ئیعلانی (شیعری کوردیی عیملاق) وشـــــاعیـری (عیـمــــــلاق ) …
ئیعلانی (شیعری کوردیی عیملاق)
وشـــــاعیـری (عیـمــــــلاق )
(فه‌توای/ناڤم دڵبه‌ند)
دڵـشادی عومه‌رکاکی/ئه‌ڵمانیا
له‌ژماره(چل و پێنج)ی که‌ڵچه‌ری به‌درخان..له‌نێو ژماره(سه‌دوسیانزه)ی هه‌فته‌نامه‌ی به‌درخان دا،به‌ڕێز(ناڤم دڵبه‌ند)نوسینێکی به‌ناونیشانی(برام (ده‌شتی)هه‌موومان چه‌ند
نوسه‌رێکین ماوین به‌ڵام..)نوسیوه،به‌مانشێتێکی گه‌وره‌ش..ده‌ڵێ (ئیعلانی ئه‌وه‌ده‌کــــــــه‌م
ئه‌گه‌رباس بێته‌سه‌رداهێنانی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی شیعری کوردیی عیملاق وشاعیری عیملاق
به‌ویژدانه‌وه(که‌ریم ده‌شتی وقوبادی جه‌لی زاده‌و دڵشاد عه‌بدوڵا)ن.
سه‌رهه‌ڵدان وبیرۆکه‌ی ئه‌م نوسینه وه‌ک خۆی ده‌یگێڕێته‌وه..شه‌وێکه له‌سوچی مه‌یخانــــه
یه‌کدا،که‌هه‌رگیز( به‌نده) دژی ئه‌وه نیم شێ‌عیران ونوسه‌ران وئه‌وانی دیش.ئازادن بــــۆ
ئارامیی ڕۆحیان( مه‌ی) بنۆشن..ده‌شێ له گه‌ڵ خه‌یاڵی ئاڵی مه‌ی نۆشیدا وێنه‌ودیمه‌نی
ڕوخساری شیعرێکیش، به‌ئاسمانی خه‌یاڵی شاعیردا بکشێ..وبه‌یانیی له‌ده‌فته‌ری خه‌یاڵ
ده‌ریکێشێ وبه‌شیعری کا، به‌ڵام ئیعلانی شاعیر‌و شیعری کوردی (عیملاق)ده‌رفه‌ت و هزرو
نوسین وبیری قوڵ وشیکاری زۆری گه‌ره‌که.مه‌به‌ستمه بڵێم که‌به‌ڕێز (ناڤم دڵبه‌ند)جگه
له هه‌ندێ ستایش کردنی ئه‌م شاعیرانه هیچی نه‌خستۆته سه‌ر شیعر‌و توانای شاعیریی
ئه‌وبه‌ڕێزانه،جگه‌له‌وه‌ش سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم نوسه‌ر به‌زمانی (کـــــــــــــۆ)
ده‌دوێت..وه‌ک ده‌ڵێ (هه‌موومان ) (ئێمه‌ش)..واته نوسه‌ر خۆشی به (عه‌ملاقی) چواره‌م
ده‌ناسێنێ،نوسه‌ر غه‌می سڕینه‌وه‌ی ئه‌و شاعیرانه‌یه..بۆیه (فه‌توا )ئه‌دات کــــه،ئـــه‌وان
(عیملاق)ی شیعری کوردیی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن،برای نوسه‌ر بۆ ئه‌م( ئیعلان) کردنه نه‌هاتوه
نه (توێژینه‌وه‌یه‌ک)نه(به‌دواداچونێک)نه(شیکارکردنێکی ساده) بۆ ئه‌م شاعیره‌به‌ڕێزانه
بکات..ته‌نها له پای سۆز‌و خۆشه‌ویستیی وقه‌درو پێزانینی بۆیان که‌وتۆته(بڕیاردان)و هه‌ستاوه به (ئیعلان)کردن..ئه‌مه‌ش چه‌واشه‌کردنی خوێنه‌رو عاشقانی شیعره.ئه‌مـــه‌ش
ناکاته‌ئه‌وه‌ی له توانای شیعریی و ئاستی ئه‌و شاعیره به‌ڕێزانه که‌م که‌مه‌وه..بـــــــه‌ڵام
ئه‌مه خۆی له خۆیدا ناهه‌قی کردنه له‌توانای شیعریی و ئاستی ئه‌و شاعیرانه.ده‌شـــــێ
ئه‌وان خۆیان ،نازناوی (عیملاق)یان پێ قبووڵ نه‌بێ ئه‌و شوهره‌ته کارتۆنییه‌شیان پێ
زه‌ره‌رو نێگه‌تیف بێت.من داوای لێبوردن له خوێنه‌ران ده‌که‌م..که نوسینه‌که‌ی به‌ڕێزکاک
(ناڤم دڵبه‌ند) به (فه‌توا) ناساندوه‌و له‌قه‌ڵه‌م داوه..ئه‌وه ئه‌نجامی سه‌رنج کاڵــیی
خۆیه‌تی کێ دیویه‌تی هه‌موو(توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی) نوسه‌رێک ئه‌وه بێت به سوێند
متمانه به‌خوێنه‌رانی بکات،وه‌ک ده‌ڵێ(وه‌ڵڵاهی له شیعریش ده‌گه‌ین وشـــــــــــــــیعریــش
ده‌خوێنینه‌وه)..یان به‌بێ هیچ له‌تواناو شاعیرێتی ئه‌م شاعیرانه بخاته به‌ر ده‌ســــــتی
خوێنه‌ر..ده‌ڵێ(ئه‌مانه ره‌قه‌مه‌کانی یه‌که‌من) ئاخر من له نوسه‌ران نا،له خوێنه‌رانــــی
ساده ده‌پرسم (ڕه‌قه‌مه‌کانی یه‌که‌م) گوزارشت وزمانی نوێ ی سه‌رده‌من..؟
بۆیه نوسینه‌که‌ی کاک ناڤمم به (فه‌توا) ناوبرد ..براینه قه‌یناکه تۆ له خۆشه‌ویستی خۆته‌وه به یه‌که‌میان بزانی ..به‌ڵام ئه‌مه گرفته که سوور بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که لــــــــه
ئاینده‌شدا هه‌ر یه‌که‌م و(عیملاق) ده‌بن..ئه‌مه بڕیاروو بیری (ئایدیالیسته)(تۆباوی)
یه‌کانه که بۆ داهاتوش بڕیار ده‌ده‌ن و(گه‌رانتی) به‌خوێنه‌ر ئه‌ده‌ن..کاک (ناڤم) گه‌ر له خوێنه‌ری کورد بپرسی..(کوا ئه‌و شاعیرانه..؟ مه‌خدوورن..؟)من خۆم ته‌نهـــــــا وه‌ک
خوێنه‌رێک..ڕوناکتر له تۆش (بڕیار) ئه‌ده‌م که ئه‌و شاعیرانه..نه‌ک (مه‌خدوور) نیـــــن
زۆریش به‌خته‌وه‌رن..له هه‌ستی خۆشمه‌وه له بۆن وبه‌رامه‌ی فیکر‌و هونه‌ری شـــــــــیــعری
ئه‌وانه‌وه،ده‌ڵێم ..ئه‌وان له نێو ئاسمانی شیعری کوردی‌دا (ئه‌ستێره‌ی پرشنگدارن)……
ده‌بێ کاک ناڤم..بروای به‌وه هه‌بێ وه‌ک چۆن ئه‌م شاعیرانه به‌و عومره هه‌ڵکشاوه‌وه
داهێنه‌رو شاعیرن..وه‌ک چۆن (خاڵی وه‌رچه‌رخان) بوون..که‌سی تریشیان به‌دوادادێـــــت.
ده‌بێ نوسه‌ری داهێنه‌ربه‌وێژدانه‌وه وه‌ک به‌ڕێزی ده‌ڵێ ته‌ماشای نه‌وه‌کان بکات ..ته‌نها باسی(مه‌خدوریه‌تی )نه‌وه‌ی خۆی نه‌کات..ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌خشنده‌یی له فیــــکـرو
له هزرماندا له شه‌وی مه‌یخانه‌یه‌کدا دونیا ژێره‌وژوور نه‌که‌ین..من گله‌یم نیه..گــــــه‌ر
به‌ڕێز(ناڤم دڵبه‌ند) باسی خۆشه‌ویستی وهاوڕێه‌تیی عه‌شقی خۆی بۆ شیعری ئــــــــه‌م
به‌ڕێزانه بکردایه..گه‌ر چی حه‌زم به ناوچه‌گه‌ریی وده‌ڤه‌رپه‌رستیش نیه..به‌ڵام دیســان
جێی گومانه بۆچی کاک(ناڤم)ته‌نها ئه‌م ســـێ شاعیره‌ی که‌ده‌یان ناسێ وهاوڕێی هاو ناوچه‌وبه‌کوردی (خه‌ڵکی هه‌ولێرن)به (عه‌ملاق)ی شیعری کوردی سه‌رده‌م (فه‌توا)ده‌کــا
…؟من بۆخۆم بۆسه‌لماندنی زۆرینه‌ی وته‌کانم که(حه‌زم به لایه‌نگری) وناوچه‌گه‌رێتـــی
نیه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی چاویشم ده‌یپه‌رژێ وده‌خوێنمه‌وه..نه‌ک ته‌نها بڵیم(وه‌ڵڵاهی له شیعریش ده‌گه‌ین وشیعریش ده‌خوێنینه‌وه) وه‌ک کاک ناڤم ده‌ڵێ….ته‌ماشای داهینان ده‌کــــــــــه‌م
ته‌ماشای سه‌رهه‌ڵدان وهاتنی ده‌نگی نوی له‌دایک بوونی نه‌وه‌ی نوێ ده‌که‌م..نمونه‌شـــم
ده‌نگێکی شیعریی نوێیه..که‌له‌م سه‌ره‌تایه‌یدا مژده‌ی داهێنانی زۆری پێیه(ڕابه‌ر فاریق)
که منی دوره وڵات ته‌نها له ڕێگه‌ی(ئه‌نته‌رنێته‌وه)شیعرونوسینه‌کانی ده‌خوینمه‌وه بــــــه
کورته نوسینێک به‌ویژدانه‌وه دوررله ناوچه‌گه‌رایه‌تی چه‌ند دێڕێکم بۆ خستنه به‌رخۆری
شیعره‌کانی نوسی.دواجارده‌زانم هیچ یه‌ک له‌و شاعیره به‌ڕێزانه له‌من زویر نابن کـــــــــه
کاک ناڤم..فه‌توای بۆداون..(عه‌ملاقی)شیعری کوردی سه‌رده‌م بن..گه‌رله‌که‌ریم ده‌شتی
بپرسی..ده‌زانێ که به‌نده..له نه‌وه‌ده‌کاندا..له‌سه‌ر (ته‌مه‌سپیه‌کانی ڕۆح) به‌ڕێزیم بـــــه
شێ‌عیرێکی داهێنه‌ر ناساندوه..له (قوبادیش) بپرسی به‌نده ده‌ناسێ..که چه‌نده خۆیی وشیعره‌کانی خۆشه‌ویستن له‌لام..ته‌نها (دڵشاد عه‌بدوڵا)له نزیکه‌وه ناناسم ده‌شـــــــێ
ئه‌ویش له ڕێگای ناوی خۆیه‌وه..دڵشادێکی تر بناسێ و، شـــــــــیعرێکی مل که‌چـــــی من به‌به‌رده‌میدا گوزه‌ری کردبێ و..ئه‌و ده‌زانێ..که‌من شیعرێ له (زێڕ) بێت به مســــــــــقاڵ
ده‌یپێوم..ده‌خوازم(کاک ناڤم دڵبه‌ند)ی ڕۆژنامه نوسیش ڕێزه‌کانم بخوێنێته ولــێـــمان
زویر نه‌بێت.
*******************************************/