
پڕبه له ناز …هێمن ڕه‌ئووف
پڕبه له ناز
هێمن ڕه‌ئووف
ده‌مه‌وێ ببیته ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی
که خۆشبه‌ختیم دیاریده‌کات
هه‌تا چیتر چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ر نه‌که‌م
سبه‌ینێم بنوسێته‌وه
ده‌مه‌وێ وه‌ک مانگی چواره‌ده
له سایه‌قه‌ی ژیانمدا
خۆت بنوێنی
تا شه‌وه‌زه‌نگ په‌ی به ماته‌مینیم نه‌بات
یه‌که یه‌که خه‌مه‌کانم بژمێرێت و
ته‌نهایم بخوێنێته‌وه
منیش ئیتر ناگریم و
هه‌رگیز تۆ ناخه‌مه گریان
ئیتر له‌به‌ردی سه‌ره‌ڕێم
ههڵنانوتم
نایه‌ڵم مۆمی ئه‌ڤینمان
له چۆڵیدا بتوێته‌وه
ده‌مه‌وێ ئه‌و ساباته بیت
له ئه‌فسانه‌ی خه‌ونه‌کانی مناڵیما
خه‌ونم پێیه‌وه ده‌بینی
لهسهرهڕیی کاروانمدا قوتبیتهوه و
باری قورسی شان‌و کۆڵم
لێکه‌یته‌وه و
هه‌گبه‌ی شیعرێکی شیرینم
له ئامێزی خۆت بگریت ،
تا ماندوێتیم نامێنێ و
خه‌مم له‌بیر ده‌چێته‌وه
ده‌مه‌وێ پڕبیت له ناز و
بهنازترین کچی نێو ئه‌م دنیایه بیت
هه‌تا منیش پڕ ببمه‌وه له شیعر و
خاڵی ببمه‌وه له ئازار
پڕببمهوهم له عه‌شق و
خاڵی له ئه‌شک
پڕبم له تۆ
خاڵی بم له هه‌موو دنیا
ده‌مه‌وی ئیتر شێنهتر
له جوڵه‌ی باڵی په‌پوله
شێنهتر له‌گه‌شه‌ی گوڵێ
له‌و ووشانه‌ی بۆیه‌که‌مجار له مناڵیدا فێریان بووی
له‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌که‌م ساتی پێگرتنت
شێنهتر له هه‌ناسه‌ی خۆت
له دڵمدا داگیرسێیت و
گڕت ببێته ئاڵایه‌ک
بۆ ئه‌م نیشتیمانی عه‌شقه و
هێدی هێدی بشنێته‌وه.
2009 . March