جوانیی ئه‌م شتانه‌وه شتێ فێربێت به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داوه هونه‌ره‌كانی شه‌ڕو كوشتار‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكی پڕپووچ فێربن).
له راستیدا هێرمان هیسه له‌ژێر كاریگه‌ریی رۆمانسیه‌تی سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڵده‌هێنجا، به‌تایبه‌ت له‌رۆمانی (كامینسند)و كۆمه‌ڵه شیعره‌كانیدا.
ئه‌م رۆمانه (كامینسند) چیرۆكی گه‌نجێكی ده‌شته‌كییه كه بۆ شارێكی گه‌وره كۆچ ده‌كات‌و له‌وێ له‌نێو تاڵاوی ته‌نیاییدا نقوم ده‌بێ‌و هه‌وڵی قورتاربوون له‌م ته‌نیاییه كوشنده‌یه ده‌دات، كه‌چی هیچی بۆ ناكرێ ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێ دووباره بۆ گونده‌كه‌ی خۆی بگه‌رێته‌وه.
كامینسند هه‌ر به‌ته‌نیا ئامانج نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌و هاوارێكی سۆسیۆلۆجییه، یان به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ژیان‌و وه‌زیفه‌ی ژیانه له شاردا، ئاشكرا كردنی بنیادی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه كه به‌رده‌وام له ته‌نگژه‌كانیدا هه‌وڵی ده‌رچوون‌و خۆڕزگار كردن ده‌دات، جا به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت. له‌م رۆمانه‌یدا خۆشه‌ویستیی زۆر به‌رامبه‌ر به سروشت به‌رچاو ده‌كه‌وێ. هیسه ده‌رباره‌ی كامینسندی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌و نه‌یده‌ویست وه‌ك خه‌ڵكان ئاسا هه‌ڵكه‌وێ‌و له‌گه‌ڵیان هه‌ڵكاو ژیان بگوزه‌رێنێ، به‌ڵكو ده‌یه‌ویست سروشت‌و گه‌ردوون له‌نێو ناخ‌و رۆحیدا به‌شێوازێكی نوێ ڕه‌نگ بداته‌وه.
رۆمانی (له‌ژێر پێچه‌كاندا) كه له‌ساڵی 1906دا بڵاوی كرده‌وه‌و تیایدا قۆناغی رۆمانسیه‌ت ده‌بڕێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر واقیعییانه له‌گه‌ڵ ئارێشه‌كانی رۆژگاردا ده‌توێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێو بازنه‌یه‌كی ته‌نیایی‌و خه‌مگینیی تاكه كه‌سێكدا ماوه‌ته‌وه، نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌م‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی چه‌رخه‌كه‌یدا. هیسه له‌م رۆمانه‌یدا له‌رێگه‌ی ژیانی خوێندكارێكی بچكۆڵانه ره‌خنه له سیستمی شێواوی په‌روه‌رده ده‌گرێ كه خودی هیسه خۆی زۆری پێوه تلاوه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی واز له خوێندن بێنێ‌و خه‌ریكی كار‌و كه‌سابه‌ت بێ تا بۆ دواجار كتێبخانه‌یه‌كی دانا‌و كۆنه كتێبی تێدا ده‌فرۆشت. هیسه له‌م كاره‌ی به‌رده‌وام بوو تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كه‌م رۆمانی بڵاوكرده‌وه كه به‌هۆیه‌وه پاره‌و پوولێكی وای ده‌ستكه‌وت‌و وازی له‌پیشه‌كه‌ی هێناو توانیی به‌ته‌نیا خۆی به‌نووسینه‌وه خه‌ریك بكات.. هێرمان هیسه گه‌لێ سه‌فه‌ری كردووه كه گرنگترینیان سه‌فه‌ری هیندو چین بوو، رۆژهه‌ڵات به‌لای ئه‌وه‌وه دنیایه‌كی سیحراوی بوو، وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وه‌نده لاخۆش بوو، ئه‌وه‌ش بوو وایكرد كه‌وا سه‌رنجی زۆری رابكێشی‌و به‌هره‌ی زیاتری لا بخولقێ. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌هیند، له سویسرا له‌ماڵی براده‌رێكی خۆی كه ناوی (رۆچاڵد) بوو، نیشته‌جێ بوو كه له دوا چیرۆكی له‌وكاته‌دا به (ماڵی رۆچاڵد) ناوی ده‌بات‌و تیایدا باس له بابه‌ته قووڵه‌كانی ژیانی هاوسه‌رێتی ده‌كات، هیسه ئا له‌و كاته‌دا تووشی كێشه‌ی ژن‌و ماڵ هاتبوو و یه‌كه‌مین ژنی كه ناوی (ماریا بیرنۆی) بوو و لێی جیابۆوه‌و دواتر پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژنی دووه‌میدا كرد كه ناوی (رۆت فینجر) بوو.. له ساڵی (1908ز)دا كتێبی (سێ هه‌قایه‌ت له ژیانی كنۆلب)ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا یه‌كێ له بابه‌ته سه‌رنج راكێشه‌كانی مرۆڤی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی رۆمانتیكیی به‌رجه‌سته كردووه. ئه‌و مرۆڤه به‌ڕه‌ڵڵاو ئاواره‌یه‌ی كه له خاكێك داده‌كاو بێ ئه‌وه‌ی ره‌گ‌و ریشه‌یه‌كی له‌و شوێنه‌دا هه‌بێ. بوونی ڕه‌گه‌ما لای هیسه واته پێوه‌ند بوون‌و سه‌رپێچی نه‌كردن به‌رانبه‌ر سیسته‌مه‌كانی ژیانی بۆرژوایی‌و داوا‌و پێداویستییه رۆژانه‌كان.
رۆمانی (دمیان)ی له‌ساڵی (1919ز)دا بڵاوكرده‌وه كه بووه هۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و به‌یه‌كێك له شاكاره‌كانی ده‌ژمێردرێ‌و تیایدا ژیانی هه‌رزه‌كاری‌و ئاواره‌یی ده‌خاته به‌رچاو، ژیانی ئه‌وانه‌ی كه تووشی ناخۆشی‌و ئه‌نارشیستییه‌كانی ژیان ده‌بنه‌وه. هیسه له‌م كاره‌یدا رووی له نه‌وه‌یه‌كی نوێ له خوێنه‌ران كردووه، نه‌وه‌ی دوای جه‌نگ. تۆماس مان ئه‌م رۆمانه به‌م شێوه‌یه وه‌سف ده‌كات: (دمیان زۆر كاری له‌نه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان كردووه‌و به هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه ده‌چێته نێو شاده‌ماره‌كان).
له هاوینی ساڵی 1919دا ده‌ستی كرد به‌نووسینی رۆمانی (سید هارتا)و له‌ساڵی 1922دا ته‌واوی كرد. ئه‌م رۆمانه‌ی به‌رهه‌می گه‌شته‌كه‌ی هیند ی بوو. سید هارتا پاڵه‌وانی ئه‌و رۆمانه‌یه كه باس له هه‌قیقه‌ت‌و دڵسۆزی ده‌كات.
دوای چه‌ند ساڵێك كتێبی (گورگی بیابان)ی له‌ساڵی (1927ز)دا بڵاوكرده‌وه، كه رۆمانێكی پڕ له ناخۆشی‌و چه‌رمه‌سه‌ری‌و لێك ترازانه‌و تیایدا به ڕشته‌وه چه‌ندو چوون له‌گه‌ڵ خودی خۆی‌و دنیادا ده‌كات. (هاری هاله‌ر)ی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه هه‌موو دابڕان‌و ناخۆشییه‌كانی مرۆڤی بۆرژواو دنیای پڕ له‌زه‌یف‌و درۆ‌و ده‌ڵه‌سه له‌كۆڵ ده‌كات، به‌هۆی دابڕانێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خودی خۆی‌و دنیادا ده‌تلێته‌وه‌و به‌هۆی گه‌ڕان‌و سووڕانییه‌وه نه ده‌گاته خۆشی‌و حه‌سانه‌وه‌و ئاسووده‌یی‌و نه ده‌شگاته كه‌وتن‌و داڕمانی یه‌كجاره‌كی، بۆیه له حاڵه‌تێكی نائارام‌و دابڕانی به‌رده‌وام دایه.
له ساڵی (1930ز)دا كتێبی (ترتیسیس‌و گۆڵدمۆند)ی بڵاوكرده‌وه كه هه‌راو زه‌نایه‌كی زۆری له ئه‌ڵمانیادا به‌رپاكرد. له‌م رۆمانه‌دا باس له براده‌رێتیی پیاوێكی ئایینی‌و هونه‌رمه‌ندێك ده‌كات كه هه‌ردووكیان له (ڕه‌وشت)و (بیر)دا ده‌گه‌نه یه‌ك. پاشان له‌ساڵی دواتردا (1931) رۆمانه ناوداره‌كه‌ی (یاریی خڕۆكه شووشه‌ییه‌كان)ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا باس له‌كێشه‌ی خۆشگوزه‌رانی ده‌كات له‌دنیادا، ئه‌م رۆمانه‌ی هیسه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه وا لێكدرایه‌وه كه دژی فاشیزم ده‌وه‌ستێته‌وه، له شیعرێكیدا ده‌بێژێ: ( چه‌ند خۆشه مرۆڤ به‌ده‌ستی فاشییه‌ك سه‌ربنێته‌وه، نه‌وه‌كا خۆی ببێته مرۆڤێكی فاشی).
كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان به‌رپابوو، به‌رهه‌مه‌كانی هیسه بریتی بوون له نووسین دژی جه‌نگ‌و ماڵوێرانی كه له رۆژنامه‌و گۆڤاره سویسراییه‌كاندا بڵاوی ده‌كردنه‌وه.. هیسه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: (ساڵانێكی زۆر دژی جه‌نگ‌و بێ ئه‌قڵییه‌كانی مرۆڤ و كاره خوێناوییه‌كانی شه‌ڕو كوشتار جه‌نگاوم). هیسه به‌یه‌كێ له نووسه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كان ده‌ژمێردرێ كه دژی شۆڤینیزم ده‌نگی به‌رزده‌كرده‌وه.. شایانی باسه ئه‌م كه‌ڵه رۆماننووس‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه له‌ساڵی (1946ز)دا خه‌ڵاتی نۆبلی وه‌رگرت‌و له‌ساڵی (1955)یشدا خه‌ڵاتی ئاشتی ئه‌ڵه‌مانیی وه‌رگرت‌و له‌ساڵی (1962ز)دا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌ك له خوێنیه‌وه به‌یه‌كجاری ماڵاوایی له‌دنیاكرد.