مرۆڤایه‌تیی ئه‌م سه‌رده‌مه پێویستی خێرای به شۆڕشێک یا خو ڕێنێسانسێکی سیاسیی نوێ له جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام نه‌ک نێئۆلیبڕالیزم! (به‌شی دووهه‌م)
مرۆڤایه‌تیی ئه‌م سه‌رده‌مه پێویستی خێرای به شۆڕشێک یا خو ڕێنێسانسێکی سیاسیی نوێ له جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام نه‌ک نێئۆلیبڕالیزم! (به‌شی دووهه‌م)
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
rahmayub@yahoo.de"ئه‌مڕۆ ڕۆژیی جیهانی ژنانه، به‌م بۆنه‌وه ئه‌م ڕۆژه له هه‌مو ژنانیی جیهان و به تایبه‌ت ژنانیی کوردستان پیرۆزبایی ده‌که‌م و ئه‌م نوسراوه‌م له گه‌ڵ چه‌پکه گوڵیی سه‌ربه‌ستیی پێشکه‌ش به هه‌مو ژنانی تێکۆشه‌ر و یه‌کسانیخوازی وڵاته‌که‌م ده‌که‌م!"
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م باسه‌دا جه‌ختم خستبووه سه‌ر هێندێک له خاڵه لاواز و بێ که‌ڵکه‌کانی نێئۆلیبڕالیزم و به کورتی باسم لێ کردبو که بۆچی هێندێک له وڵاته نێئۆلیبڕاڵه‌کان به ناوی هزری لیبڕالیزم و ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌وه هێڕش ده‌که‌نه سه‌ر ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانیی لیبڕالیزم چ له ناو وڵاته‌کانیی خۆیاندا و چ له ڕه‌ده‌ی جیهانیدا. له‌م باسه‌ی ئه‌مڕۆمدا حه‌ول ده‌ده‌م که باسه‌که‌ی پێشوم هه‌ندێک زیاتر شی بکه‌مه‌وه!
مه‌به‌ست له پێشێلکاریه‌کانی هزری لیبڕالیزم له لایه‌ن نێئۆلیبڕاڵه‌کانه‌وه له ڕه‌ده‌ی جیهانیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌و وڵاته پێشێلکارانه بۆ نمونه له ده‌ست تێوه‌ردان له کار و باری وڵاتانیی دیکه‌وه و پێشێلکردنی ئیستیقلال و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاتانه‌وه بگره هه‌تا دستدرێژیکردن و هێرشی نیزامیی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی و چه‌ند به‌ره‌کیی له‌و وڵاتانه و دروست کردنیی شه‌ڕی ناخۆیی له هێندێک وڵات و ته‌نانه‌ت پشتیوانیی کردن له هه‌ندێک وڵاتیی دیکتاتۆڕ که ڕۆژانه مافی شارومه‌نده‌کانی خۆیان پێشێل ده‌که‌ن و به به‌ستنیی په‌یماننامه و قه‌راردادی تیجاری درێژماوه به کرده‌وه پشتیوانیان لێ ده‌که‌ن! نمونه‌کانی وه‌ک فڕۆشتنی چه‌ک و چۆڵ و ماده‌ی ژه‌هراوی به ڕژیمگه‌لێکی وه‌ک ئێڕاقی پێش‌و و ئێران، له کاتێکدا که ئه‌و دوو حکومه‌ته دیکتاتۆڕه له گه‌ڵ یه‌کتر له شه‌ڕدا بون و له سه‌دا سه‌د کڕینیی ماده‌ی کیمیایی بۆ به کار هێنانی دژی یه‌کتر له جه‌بهه‌کانیی شه‌ڕ و له دژی خه‌ڵکیی سیڤیلی یه‌کتر به تایبه‌ت کورده‌کان بوه و ئه‌م وڵاتانه‌ش به بێ سڵ کردن و ته‌نیا بۆ پاراستنیی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و بۆ قازانجیی له ڕاده به‌ده‌ر ئه‌م که‌ره‌سته و چه‌ک و چۆڵانه‌یان به‌و ڕژیمانه ده‌فرۆشت و له ئه‌زا و له‌بری ئه‌و که‌ره‌ستانه نه‌وت و گازیان لێ وه‌رده‌گرتن و هه‌رگیز به ڕوی خۆیانیان نه‌ده‌هێنا که ئه‌و دیکتاتۆڕانه خه‌ڵک به‌و که‌ره‌سته و مادانه ده‌کوژن! نمونه‌ێکی نوێتر به‌ستنیی قه‌راردادی نوێی حکومه‌تی نێئۆلیبڕاڵی سویسه له گه‌ڵ حکومه‌تیی ئیسلامی ئێران که چه‌ند مانگێک له‌مه پێش له گه‌ڵ ئێران، به چونیی خانمی کاڵمیی ڕای بۆ لای ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، له‌وێ به‌ستییان و ناوبراو له‌وێ قژیشیی داپۆشیبو! له کاتێکدا که ڕژیمی ئێران ڕۆژانه ژنان سه‌نگسار ده‌کات و خه‌ڵک هه‌ڵده‌واسێت و له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا له شاری کرماشانیی کورد زمانی سوننی و شیعه مه‌زهه‌ب، چه‌نده‌ها که‌سی به هۆی ئایینه‌که‌یانه‌وه واته ئایینی ئه‌هلی سونه‌تیی شافیعی له سێداره داوه و ئه‌مه یه‌که‌مجاریش نیه که ئه‌و ڕژیمه ئه‌م کارانه ده‌کات، به‌ڵکو به درێژایی 30 ساڵ ته‌مه‌نیی نگریسی خۆی هه‌ر خه‌ریکیی هه‌مه جۆره کارێکیی ناشایستی له‌م جۆرانه بووه و له داهاتووشدا و تا ئه‌خیر ساته‌کانیی مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵات هه‌ر وا ده‌مێنێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری داهاتوشییدا که له ئێستاوه کاری بۆ ده‌که‌ن، ئه‌و مه‌لا بزماریه لێو به بزه‌که‌ش واته خاته‌می بێته‌وه به سه‌رۆک کۆمار، ئه‌م کاره دزێوانه هه‌ر به‌ر ده‌وام ده‌بن. به‌ڵام ڕژیمێکی نێئۆلیبڕاڵی وه‌ک سویس ده‌چێت بڕیارنامه‌ی له گه‌ڵ ده‌به‌ستێت و به‌م کاره‌یشی به کرده‌وه و ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتدا مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه و پشتیوانی له هه‌ر هه‌مو کاره دزێوانه‌کانیی ده‌کات و له‌و لایشه‌وه ئیدیعای ڕه‌چاو کردنیی مافیی مرۆڤیش ده‌که‌ن و ده‌یان نمونه‌ی دیکه‌ش وه‌ک نمونه‌ی ده‌ره‌کی له‌م بوارانه‌دا ده‌توانین ناو لێ به‌رین!
مه‌به‌ست له پێشێلکاریه‌کان له ناوخۆی وڵاته نێئۆلیبڕاڵه‌کان، هه‌ڵاواردنی سیستێماتیک و هه‌مه ڕۆژه‌ی بێگانه‌کانی ناو وڵاتی خۆیان و به‌ربه‌ست دروست کردن له سه‌ر ڕێگای خاریجیه‌کانیان بۆ پێشکه‌وتن و بۆ بون به کاربه‌ده‌ستێکی خاوه‌ن بڕیار یا خۆ بون به پاڕله‌مانتاریست و ئه‌مانه‌یه. ڕه‌نگه به‌لاتانه‌وه سه‌یر بێت که تا ئێستا هیچ بێگانه‌ێک له سویس نه‌بۆته پاڕله‌مانتاریست ئه‌مه ڕه‌نگه هه‌ر وه‌ک خه‌ونێک بمێنێته‌وه! ته‌نانه‌ت له ناو دایره‌ی پۆلیسیشدا به ده‌گمه‌ن بێگانه ده‌بیندرێن و ئه‌وانه‌یشی که هه‌ن، ئه‌گه‌ر چی له وڵاتیی سویس له دایک بونه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌یشه‌وه هه‌ر له ڕه‌ده‌ی زۆر خواره‌وه‌ی ئیداراتی پۆلیس به کار ده‌هێنرێن. بۆ نمونه وه‌ک پۆلیسیی دژه شۆڕش له ڕۆژی یه‌کیی ئه‌یار، ڕۆژی کرێکاردا به‌کاریان دێنن! ده‌ستگای بورۆکراتیی ئه‌م وڵاته نێئۆلیبڕاڵه هێنده ته‌ویل و درێژ و قورس و نامرۆڤانه و ویشکه، که خاریجیه‌کان وا لێ ده‌کات که یا ئه‌و وڵاته به جێ بێڵن، یا خۆ سه‌ری خۆیان بخه‌نه ناو لاکی خۆیان و به ناوی "ژیانی خۆت بکه و ده‌ست به کڵاوه‌که‌ته‌وه بگره با با نه‌یبات" کارییان به سه‌ر ئه‌م هه‌مو پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤه‌وه نه‌دابێت، بۆ ئه‌وه‌ی که سبه‌ی ڕۆژیش وه‌ره‌قه‌ی مانه‌وه و ئیقامه‌ته‌که‌یان بۆ درێژ بکرێته‌وه!! بێگانه‌کان ته‌نانه‌ت کاتێک که دوای 12 ساڵ داوای مافی شارومه‌ندی ده‌که‌ن و تا ده‌یاندرێتێ ده‌بێته 15 ساڵ و هه‌ندێک جار ڕه‌تییان ده‌که‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر بیشییانده‌نێ، به پووڵێکی زۆر که به قه‌ده‌ر ماڵییاتی ساڵێک ده‌بێت، پێیان ده‌فڕۆشن، به‌م حاڵه‌یشه‌وه کاتێک که پاسێکی سور وه‌رده‌گرن و له‌م لاو و له‌و لا و له ئیداره‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن، لێیان ده‌پرسن، له کوێ له دایک بوون؟ مه‌به‌ستییان ئه‌وه‌یه که تۆ سویسیی کاغه‌زیت و به‌م شێوه سوکایه‌تییان پێ ده‌که‌ن! من نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته که ئێستا چوارده ساڵه له‌م وڵاته نێئۆلیبڕاڵه‌ی سویس ده‌ژیم و ئه‌م پێشێلکاریانه‌م به هه‌مو بوونمه‌وه هه‌ست پێ کردوه و منداڵه‌کانم له‌م وڵاته له دایک بون، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ناچارم له مانه‌وه له‌م وڵاته، به‌ڵام بڕیارم داوه هه‌رگیز ئه‌م سوکایه‌تیانه په‌سه‌ند نه‌که‌م و هه‌رگیز داوای ئه‌و پاساپۆڕته نه‌که‌م! مه‌گه‌ر بۆخۆیان به بێ داواکاری من و به خۆڕایی داوام لێ بکه‌ن که وه‌ری بگرم، که ئه‌مه‌ش ئاسته‌مه که ڕو بدات، ئه‌گه‌ر نا به پاسیی په‌نابه‌ریه‌وه زۆر به‌شه‌ره‌فترم!
پێشێل کاریه‌کانی مافی مرۆڤ له وڵاتانی نێئۆلیبڕاڵی و به تایبه‌ت له سویس کاتێک زیاتر ده‌رده‌که‌وێت که که‌سێک له‌م وڵاتانه کاری بکه‌وێته دادگا و ته‌ره‌فه‌که‌یشی له دادگا بۆ نمونه سویسیێک یا خۆ شیرکه‌تێکی سویسی بێت و ئه‌وجار دادوه‌ر قه‌زاوه‌تت له سه‌ر بکات. بێگانه‌که به شێوه‌ێکی خۆ به خۆ و سیستێماتیک و به بێ ئه‌وه‌ی که پرسیاری لێ کرابێت و وڵامی دابێته‌وه، چه‌ندین پوان و خاڵی نیگاتیڤ وه‌رده‌گرێت و توشیی هه‌ڵاواردن ده‌بێت و هه‌ر ئه‌م شێوه‌ی تێڕوانینه‌ی "دادوه‌ره‌که" خۆ به خۆ ئیمتیازاتێک ده‌دات به ته‌ره‌فیی سوسیسیی و له ئاکامدا یا خاریجیه‌که ده‌بێت بیدۆڕێنێت و یا ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ماف لای خاریجی بێت، ئه‌وجار دادوه‌ر به سیاسه‌تی نه سیخ بسوتێت و نه که‌باب کۆتایی پێ دێنێت و مه‌حکه‌مه به مساوی ته‌واو ده‌کات!! واته به‌رژه‌وه‌ندیی لێره‌ش هه‌ر ده‌پارێزن! ئایا ئه‌مه دادوه‌ریه؟ ئایا ئه‌مه مافی مرۆڤی تێدا ڕه‌چاو کراوه؟ ئایا ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ئینسافه‌وه؟ وڵامه‌کانی ئه‌م سێ پرسیاره نایه و ئه‌مه به ئاشکرا پێشێلکاریه و ناڕه‌وایه و فڕیان به سه‌ر لیبڕالیزمه‌وه نه‌داوه، به‌ڵکو هه‌مو ده‌چنه خانه‌ی نێئۆلیبڕالیزمه‌وه و له‌وێش ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ده‌پارێزرێت و نه ئینساف و نه داد و نه شتیی دیکه‌ش ناپارێزرێت!
ئه‌مانه نمونه‌گه‌لێکی بچکۆله له پێشێلکاریه ناوخۆیه‌کانی مافی مرۆڤن له وڵاتانی نێئۆلیبڕاڵی و له حاڵێکدا که هزری لیبڕالیزم پێداگری له سه‌ر ئینساف و داد ده‌کات، به‌ڵام له‌و نمونانه‌دا که باسم لێکردن، به قه‌ده‌ر نوکه ده‌رزیێک ئینساف و داد بوونیان نیه و که‌واته ئه‌و وڵاته‌ش له ڕوانگه‌ی منه‌وه و له ڕوانگه‌ی هزری لیبڕالیستیشه‌وه، هه‌رگیز ناتوانێت وڵاتێکی ڕه‌چاو کاری مافه‌کانی مرۆڤ و وڵاتێکی لیبڕاڵی بێت. مۆدێڕنیزم و پۆست مۆدێڕنیزم، کۆتاییه‌کان و ده‌ستپێکه‌کان
پێویسته که بۆ زانینی چۆنیه‌تیی و کاتی ده‌ست پێکردنیی قۆناخی مۆدێڕنه و پشت سه‌ر خستنیی قۆناخی ناسراو به کۆن، ئاماژه به کۆبونه‌وه‌گه‌لێکی گرنگ به ناوی پێناسه‌ی کۆن و نوێ بکه‌م که له لایه‌ن ئاکاده‌می فه‌ڕانسه له ساڵی 1687وه (سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م) ساز دررا و ئه‌م کۆبونه‌وانه سه‌رجه‌م بیست ساڵیان خایاند، واته تا ساڵی 1707 درێژه‌ی کێشا، به‌ڵام هێشتا ئه‌و کۆبونه‌وه فه‌لسه‌فیه دور و درێژانه‌ش نه‌یتوانی مۆدێڕنیته به‌و جۆره‌ی که هه‌یه و ده‌بێت ببێت، بیناسینێت و چه‌ند و چۆنه‌که‌ی پێناسه بکات، تا ئه‌وه‌ی که له ساڵی 1849 له لایه‌ن بۆدلێره‌وه مۆدێڕنیته به باشی پێناسه‌کرا!
باسێک که ماوه‌ێکه له وڵاتانیی لیبڕاڵی، ڕۆژانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌هلی خوێندنه‌وه و پێداچونه‌وه‌ن به‌رچاو ده‌که‌وێت، باسیی چوونه پێشه‌وه‌ی له مێژینه‌ی هه‌نگاوه‌کان له قۆناخیی مۆدێڕنیزمه‌وه به‌ره‌و پۆست مۆدێڕنیزم ده‌کات. هه‌ندێک له فه‌یله‌سوفانیی ئه‌مڕۆی بواری سیاسی و فه‌لسه‌فی پێیان وایه که مۆدێڕنیزم که زۆر له مێژه ده‌ستی پێ کردوه و له سه‌روی ئه‌م پاڕاگرافه‌وه باسم لێ کردوه، کۆتایی پێ هاتووه و ئێستا ئێمه له قۆناخی پۆست مۆدێڕنیزمداین!ئه‌مڕۆکه چه‌مکی مۆدێڕنیزم له لایه‌ن هه‌وادارانیی قوتابخانه‌ی فڕانکفۆڕت که میخایل فۆکۆ و یۆڕگن و هاپڕماس و چه‌ند فه‌یله‌سوفێکی تری ئه‌م قوتابخانه ده‌گرێته‌وه و هاوکات له لایه‌ن فیله‌سۆفیی تێئۆلۆژیستی ئاڵمانیی، هانس کۆنگیشه‌وه، ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیردرێت و ئه‌وان ئه‌م چه‌مکه‌یان به ته‌واو بوو له قه‌ڵه‌م داوه. هانس کۆنگ فیله‌سۆفێکی تێئۆلۆژیستی سه‌ر به که‌نیسه‌ی پڕۆتێستانته که له زانکۆی تۆبنگنی ئاڵمان، هه‌ر ئه‌و زانکۆیه‌ی که له سه‌ده‌کانیی هه‌ژده‌هه‌مدا فیله‌سوفانی گه‌وره‌ی وه‌ک هۆڵده‌ڕلین و هێگڵ و شیلینگ تێیدا خوێندبویان، فه‌لسه‌فه‌ی تێئۆلۆژیستی، واته ئایینناسیی ته‌واو کردوه. که‌واته قۆناخی مۆدێڕنه به باوه‌ڕی هه‌ردوک لایان کۆتایی پێ هاتووه و به وته‌ی ئه‌وان ئێستا ئێمه ده‌بێت له قۆناخیی پۆست مۆدێڕنیزمدا به‌سه‌ر ببه‌ین! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ردوک لایان له پێناسه‌کردنیی کۆتایی قۆناخیی مۆدێڕنیزم و ده‌ست پی کردنیی پۆست مۆدێڕنیزم وه‌ک یه‌ک بیر ناکه‌نه‌وه! هانس کۆنگ پێی وایه که یه‌که‌مین و دوهه‌میی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری جیهانی له قۆناخیی مۆدێڕنه‌دا ڕوی داوه و به کۆتایی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی واته شه‌ست ساڵێک له‌مه‌و به‌ر، مۆدێڕنیزم ته‌واو بووه و پۆست مۆدێڕنیزم هاتۆته ئاراوه، چونکه پێی وایه که له قۆناخی مۆدێڕنیزمدا هێشتا مرۆڤ شه‌ڕخوازن و به دروست کردنیی هه‌ردوک شه‌ڕی یه‌که‌م و دووهه‌میی جیهانی که ماڵوێرانیی و خشونه‌ت و وه‌حشیگه‌ری و توند و تیژی له ڕاده به‌ده‌ر تێدا به‌دی ده‌کرا، هێشتا مرۆڤ، ئه‌گه‌ر چی قۆناخیی کۆنی پشت سه‌ر خستبو و له مۆدێڕنیته‌دا ده‌ژییا، به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئه‌و مرۆڤه شه‌ڕخوازه‌که‌ی جارانن. ناوبراو پێی وایه که کاتێک که مرۆڤ ده‌ستییان دایه نوسیینی به‌ییاننامه‌ی جیهانیی مافیی مرۆڤ و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی پێک هێنا، ئه‌وجار هاتۆته قۆناخی پۆست مۆدێڕنه‌وه!
به‌ڵام زۆر که‌سیی تر پێیان وایه که قوناخی پۆست مۆدێڕن له‌م ئه‌خیرانه‌دا و له ساڵی 1979وه و به هۆی نوسینیی کتێبیی "هه‌ل و مه‌رجی پۆست مۆدێڕن" که له نوسیینی فه‌یله‌سۆفی فه‌ڕانسه‌وی ژان فڕانسوا لێئۆتاڕده، ده‌ستیی پێ کردوه و نه‌ک له کۆتایی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانیه‌وه. ئه‌م ده‌سته پێیان وایه که ناوبراو له‌م کتێبه‌یدا به باشی پۆست مۆدێڕنیته‌ی پێناسه کردوه و ئه‌م چه‌مکه‌ش له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه! له هه‌ر حاڵد ئه‌م دو بیره جیاوازه زۆر لێک دور نین و ته‌قریبی بیست و دوساڵێکیان فه‌رقه! ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه ئه‌مڕۆ ئیتر مادام تێپه‌ڕیوه گرنگ نیه، به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه که هه‌ر دو بیرۆکه‌که پێیان وایه که قۆناخی پۆست مۆدێڕن ده‌ستیی پێ کردوه و ئێستا ئێمه له‌و قۆناخه‌دا ده‌ژین!
کۆمه‌ڵێک بیرمه‌ند و یه‌ک له‌وانیش هانس کۆنگ، پێیان وایه که هزری وشکیی نێئۆلیبڕالیزم به هۆی باوه‌ڕه دژه ئایینیه‌کانی لیبڕالیزم و مۆدێڕنیزمه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و په‌یدا بوونی نێئۆلیبڕالیزم ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی لیبڕالیزمه‌وه و پێیان وایه که بۆ ئه‌وه‌ی که نێئۆلیبڕالیزم به‌ری پێ بگیردرێت و له ته‌شه‌نه کردنیی زیاتری به‌رگری بکرێت، پێویسته که هزری پۆست مۆدێڕنیزم گه‌شه بکات! چۆن؟
لیبڕالیزم له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بو که ئایین بکرێت به نیازیی تاکه که‌س و بێ ده‌سه‌ڵات بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی که هیچ که‌س به هۆیی بیر جیایی ئایینی یا خۆ جۆری دیکه له بیر کردنه‌وه سزا نه‌درێت و ئازادیه‌کانی پێشێل نه‌کرێت. واته لیبڕالیزم له دژی فه‌ندامه‌نتالیزمی ئایینی بوو و ئه‌مه‌ش کارێکی دوروست و به جێ بو و هانس کۆنگیش که خۆی فه‌یله‌سوفێکی ئیمانداره و سه‌ر به پڕۆته‌ستانه‌کانه، دیان به‌م ڕاستیه‌دا ده‌نێت و ته‌نانه‌ت پێشی وایه که ئه‌و کاره لازم و زه‌روری بوه، بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئایینی له ڕاده به‌ده‌ر ده‌خاله‌تیی له ژیانیی تایبه‌تیی خه‌ڵکدا کردوه و حه‌ولی داوه که ناو مێشکیی مرۆڤه‌کانیش بۆ خۆی ته‌سخیر بکات. به‌ڵام هاوکات پێیشی وایه که لیبڕاڵه‌کان هه‌ندێک تووند له دژیی ئایین و بیر و باوه‌ڕه‌کانی خه‌ڵک جوڵاونه‌ته‌وه و به‌م کاره‌یان په‌ره‌یان به بێ ئیمانیی له ڕاده به‌ده‌ر و دورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکیان له باوه‌ڕه‌کانیان په‌ره پێ داوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی ئه‌و وشکیی و بێ ئیحساسیی و بێ ئینسافیه و ئه‌و نه‌بونی مۆڕاڵه‌ی که پێی ده‌ڵێین نێئۆلیبڕالیزم. هاوکات پێشیان وایه که پێویسته هه‌ر چی خێراتر هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و پۆست مۆدێڕنیزم هه‌ڵ بگیردرێن و ئه‌م هزره نوێیه به یارمه‌تیی یه‌کتر بخرێته ناو مێشکی کۆمه‌ڵگا و زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت.پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی هانس کۆنگ پێی وایه که پۆست مۆدێڕنیزم به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ و ئاشت بوونه‌وه‌ی مرۆڤه به ئایین و بۆچیی پێی وایه که گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌ڕه‌کان، ده‌توانێت مرۆڤ له نێئۆلیبڕالیزم ڕزگار بکات؟ ناوبراو چۆن ده‌توانێت ئاشتیی ئایینی له جیهان مسوه‌گه‌ر بکات و هاوکات چۆن ده‌توانێت پۆست مۆدێڕنیزم، که هه‌ر ئه‌و مۆدێڕنیته‌که‌ی جارانه به ئیزافه‌ی باوه‌ڕ، له گه‌ڵ ئایین پێکه‌وه ئاشت بکاته‌وه؟ ئایا ناوبراو پێی وایه که ڕێفۆرمیی ئایینی پێویسته یا خۆ ڕێفۆرم له مۆدێڕنیته‌دا؟
له به‌شه‌که‌ی دیکه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م لێکۆڵینه‌وه‌ێک له مه‌ڕ ئه‌و پرسیارانه بخه‌مه ڕو…….!
درێژه‌ی هه‌یه……..
18ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2708