عه‌دنان كه‌ریم… له‌نێوان ئه‌فراندن و سه‌رسامبوون و ئاسوده‌یدا …..سۆران عه‌زیز
عه‌دنان كه‌ریم…
له‌نێوان ئه‌فراندن و سه‌رسامبوون و ئاسودهیداسۆران عه‌زیز
ئه‌فراندن له هونه‌ردا، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاسووده‌یدا, ئاسووده‌ییه‌ك، كه تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵه دڵته‌نگی و گومان و دڵه‌ڕاوكێ وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خوروشانی هه‌ستی مرۆڤ. (بركسۆن) له‌یه‌كێك له لاپه‌ڕه‌كانی كتێبی (وزه‌ی رۆحیدا) گوتوویه‌تی" ئاسووده‌ی هه‌میشه پێمان ده‌ڵێ، ژیان له چنگ كه‌وتنی زه‌مینه‌یه‌كی تازه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه له‌هه‌ر شوێنێك ئاسووده‌ی هه‌بوو ئه‌فراندنیش هه‌یه." ئه‌گه‌ر ئه‌م تێزه هه‌ڵگێڕینه‌وه ئه‌وا ده‌ڵێن له‌هه‌ر جێگایه‌ك ئاسووده‌ی هه‌بوو ئه‌وا ئه‌فراندنیش وجودی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت لای ئه‌و كه‌سه رۆمانسیانه‌ی كه له‌وپه‌ڕی خوروشاندان. وه‌ك چۆن لای ره‌شبین و بێئومێدهكانیش، ئاسووده‌ی په‌نهان ده‌مێنێته‌وه. یان هه‌روه‌ك "جیدشۆبان" ده‌ڵێت له‌كاتی دڵته‌نگیدا و له‌پشت ئه‌و دڵته‌نگییه‌وه شتێكی په‌نهان ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش ئاسوده‌ییه، چونكه مرۆڤ هه‌رده‌م بڕوای به‌وه هه‌یه رۆژێك دێت ئاسوده‌یی له‌رێگه‌ی ئه‌فراندنه‌وه به‌ده‌ست دێنێت" ده‌بێت ئه‌وه بزانین، كه ئاسووده‌یی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له ئه‌فراندنه‌وه له‌دایك ده‌بێت، هه‌موو ئهفراندنێكیش به‌جۆرێك له جۆره‌كان پێویستی بهسهرسامبوون هه‌یه. شاعیرێك باس له‌وه ده‌كات، ئاسووده‌بوون له‌كاتی سروشتدا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دۆخی مه‌ستی، كه زۆر به‌رزتره له‌و جه‌سته‌یه‌ی كه له‌كاتی ئاوێزانی ئافره‌تێكدا هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین. واته چێژی رۆح زیاتر قابیلی مانه‌وه‌یه و سه‌رسامبوونی مه‌عنه‌ویشی باڵاتره له سه‌رسامبوونی فیزیكی. ئه‌و ئاسووده‌ییه‌ی له هونه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، كه‌متر نییه له‌و ئاسووده‌ییه‌ی، كه له ئایینه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. (دۆلاكلهر) پێیوایه نزیكییه‌ك له‌نێوان سروشت و ئایین و هونه‌ردا هه‌یه، كه په‌یوه‌سته به‌هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی نێوان هه‌ستكردن بهكهینونه له نێو دڵی بوونه‌وه‌ردا. وه‌ك "باسكال" له یاداشته‌كانیدا باسی ده‌كات، له‌و رێگایه‌وه ده‌گاته ئه‌و ئاسووده‌یه، یان چواندنی ئه‌و فرمێسكانه به فرمێسكی شادومانی و هه‌تاهه‌تاییه‌وه. "باسكال" له یه‌كێتی نێوان ته‌جه‌لای ئایینی و سروشتی‌دا به كورتی ده‌ڵێت" ته‌نها هونه‌ره ده‌توانین ته‌عبیر له‌و شته بكات، كه ناكرێ ته‌عبیری لێبكرێت."
"بندیتۆ كرۆچه" ده‌یگوت جوانی بۆنێكی فیزیكی نییه، واته بابه‌تی جوانی له‌خودی خۆیدا بایه‌خی نییه، به‌ڵكو ئه‌و خوده بایه‌خی هه‌یه، كه هه‌ست به جوانییه‌كه ده‌كات." له راستیدا بابه‌تی هونه‌ری، یان به‌رهه‌مه جۆراو جۆره‌كان وه‌ك وێنه یان سیرامیك، شیعر، یان سه‌مفۆنیا، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ناتوانین به‌شێوازی یه‌كانگیر یان گشتگیر لێیان بكۆڵینه‌وه، چونكه ناسینی رۆحی شتێكه بهتهنا و ناسینی ویژدانی ئێستاتێكی به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می دروست كرا‌و شتێكی دیكه‌یه. ئه‌مانه ده‌رفه‌تمان پێده‌به‌خشێ، بگه‌ینه ئاستی گشتی و ئاستی پێویستی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه. ئاوازێك یان كه‌مانێك غه‌مبارمان ده‌كات دیمه‌نی تولهرٍێگهیهك له‌ژێرسێبه‌ری چه‌ند دره‌ختێكدا، شاگه‌شكه‌مان ده‌كات وه‌ك چۆن چه‌ند دێره شیعرێكی "مالارمێ" سیحرمان لێ ده‌كات، عه‌دنان كه‌ریمیش به‌رۆحێكی كوردانه‌وه سه‌رسامی نێو چێژمان ده‌كات. له‌هه‌موو گه‌ردوندا نموونه‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی هه‌ن رۆژێ له‌رۆژان ئه‌م هه‌سته‌یان لادروست بووه، هه‌موو كه‌سێكیش لای خۆیه‌وه په‌نا بۆ ئه‌م چێژهدهبات، كه‌ده‌بینێت ئاره‌زووه جیاوازه‌كانیش، هه‌مویان پێكه‌وه تۆڕێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی ههمهجۆر پێكدێنن، به‌ڵام له‌وانه‌یه مه‌حاڵ بێت له‌و چێژه بكۆڵینه‌وه، كهعاشقێكی هونه‌ری "عه‌دنان" هه‌ستی پێده‌كات، چونكه له‌رۆحی عه‌دناندا یه‌ك چێژ له‌ئارادانییه، به‌ڵكو ده‌یان هه‌زار چێژههن.