(عیشق و چه‌قۆكانی شه‌ره‌ف)….. زانا عه‌لی حه‌مه ئه‌مین
(عیشق و چه‌قۆكانی شه‌ره‌ف)
شه‌قامه‌كانی عیشق جێبهێڵهوهو
بۆ به‌خته‌وه‌ری مه‌گه‌ڕێ ,
چاوه‌رێ ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی به‌هه‌شت مه‌كه ,
بۆ ئه‌و دیوی شته نه‌بینراوه‌كان بڕوانه .
ماندوو بوی ,
هاوكێشه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ت بۆ له‌یه‌ك نادرێته‌وه ,
چونكه پڕه له‌و دێڕانه‌ی
به ناته‌واوی ته‌واو بون.
تێئه‌گه‌م, ئه‌ته‌وێت سروشتی گه‌نجیت پێناس كه‌ی ,
له كاتێكدا لێره عاشق بوون پیربونه,
پیربونێكی به بێ گۆچان
بێ چاویلكه.
چونكه ئه‌مانه‌وێت
ئه‌وی تر هه‌موو شتێكمان پێ ببخشێت,
بێ ئه‌وه‌ی بزانین
ئه‌ویش پڕه له ئاڵۆزی.
خێرا تربه,
له‌م هه‌رێمه‌دا
به چه‌قۆكانی شه‌ره‌ف ئه‌كوژرێت.
دواجار دوای مردنت
په‌یكه‌رێكت به روتی بۆ دروست ئه‌كرێ و
دوور‌و نزیك ره‌جم ئه‌كرێی ,
بۆ ئه‌وه‌ی خوا له‌و گوناهانه‌ت ببورێ ..كه نهتكردوون.
ئه‌ی خوایه
خۆت میهره‌بانی و له خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌یت,
ئیتر بۆ دروست كراوه‌كانت
به‌ناوی ده‌سه‌ڵات و ئاینه‌وه
عیشق به‌رد باران ئه‌كه‌ن.
8/9/2007
زانا عه‌لی حه‌مه ئه‌مین