مرۆڤێك.. نه خه‌ڵكی ئاسمان و نه خه‌ڵكی زه‌وی
مرۆڤێك..
نه خه‌ڵكی ئاسمان و
نه خه‌ڵكی زهویمحهمهد چیـــا
muhammadchya@yahoo.comئه‌و كاته‌ی (نیچه) بانگه‌شه‌ی بۆ ئاوابوونی خودا كرد، ره‌نگه له‌وه گه‌یشتبێت كه‌چیدی مرۆڤ ناتوانێت گرنگی به‌ئاسمانه‌كان بدات، هه‌وڵبدات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له‌وێڕا سه‌باره‌ت به‌زه‌وی چی روو ده‌دات، چیدی مرۆڤ ناتوانێت هه‌واڵی ئاسمانه‌كان بزانێت، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رگای ئاسمانه‌كان به‌ڕوویدا داخراون، یان ئه‌ڵقه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان مرۆڤ و خودا دا پچڕابن، به‌ڵكو ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گومانێك كه مرۆڤ له‌پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌كانیدا پێی ده‌گات، گومانێك كه‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵی و موجه‌ڕه‌ده، و مرۆڤ ده‌باته‌وه بۆ چه‌قگرتن له‌سه‌ر خودی خۆی و گه‌ڕانه‌وه بۆ زاتی خۆی وه‌ك ناوه‌ندی بوون و خۆدانه ده‌ست عه‌قڵێكی له‌خۆڕازی لووتبه‌رز (ڕاسیۆنالیزم)، لێره‌وه ئه‌م پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌گه‌ر مه‌مله‌كه‌تێك هه‌بێت له‌زه‌وی ئه‌وا ده‌بێت خودایه‌كیش هه‌بێت له‌زه‌وی، خودایه‌ك له‌ئاسمان و خودایه‌ك له‌زه‌وی، مادام هه‌ردوو خوداكه‌ش گرنگی به‌زه‌وی ده‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌م دوو خودایه نزیك بن له‌یه‌كه‌وه، یان هه‌ریه‌ك بن، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا گرنگی به‌یه‌ك شت بده‌ن، كه‌واته ئه‌و دووشته یان یه‌كن، یان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن، له‌حاڵه‌تێكی واشدا یه‌كێكیان ده‌توانێت به‌ئه‌ركی ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ستێت، (ئه‌مه‌ش مه‌فهومی جێنشینی ده‌گرێته‌وه)، خودا كاتێك له‌ئاسمان گرنگی به‌زه‌وی ده‌دا، ئه‌و كات مرۆڤ ئه‌م ئه‌ركه‌ی پێ نه‌سپێررابوو، یان له‌ئه‌ستۆی نه‌گرتبوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێت گرنگی به‌زه‌وی بدات، كه‌واته ده‌بێته جێنشینێكی راسته‌قینه‌ی خودا له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام مرۆڤ چیدی ناتوانێت به‌بێ به‌كارهێنانی عه‌قڵی خۆی ده‌ست به‌ته‌عالیم و ده‌قه ئاسمانیه‌كانه‌وه بگرێت، یان به‌مانایه‌كی دیكه ناتوانێت رێنماییه ئاسمانیه‌كان جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها په‌یوه‌ست بوو به‌ده‌قه ئاسمانیه‌كان و ده‌قه كیتابیه‌كان و ئایه‌ته نوسراوه‌كان و گوتراوه‌كانه‌وه، چونكه ڕوبه‌ڕوی كێشه‌و گرفت ده‌بێته‌وه، گرفتی چۆنێتی لێكدانه‌وه و راڤه‌كردن و ته‌ئویلی دقه‌كان، مادام مه‌به‌ستی ده‌قه‌كان پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه، مرۆڤیش ناتوانێت له‌رێگه‌ی په‌یبردن به‌مه‌به‌ستی ده‌قه‌كان بگاته بڕیارێك، بڕیارێكی روون و ئاشكرا، به‌ڕاده‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه. به‌مانایه‌كی دیكه پرۆسه‌ی ته‌ئویل و ته‌فسیر پرۆسیه‌كی په‌یبردنن، په‌یبردنیش ناتوانرێت ده‌قێكی نوێی له‌سه‌ر جێگیر بكرێت، مه‌به‌ستیش له‌ده‌قی نوێ و جێگیر ده‌قێك كه بتوانێت چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه ئه‌حكامی لێوه هه‌ڵبهێنجرێنریـَت، لێره‌وه مرۆڤ كێشه‌یه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌قه ئاسمانیه‌كاندا كه‌ئه‌ویش كێشه‌ی نه‌بوونی روونی و ره‌هایی تێگه‌یشتنه، ئه‌مه گرفتی خودی مرۆڤ له‌گه‌ڵ گوتاری ئاسمانی‌دا كه (نیچه) به‌مشێوه‌یه گوزارشتی لێ ده‌كات و ده‌ڵێت: "خودی خۆم فێری عیزه‌تێكی نوێی كردووم كه‌ئێستا ئاشكرای ده‌كه‌م بۆ خه‌ڵك: فێری كردووم كه‌چیدی سه‌رم نه‌خه‌مه ناو خوڵ و ته‌پوتۆزی شته ئاسمانیه‌كانه‌وه، به‌ڵكو سه‌رێكی خاكی به‌رزو بڵند بكه‌مه‌وه، كه مانایه‌كی نوێ ببخشێته زه‌وی".
لێره‌وه (نیچه) بانگه‌شه هاتنی مرۆڤێك ده‌كات، ئه‌م مرۆڤه ده‌بێت به‌و ئه‌ركانه هه‌ستێت كه‌پێشتر له‌ئه‌ستۆی ئاسماندا بوون جێبه‌جێان بكات، واته مرۆڤێك بێت خودایی و جێنشینی ئه‌و بێت. تێگه‌یشتنی (نیچه) بۆ مرۆڤی خودایی و مرۆڤی نوێ كه مرۆڤی (باڵایه)، داننان بوو به‌حه‌قیقه‌تێكی تاڵ‌دا، حه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌مرۆڤ چه‌نده به‌رپرسیاره له‌ژیانی خۆی و له‌كۆی ژیانی مرۆڤایه‌تیش، به‌ڵام مرۆڤی خودایی، یان مرۆڤی باڵا‌و كامڵ كه(نیچه) بانگه‌شی بۆ كرد، مرۆڤێكه زوو ئاوا ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كائینێكی بێ پشتیوان و بێ پاڵنه‌ره، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆی سروشتی خۆیدا یه‌ك نابێته‌وه، مرۆڤێكی نامۆیه به‌خودی خۆی ، له‌وێوه كه‌مرۆڤ جگه له‌وه‌ی جه‌سته‌یه هه‌مان كاتیش ده‌روون و خه‌یاڵ و هزرو و كه‌سێتییه، مرۆڤێكه به‌عه‌قڵ خودا‌و به‌ناوه‌ڕۆكیش مرۆڤ، ئه‌م مرۆڤه‌ش شیاو نیه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته نوێیه، كه‌پۆستی بوون به‌خودایه له‌سه‌ر زه‌وی، بۆیه هه‌رزوو شكست دێنێت له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا، شكستێك كه له‌ناڵه‌و فوغانی خۆیدا نوقم ده‌بێت بۆ رابردوویه‌ك كه‌چیدی ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئێستایه‌كیش كه لێ ی هه‌ڵدێت و لێی راده‌كات، مرۆڤی باڵا كه(نیچه) له‌زاری خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ كرد مرۆڤێكه نه‌ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ خودی پێشتری خۆی و نه‌ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ره‌وشی نوێی خۆشی‌دا ڕابێت، مرۆڤێكه نه‌توانی باڵا بێت و نه‌توانی له‌شوێنی خۆیشدا بمێنێته‌وه، مرۆڤێكه نه‌ده‌بێته خودا‌و نه‌به‌مرۆڤیش ده‌مێنێته‌وه، مرۆڤێك كه نه ئه‌هلی ئاسمانه‌و نه‌ئه‌هلی زه‌وی، مرۆڤێكی بێ شوناس و بێ ئینتیما.
(نیچه) كاتێك له‌یه‌كێك له‌باخچه‌كانی (لۆزون)دا له‌گه‌ڵ (لوسالوم)دا داده‌نیشێت كه خانمێكی روسیه ، له‌دوای بێده‌نگیه‌ك فرمێسك چاوه‌كانی ده‌گرێت و پاشان مێژووی بۆچوونه فیكرییه‌كانی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و ساڵانه‌ی لاوی كه‌له په‌رستگادا به‌سه‌ری برد و پاشان قۆناغه‌كانی گومان و ناسه‌قامگیری خۆی له‌جیهانێكدا كه ده‌بێت ژیانی تێدا بگوزه‌رێنیت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه خودایه‌كی هه‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێت: " به‌و شێوه‌یه موغامه‌ره فیكرییه‌كانم ده‌ستی پێكرد، و نه‌گه‌یشتمه هیچ به‌ڵگه‌و ئه‌نجامێك، ئایا به‌ره‌و كوێ بڕۆم.. ئایا ده‌توانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌هه‌مبوو ، یان به‌بڕواو ئیمانێكی نوێ رازی ببم؟."(نیچه) وه‌رچه‌رخانه عه‌قڵییه‌كان لای مرۆڤ به‌م شێوه‌یه پۆلێن ده‌كات :
– قۆناغی حوشتر.
– قۆناغی شێر.
– قۆناغی مناڵ.
مرۆڤ له‌قۆناغی (حوشتر)دا هه‌ڵگری ئه‌و ناره‌حه‌تی و قورساییه كه‌له‌سه‌ر شانیه‌تی كاتێك له‌نێو بیانێكی وشك و به‌ریندایه، دواتر له‌قۆناغی (شێر)دا ئه‌و قورساییه هه‌ڵده‌گرێت و هه‌ست به‌ئازادی ده‌كات و به‌رپرسیارێتیه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێتـ، ئه‌م مرۆڤ ئازاد‌و ره‌هایه، به‌ڵام مرۆڤێكی بێ ئامانجه، وه‌ك خودا بێ ئامانجه، مادام ئامانجی خودا مرۆڤه‌كان بوو، ئێستا مرۆڤه‌كان خۆیان بێ ئامانجن، ئه‌گه‌ر ئامانجێك له‌م ژیانه‌ش نه‌بێت، ئه‌وا مانایه‌كیش بۆ ژیان نامێنێته‌وه، مانایه‌كیش بۆ مرۆڤ نابێت، لێره‌وه مرۆڤ كۆششه‌كانی بێهوده ده‌بن، مادام ئامانجێك له‌پشتیانه‌وه نیه، مادام چێژێكیش نابه‌خشن، ناتوانن به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی بۆ مرۆڤ به‌دی بهێنن، لێره‌وه مرۆڤێك له‌دایك ده‌بێت كه بێ ئامانجه و ناتوانێت كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، له‌وێوه كه‌وا كۆمه‌ڵایه‌تی بوون و خۆدۆزینه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ئامانجداره، مرۆڤ ده‌بێت له‌پێناو شتێك‌دا ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی دیكه‌دا ببه‌سیتێته‌وه، مرۆڤه بێ ئامانجه‌كانیش مرۆڤه تاكه و ته‌ریكه‌كانن، كه‌واته مرۆڤی (شێر) كه مرۆڤی (باڵایه)، ئه‌م مرۆڤه زوو ده‌كه‌وێت و ئاوا ده‌بێت، ئه‌م مرۆڤه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ستكردنه به‌كامه‌رانی و به‌ئازادی و به ره‌هایی و به‌رپرسیارێتی، به‌ڵام بارستاییه‌كه له‌ئازارو و موعانات، مرۆڤێكی وونه و هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌هێز ده‌كات، هێنده‌ش له‌ناخه‌وه ته‌نهایی ده‌یكوژێت، چه‌ند زه‌حمه‌ته مرۆڤ ئازا‌و ره‌هاو ئازاد بێت، به‌ڵام وه‌ك خودا مرۆڤێكی تاك و ته‌نها بێت له‌بووندا، ئای چه‌ند ئازاربه‌خشه هه‌ستی خۆ به‌خودازانی، چه‌ند دڵته‌نگییه "ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌یت ئه‌م زه‌وییه نیشتمانی هه‌میشه‌ی مرۆڤه".
له‌دوای قۆناغی (شێر) قۆناغی مناڵ بوونه‌وه دێت كه (نیچه) به‌قۆناغی گه‌ڕانه‌وه باسی ده‌كات بۆ به‌رائه‌ت و بۆ نوێبونه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌م جووڵه‌ی سه‌ره‌تایی، (وه‌ك جوڵه‌و سوڕانه‌وه‌ی پاسكیلێك به‌ده‌وری خۆیدا) پێویسته مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه، جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاو بۆ یه‌كه‌م جوڵه‌ی سه‌ره‌تایی، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان پیر نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ هه‌میشه‌یی ئاوا نه‌بێت، پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م جوڵه ، له‌م قۆناغه‌دا مرۆڤی منداڵ له‌قۆناغی سه‌ره‌تادایه، قۆناغێك كه هه‌نگاوه‌كانی دواتری نازانێت به‌ره‌و كوێی ده‌به‌ن، لێره‌وه پێیه‌كانی هێزی ڕۆیشتنیان ده‌بێت و جوڵه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ پێشه‌وه، "ئه‌گه‌ر چی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه مه‌ترسی هه‌یه، له‌هه‌ر وه‌ستانێكیش له‌ناوه‌ڕاستی رێگه‌كه‌داو له‌سه‌ر گوریسه‌كه مه‌ترسی هه‌یه، له‌هه‌ر لاكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ دواو له‌هه‌ر دوو دڵی و وه‌ستانێكدا ، له‌هه‌ر ساتێك‌دا مه‌ترسی هه‌یه"*.